Skip to Content

Sunday, September 8th, 2024
له‌ درێژه‌ی که‌مپه‌ینی ره‌تکردنه‌وه‌ی ده‌ستوردا.

له‌ درێژه‌ی که‌مپه‌ینی ره‌تکردنه‌وه‌ی ده‌ستوردا.

Closed
by July 1, 2009 گشتی

 

ئێمه‌ که‌ له‌ خواره‌وه‌ واژۆمان کردووه‌، له‌سه‌ر ره‌تکردنه‌وه‌ی ده‌ستوور، ده‌نگمان ده‌خه‌ینه‌ پاڵ ناوه‌ڕۆکی بیروبۆچوونی  رووناکبیران و نووسه‌ران و   یاساناسان و ئه‌کادیمستان و ئازادییخوازانی هه‌رێمی کوردستان و رۆژنامه‌و هه‌فته‌نامه‌و گۆڤاره‌ سه‌ربه‌خۆو ئه‌هلییه‌کان. داوای ئه‌وه‌ ده‌که‌ین ده‌ستوور ده‌بێ له‌هه‌لومه‌رجێکی ئاساییدا یه‌کلا بکرێته‌وه.‌ له‌ پێناو ده‌ستورێکی گشتگیرتر و هه‌مه‌لایه‌نه‌ تر دا، ده‌ستورێک که‌ له‌ پاڵ مافه‌ نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا زامنی مافه‌ دێموکراسیی و ئازادییه‌کانی گه‌لی کوردستانیش بکات.
 له‌ پێناو سه‌روه‌ریی یاسادا، که‌ لێره‌دا بێجگه‌ له‌ مه‌سه‌له‌ی به‌سه‌رچوونی واده‌ی یاسایی پا‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان، جه‌ختیش له‌ بۆچوونه‌کانی د. نوری تاڵه‌بانیی له‌ڕووی یاساییه‌وه‌ له‌سه‌ر ده‌قی ده‌ستووره‌که‌ ده‌که‌ینه‌وه‌. هاوکات پێویسته بۆ په‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ته‌وژمه‌ شۆڤینیستییه‌کان دژ به‌ئایینده‌ی هه‌رێمی کوردستان، ‌ ده‌ستوری  هه‌رێمی کوردستان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئیراده‌ و به‌رژه‌وه‌ندیی زۆرترین جه‌ماوه‌ری هه‌رێم بێت و زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستان خۆی به‌ خاوه‌نی ده‌ستووره‌که‌ بزانێت.
 پا‌رله‌مانه‌ ماوه ‌به‌سه‌رچووه‌که‌ی هه‌رێم ناکرێ له‌م کاته‌دا ئه‌رکێکی چاره‌نووسسازی وه‌ک  تێپه‌ڕاندنی ده‌ستور بگرێته‌ ئه‌ستۆ‌. ئه‌مه‌ ئه‌رکێکی زۆر سه‌خت و دژوار بۆ نه‌وه‌کانی ئێستا و داهاتووی کوردستان دێنێته‌ پێشه‌وه، به‌تایبه‌تیی له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌قه‌ پێشنیارکراوه‌که‌ له‌ ڕوانگه‌ی دوو حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌که‌وه‌‌ نوسراوه‌و‌ ئاوێنه‌ی خه‌ون و هیواکانی گه‌لی کوردستان نییه‌. له‌ ڕاستییدا نوسینی ده‌ستور ئه‌رکی پسپۆڕانی بواره‌کانی یاسا، مێژوو، کۆمه‌ڵناسیی، ئه‌نسرۆپۆڵۆجیی و سیاسه‌ته‌‌ به‌ هاوکاریی ‌ له‌گه‌ڵ سیاسه‌تمه‌دارن و ڕۆشنبیران و بیریاراندا نه‌ک که‌سانی حیزبیی و ئایدیۆلۆژیست.
دیاره‌ سه‌ره‌ڕای په‌له‌کڕوزێ و ناشه‌رعییه‌تی تیژتێپه‌ڕاندنی ده‌ستوره‌که‌، ده‌قه‌که‌ سه‌دان ڕه‌خنه‌ی قووڵ هه‌ڵده‌گرێت و هێنده‌ کرچ و کاڵه‌ که‌ دروست نییه‌ وه‌ک پڕۆژه‌یه‌ک بخرێته‌ به‌رده‌م گه‌لی کوردستان بۆ‌ ده‌نگدان، تا پوخت و چاک نه‌کرێت. له‌ ژێر ڕۆشنایی ئه‌م راستییانه‌دا داوا ده‌که‌ین بڕیار‌ی تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه‌ ده‌ستورییه‌که‌ هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌و هه‌موو کاره‌کانی پێداچوونه‌وه‌و پوختکردنی ده‌قه‌که‌و بڕیاردان له‌سه‌ری دوابخرێت و بدرێت به‌ په‌رله‌مانی داهاتوو. په‌رله‌مانێک که‌ له‌ هه‌لومه‌رجێکی ئاسایی، به‌ دابینکردنی کاتی پێویست، دوای پێداچوونه‌وه‌ بڕیاری له‌سه‌ر بدات و دواتریش بخرێته‌ به‌رده‌م گه‌لی کوردستان له‌‌ ریفراندۆمێکدا بۆ ڕه‌تکردنه‌وه‌ی یان بۆ تێپه‌ڕاندن.
ناوه‌کان:
 
1)     ئارام ره‌فعه‌ت
2)     د. بورهان یاسین
3)     د. پشتیوان عه‌بدوڵا
4)     دڵشاد خدر
5)      سامان سه‌عید
6)     شێرکۆ کرمانج
7)     عه‌دنان که‌ریم ( ئه‌حمه‌د موعین)
8)     عه‌لی زه‌ڵمیی
9)      عومه‌ر محه‌مه‌د
10)  کامیار سابیر
11)  گۆران عه‌بدوڵا( سایتی ده‌نگه‌کان)
12)  محه‌مه‌د عه‌لی
13)  د. محه‌مه‌د که‌مال
14)  د. نه‌وزاد ره‌شید
15)  هه‌ندرێن

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.