غوربه‌ت و دوا ماڵئاوایی له ئازیزتریین که‌سمان
بێریڤان جه‌مال حه‌مه سه‌عید
چه‌ند هوشیاریش بین که هه‌موو به‌روه‌و کۆتایی ده‌چین ، خاوه‌نی هه‌ر باوه‌ڕو بۆچونێکیش بین، بیستنی هه‌واڵی مه‌رگ و کۆتابوونی که‌سی هه‌ره نزیک و ئازیز له دووره ووڵات ، کاره‌ساتێکی گه‌وره‌و دڵته‌زێنه ، هه‌ست و هۆش بریندار ده‌کات و ده‌رون ده‌شێوێنیت. بێده‌سه‌ڵاتی مرۆڤیش له‌م غوربه‌ته‌دا ئه‌وه‌نده‌ی تر خه‌م و په‌ژاره‌که گه‌وره‌تر ده‌کات.
شیوه‌ن ده‌که‌ین و به گه‌رووی نوساوه‌وه هاوار ده‌که‌ین و ژیریش ده‌بینه‌وه ، به‌ڵام له قوڵایی ناخدا بیابانێک، چۆله‌وانێک دروست ده‌بێت هه‌تا ده‌بێت گه‌وره تر و گه‌ورره‌تر ده‌بێت. ئێش و ئازاره‌که له‌م غوربه‌ته‌دا به جۆرێک له ده‌ڵانی ڕۆح دێت و ده‌چێت ، که له بازنه‌یه‌کدا هه‌ر خول ده‌خوات و ، نه سه‌ره‌تای هه‌یه و نه کۆتایی ، بوومه‌له‌رزه‌یه‌که ناخ هه‌ڵده‌ته‌کێنێت ، نیگه‌رانییه‌که بوونی مرۆیی ده‌هه‌ژێنێت. به شێوه‌یه‌ک ویژدان له قووڵایی بوونه‌وه دێته ده‌نگ و، هۆش به هه‌ستی جیاجیا‌ی وه‌ک هه‌ست به تاوانکردن و گوناح و تووڕه‌یی و وه‌ڕسی و بێزاری ده‌ته‌نرێت ، ئنجا دوا به دوای ئه‌وه‌ش غه‌مگینی و دڵته‌نگی و نیگه‌رانی ، سه‌رهه‌ڵده‌دا، به جۆرێک توانای بیرکردنه‌وه و مامه‌له‌کردن لاواز ده‌کات. له‌م شپره‌زه‌یی ڕۆحیه‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌یت به زووترین کات فریای مه‌راسیمی ناشتنی که‌سی ئازیزت بکه‌ویت، به‌لام هه‌تا عه‌وداڵی بلیتی فرۆکه ده‌که‌یت و که‌ی و له کوێ ، چۆن و چ خه تێک له کام وولاته‌وه ده‌بێت ، ئه‌وا که‌سی ئازیز هه‌ر ئه‌و رۆژه‌ی کۆتابوونی ، به خاک سپێدرواه و مه‌راسیمی ناشتن ته‌واو بووه. سه‌یره هه‌ر وه‌کو ئه‌وا وایه کچ و کور و که‌سوکاری به‌جێماوی، له‌م کۆمه‌لگایه‌دا هیج نرخێکی بۆ دانه‌نرێت و مافی ئه‌وه‌ی نه‌بووبێت ، دواماڵئاوایی له دۆست و خۆشه‌ویستانمان بکه‌ین، یاخود هه‌ر حسابێک بۆ بوونمان بکه‌ن . له سه‌رێکه‌وه ده‌زانین هه‌رگیز بوونی مرۆیی ناتوانێت خۆی له مه‌رگ ده‌رباز بکات ، به‌لام کاتێ که‌سێکمان ڕووبه‌روی مه‌رگ ده‌بێته‌وه، ئیدی لاشه‌که ده‌ست به‌جێ ته‌سلیم به خاک ده‌کرێت . پێده‌چێت مرۆی زیندوو ، له مردوو بترسێت ، ده‌شێت جۆره ترس و فۆبیاکمان به‌رامبه‌ر مردو هه‌بێت. که نه‌وێرین سه‌یری مردوو یان ده‌ست له مردوو بده‌ین.
ئایا بۆچی که‌سێ له بوونه‌وه‌رێکی زۆر ئازیزه‌وه به هۆی مه‌رگیه‌وه بگۆڕدرێته شتێکی ترسێنه‌ری قێزه‌وه‌ن، که هه‌ر ده‌ست به‌جێ به کۆتابوونی ژیانی هه‌ر زوو به زوو ژێر گڵی ده‌که‌ن؟.. هۆکه‌ی چییه که ئێمه‌ی زیندوو له مردوو ده‌ترسین ، ئایا وابه‌سته‌ی په‌روه‌رده‌یه ، وا په‌روه‌رده نه‌کراویین که مه‌رگ پێدراوێکی سروشتییه و نه‌ک شتێکی ترسناک و قێزه‌وه‌ن؟
کاره‌سات له‌وه‌دایه له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌سێکی نزیک له ده‌ست ده‌ده‌یت ، هه‌ماکات ڕێوه‌ڕسمی ناشتن و شیوه‌نیشمان له کیس ده‌چێت ،که ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا ، برینه‌که ئه‌وه‌نده‌ی تر قوڵده‌کات ، قه‌ناعه‌ت بوون ، به فه‌نا بوونی که‌سی خۆشه‌ویستمان ، ئاڵۆزتر و گرانتر ده‌کات .
له زۆربه‌ی شوێندا نه‌ریتی ناشتن و مه‌راسمیمی ماڵئاوایی کردن، گه‌ر هه‌ر ئه‌ندامێکی خێزانیش له هه‌ر کیشوه‌رێکی جیاجیاشدا بن ،دوا ده‌خه‌ن تا هه‌موو ئه‌ندامانی خێزان کۆده‌بنه‌وه ، ئه‌ویش به هۆی دانانی لاشه له شوێنی تایبه‌تی به‌ستوودا ، تا لاشه بۆگه‌ن نه‌کات، ڕێزدانێکه بۆ مردووه‌که‌و هه‌مانکات به‌و ئومێده‌ی پرۆسه‌ی هێوه‌ربونه‌وه‌و قبووڵکردنی کۆتابوون ئاسان بکات .
دیاره له کۆمه‌ڵگای خۆماندا بیر له دروستکردنی سه‌نته‌ر و هۆڵی ئاهه‌نگ و نوسیگه ده‌کرێته‌وه، له هه‌مو کۆڵانێک مزگه‌وتێک دروستکراوه، به‌لام بیر نه‌کراوه‌ته‌وه هۆڵێکی تایبه‌تی به‌ستوو ، دروستبکه‌ن که له‌م حاڵه‌تانه‌دا لاشه‌ی تێدا بپارێزن ، بوار بده‌ن که‌سانێک که دوورن یان له غوربه‌تدا نیشته‌جێن، بێ به‌ش نه‌بن له مه‌راسیمی ماڵئاوایی که‌سی خۆشه‌ویستیان ، چونکه له روی سایکۆلۆجیه‌وه به‌شداریبوون له پرسه‌دا و ئاماده‌بوون له خاکسپاردنی و مالئاواییکردن ، پرۆسه‌ی هێوه‌ربونه‌وه و قبووڵکردن و قه‌ناعه‌ت بوون بارۆدۆخه‌که ئاسان ده‌کات.ئه‌م بابه‌ته له ئاوێنه له 23-6 -09 بڵاوبووه‌وه