ئه‌نفلوه‌نزای په‌لاماردان!!!….عه‌تا قاجری
عه‌تا قاجری
جیهانگیری كه‌شێكی وای خولقاندوه ئه‌سته‌مه مرۆڤ بتوانێت له‌ژێر كاریگه‌ریه‌كانی ده‌ربازبێت و پشك و پرشی به‌رنه‌كه‌وێت، ئیتر باش بن یا خراپ وه‌ك شه‌پۆلی لافاو له‌گه‌ڵ خۆی گلمان ئه‌دات،چ كراوه‌بین یا داخراو ئه‌وه‌نه‌ك به‌ته‌نها بۆ ئێمه‌ی كورد به‌ڵكو بۆ هه‌مو جوگرافیایه‌ك ده‌ست ئه‌دات ئیتر هند بی یا فارس و عه‌ره‌ب و تورك فه‌رق ناكات ئه‌و ئیشی خۆی هه‌ر ئه‌كات.
ئه‌گه‌ر هاتووته‌ماشا بكه‌ین په‌تاگه‌لی وه‌ك دیمكراسی و هه‌ڵبژاردن و شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاته‌كان و شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات و دین و فه‌رهه‌نگ و هتد….ده‌بینین و له‌په‌راوێزی ئه‌و په‌تاگه‌لانه‌ش شتی عه‌نتیكه عه‌نتیكه و ئه‌نفلوه‌نزای سه‌یر سه‌یر سه‌رهه‌ڵئه‌ده‌ن و بازاڕگه‌رم ئه‌كه‌ن.
ئه‌و په‌تای دیمكراسی یه و هه‌ڵبژاردنانه‌ی كه له‌ناو چه‌كه‌و ده‌ورو به‌رمان ڕوئه‌ده‌ن گاریگه‌ریمان له‌سه‌ردائه‌نێن دواترینیشیان ئه‌وی وڵاتی ئێرانی دراوسێ نزیكمانه كه به‌به‌رچاوی هه‌موومانه‌وه چی ڕووی دا‌و چیش ڕو ئه‌دات.
هه‌ر سه‌ره‌تای بانگه‌شه‌كان تا كاتی منازه‌ره ته‌له فزیۆنیه‌كان و دوای ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ره‌تكردنه‌وه‌ی یه‌كتری و هیرش و په‌لاماردانی یه‌كتری ناو زڕاندنی یه‌كدی تاسه‌رئه‌نجام له‌كه‌داركرنی و كه‌وتنه ژێر پرسیاری پرۆسه‌كه‌ی لێ كه‌وته وه به جۆرێك وا ئێرانی گه‌ڕانده‌وه بۆ سه‌ره‌تاكانی شۆرش وجه‌نگی له‌گه‌ڵ ئێراقدا.
ئه‌وی لێ ی دڵنیام ئه‌وه‌یه كه به‌رگری له‌شمان ئه‌وه‌نده‌به‌هێز نی یه تابه‌رگری ئه‌وكاریگه‌ریانه بكات بۆیه هه‌رزوش وك چپس و باغه‌كه‌ی بۆمان ئاودیوده‌كرێت و كراویشه.
ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته دروست بونی جۆره فه‌رهه‌نگیكه كه‌ئیلهامی له كلتوره خێڵه‌كیه‌كه‌مان وه‌رگرتوه به‌ڵام ئێستا خۆی له فه‌زایه‌كی مۆدێرن و له‌به‌رگێكی نۆی دا خۆی به‌یان ده‌كات ئه‌ویش ئه‌نفلوه‌نزای هێرشكردن و په‌لاماردانه كه‌وه‌ك چه‌كیكی به‌رگری كردن له خۆ و بیناكردنی خۆ له سه‌ر ئه‌وانی تر هه‌رچه‌نده ئه‌م سه‌رو گۆیلاكه ئاشنایه پێمان به‌ڵام ڕونترو جوانتر له‌گه‌ڵ په‌تای هه‌ڵبژاردن هاوتاله‌گه‌ڵ ئه‌نفلوه‌نزای به‌راز دوای شكست هێنانی كوده‌تای ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده دا ده‌ركه‌وتوه.
