
دووڕوویی له كۆمه‌ڵگای كوردی….ئه‌نوه‌ر.س. مه‌سیفی
دووڕوویی له كۆمه‌ڵگای كوردی
ئه‌نوه‌ر.س. مه‌سیفی
له‌هه‌موو كۆمه‌ڵگاكان مرۆڤی ڕاستگۆ و خوڕه‌وشت به‌رز، خۆشه‌ویستن و ڕێزی تایبه‌تییان هه‌یه، به‌پێچه‌وانه‌وه خه‌ڵكی
درۆزن و ماستاوچی و دووڕوو، به‌كه‌م ته‌ماشا ده‌كرێن و تابكرێت خه‌ڵك خۆیان لێ ده‌پارێزن، دووڕوویی به‌وكه‌سانه ده‌وترێت كه خۆیان به‌شتێك نیشان ده‌ده‌ن كه‌باوه‌ڕیان به‌و شته نییه‌و زۆرجار واڕێك ده‌كه‌وێت له ناخیانه‌وه دژی ئهوشتهن، یان ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ن، له كۆمه‌ڵگای كورده‌واریدا زۆر جار گوێمان له كه‌سانێك ده‌بێت كه‌وا ئه‌وان دیموكراسیخوازن و باوه‌ڕیان به دیموكراسییه‌ت هه‌یه، له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه ماڤی مرۆڤ ، مافی ئافره‌ت … هتد , كه‌چی له ڕاستیدا ته‌نیا ده‌یانه‌وێت خه‌ڵك دیموكراسی په‌یڕه‌و بكه‌ن نه‌ك خۆیان.
به‌ڵام به داخه‌وه ته‌نیا قسه‌ی سه‌ر زاره‌كییه‌و ئه‌گه‌ر به‌رپرسیاریه‌تێكی بچووكیان بكه‌وێته به‌ر ده‌ست ئه‌وا زۆر به دیكتاتۆریانه هه‌ڵسوكه‌وت، له گه‌ڵ كارمه‌ندان یان دۆست و هاوكارانیان ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی ژیانی تایبه‌تییان بكه‌یت، ئه‌وا زۆربه‌یان دیكتاتۆرێكی بی هاوتان، به‌رامبه‌ر به ماڵ و منداڵه‌كانیان و ده‌وروبه‌ره‌كه‌یان.
ئه‌وان به باوه‌ڕی خۆیان ئه‌م سیفه‌تانه ده‌ده‌نه پاڵ خۆیان، تاكو پله‌و پایه له‌ناو خه‌ڵك په‌یدابكه‌ن و خه‌ڵك ڕێزیان لێ‌بگرن، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌موو خه‌ڵك لای ئه‌وان نه‌زان بێت.له وانه‌یه ئه‌وان نه‌زانن به‌م هه‌ڵسوكه‌وتانه‌یان خۆیان لای خه‌ڵك قێزه‌وه‌ن ده‌كه‌ن، له‌وانه‌یه هه‌ندێ جاریش به ئه‌نقه‌ست وابكه‌ن .
دكتۆر عه‌لی وه‌ردی ده‌لێت هه‌ندێ كه‌س واده‌زانن دووروویی و دووفاقی كه‌سایه‌تی یه‌ك شتن، راستیش ئه‌وه‌یه دوورویی و دووفاقی كه‌سایه‌تی دووشێوه‌ی جیاوازن، دووفاقی بێ هه‌سته‌و خاوه‌نه‌كه‌ی هه‌ستی پێ ناكات له زۆربه‌ی كاتدا، به‌ڵام دووروویی خاونه‌كه‌ی هه‌ستی پێ ده‌كات و به‌مه‌به‌سته‌وه ئه‌نجامی ده‌دات له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتێكی تایبه‌ت بۆخۆی.
ئه‌ویش له وكۆمهلگایانهدا پانتای هه‌یه كه‌ده‌سه‌ڵاتی چهوسێتهر ده‌سته باڵایه‌و دیموكراسی تێدا لاوازه.
