
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د – كاندیدی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم:
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د – كاندیدی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم:
د. هه‌ڵۆ: له‌خێزانه‌كه‌مدا ته‌نیا دایكم پشتگیریم ده‌كات وپه‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵمدا باشه، له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌م په‌یوه‌ندییم نه‌ماوه.
*له‌خێزانه‌كه‌مدا ته‌نیا دایكم پشتگیریم ده‌كات
*ئه‌مڕۆ یهكیێتی وه‌ك كۆمپانیایه‌ك به‌ڕیوه ده‌برێت
*گه‌ر باوكم له‌ژیاندا بمایه، سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مڕۆی یه‌كێتی به‌دڵ نه‌ده‌بوو
*بڕوامان به‌هاووڵاتیانی كوردستان هه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رنامه سیاسیی وخزمهتگوزارییهكهمان ده‌نگمان پیبَدهن
دیمانه : ئاسۆ عوسمان
له‌م دیمانه‌یه‌دا هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كاندیدی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم باس له‌پرسی هه‌ڵبژاردن وبه‌رنامه‌ی لیستی پێشكه‌وتن وكێشه‌كانی ناو یه‌كێتی ده‌كات وهه‌روه‌ك باس له‌وه ده‌كات متمانه‌ی به‌هاووڵاتیانی كوردستان هه‌یه به‌رێژه‌یه‌كی زۆر ده‌نگ به‌خۆی ولیسته‌كه‌ی بده‌ن.
ئاسۆ:پارتی پێشكه‌وتن ده‌توانێت گۆڕان دروستبكات و ببێته ئۆپۆزسێونێكی كاریگه‌ر یان به‌پێچه‌وانه‌وه پارته‌كه‌ی ئێوه‌ش ده‌چێته نێو ریزی ئه‌و حزبانه‌ی ماوه‌ی هه‌ژده‌ساڵه نه‌ك نه‌یانتوانیوه گۆران دروستبكه‌ن به‌ڵكو بوونه‌ته پاشكۆی سیاسه‌ته‌كانی پارتی و یه‌كێـتی؟.
د.هه‌ڵۆ:ئامانجمان نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی وپێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه به‌هاووڵاتیانی كوردستان، پلانێكی تۆكمه‌و پته‌ومان هه‌یه بۆ په‌رله‌مانی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان. ئه‌و دروشمانه‌ی ئێمه بهرزمانكردووهتهوه له‌به‌رنامه‌ی لیسته‌كه‌ماندا، كاتمان بۆ داناوه بۆ جێبه‌جێكردنی، ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی بههاووڵاتیانمانداوه له‌كاتی دهرچوونماندا له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا گه‌ر له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا نه‌ماتوانی جێبه‌جێیان بكه‌ین ئه‌وا ده‌ست لهكاردهكێشینهوهو كورسییه‌كانمان بۆ ئه‌و كه‌سانه به‌جێده‌هێڵین كه بتوانن ئه‌و به‌ڵێنانه جێبه‌جێبكه‌ن. واته ئێمه كه به‌ڵێن ده‌ده‌ین كاتێكیش دیاریده‌كه‌ین بۆ جێبه‌جێكردنی.
ئاسۆ:چۆن ده‌ڕواننه ئه‌و هه‌ڵمه‌ته توندانه‌ی ده‌كرێـته سه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رۆكی كۆمپانیای وشه، پێشبینی ئه‌وه ناكه‌یت ئێوه‌ش بكه‌ونه به‌رده‌م هێرشی راگه‌یاندنی یه‌كێـتی و پارتی؟.
د.هه‌ڵۆ:ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه پێچه‌وانه‌ی رێگاكانی دیموكراسییه، هه‌روه‌ها ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین تا چه‌ند له‌لایه‌ن حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه‌وه هێرشت بكرێته سه‌رو هه‌وڵی ناشرینكردنت بدرێت ئه‌وا لای جه‌ماوه‌ر جوانتر‌و خۆشه‌ویستر ده‌بیت. ئێمه‌ش تارادده‌یه‌ك كه‌وتووینه‌ته به‌ر ئه‌و هێرشانه به‌ڵام به‌شی خۆمان به‌ڵگه‌مان لایه وه‌ڵامی ئه‌و كه‌سانه‌ی پێ بده‌ینه‌وه، ئێمه بێ منه‌تین له‌وه‌ی كێ به‌ڵـگه‌ی لایه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ئێمه كارێكی خراپ یان گه‌نده‌ڵیمان كردبێت بڵاویبكاته‌وه.