به‌بڕوای من هه‌ركه‌س و گرپێك په‌نا بۆ به‌كارهێنانی ئه‌م چه‌كه ببات ئه‌وا به‌بی دوو دڵی و ڕاوه‌ستان بڕیار له به‌تاڵی هه‌گبه‌كه‌ی دده‌م وه پێشم وایه سیگناڵێكیش ده‌بێت بۆ شكست. به‌جۆرێكی تر ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌س و گروپێك هه‌ڵگری په‌یام بێت ته‌نهاكاتی به‌یان كردنی ئه‌و په‌یامه ده‌بێت هه‌ر نوقستانیه‌ك په‌یامه كه بۆ شای دروست ده‌كات تا به لاماردانی ئه‌وانی تر پڕبكرێته‌وه.
ئه‌گه‌ر سه‌یریكی ئاماره‌كانی قوربانی ئه‌نفلوه‌نزای په‌لاماردان بكه‌ین ژماره‌كه به‌ره‌و ژوور هه‌ڵده‌كشێت.
له‌سه‌ره‌تاو پێش ده‌ست پێكی پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌م په‌تایه ده‌سه‌لات و میدیاكاره‌كانی گرته‌وه به جۆریك تاكه‌یان ئه‌وه‌نده به‌هێزبوو توشی هیستریای كردبوون بۆیه كه‌وتنه په‌لاماردان به جۆرێك به خۆیان نه‌ئه‌زانی له خزمه‌ت ریكلام كردن‌دا بوون بۆ گه‌وره‌كردنی هه‌ندیك كه‌س ولایه‌ن تائه‌و ڕاده‌ییه‌ی هه‌ندێك خه‌ڵك له زاری ئه‌وانه‌وه ناسران.
ئه‌وگه‌مه‌ی گه‌وره‌كردنه له‌وه سه‌رچاوه‌ی گرت كه له‌به‌رده‌م مه‌ترسی گۆڕاند خۆیان بینیه‌وه تاسه‌رئه‌نجام ئه‌م سه‌رو ئه سه‌ریان كرد و قه‌باره‌كه‌یان ده‌ست كه‌وت و تاكه‌یان به‌ره‌و داه‌به‌زین ڕۆیشت.
دووه‌م قوربانی میدیای ئه‌هلی بوون ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت وه‌ك لایه‌نێكی شه‌ر سه‌یرده‌كرێن و ئه‌توانم بڵێم كه‌به فیعلی ئه‌مه ده‌بینین و به جۆرێك سه‌ربه خۆی بوون و په‌یامه‌كه‌یان كه‌وته ژێر پرسیاره‌وه.
قوربانی سێهه‌م حیزبه دوو ڕوه‌كان بوون ئه‌وانه‌ی كه ڕویه‌كی ڕكابه‌ر و ڕوویه‌كی ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه، لوتكه‌ی ئه‌مه‌ش وته‌كانی به‌ڕێز سه‌رۆكی لیستی خزمه‌تی گوزاری و چاكسازی بوو كه‌له‌گۆڤاری لڤین له‌پاڵ ووته‌ی سه‌ركرده‌كانی تری ناو حیزه‌به‌كان و لیسته‌كه‌یان.
نۆیترین قوربانی لیستی گۆڕانه كه زۆر به خه‌سی گرتونی، ناكرێت ئه‌وه نادیده‌بگرم كه‌له سه‌ره‌تا بۆمن جێگای تێڕامان و دڵخۆشی بوو كه ئه‌وان به‌و نه‌فسه درێژه و به ئه‌عسابه ئارامه و كاریان ده‌كرد و له‌و بایه‌خه‌ش كه‌م ناكه‌مه‌وه كه‌ئه‌وان شكێنه‌ری ته‌وقی پیرۆزكردنی ده‌سه‌ڵات و تاپۆكردنی ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر چه‌ندكه‌سانێك بوون وه مۆدیلیكی تریان له ڕكابه‌ری كردن هێنایه بوون هه‌رچه‌نده خه‌ڵكی تری وه‌ك چوار حیزبه‌كه به ده‌سكه‌وتی خۆی ده‌زانی و خۆی پێوه‌هه‌ڵئه‌كێشێ .