ئهوكۆمهڵگانه كه‌من كه دووفاقی و دووروویی به‌پێكه‌وه تێدا ده‌ركه‌وتون، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه نییه په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ له‌نێوانیاندا هه‌یه،ههریكهو هۆكاری تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌و هه‌ر یه‌كه‌و ئه‌نجامی تایبه‌تی خۆی هه‌یه جیاواز له‌وه‌یتر لهنێوكۆمهلگادا.له‌وانه زۆرجار كه‌سانێك ده‌بینیت زۆر به‌گه‌رمی چاك وچۆنی له‌گه‌ل یه‌كتر ده‌كه‌ن وانیشان ده‌ده‌ن له برا له‌پێشترن بۆ یه‌كتری به‌لام به‌داخه‌وه هه‌ر كه‌پشت لهیكتر ده‌كه‌ن ده‌كه‌ونه لۆمه‌ی یه‌كتری و زۆر بهناشیرنی باسی یه‌كتری ده‌كه‌ن !!!
كه‌سانێك هه‌ن له‌كوردستان تاپێان بكرێن دزی و گه‌نده‌ڵی و كاری خراپ ده‌كه‌ن دوای ماوه‌یه‌ك به‌و پاره‌یه‌ی له‌م كارنه ده‌ستیان كه‌وتوه و كۆیان كردۆته‌وه ده‌چن بۆ حه‌ج یان مزگه‌وتێك دروست ده‌كه‌ن ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی خه‌لك پێیان بڵێت پیاوی چاكن وكاری چاكه ده‌كه‌ن((واته ته‌نها دووڕووه‌كان)) ، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌كوردستان خه‌لكێكی زۆر رێز له‌وكه‌سانه ده‌گرن كهمزگهوت دروست ده‌كه‌ن و حه‌ج ده‌كه‌ن و كاری چاكه ده‌كه‌ن ئه‌م جۆره كه‌سانه به و هیوایه‌ن خه‌لك به‌م جۆره كارانه‌یان لهخشتهبرن و به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی ودزیهكانیان به‌ڵام خهیڵیان خاوه ئه‌وان هه‌ر به‌دز وگه‌نده‌ڵ و دووروو ناسراون ناتوانن بگه‌نه پایه‌ی خه‌لكه پاك و راسته‌كانی كۆمه‌لگا كه هه‌ر كارێكی ده‌یكه‌ن به راستی و به باوه‌ر ده‌یكه‌ن.
ئه‌و هۆكاره‌ی پاڵی به‌منه‌وه نا بۆ نووسینی ئه‌م بابه‌ته، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر كه‌سێكم بینی زۆر خۆی گڤ ده‌كرده‌وه كه‌وا جه‌نابیان خاوه‌ن بڕیاری خۆیه‌تی و واده‌كات و واده‌ڵێت … له هه‌موو جێگایه‌كیش قسه‌ی خۆی ده‌كات و شتیك به‌دڵی ئه‌و نه‌بێت نایكات، به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه ڕۆژی دواتر هه‌رهه‌مان ئه‌وكه‌سه‌م بینی بێ ئه‌وه‌ی قسه‌یه‌ك بكات ته‌نیا ده‌ستی له سینگی ده‌دات ، بۆ به‌رپرسه‌كه‌ی هه‌رده‌یگوت ،به‌ڵی به‌ڕێز، قسه‌ی جه‌نابتانه، جه‌نابتان ڕاست ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر چی رۆژی پێشتریش ده‌یگووت: من هه‌رگیز ئه‌وشتانه ناكه‌م كه‌ئه‌وان ده‌ڵێن.
هه‌رله‌وێوه و هه‌رله ژووری به‌رپرسه‌كه ئه‌م بیرۆكه‌یه‌م له لادروست بوو، بۆ ئه‌وه‌ی شتێك له سه‌ر دووڕوویی بنووسم.
ئه‌وانه‌ی ئێستا ئه‌م بابه‌ته ده‌خوێننه‌وه له وانه‌یه له مێشكی خۆیاندا چه‌ند كه‌سێك دیاری بكه‌ن كه دووڕوون و خۆیان به‌شتێك نیشان ده‌ده‌ن و له ڕاستیشدا وانه‌بیت و دژی ئه‌م بیروباوهرهبن.