ئاسۆ:چۆن ده‌ڕواننه لیستی گۆڕان، ئایا پێناسه‌ی گۆڕان ونوێبوونه‌وه چی واتایه‌كی هه‌یه لای تۆ؟.
د.هه‌ڵۆ:ئامانجی لیستی گۆڕان وئێمه له‌یه‌كه‌وه نزیكه، ئه‌ویش چاكسازیی وگۆرانكارییه، به‌ڵام لیستی گۆڕان بنكه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریی به‌هێزی هه‌یه له‌ناو یهكێتیداو ئه‌وان ده‌یانه‌وێت له‌ناو یه‌كێتییه‌وه گۆڕان بكه‌ن. ئێمه بهباشترمان زانی له‌یه‌كێتی بێینه ده‌ره‌وه چوونكه هاوشێوه‌ی ئه‌وان پێگه‌مان نییه، ئێمه ده‌مانه‌وێت حزبێكی نوێ ومۆدێرن بهێنینه گۆره‌پانی سیاسیی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌و داكۆكیكاری مافه پێشێلكراوه‌كانی هاووڵاتیانی هه‌رێم بین. گـۆڕان بێجگه له‌وه‌ی له‌به‌رنامه‌ی كاركردن وپلان وسیاسه‌تدا پێویسته، ده‌بێت له كهسایهتییهكانیشدا بكرێت.
ئاسۆ:پێشبینی به‌ده‌ستهێنانی چه‌ند كورسی ده‌كه‌ن؟.
د.هه‌ڵۆ: بڕوامان به‌هاووڵاتیانی كوردستان هه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رنامه سیاسیی وخزمهتگوزارییهكهمان ده‌نگمان پیبَدهن. به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی هیوای سه‌ركه‌وتن بخوازین بۆ خۆمان، هیوادارین هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه‌و به‌بێ ده‌ستێوه‌ردان به‌رێوه‌بچێت، ئه‌مه‌ش مانای سه‌ركه‌وتنی دیموكراسییه له هه‌رێمی كوردستاندا.
ئاسۆ: به‌شێك له‌چاودێران باس لهوهدهكهن یه‌كێـتی به‌ره‌و حیزبی بنه‌ماڵه ده‌ڕوات، ئه‌م تاچه‌ند راسته؟
د.هه‌ڵۆ:یه‌كێتی زیاتر له‌یه‌ك بنه‌ماڵه‌و كۆمه‌ڵێك كه‌س كه‌پۆستی هه‌تاهه‌تاییان هه‌یه ده‌یبه‌ن به‌ڕێوه.
ئاسۆ: له‌دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "رۆژنامه" ده‌ڵێیت: ئه‌گه‌ر به‌ردی بناغه‌ی پارتی پێشكه‌وتن ئه‌ندامانی پێشووی یه‌كێتی بن ئه‌وا یه‌كێتیه‌كی بچووك درووست ده‌كه‌ین" گه‌ر من پێتبڵێم ئێوه وه‌ك ئه‌ندامێكی پێشوی یه‌كێتی یه‌كه‌م خشتی ئه‌م حزبه‌تان داناوه چ ده‌ڵین؟ یه‌كێتییه‌كی بچووككراوهن یان پارتێكی جیاواز؟.
د.هه‌ڵۆ:كه لهیهكێتیشدا بووم هه‌میشه بۆ چاكسازیی وگۆڕان كارم كردووه، هه‌رچۆنێك بێت، ئه‌و پارته‌ی دامانمه‌زراندووه بۆ من نییه، بۆ ئهوگهنجانهیه كه‌ئێستا پارته‌كه به‌رێوه ده‌به‌ن ورۆڵێكی سه‌ره‌كییان هه‌یه تیایدا. وابزانم له 1% ئه‌و گه‌نجانه‌ش یه‌كێتی نه‌بوون.