به‌ڵام ئه‌و په‌تایه و كار خۆی كرد ئه‌و بانگه‌شانه‌ی به‌رێزسه‌رۆكی لیسی گۆڕان و به‌خاك یه‌كسانكردنی هه‌مووشتێك سه‌ره‌تابوو هه‌رئه‌م سه‌ره‌تایه‌ش بوو كه‌ته‌شه‌نه‌ی كردوو له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ڕادیۆی گۆڕان وه‌ك له‌هه‌ندێك كه‌سه‌م بیست راِدیۆی شه‌ڕ نه‌ك گۆڕان هه‌ر به‌ڕارستیش گۆیگرتن له‌و ڕادیۆیه و ده‌نگه ژێ كانی به‌ڕێز( عادل عزیز) هه‌مان ده‌نگه ژێكانی سه‌رده‌می شه‌ڕن ئه‌له‌رنه‌وه و ده‌ربڕی هه‌مان نه‌فه‌سیشه.
لایه‌نگران و هه‌وادارانی لیسته‌كه وێستگه‌یه‌كی تری ئه‌م ڤایرۆسه‌ن بۆخۆم چه‌ندچارێك له‌گه‌ڵیان كه‌وتومه‌ته گفتوگۆ به‌چاوی خۆم ئه‌و نه‌فه‌س كورتیه‌و هه‌ناسه سوارییه‌م لێ بینون به‌تایبه‌تی له‌و گه‌نجه هه‌گبه به‌تاڵ و ده‌ست به‌تاڵانه‌ی كه جگه له جنێو پیاهه‌ڵدان هیچی ترم لێ هه‌ڵنه‌كڕاندون.
ڕونكردنه‌وه‌كه‌ی وته‌بێژی لیسته‌كه له شه‌وی دووی مانگ كه‌له تیڤیه‌كه‌یان به‌ئاشكرا گاریگه‌ری ئه‌نفلوه‌نزاكه‌ی پێوه‌دیاربوو له‌پاڵ بانگه‌شه‌كانیان بۆ ڕه‌تكردنه‌وی ده‌ستورور ئه‌و پرسیاره‌ی لادروست كردم ئه‌و ده‌نگه ده‌نگه بۆ؟له كاتێك ئێوه‌بانگه‌شه‌ی به‌ده‌ست هێنانی زۆرینه‌ده‌كه‌ن كه‌وایه مه‌یه‌ڵن تێپه‌ڕی وه‌یان ده‌ستوور قۆرئان نی یه و زۆرینه ده توانێ هه‌مواری بكات!!ویستگه‌یه‌كی تر ئه‌و ڕیكلامه ی كه‌ناڵه كه‌یانه كه له گۆندیك دایه و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆلیسته‌كه‌یان ده‌كه‌ن من ده‌پرسم له‌وان و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌یشی كه بینوتانه یان دیبنن پێتان ده‌ڵێم تو شه‌ره‌فتان ئه‌و فلیمی لاله سه‌رحه و شه‌ڕه یان بانگه‌شه‌ی لێیورده‌ی و قه‌بوڵكردنی یه‌كتری یه؟!!!!!
هه‌ندێك جار بیركردنه‌وه‌م له مه‌سه‌له‌كانی وه‌ك دیمكراتی و هه‌ڵبژاردن و ئازادی و مافی مرۆڤ و هتد…. له لای خۆمان بێ هیوام ده‌كات و ده‌گه‌مه ئه‌و بڕوایه‌ی ئێمه‌یه‌ك هێشتا له ژێر كاریگه‌ری كولتوری خیله كی داین و هه‌رچی شتێك له‌مانه یان ئاوت ده‌كه‌ین یان سه‌قه‌ت بۆیه ده‌ڵێم ئێمه و ئه‌و شتانه كوجا مه‌رحه‌با!!!!