
ئایا لیستی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌توانێ…….
ئایا لیستی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌توانێ له ده‌سه‌ڵاتی تاله‌بانی وبارزانی رزگارمان بكات؟
نووسینی: ئازاد ئارمانئهمه راستی یه‌كی به‌ڵگه‌نه‌ویسته كه زۆربه‌ی زۆری جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستان نارازین له‌م ژیانه‌ی ئێستایاندا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌كێتی دا. هه‌ژده ساڵه بێبه‌شن له بچووكترین خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان وه‌کو ئاو و کاره‌با ته‌ندروستی و ڕێگاو بان و …هتد. هه‌زاره‌هایان بێ به‌ش كراون و بێ خانه‌و لانه‌ن، ده‌یان هه‌زار گه‌نج له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی ئه‌م دوو پارته گه‌نده‌ل و مشه‌خۆره ئاوه‌ره و ده‌ربه‌ده‌ری وڵاتانی تر بوون. هه‌زاره‌ها ئافره‌ت بوونه‌ته قوربانی و تیرۆر كراون له ژێر سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتی میلیشایی ئه‌م دوو پارته. هه‌روه‌ها ده‌یان نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس تیرۆر یان سه‌رکوت کراوون یاخود بێ سه‌روشوێن كراون. به كورتی یه‌كه‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه یان ئیفلیج كردووه و ته‌واوی سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵكی كوردستانیان كۆنترۆلی ژێر ده‌سه‌لاتی خۆیان كردوه و به تایبه‌تیش هه‌ردوو بنه‌ماله‌ی بارزانی و تاله‌بانی ده‌وری سه‌رۆک و شێخ نشینه سه‌رمایه‌داره‌کانی که‌نداو ده‌بینن. ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه راستی یه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردستانه له هه‌ژده سالی رابردوودا تاوه‌كو ئه‌مرۆ. به‌ڵام پرسیاری سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌م ده‌سه‌لاته گه‌نده‌ل و دژ به جه‌ماوه‌ره چۆن ده‌هێنریته خواره‌وه؟ ئایا ئه‌م هێز و بزووتنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته لاده‌دات كێ یه؟ ئایا چۆن ده‌توانین كۆمه‌ڵگایه‌كی نوێ بنیاتبنێین له سه‌ر بنچینه‌ی ئازادی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری ؟
ئه‌مرۆ زۆر ڕه‌وت و لایه‌نی سیاسی قسه و باسییانه له سه‌ر گۆرانكاری به‌تایبه‌تیش له سه‌ر هه‌لبژاردنی داهاتوودا كه بریاره 25-07-2009 دا به‌رێوه بچێت. یه‌كێك له‌م ره‌وت و هێزانه باڵی نه‌وشیروان مسته‌فایه كه به كۆمپانیای وشه ناسراوه.
سه‌ره‌تا به پێویستی ده‌زانم ئاورێكی كورت بده‌ینه‌وه له بیلۆگرافیا و مێژووی كه‌سایه‌تی سیاسی نه‌وشیروان مسته‌فا و ئه‌م ڕێبازه- سیاسی یه‌ی كه نه‌وشیروان مسته‌فا كاری تیا كردوه‌و كه هه‌میشه كه‌سایه‌تی یه‌كه‌م یان دووه‌م بووه له ناو یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستاندا.