ئاسۆ: بنه‌ماڵه‌ی برایم ئه‌حمه‌د تاچه‌ند پشتگیریی پارتی پێشكه‌وتن ده‌كه‌ن؟ باس له‌وه ده‌كرێت بنه‌ماڵه‌ی برایم ئه‌حمه‌د بوون به‌دوو به‌شه‌وه‌و ئێستا له‌دوو سه‌نگه‌ری جیاوازن، من پرسیاره‌كه‌م ئه‌وه‌یه چه‌ند كه‌س له‌بنه‌ماڵه‌ی ئێوه پشتگیریی پارته‌كه‌ت ده‌كه‌ن؟ په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ هێرۆخان چۆنه ئایا ئه‌و هاوكاریی داراییتان ده‌كات؟.
د. هه‌ڵۆ: له‌خێزانه‌كه‌مدا ته‌نیا دایكم پشتگیریم ده‌كات وپه‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵمدا باشه، له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌م په‌یوه‌ندییم نه‌ماوه، ئه‌وان دژی جیابوونه‌وه‌ی منن له‌یه‌كێتی ودژی به‌شداریكردنی سه‌ربه‌خۆی ئێمه‌ن له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.
ئاسۆ:به‌رای تۆ ئه‌گه‌ر مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د له‌ژیاندا بمایه چ هه‌ڵوێستێكی ده‌بوو له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مڕۆی یه‌كێـتی نیشتیمانی كوردستان؟.
د.هه‌ڵۆ:به‌دڵنیاییه‌وه گه‌ر باوكم له‌ژیاندا بمایه، سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مڕۆی یه‌كێتی به‌دڵ نه‌ده‌بوو، چونكه ئێستا یه‌كێتی گه‌نده‌ڵی ئیداریی ودارایی وسیاسی تیادایه‌و له‌هه‌موو ئه‌وانه‌ش خراپتر، پشتی كردۆته میلله‌ت وئه‌و كه‌سانه‌ی به‌خوێن وماندووبوونی خۆیان ئه‌م رۆژه‌یان هێناوه‌ته دی.
ئاسۆ:تاڵه‌بانی مێژوویه‌كی دوروودرێژی هه‌یه له‌روو به‌ڕوبونه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان و هه‌رده‌م بانگه‌شه‌ی جیاوازیی كردووه له‌گه‌ڵ ئهوحزبهدا، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه بۆچی ئێستا تاڵه‌بانی به‌شێوه‌یه‌ك له‌پارتی نزیك بۆته‌وه كه‌به‌شی زۆری خه‌ڵك ناتوانن جیاوازیی له‌نێوان یه‌كێتی وپارتی بدۆزنه‌وه؟.
د.هه‌ڵۆ: هۆی سه‌ره‌كی رێكه‌وتنی ستراتیژیی نێوان پارتی ویه‌كێتی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه‌ئه‌و دوو حزبه توانای یارییه دیموكراسییه‌كانیان نییه‌و چیكڵدانهیان زۆر بچووكه‌و گه‌ر به‌جیا به‌شداریی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه شه‌ڕی ناوخۆ ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه.
ئاسۆ:سه‌عدی پیره له‌رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌دا: ده‌ڵێت كه‌س نییه بتوانێـت بڵێت كه‌واكه‌ی من سپییه، به‌و واتایه‌ی ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی گۆڕان ده‌كه‌ن خۆشیان گه‌نده‌ڵن، ئایا ئێوه‌ش كراسهكهتان ره‌شه؟
د.هه‌ڵۆ:ئێمه كهواكهمان سپییه، كێش پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه ده‌ڵێت، ئه‌وه ئه‌رزو ئه‌وه گه‌ز با بێت چی لایه له‌سه‌ر ئێمه بڵاویبكاته‌وه. گه‌ر ئێمه گه‌نده‌ڵ بووینایه نه‌مانده‌توانی به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا قسه بكه‌ین.
ئاسۆ:گه‌ر تاڵه‌بانی داوات لێبكات ده‌گه‌ڕێته‌وه نێو یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان؟
د.هه‌ڵۆ: نه‌خێر، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناگه‌ڕێمه‌وه ناو یه‌كێتی.
