بیره‌وه‌رییه‌كانی كلۆدین مونتی له‌گه‌ڵا سیمۆن دوبۆڤوار
بیره‌وه‌رییه‌كانی كلۆدین مونتی له‌گه‌ڵا سیمۆن دوبۆڤوار
و: كه‌ژاڵا عه‌لا ، لهندهنكلۆدین مونتی لهساڵًی (1949) له‌پاریس چاوی به‌دنیاهه‌ڵهێناوه، دایكی كیمیازانو باوكی بیركاریزان بووه. كلۆدین هه‌رله‌سه‌رده‌می لاوێتیدا په‌یوه‌ندی كردوه به بزوتنه‌وه‌ی ژنانی فه‌ره‌نساوه. ئه‌و له‌گه‌ڵا ژان پول سارته‌رو سیمۆن دوبۆڤوارو هێلینی خوشكی دۆبۆڤوار كه نیگاركێش بووه، په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێز له‌نێواندا درووستبوهو تاكۆتایی ژیانی سیمۆن هاوه‌ڵی یه‌كتربوون. كلۆدین مۆنتی نامه‌ی كۆتایی دكتۆراكه‌ی له‌سه‌ر ژیان‌و به‌رهه‌مه‌كانی سیمۆن دۆبۆڤوار نوسیوه‌ته‌وه.
كلۆدین له وتارێكیدا به‌م شێوه‌یه ده‌رباره‌ی بیره‌وه‌ریه‌كانی نێوان خۆی‌و سیمۆن دۆبڤوار ده‌دوێت:
من له‌یه‌كه‌م ڕۆژی ژیانمدا نه‌وه‌ی(ڕه‌گه‌زی دووه‌م) بووم.. كاتێك دایكم له‌ساڵی (1949)دا به‌شی یه‌كه‌می كتێبی (ڕه‌گه‌زی دوه‌م)ی خوێندۆته‌وه سكی به‌منه‌وه پڕبوو. له‌ساڵی (1969) ته‌مه‌نم بیست ساڵ بوو كه بۆیه‌كه‌مین جار له‌ده‌رگای ماڵی سیمۆن دۆبۆڤوارم دا، كاتێك چوومه ماله‌كه‌یه‌وه، هه‌رگیز ئه‌وه‌م به‌خه‌یاڵدا نه‌ده‌هات كه جارێكی تر بچمه‌وه بهوماڵهداو به‌و جۆره هاوڕێیه‌تیمان له نێواندا دروستبێت. له‌نێوان ساڵه‌كانی (1949_ 1968 ) له‌فه‌ره‌نسادا به‌ده‌گمه‌ن باسی مافی ژنان بهرگوێدهكهوت، جگه‌له ئاژانسی هه‌واڵه‌كان نه‌بێت هه‌ندێكجار ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی حه‌بی به‌رگری لهسكپڕبوونی بۆ خێزانه‌كان باسده‌كرد. له‌وسه‌رده‌مه‌دا زۆربه‌ی قوتابخانه ناوهندیهكیهكانی كچان‌و كوڕان جودابوون. ژنان هیچ جۆره كارێكی گرنگیان نه‌بوو، ئه‌وكارانه‌ی بۆژنان گونجاوبوون بریتی بوو له مامۆستایی، په‌رستیاریی، دایه‌نیی مناڵان .له‌ساڵی(1968) دا كرێكاران له‌سه‌راسه‌ری فه‌ره‌نسادا بۆ پشتگیریكردنی خوێندكارانی زانكۆ له‌سه‌ر دادگایی كردنی تاوانباران‌و بیورۆكراتی ڕاپه‌ڕین. نزیكه‌ی مانگێك وڵات توشی شه‌له‌ل هات. هه‌رسێ پێشه‌وای گرنگی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ش پیاوبوون. له‌ماوه‌ی ئه‌و مانگه‌دا هیچ كه‌س گوێی له‌ده‌نگی ته‌نها ژنێكیشهوه نه‌بوو. ته‌نانه‌ت سیمۆن دۆبۆڤواریش له‌م ڕۆژانه‌دا بێده‌نگبوو!. ورده ورده بارودۆخه‌كه وایلێهات خه‌ڵكی به‌بێ ئه‌وه‌ی یهكتریبناسن له‌گه‌ڵا یه‌كتردا ده‌كه‌وتنه گفتوگۆ كردن، ژنانی فه‌ره‌نسایش كه‌ڵكیان له‌م ده‌رفه‌ته وهرگرتو كهوتنهگفتوگۆكردنو باسیان لهونههامهتیو مه‌ترسیانه ده‌كرد كه‌ڕووبه‌ڕووی ژنان ده‌بوه‌وه. هه‌رچه‌نده سیمۆن له‌وسه‌رده‌مه‌دا به‌شی دووه‌می كتێبی (ڕه‌گه‌زی دووه‌می) بڵاوكرده‌وه به‌ڵام زۆربه‌كه‌می باسی ژنی تێداكردبوو. به‌ڵام له‌وه به‌دواوه ده‌ستی كرد به‌نووسین ده‌رباره‌ی خستنه‌ڕووی بارودۆخی ژنان‌و داكۆكیكردن له مافه‌كانی ئهوانو تا]دواین هه‌ناسه‌ی ژیانی هه‌ربۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه تێكۆشا.
پاش ساڵیك به‌سه‌ر ڕاپه‌ڕینی خوێندكارانی زانكۆ واته له (1969)دا ڕێكخراوی بزافی ژنان له‌فه‌ره‌نسا سه‌ری هه‌ڵدا. له(26/8/1969) هه‌شت ژن چوون بۆ (تاقی سه‌ركه‌وتن) تا له‌سه‌ر گۆڕی هاوسه‌ری ون-ناو چه‌پكه گولێك دابنێن. ئه‌م به‌سه‌رهاته بووه مایه‌ی ئاژاوه له‌نێوان سهربازهكانداو میدیاكانی فه‌ره‌نسای سه‌رسامكرد. من سێ مانگ دوای ئه‌م ڕووداوه په‌یوه‌ندیم كرد به‌ڕێكخراوی ژنانه‌وه، چونكه تائه‌و كات له‌گه‌ڵا ده‌سته‌یه‌ك كچدا له گروپی خوێندكارانی زانكۆدا ئه‌ندامبووین، به‌ڵام پیاوه‌كان وه‌ك سكرتێر ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵا ئێمه‌دا ده‌كرد. من ئه‌و كاته وتاری كۆمه‌ڵێك پیاوم چاپده‌كرد كه‌باسی لهوكارانهدهكرد پێویسته ئه‌نجامبدرێت بۆ چۆنێتی گۆِانی ئایندهی جیهان، به‌ڵام ئه‌م پیاوانه ڕێگه‌یان بهمن نه‌ده‌دا به‌شداریبكه‌م له كارووباری سیاسی‌دا. له‌به‌ر ئه‌وه له‌پاش ماوه‌یه‌ك منیش وه‌ك كۆمه‌ڵێك كچانی تر بێزاربووم له هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ئهوانو هه‌ربۆیه وازم هێنا. پاشان په‌یوه‌ندیمكرد به بزووتنه‌وه‌ی ژنانه‌وه.
ئه‌وڕۆژه‌ی كه بڕیاری جیابوونه‌وه‌مدا له‌گه‌ڵا گروپهكهمدا، پیاوه‌كان وایان پێڕادهگهیاندم كه ڕێكخراوی ژنان شتێكی بێماناو پڕوپوچه، پێیان ده‌وتم هه‌ركاتێك بارودۆخی پیاوان پێشكه‌وتنی به‌خۆوه بینی ئه‌وا به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی بارودۆخی ژنانیش به‌ره‌و باشی ده‌چێت. منیش پێم وتن: (( ئێمه نامانه‌وێت چاوه‌ڕوانی ئاینده‌یه‌كی نادیاربین!)) هه‌ربۆیه ئێمه جه‌ختمان له‌سه‌رئه‌وه‌كرده‌وه ده‌موده‌ست ده‌ستبه‌كاربین. سیمۆن دۆبۆڤواریش هه‌رهه‌مان هه‌ڵوێستی هه‌بوو، له‌مه‌ڕ ئه‌م بابه‌تانه‌شه‌وه لهبڵاوكراوهكانیدا ئیشاره‌تی پێداوه. گروپه بچكۆله‌كه‌مان كه‌له (6-8) كه‌س پێكهاتبوو، ههمووڕۆژانی یه‌كشه‌مه بۆماوه‌ی (16) ساڵا به‌رده‌وام له‌كاتژمێر 55و6 ده‌قیقه‌دا له‌ماڵه‌كه‌ی سیمۆن دۆبۆڤواردا به‌سه‌ختی ماندودهبووین به كۆبوونهوهكانمانهوه.
یه‌كه‌م جار كه چووم بۆ كۆبوونه‌وه‌كه وامزانی ڕێك له‌كاتی خۆیدا گه‌یشتوومه‌ته جێ، به‌ڵام كاتێك سیمۆن ده‌رگای لێكردمه‌وه چاوی تێبڕیمو وتی: (بۆوادڕهنگ كه‌وتی!) ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی ئه‌و بۆ كچێكی ته‌مه‌ن (23) ساڵ كه گه‌نجترین كه‌س بووم له‌ناو ئه‌ندامانی گروپهكهداو له‌كاتێكیشدا هه‌رله‌سه‌ره‌تای نه‌وجه‌وانیه‌وه سه‌رسامی ئه‌و بووبووم، شتێكی زۆر ترسناك بوو.. له‌ساڵی(1970) سیمۆن دۆبۆڤوار ته‌مه‌نی (62) ساڵ‌بوو ئه‌وكاته بهدایهگهورهی من ده‌شیا. كاتێك كه چوومه ناو ئاپارتمانهكهیهوه ئه‌وسا له‌مه‌به‌ستی گه‌یشتم، له‌به‌رده‌م قهنهفهكهیدا كاتژمێرێكی ناشرینی بچكۆلانه دانرابوو كه ده‌ده‌قیقه پێش خرابوو!!. شایه‌نی باسه ئه‌وه‌ی زۆر خۆشحاڵی كردم ئه‌وه‌بوو له‌سه‌ره‌تادا من وامده‌زانی له‌م دانیشتنانهماندا ده‌بێت ئێمه زیاتر گوێگربین! به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه بوو.. هه‌رله‌دوای ده‌ستپێكردنی باسه‌كه‌مان یه‌كێك له ئه‌ندامانی بزوتنه‌وه‌كه سه‌یرێكی منی كرد‌و وتی: تۆپێت وایه ئێمه پێویسته چی بكه‌ین بۆ به‌یاسایی كردنی (له‌باربردنی كۆرپه‌له)؟. پێشنیاری منیش ئه‌وه‌بوو كه وتم: پێویسته ئێمه كارێك بكه‌ین كه میدیاكان ناچاربن زاراوه‌ی (له‌باربردنی كۆرپه‌له) به‌شێوه‌یه‌كی جدی بخه‌نه بهرباسو لێكۆڵینه‌وه. هه‌رچه‌نده هیشتا له فه‌ره‌نسادا ئه‌م زاراوه‌یه شتێكی زۆر نامۆ بوو!. ته‌نانه‌ت خودی منیش كه له‌ناو خێزانێكی خوێنه‌وارو لیبراڵی دا په‌روه‌رده ببووم، هه‌رگیز ئه‌م زاراوه‌یه‌م نه‌بیستبوو.
له‌ساڵی (1970) فه‌ره‌نسا هێشتا وڵاتێكی زۆر كاسۆلیكی بوو. له‌به‌رئه‌وه كه‌س توانای ئه‌وه‌ی نه‌بوو له‌م ڕوه‌وه هیچ قسه‌یه‌ك بدركێنێت. ته‌نانه‌ت له‌ساڵی (1943) دا ژنێك به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆرپه‌له‌كه‌ی له‌باربردبوو حكومه‌ت سزای مردنی به‌سه‌ردا سه‌پاند. له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا له نێوان (1960-1970) ژماره‌یه‌كی زۆر له ژنانی فه‌ره‌نسا ئه‌م كاره نایاساییه‌یان ئه‌نجام ده‌دا..هه‌رچه‌نده هه‌ندێك جار ببوه مایه‌ی كه‌مئه‌ندام بوون‌و ته‌نانه‌ت مردنی هه‌ندێك له ژنانیش. هه‌رله‌یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌مان له ماڵی دۆبۆڤوار بڕیارماندا، به‌یاننامه‌یه‌ك بنووسین كه‌تێیدا به‌ڕاشكاوانه بڵاوی بكه‌ینه‌وه ئێمه (كۆرپهلهمان له‌بار بردوه). ئه‌م بیرۆكه‌یه‌مان له‌به‌یاننامه‌ی (141) وه وه‌رگرتبوو كه‌به‌درێژای جه‌نگی سه‌ركه‌وتنی جه‌زائیر بڵاوده‌كرایه‌وه. به‌ڵام ئێمه له‌مه‌ڕ ئه‌م بابه‌ته‌وه پێویستمان به پشتگیری هه‌بوو، بڕیارماندا ئیمزای كه‌سایه‌تیه خۆشهویستو ناوداره‌كانی جیهان كۆبكه‌ینه‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئیمزای (143) ژنمان كۆكرده‌وه كه ناوی هه‌ندێك له ژنه ئه‌كته‌ره ناودارهكانیشی تێدابوو، وه‌ك (كاترینو دینۆڤ و دالفین سایریگو..). منیش یه‌كێك بووم له‌وانه‌ی كه ئه‌م ئیمزایه‌م كرد، هه‌رچه‌نده هه‌رگیز ئه‌م كاره‌شم ئه‌نجام نه‌دابوو!. به‌ڵام هێشتا به‌شێكی گه‌وره‌ی كێشه‌كه چاره‌سه‌ر نه‌كرابوو.. ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو ئاخۆ كامیه‌ك له ڕۆژنامه‌كان ئاماده‌ی ئه‌وه‌ده‌بێت به‌یاننامه‌كه‌مان بۆ چاپ بكات؟ دڵنیا بووین كه ڕۆژنامه‌ی (لۆمۆند) ئه‌م كاره‌ی بۆ نه‌ده‌كردین، چونكه ڕۆژنامه نووسه‌كانی هه‌موو كاسۆلیكی توندڕهوبوونو له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا لایه‌نگری (مافی هه‌ڵبژاردن) نه‌بوون. ته‌نها دوو گۆڤار ئاماده‌بوون هاوكاریمان بكه‌ن ئه‌وانیش گۆڤاری (ئێكسپرێسو نۆڤڵا ئۆبزێرڤاتۆر) بوون. سه‌رئه‌نجام له‌گه‌ڵا نۆڤڵا ئۆبزێرڤاتۆر ڕێكه‌وتین. هه‌رچه‌نده ترسی ئه‌وه‌شیان هه‌بوو به‌وهۆیه‌وه وه‌زاره‌تی ناوخۆ گۆڤاره‌كه‌یان پێدابخات. له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا په‌یمانیان داینێ كه له‌به‌رگی گۆڤاره‌كه‌یاندا ئه‌م هه‌واڵه به‌نیشانه‌ی سه‌ر دێڕی گۆڤاره‌كه‌یان چاپبكه‌ن.
بۆچوونه‌كانمان هه‌ر به‌وشێوه‌یه بوو كه‌پێشتر پێشبینیمان كردبوو. له(4/4/1971) بارودۆخه‌كه ورووژاو هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی لێكهوتهوه.. ئه‌وسه‌رده‌مه بۆیه‌كه‌مین جاربوو له مێژووی فه‌ره‌نسادا ڕادیۆو تهلهڤیزێۆنو ڕۆژنامه‌كان چه‌ندین جار به ڕاشكاوانه زاراوه‌ی (له‌باربردنی كۆرپه‌له)یان به‌كارده‌برد. خۆشبه‌ختانه كاره‌كه‌مان سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌خۆوه بینی. هه‌رچه‌نده هه‌ندێك له‌و ژنانه‌ی كه ئیمزایان بۆكردبووین، ڕووبه‌ڕووی كێشه‌یه‌كی زۆر هاتن لهپیشهكهیانداو كڵێسا‌و ده‌وڵه‌تیش لێیان تووڕه‌بوون. سیمۆن له(1970) بهدواوهتهواوی گفتوگۆكانی بۆ بارودۆخی ژنان‌و خستنه‌رووی ئه‌ندێشه‌كانی فیمێنیستی ته‌رخانكرد. هه‌روه‌ها ئه‌و نۆڤڵا ئۆبزێرڤاتۆری ڕازی كرد هۆكاری نووسینی به‌یاننامه‌كه‌ی بۆڕوونبكاتهوه. له‌به‌رواری (20/ 11/1971) پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌مه، ئێمه ڕێپێوانێكی گه‌وره‌مان ئه‌نجامدا.. كههاوكاتبوو له‌گه‌ڵا ڕێپێوانی فیمێنیستی له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا بۆ داوای مافی ههلّبژاردن. له‌م ڕێپێوانه‌دا بۆیه‌كه‌مین جاربوو كه خه‌ڵكێكی زۆر تێكه‌ڵ به ئێمه بوون هه‌رچه‌نده ئه‌ندامیش نه‌بوون لهگروپهكهماندا. سه‌ره‌ڕایی ئه‌وه‌ش له‌و ڕۆژه‌دا میدیاكان گرنگیه‌كی زۆریان پێداین ئه‌وه‌ش سه‌ركه‌وتنێكی زۆر گه‌وره‌بوو بۆمان.. سیمۆن ئه‌م ڕۆژه‌ی به جه‌ژنی شادی‌و برایانه ناوده‌برد.
ههوڵو كۆششه‌كانی ئێمه بۆ به‌یاسایی كردنی له‌باربردنی كۆرپه‌له ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بۆڕهخسانین كه بچین به‌هانای ئه‌و كچهمناڵكارانهی كه‌وتبوونه به‌ر هێرشی دڕندانه‌ی به‌كاربردنی سێكسی له‌لایه‌ن خزم‌و كه‌سوكاری خۆیانه‌وه!.. ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان له‌لایه‌ن باوك‌و مام‌و خاڵ‌و…هتد سكیان پڕببوو. ئه‌م ژنانه له‌به‌ر ههژاریو نه‌داری نه‌یانده‌توانی خۆیان ڕزگار بكه‌ن له‌م باره گرانه. ئهمهلهلایهكو له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ یان نه‌بوو له‌پاش منداڵا بوون بگه‌رێنه‌وه بۆ قوتابخانه‌و زۆربه‌شیان خێزانه‌كانیان له‌ماڵا ده‌یانكردنه ده‌ره‌وه. به‌م شێوه‌یه به‌درێژایی ژیانیان بێبهشدهكران لهخوێندنو دواڕۆژێكی نادیار چاروهڕوانی ده‌كردن. له‌وسه‌رده‌مه‌دا له‌فه‌ره‌نسا چه‌ند خانه‌یه‌كیان بۆ دایكانی سكپڕی ناشهرعیو كه‌سانی بێپشتو په‌نا درووستكردبوو، به‌ڵام جێگایه‌كی ئێجگار خراپ‌و دژواربوو، جگه‌له‌وه‌ش له‌وێدا وه‌كو تاوانبارێكی وه‌حشی ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵدا ده‌كرا.
جارێكیان سیمۆن دۆبۆڤوار سه‌ردانی یه‌كێك له‌م خانانه‌ی كرد، كه له‌شاری پاریسه‌وه نزیك بوو، ئه‌و له‌وجێگایه‌دا بۆی ده‌ركه‌وت كچه‌كان ته‌نها فێری چنین‌و دروومانو چێشلێنان دهكرێنو هه‌روه‌ها له‌هۆڵێكی گه‌وره‌ی قه‌ڵه‌باڵغدا ژیانبهسهردهبهنو له‌سه‌ر یه‌ك سسته‌می بچكۆلانه ده‌نووستن كه بۆ ئه‌و ژنه سكپڕانه تابڵێی جێگایه‌كی دژوار ربوو. ته‌نها ڕۆژانی شه‌مه‌ش بۆیان هه‌بوو دوو دوو بچنه‌ده‌ره‌وه بۆ شت‌كڕین ئه‌ویش بۆماوه‌ی دوو كاتژمێر، تاكو لای خه‌ڵك نه‌ناسرێنه‌وه!.له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌ڵكی گاڵته‌یان پێدهكردنو ئازاریان ده‌دان. له‌نێوان ئهوكچانهدا ، كچێك به‌هۆی خۆشه‌ویستیه‌وه سكی له هاوڕێكه‌ی خۆی پڕببوو، به‌ڵام بۆیان نه‌بوو ئه‌م دوانه یه‌كتر ببینن، ئێواره‌یه‌كیان كچه‌كان هه‌رچۆنێكبوو پاش چه‌ندین مانگ دووری نێوانیان ده‌رفه‌تێكیان بۆڕه‌خساندن ئه‌م دوو خۆشهویستهمناڵكاره بهیهكبگهنو پێكه‌وه له‌سه‌ره‌وه به‌جێیان هێشتنو خۆیان چوونه قاتی خواره‌وه. به‌ڵام لێپرسراوانی خانه‌كه هه‌ستیان كرد كچه‌كه دیارنیه! یه‌كسه‌ر چونهسهرهوهو پێیان زانین. بۆڕۆژی دوای هه‌واڵه‌كه‌یان گه‌یانده دایك‌و باوكی كچه‌كه، باوكی كچه‌كه پاش دووڕۆژ خۆی گه‌یانده خانه‌كه. یه‌كسه‌ر كردی به‌قژی كچهكهیداو كه‌وته لێدانی. په‌رستارێك ویستی بچێت به‌هانای كچه‌كه‌وه، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه ڕایكێشاو هاواری كرد به‌سه‌ریداو وتی: ( هه‌رگیز له‌كاری نێوان باوك‌و كچدا خۆت هه‌ڵمه‌قورتێنه!). باوكه‌كه ئه‌وه‌نده‌ی لێدا تا كچه داماوه‌كه له‌هۆش چوو. كچه‌كان هه‌موویان شاهیدی ئه‌م ڕووداوه دڵتهزێنهبوون له‌داخانا مانیان لهخواردنگرت. ده‌وڵه‌تی فه‌ره‌نسا بڕیاریدا له‌ماوه‌ی (24) كاتژمێردا ئه‌م خانه‌یه دابخات. به‌په‌له نامه‌یان نارد بۆ دایك‌و باوكی هه‌موو كچه‌كان، كه‌بێن كچه‌كانیان به‌رنه‌وه. كچه‌كانی ئهمخانهیه پێیان ڕاگه‌یاندین كه پێویستیمان به یارمه‌تی ( ئه‌ندامه چالاكه‌كانی بززوتنه‌وه‌ی ژنان)ه كه ده‌موده‌ست بێن به‌هانامانه‌وه. پاش( 38) كاتژمێر ئێمه گه‌شتینه خانهكهیانهوهو سیمۆن دۆبۆڤواریش وتهبێژمانبوو. خه‌ڵكی فه‌ره‌نسا به‌هۆی ڕادیۆوه ڕاسته‌وخۆ لهحاڵو وه‌زعی ترسناكی ئه‌م خانه‌یه ئاگاداربوونه‌وه. سیمۆن له‌گه‌ڵا یه‌كبه‌یه‌كی كچه‌كاندا گفتوگۆی كرد‌و گیروگرفته‌كانی ئه‌م خانه‌یه‌ی بۆ خه‌ڵكی خسته ڕوو. بۆ ڕۆژی دوایی سیمۆن له‌گه‌ڵا پایه‌به‌رزترین كاربه‌ده‌ستانی په‌روه‌رده چاوپێكه‌وتنی ئه‌نجام دا‌و باشترین ده‌سكه‌وتی ئه‌م چاوپێكه‌وتنه ئه‌وه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره ڕێككه‌وتن كه ڕێگه‌بدرێت به‌م كچانه له‌پاش منداڵا بوون بگه‌ڕێنه‌وه بۆ قوتابخانه.
دوای (48) كاتژمێر تێڕوانینی خه‌ڵكی به‌رامبه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی ( فیمێنستی) گۆڕا. سه‌رئه‌نجام بۆ خه‌ڵكی ڕوونبوویه‌وه كه ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه سه‌ربه بۆرجوازهكان نیه، به‌ڵكو له كه‌سانی بێپشتو په‌ناو خه‌ڵكانی هه‌ژار داكۆكی ده‌كات. ئه‌و ماوه‌یه سیمۆن به‌رده‌وام نامه‌ی له‌لایه‌ن ژنانی سته‌م دیده‌وه به‌ده‌ست ده‌گه‌یشت كه‌تێیدا داوای كۆمه‌كیان لێده‌كرد… ئه‌ویش كه‌سێكی بهخشهندهبوو زۆرجار له‌گیرفانی خۆی یارمه‌تی ئه‌و ژنانه‌ی ده‌داو به‌ئێمه‌شی وادهوت كه پێیان بڵێین ئه‌م یارمه‌تیه‌یان له‌لایه‌ن بزووتنهوهكهوه پێگه‌یشتوه! له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا جه‌نگی ئێمه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی یاسای له‌باربردنی كۆرپه‌له به‌رده‌وام بوو. به‌ڵام له وڵاتی فه‌ره‌نسادا هێشتا ئه‌مه كارێكی نایاسایی بوو. هه‌ربۆیه ئه‌م شۆڕشه‌ی ئێمه ببوه مایه‌ی ئاژاوه‌و ئاڵۆزیه‌كی زۆر‌و پێویستی به چاره‌سه‌ر هه‌بوو. له (1973)دا ڕێگه‌مان بۆخۆش بوو بتوانین ڕاسته‌وخۆ یارمه‌تی گرفته‌كانی خه‌ڵكی بده‌ین. بۆنموونه: كچێكی گه‌نج به‌ناوی (ماری كلێر) له خۆشه‌ویسته‌كه‌ی جیاببوهوهو پاشان زانی سكی لێی پڕبووه، ماری منداڵه‌كه‌ی نهدهویستو بڕیاری دا له‌باری به‌رێت، هه‌رچه‌نده دایكی ماری پێی وت: ئاماده‌یه خۆی چاودێری منداڵه‌كه بگرێته ئه‌ستۆ به‌ڵام كچه‌كه هه‌رسووربوو له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی خۆی. كاتێك كوڕه‌كه به‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی زانی، چووه لای پۆلیس‌و شكاتی لێ‌كرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دایكی ماری مامانه‌كه‌ی هێنابوو بۆ كچه‌كه‌ی، پۆلیس هه‌ردووكیانی ده‌ستگیركرد. ئێمه‌ش بڕیارماندا قسه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بكه‌ین‌و پشتگیریان لێبكه‌ین. سه‌ره‌تا چوینه گۆڕه‌پانی (ئۆپێرا)و له‌ناوه‌ڕاستی پاریس‌دا ڕێپێوانێكی ئاراممان ئه‌نجامدا. دایكه‌كان منداڵه‌كانیان كردبوه باوهشو یه‌كی میزهڵانێكیان به‌ده‌سته‌وه گرتبوو. له‌ناكاوێكدا پۆلیسێكی زۆر به‌سواری ماتۆڕسكیڵهوه هێرشیان كردهسهرمانو خه‌ڵكی هاوارییان لێبهرزبوویهوهو منداڵه‌كان ڕایانده‌كرد، پۆلیسه‌كان ده‌ستیان نهدهپاراستو لێیان ده‌داین. بۆ ڕۆژی دوایی به‌هۆی میدیاكانه‌وه، ته‌واوی خه‌ڵكی فه‌ره‌نسا له‌هه‌واڵی سه‌ركوتكردنی ئه‌م ڕێپێوانه ئاشتی خوازه‌دا دڵگرانبوونو له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا هه‌واڵی ئه‌م ڕووداوه‌ی ماری كلێر بووبه بابه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی.
له‌م ڕوه‌وه سیمۆن ئاماده‌بوو كه نه‌ك ته‌نها لهتهلهڤیزوێنو ڕادوێدا به‌ڵكو له دادگاش پشتگیری له ماری بكات. ئه‌و له‌به‌رده‌م لیژنه‌ی دادوه‌ره‌كاندا كهههرههموویان پیاوبوون، ڕاشكاوانه بارودۆخی دژواری ژنانی شیكرده‌وه. هیچ كه‌س نه‌یتوانی قسه‌كانی پێببڕێت. له‌پاش چه‌ند ڕۆژێك بڕیاری لیژنه‌ی دادپه‌روه‌ر ڕاگه‌یه‌نراو ماری كلێر به‌بێتاوان له‌قه‌ڵه‌م دراو ئازادیان كرد. سه‌رئه‌نجام ئه‌نجومه‌نی یاسایی، یاسای دژ به له‌باربردنی كۆرپه‌له‌ی ئیلغاكرده‌وه. ئێمه‌ش ئهودهروازهیهمان بۆ واڵابوو كه‌كێشه‌كانی تریشمان بخه‌ینه ڕوو وه‌ك: به‌كاربردنی سێكسی، زینا، ده‌ست موزدی نابهرابهرو لێدان‌و ئازار‌و ئه‌زیه‌تی ژنان له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه بۆچی!؟. له‌و سه‌رده‌مه‌دا سیمۆن كۆمه‌ڵی مافی ژنانی ڕێكخست‌و ده‌رفه‌تی به‌ئێمه‌دا كهبابهت بنووسین بۆ به‌یاننامه‌ی (ده‌ورانی مۆدێرن) كه‌له(1945)دا له‌گه‌ڵا سارته‌ر دایمه‌زراندبوو. ئێمه ئه‌و ژماره‌یه‌مان به بابه‌تی تایبه‌ت به ژنان ئاماده‌كردو خۆش له‌وه‌دابوو له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگدا هه‌ر هه‌مووی فرۆشرا. له‌سه‌ره‌تای ئه‌و ژماره‌یه‌دا سیمۆن دۆبۆڤوار جه‌ختی لهسهرئهوهكردوه كه پێویسته ژنان له‌هه‌موو هه‌لومه‌رجێكدا سووربن له‌سه‌ر داواكاریه‌كانیان‌و له‌مه‌ڕ خواسته‌كانیان پێدابگرن تاگه‌یشتن بهئازادیو یه‌كسانی كۆڵنه‌ده‌ن.
ماڵئاوایی…
سیمۆن پاش ماوه‌یه‌ك داوایلێكردم بچم بۆ سه‌ردانی هێلینی خوشكی كه له گوندێكی نزیك شاری ستراسبۆرگ ده‌ژیا. هێلین له‌وێدا به‌سه‌ختی سه‌رقاڵی مه‌سه‌له‌ی ژنایه‌تی بوو، چونكه ئه‌و پاڵێورابوو بۆ سه‌رۆكی ژنانی ئه‌شكه‌نجه‌دراو. زۆربه‌ی تابلۆكانی تایبه‌ت بوو به‌ئه‌شكه‌نجه‌و ئازاره‌كانی ژنان‌و تیۆری فێمینیستی خۆی‌و سیمۆنی خوشكی ده‌خسته‌ڕوو كه‌تا تاته‌مه‌نی(85) ساڵی به‌رده‌وام نیگاریدهكێشا. سیمۆن له‌دواین سه‌ردانی بۆلای هێلینی خوشكی پێی وت: (خۆزگه‌م به‌خۆت كه‌هێشتا ده‌توانی نیگاربكێشیت. من ئیتر مه‌یلم له‌نووسینی كتێب نه‌ماوه. چونكه ئیتر هیچ شتێكم پێنه‌ماوه لێوه‌ی بدوێم.. به‌ڵام نیگاركێش هه‌میشه شتێكی پێیه كه قابیلی وتن بێت).له‌ساڵی (1970)دا كاتێك سه‌ردانی سیمۆنمكرد، باری ته‌ندروستی سارته‌ر ڕوولهخراپی بوو. له(1974) دا ئه‌و به‌ته‌واوی نابینا ببوو، ئه‌وه‌نده بێتوانابوو، هیچ ئومێدێكی بهكتێبهكانیشی نه‌مابوو.. سیمۆنیش له حاڵ‌و وه‌زعێكی زۆرخراپدا ده‌ژیا، له‌لایه‌ك به‌هۆی خراپی ته‌ندروستی سارته‌رو له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌هۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ده‌وروبه‌ری خڕببوونه‌وه، چونكه بۆچونكهكانیان زۆر دووربوون لهیهكدیهوه.. به‌ڵام هه‌میشه كهئێمهی ده‌بینی سهرشارو چالاك‌و دڵخۆش ده‌بوو. چونكه سه‌ركه‌وتنه‌كانی خۆی له‌ئێمه‌دا ده‌بینیه‌وه‌و ده‌شیزانی كه ئێمه چه‌ندمان خۆش ده‌وێت. لهراِستیدا ئێمه نموونه‌ی ئه‌و تێوریانه بووین كه‌له (ره‌گه‌زی دووه‌م)دا وروژاندبووی.
له(19/4/1986)دا من‌و هێلین دۆبۆڤوار چووین بۆ نه‌خۆشخانه تا جه‌نازه‌كه‌ی سیمۆن ببینیین. ئه‌وه‌نده خه‌فه‌تباربووین وه‌خته‌بوو له‌هۆش بچین، ئه‌و كه هه‌میشه سهرشاربوو له‌ژیان، بێههستو جوڵه كه‌وتبوو لاشه‌كه‌ی گوڵباران كرابوو، خه‌ڵكی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهانه‌وه گوڵیان بۆ ناردبوو. ئێمه‌ش له‌گه‌ڵا جه‌سته ساردبووهكهی ئه‌ودا چوینه ئۆتۆمبیلێكهوهو به‌ره‌و گۆڕستان كه‌وتینه‌ڕێ، له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان به‌هه‌زاران كه‌سمان ده‌بینی سه‌ری ڕێز‌و نه‌وازشیان بۆ داده‌نه‌واند… كاتیكیش گه‌شتینه گوڕستانهكه به‌ده‌م وتنی ئه‌و سروده‌وه دابه‌زین كه له‌ساڵی ( 1970)دا بۆ بزافی فیمێنیستی نوسیبوومان.. چونكه سیمۆن له‌ڕاده‌به‌ده‌ر حه‌زی له‌م سروده ده‌كرد، هه‌ربۆیه پێمان وابوو ئه‌مه باشترین ماڵئاوایی كردنه بۆی‌و هه‌موو به‌یه‌كده‌نگ وتمان:
ئێمه‌ی ژنان كه هیچ ڕابووردوویهكمان نیه
ئێمه‌ی ژنان كه هیچ مێژوویه‌كمان نیه
ئێمه‌ی ژنان كه سه‌رزه‌مینێكی تاریكین
لێمان گه‌ڕێن، بائێمه‌ی كۆیله، ڕاپه‌ڕین
ڕاپه‌ڕن.. ڕاپه‌ڕن.. ڕاپه‌ڕن..ئێمه به‌ده‌نگێكی نزم ده‌مانچڕی تا له‌خه‌وی هه‌ڵنه‌سێنین.. ده‌نگمان ته‌نها له‌وكاته‌دا به‌رزكرده‌وه كه تابوته‌كه‌یان بۆ خواره‌وه شۆڕكرده‌وه… سیمۆن دۆبۆڤوار گه‌لێك شتی باشی به‌خشی به من‌و زۆر له ژنانی گه‌نجی تر. به‌ڵام ئایا ئێمه‌ی بزافی ژنان، كه كارمان له‌گه‌ڵ ئه‌ودا كردوه‌و درێژهپێدهدهری خه‌باته‌كه‌ی ئه‌وین، ئایا دووباره ده‌توانین گه‌نجێكی تر ببه‌خشینه ئه‌و؟! ئومێده‌وارم كه بتوانین…
سه‌رچاوه: سایتی:ئافتاب