مێژووی چوارده‌یه‌ی رابردوو نیشانی داوه ئه‌م ڕێبازه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا له پێناویدا تێکۆشاوه یاخود كاری تیا كردووه، به تایبه‌تیش له دروست بوونی كۆمه‌ڵه‌ی ماركسی –لینینی كوردستانه‌وه تاوه‌كو ئه‌مرۆ باڵی ڕاستڕه‌و و كۆنه‌پارێزی ناو ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه بووه. كۆنفراسه‌كانی یه‌كه‌م و دووهه‌م و سێیه‌می كۆمه‌ڵه به‌ڵگه‌ن بۆ سه‌لماندنی راستی و دروستی بۆچوونه‌كانمان. نه‌ك هه‌ر باڵی كۆنه‌پارێزی ناو كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران بووه، به‌ڵكو كه‌سایه‌تی یه‌كه‌م بووه له تیرۆر و سه‌ركوت و ڕاونان و زیندانی كردنی كه‌سایه‌تی یه دیار‌و ناسراوه‌كانی كۆمه‌ڵه. به دیاریكراویش شه‌ره‌نگێزی و هیستریایی نه‌وشیروان مسته‌فا له به‌رامبه‌ر دروست بوونی ڕێكخراوه‌ی ئاڵای شۆڕش دا به‌و په‌ری خۆی گه‌یشت. كه ده‌یه‌ها سه‌ركرده‌و كادیر‌و پێشمه‌رگه‌ی ئه‌م ڕێكخراوه‌ی تیرۆر یان زیندانی یان تووشی هه‌لهاتن بۆ ده‌ره‌وه یاخود ته‌سلیم بوونه‌وه به رژێم كرد. هه‌روه‌ها ده‌وری نه‌وشیروان مسته‌فا له دژایه‌تی كردنی خۆپیشاندانه‌كانی خوێندكاران و جه‌ماوه‌ری كوردستان له ساڵانی ١٩٨٣- ١٩٨٤ دا.كه ڕێكخراوه چه‌په‌كان ده‌وری سه‌ره‌كیان بینی له‌م خۆپیشاندانانه‌دا له دژی رژێمی به‌عس. هه‌ره‌وه‌ها دژایه‌تی كردنی نه‌وشیروان موسته‌فا له به‌رامبه‌ر نووسه‌رانی كورد ئه‌وانه‌ی ئاماده نه‌بوون بچنه ژێر ئالای یه‌كێتی نووسه‌رانی عێراق كه راسته‌خۆ له لایه‌ن رژێمی عیراقه‌وه هه‌ره‌شه‌یان لێ ده‌كرا. ئا له‌م كاته دا بوو که نه‌وشیروان و پارته‌كه‌ی له گفتوگۆدا بوون له گه‌ل رژێمی سه‌دام له سالانی ١٩٨٣ – ١٩٨٤ دا. له سه‌روی هه‌موو ئه‌وانه‌شه‌وه تاوانی ئه‌نجام دانی قه‌سابخانه‌ی كوشت و برینی زیاتر له ٧٠ كادیر‌و پێشمه‌رگه‌ی حیزبی شیوعی عێراق له ناوچه‌كانی قه‌رناقا و پشتئاشان. له ژێر سه‌ركردایه‌تی راسته‌وخۆی نه‌وشیروان مسته‌فادا. تازه‌ترین كارێكیش كه راسته‌خۆ له‌ڕێگای نه‌وشیروانه‌وه ئه‌نجام درابێت تیرۆركردنی پێنچ كادیری حیزبی كۆمۆنیسیتی كرێكاریی عێراق له شاری سلێمانی به رۆژی روناك و له یه‌كێك له شه‌قامه سه‌ره‌کی یه‌كانی شاری سلێمانیدا هه‌روه‌ها نه‌دانه‌وه‌ی لاشه‌کانیان به که‌س و کاریان و قه‌ده‌غه کردنی که‌س و کار و هاورێیان یان له سه‌ردانیان بۆ سه‌ر گلکۆی گیانبه‌ختکردووانیان، ئینجا برینی ئاو و کاره‌با له باره‌گا کانیان مۆله‌ت دانی 24 سه‌عاته بۆ داخستنی باره‌گاکانیان…هتد. ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه مشتێكن له خه‌روالێك، ئایا ئه‌مه بیلۆگرافیا و كار وكرده‌وه‌ی ڕه‌وتێكی وه‌كو نه‌وشیروان مسته‌فا بێت ده‌توانێرێت جێگای باوه‌ری جه‌ماوه‌ری به‌شمه‌ینه‌تی كوردستان بێت بۆ رزگاری له ده‌ست میلیشاكانی تاله‌بانی بارزانی؟ كه مێژووی چوار ده‌یه پێمان ده‌ڵێت و شاهێدی ئه‌وه‌یه مێژووی جه‌لال تاله‌بانی و نه‌وشیروان مسته‌فا دوو دیووی یه‌ك پاره‌ن. جیاوازی یه‌كانی ئێستاشیان له سه‌ر گۆرانی شۆڕشگێرانه و چاكسازی بنه‌ره‌تی نیه، به‌ڵكو له سه‌ر هه‌ژموونی ده‌سه‌ڵات و كورسی یه.ئه‌م ناکۆکی یانه به هیچ جۆرێک په‌یوه‌ندی نیه به قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک.
ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆش ره‌وت و لیستی نه‌وشیروان مسته‌فا بانگێشه‌ی بۆ ده‌کات له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌لاتی باوکسالاری پارتی یه‌کێتی دا ته‌نها گۆرینی ده‌م و چاوه‌کانی ده‌سه‌ڵات و په‌رپرسه‌کانی حیزبه نه‌ک گۆران له سیستمی ده‌سه‌لاتی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا. ره‌وت و لیستی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌یانه‌وێ سواری ئه‌م شه‌پۆله ناره‌زایه‌تی یه به‌رفراوان و جه‌ماوه‌ری یه سه‌رتاسه‌ری یه بن که چه‌ندین ساڵه پێش ره‌وته‌که‌ی نه‌وشیروان له مه‌یدان دایه و هه‌موو رۆژێک ئه‌م ناره‌زایه‌تی یه ده‌بینین له ناوچه جیاوازه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م هه‌رێمه‌دا له ناوچه‌کانی تری کوردستان و عێراق دا.
ڕێگا چاره و ئه‌لته‌رناتیڤی ئه‌م هه‌لومه‌رجه ئه‌زمه‌گرتووه‌ی ئێستای هه‌رێمی کوردستان، هه‌رگیز به‌رته‌سک نابیته‌وه به چه‌ند دروشمێکی بێ ناوه‌رۆک و فریووده‌رانه‌ی هێزێکی دۆراوی وه‌کو پارتی و یه‌کێتی و ئۆپۆزیسۆنی ناوخۆیان له شێوه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا و جه‌وهه‌ر نامیق دا. به‌ڵکو ڕێگای واقیعی و دروست ئه‌وه‌یه گۆران له خواره‌وه ده‌ست پێ بکات و جه‌ماوه‌ری ملیۆنی بریار ده‌ری چاره‌نووسی خۆیان بێت نه‌ک سه‌رۆک و سه‌رکرده دۆراوه‌کان که به عه‌مه‌لی هه‌ژده ساله ده‌سه‌لاتی ره‌ها له ده‌ستی ئه‌وان دایه و هه‌ر ئه‌وانیش به‌رپرسی یه‌که‌می ئه‌م ئه‌زمه‌یه‌ن.
ئه‌وه کرێکاران و ره‌نجده‌رانی بیر‌و بازون ده‌توانن گۆران له خواره‌وه دروست بکه‌ن، له ژیان ی واقیعی خۆیان، نه‌ک کۆمه‌لێک موشه‌خۆری ورده بۆرژوازی که هه‌موو ئامانجیان گه‌یشتنه به کورسی په‌رله‌مان و خه‌ونه‌کانیان.
هه‌نگاوی به کرده‌وه‌ش ئه‌وه کرێکاران و جوتیاران و ره‌نجده‌رانی بیر‌و بازو به گشتی ده‌ست به کاربن و له ته‌کبیری ئه‌وه بن چۆن رێکخراوه‌ی شوینی کار‌و ژیانیان پێک بێن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بزووتنه‌وه‌یه‌کی به‌ره‌نگاربوونه‌وه و هاوپشتی دروست بکه‌ن له به‌رامبه‌ر ئه‌م سیسته‌مه چه‌وسێنه‌رانه‌ی که په‌رله‌مان کردویه‌تی یه سیسته‌مێکی یاسایی و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی پێ سه‌رکوت ده‌کات. ڕێگاچاره ئه‌وه‌یه ڕێکخراوه کرێکاری یه‌کان و جه‌ماوه‌ری یه‌کان پێک بهێنن، که تاکه ئه‌لته‌رناتیڤه بۆ ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ل و چه‌وسێنه‌رانه‌ی بارزانی تاله‌بانی، نه‌ک لیستی نه‌وشیروان مسته‌فای برای هاوخوێنی تاله‌بانی.01-07-2009