ئاسۆ:به‌و پێیه‌ی برایم ئه‌حمه‌د به‌دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی داده‌نرێت، پێتوایه ئێوه خاوه‌نی شه‌رعی یه‌كێتین، به‌ڵام په‌ڕاوێز خراون؟.
د.هه‌ڵۆ:باوكم دامه‌زرێنه‌ری یهكیێتی نه‌بوو، به‌ڵام كۆمه‌ڵـێك له‌و تێكۆشه‌رانه‌ی یهكیێتیان دامه‌زراند له‌سه‌ر قسه‌ی ئه‌و چوونه شاخ. خاوه‌نی شه‌رعی یهكیێتی ئه‌و كادێر و پێشمه‌رگانه‌ن ته‌مه‌نی خۆیان به‌یه‌كێتی به‌خشیوه‌و بریندار‌و كه‌مئه‌ندامبوون له‌پێناویدا، هه‌روه‌ها كه‌سوكاری ئه‌و شه‌هیدانه‌ن كه خوێنیان بۆ رشتووه. به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مرۆ یه‌كێتی وه‌ك كۆمپانیایه‌ك به‌ڕێوه ده‌برێت.
ئاسۆ:چاوه‌ڕوانی چ گۆڕانێك ده‌كه‌ن له‌هه‌ڵبژاردندا؟.
د. هه‌ڵۆ:پێمانوایه هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره نه‌خشه‌ی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان ده‌گۆڕێت، یان ده‌سه‌ڵات له دوو حزبه‌كه وه‌رده‌گرێته‌وه یان ئۆپۆزسیۆنێكی به‌هێز له‌ناو په‌رله‌ماندا دروستده‌بێت كه‌ده‌بێته چاودێرێكی كارا به‌سه‌ر حكومه‌ته‌وه.
ئاسۆ:چاوه‌ڕوانی هه‌ڵبژاردنێكی شه‌فاف و دیموكراسیانه ده‌كه‌ن یان به‌پێچه‌وانه‌وه؟.
د.هه‌ڵۆ:هیوادارین هه‌ڵبژاردنێكی شه‌فاف وبێ ده‌ستێوه‌ردان وفرتوفێڵ به‌ڕێوه بچێت، چونكه گه‌ر به‌پێچه‌وانه‌وه بێت ئه‌وا زیان به‌پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت له‌رووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، یه‌كه‌م زه‌ره‌رمه‌ندیش هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵات ده‌بن.
ئاسۆ: ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌نگی چوونه په‌رله‌مانت هێنا یه‌كه‌م كارتان له‌وێ چی ده‌بێت؟.
د.هه‌ڵۆ: ده‌ست ده‌كه‌ین به‌جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی داومانه به‌هاووڵاتیان. یه‌كه‌م كاریشمان پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی خێرایه بۆ به‌دواداچوونی كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی هاووڵاتیان لهكارهباو ئاو وته‌ندروستی وپێداویستییهكانی ژیانی رۆژانه‌یان.هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
د.هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له‌ساڵی 1951 له‌شاری كه‌ركووك له‌دایكبووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كوڕی سه‌ركرده‌ی كوردی ناسراو خوالێخۆشبوو مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د بووه، له‌ته‌مه‌نی مناڵییه‌وه تێكه‌ڵاو به‌كاری سیاسیی وپێشمه‌رگایه‌تی بووه. ساڵانێكی زۆر له‌ئه‌وروپا ژیاوه‌و دكتۆرای له‌بواری ئه‌ندازیاریی كۆمپیوته‌ردا له‌ساڵی 1991 له‌وڵاتی سوێد وه‌رگرتووه. ساڵی 1991 گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان ورێكخراوی "شیڵته‌ر" بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان دامه‌زراندووه، له‌ساڵی 2008 ئاڕاسته‌ی یه‌كبوونی دامه‌زراند ودواتر له‌یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان جیابووه‌وه‌و پارتی پێشكه‌وتنی دامه‌زراند. ئێستا به‌لیستێكی سه‌ربه‌خۆ به‌ناوی (لیستی پێشكه‌وتن) به‌شداریی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كردووه‌و خۆیشی كاندیدی لیستی پێشكه‌وتنه بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان.