چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیی……دارا ئه‌حمه‌د
چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیی واته پێشێلکردنی مافه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌کانی تێکڕای میلله‌تێک یان نه‌ته‌وه‌یه‌ک یان کۆمه‌ڵه نه‌ته‌وه‌یه‌ک به چینه چه‌وساوه و چه‌وسێنه‌ره‌کانیه‌وه له لایه‌ن چینه چه‌وسێنه‌ره‌کانی میلله‌تێک یان نه‌ته‌وه‌یه‌ک یان کۆمه‌ڵه نه‌ته‌وه‌یه‌کی دی؛ که له لایه‌ک بۆ خه‌ریککردنی چینه چه‌وساوه‌کان و له‌بیربردنه‌وه‌ی خه‌باتی چینایه‌تیی و شاردنه‌وه‌ی کێشه و قه‌یرانه‌کان و به‌هێزکردنی لایه‌نه چه‌وسێنه‌ره‌که‌یه.. له‌لایه‌کیدی بۆ رووتاندنه‌وه‌ی تێکڕای کۆمه‌ڵ و کپکردنه‌وه‌ی خه‌باتی چینه چه‌وساوه‌کانی لایه‌نه چه‌وساوه‌که‌یه، به کورتی واته ئه‌و چه‌وسانه‌وه – له قۆناغی ئه‌وڕۆی کۆمه‌ڵی مرۆیی – له‌پێناو وه‌ده‌ستهێنانی پتری قازانجی مادیی و به‌هێزکردنی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌داریی له هه‌ستی ده‌مارگیریی نه‌ته‌وه‌یی و سروشتی چه‌وسێنه‌رانه‌ی بۆرژوای کۆمه‌ڵێک به‌رامبه‌ر تێکڕای کۆمه‌ڵێکی دی سه‌رهه‌ڵده‌دا.
لێره‌دا دوو خاڵی زۆر گرنگی ئه‌و کێشه‌یه رۆشن ده‌بنه‌وه ئه‌وانیش: یه‌که‌م – ئه‌و کێشه‌یه له بنچینه‌دا کێشه‌یه‌کی چینایه‌تییه .. چونکه په‌یدابوونه‌که‌ی له ئه‌نجامی هه‌بوونی کێشه‌ی چینایه‌تیی هه‌ردوو لا و په‌یوه‌ستبوونی به کێشه‌ی تێکڕای جیهان سه‌ریهه‌ڵداوه.. بۆیه چاره‌سه‌ره بنه‌ڕه‌تییه‌که‌شی ته‌نیا نه‌مانی کێشه‌ی چینایه‌تیی و دامه‌زرانی کۆمه‌ڵێکی بێ چینه که سه‌ره‌تاکه‌ی به هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی یه‌کسانیخوازیی له لایه‌ن چینه چه‌وساوه‌کانی کۆمه‌ڵ و له‌ژێر رابه‌ریی هزری کۆمۆنیستیی ده‌ستپێده‌کا. دووه‌م – ئه‌و کێشه‌یه کێشه‌ی نێوان دوو چینی چه‌وساوه و چه‌وسێنه‌ر نییه.. چونکه هه‌ردووکیان له لایه‌ن کۆمه‌ڵێکی دیکه‌وه – مه‌به‌ست له‌چینه چه‌وسێنه‌ره‌کانیه‌تی – ده‌چه‌وسێندرێنه‌وه.. بۆیه چاره‌سه‌ره‌که‌شی – ئه‌گه‌رچی چاره‌سه‌ره‌رێکی کاتیی یان دیاریکراو ده‌بێ – به راپه‌ڕینی تێکڕای کۆمه‌ڵ و به سه‌رپه‌رشتیی بۆرژوا نیشتیمانیی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان ده‌بێ، هه‌رچه‌نده کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان سووته‌مه‌نیی یه‌که‌می ئه‌و راپه‌ڕینه‌ن.. به‌ڵام هه‌ر له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیی بۆرژواکان ده‌بێ و هه‌ر ئه‌وانیش ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیی به‌ده‌سته‌وه ده‌گرن.
بزاڤی کۆمۆنیستیی رابردوو پێێ وابوو له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌وسانه‌وه نه‌ته‌وه‌یی نیشتیمانییه له بنه‌ڕه‌تدا چه‌وسانه‌وه‌یه‌کی چینایه‌تییه بۆیه ده‌کرێ له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی کێشه چینایه‌تییه‌کان و بڵاوبوونه‌وه‌ی هزری کۆمۆنیستیی هوورده هوورده ئامانجه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌کان بخرێنه نێو به‌رنامه‌ی خه‌باتی چینه چه‌وساوه‌کان و به پێی باره نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌کان دروشمی ئازادیی و رزگاریی و سه‌ربه‌خۆییان به‌رزبکرێته‌وه و به مافی چاره‌نووسی خوازیاری خۆیان بگه‌ن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر وه‌ده‌ستهێنانی ئه‌و مافانه ببنه هۆی تێکدانی نه‌خشه‌ی ووڵاتان و جیابوونه‌وه و دروستبوونی قه‌واره‌ی نوێش، هاوکاتیش چه‌نده‌ی پتر ئه‌و چه‌وسانه‌وه‌یه به‌رته‌سکتر بکرێته‌وه هێنده‌ش پتر به‌رده‌می خه‌باتی چینایه‌تیی واڵاتر ده‌بێته‌وه.
هه‌رچه‌نده ئه‌و تێڕوانینه‌ی سه‌ره‌وه توانی زۆر نه‌ته‌وه و نیشتیمانان به هه‌ندێک مافی خۆیان بگه‌یه‌نێ و له تێکڕای جیهانیش رێچکه‌یه‌کی ئازادییخوازانه‌تر به کێشه‌که بگرێته به‌ر.. به‌ڵام به تێکهه‌ڵکێشکردنی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیی به خه‌باتی چینایه‌تیی زۆرجار بۆ هه‌ردوو لایان به زیان گه‌ڕاوه‌ته‌وه به‌تایبه‌تییش بۆ ئه‌وه‌ی دووه‌میان.. چونکه له لایه‌کیان چاره‌ی بزاڤی کۆمۆنیستیی رابردوو بۆ کێشه‌که – که له روانگه‌یه‌کی ته‌سکی چینایه‌تییه‌وه سه‌رچاوه‌ی ده‌گرت – زۆر جار ده‌بووه رێگر له‌به‌رده‌م چاره هه‌ڵقۆزه‌ره‌وه کاتییه خێراکانی بۆرژوا ناسیونالیسته‌کان که له راستییدا وه‌ک چاره‌سه‌رێکی سه‌ره‌تایی و کاتیی به‌شێوه‌یه‌کی فراونتر ئه‌رکی ئه‌وانه و هه‌ر ئه‌وانیش قازانجی سه‌ره‌کیی تێدا ده‌که‌ن.. له لایه‌کی دیش هه‌ستی بیرته‌سکیی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیی هوورده هوورده هزری کۆمۆنیستیی بنکۆڵ ده‌کرد و کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانی له تاکه کێشه‌که‌ی خۆیان که کێشه‌ی چینایه‌تییه داده‌بڕاند و تێکڕای بزاڤی کۆمۆنیستیی دووچاری نه‌خۆشیی ناسیونالیستیی و راستڕه‌ویی و له‌ڕێلادان ده‌کرد.
به‌و پێیه هزری نوێی کۆمۆنیستیی پێی وایه هه‌رچه‌نده وه‌ده‌ستهێنانی مافه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌کان که مافێکی ره‌وایه بۆ هه‌موو گه‌لێک چه‌نده‌ی بکرێ ده‌سکه‌وتێکی چاکه بۆ کۆمه‌ڵ و به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی.. به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی کێشه‌که کێشه‌ی تێکڕای کۆمه‌ڵه و ئاکار و شوناسێکی سه‌رمایه‌دارییانه‌ی هه‌یه بێگومان هه‌ر ده‌بێ بۆرژواکان سه‌رپه‌رشتیی بکه‌ن.. چونکه ئه‌رکی خۆیانه، هه‌رچه‌نده چاره‌ی بۆرژوایی هه‌رده‌م به پێی چۆنیێتیی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان کێشه‌که هێنده درێژ ده‌که‌نه‌وه تا ئاستی بۆگه‌نیبوونی هاوکاتیش وه‌ک هۆیه‌کی کاریگه‌ر بۆ دژایه‌تییکردن و سه‌رلێشواندنی خه‌باتی چینایه‌تیی به‌کاریده‌هێنن.. به‌ڵام هه‌ر خۆیان خاوه‌ن کێشه‌که‌ن و خۆخه‌ریککردنی کۆمۆنیسته‌کانیش پێیه‌وه کارێکی بێ‌هووده‌یه بۆ خودی کێشه‌که و بۆ خه‌باتی چینایه‌تییش که بێگومان دووچاری له‌ڕێلادانی ده‌کا.
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌وسانه‌وه‌یه که‌س هاوێر ناکا بۆیه کۆششکردن بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیی ئه‌رکی گشگیری هه‌موو که‌سێکی کۆمه‌ڵه جا کۆمۆنیست بێ یان نا.. به‌ڵام ئه‌و ئه‌رکه ته‌نیا کاتێک ئه‌رکی سه‌ره‌کیی و ره‌سه‌نی کۆمۆنیسته‌کانه که شوڕشی سۆشیالیستیی تێدا به‌ر‌پا ده‌بێ و ده‌توانن له‌ته‌ک چاره‌سه‌ری کێشه چینایه‌تییه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تیی چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشه‌یه‌ش بکه‌ن که دیاره ئه‌وه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ که کۆمۆنیسته‌کان تا هه‌ڵگیرسانی شوڕشی سۆسیالیستیی هیچ جۆره کۆشش و هه‌ڵوێستێکیان نه‌بێ و فه‌رامۆشی ئه‌و کێشه‌یه بکه‌ن.. به‌ڵکه پێویسته هه‌رده‌م له به‌رخۆداندا بن و به رێگاچاره‌ی رۆشن و په‌نجه‌دانان له‌سه‌ر هه‌ڵه و که‌موکوڕییه‌کان بزاڤه‌که بخه‌نه سه‌ر راسته‌رێگه‌ی خۆی و هه‌روا به خستنه‌ڕووی رێگه‌ی ئاسانتر و گونجاوتر بۆرژواکان ناچار بکه‌ن کێشه‌که خێراتر و پێشکه‌وتووخوازانه‌تر بچێته‌پێش و زۆرترین ماف و ئازادیی وه‌ده‌ستبهێندرێن و نه‌هێڵن بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی چه‌ند سه‌رمایه‌دارێک دوا بخرێ و بازرگانی پێوه بکرێ و قوربانیدانی گه‌ل به‌فیڕۆ بچووێندرێ و دووچاری شکست ببێ.. به‌ڵام هه‌رگیز کێشه چینایه‌تییه‌که – که بوونیان به‌نده به کۆششکردن بۆ گه‌یشتن به یه‌کسانیی – به قوربانی ئه‌و کێشه‌یه نه‌ته‌وه‌یی نیشتیمانییه ناکه‌ن که کێشه‌ی هه‌موو چینه‌کانی کۆمه‌ڵه.