پێگه‌ی زانستگا له کۆمه‌ڵگا
پێگه‌ی زانستگا له کۆمه‌ڵگا
چۆن حه‌ره‌می زانکۆ ده‌پارێزرێت
ئیبراهیم مهلازادهئێمه باش له‌وه تێده‌گه‌ین که کۆمه‌ڵگای کوردستان به هه‌موو پێکهاته‌کانیه‌وه، له قۆناغی گواستنه‌وه دایه و گۆره‌پانێکی وۆرکشۆپ ئاسایه بۆ کارکردن و به‌ره‌و پێشبردنی. زانستگا یه‌کێکه له پێکهاته‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه، مامۆستا و خوێندکاره‌کانیشی ده‌رهاوێشته‌ی هه‌مان کۆمه‌ڵگان و کۆمه‌ڵێک یاسا و ڕێسا هه‌ن که ناتوانن خۆیان لێ ببوێرن، چونکه پڕۆسه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌موو ناوه‌ند و پێکهاته‌کان ده‌گرێته خۆی و کاریگه‌ریان له‌سه‌ر ده‌کات. بۆیه هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره ده‌که‌ین ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت زانستگا به‌شێوه‌یه‌کی هه‌ره‌می به‌ره‌وپێش بچێت و کۆمه‌ڵگاش به‌جێ بمێنێت، ئه‌و پڕۆسه‌یه واته پڕۆسه‌ی مۆدێرنیزه‌کردنی کۆمه‌ڵگا له ماڵه‌وه ده‌ست پێده‌کات و هه‌موو ناوه‌نده کۆمه‌ڵایه‌تی و زانستی و یاسایی و ئابووری و سیاسیه‌کان و ئاینی و په‌روه‌رده‌ییه‌کان ده‌گرێته‌وه.
جاڕنامه‌ی بۆلۆنا له‌خۆیه‌وه نه‌هات، یه‌کێک له سیماته هه‌ره پۆزه‌تیڤه‌کانی شارستانیه‌تی ئه‌مڕۆ، پرۆسه‌ی به‌خۆداچوونه‌وه و ڕه‌خنه له‌خۆگرتن و خۆ نوێکردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌کان. بۆیه کۆمه‌ڵگا زیندووه‌کان به‌رده‌وام له قۆناغی به‌خۆداچوونه‌وه و تازه‌کردنه‌وه‌ی ده‌زگاکانیان دان. یه‌کێکیش له‌و هه‌نگاوانه "به‌ڵێننامه‌ی گه‌وره‌ی زانستگاکانی ئه‌وروپا" بوو که خۆی له جاڕنامه‌ی ‘بۆلۆنا"دا ده‌بینێته‌وه. له 18 سێپتێمبه‌ری 1988 له گۆڕه‌پانی سه‌ره‌کی ماگیارۆ له شاری بۆلۆنای ئیتاڵی 430 زانستگا واژۆی خۆیان دانایه سه‌ر په‌یمانی گه‌وره‌ی زانستگاکانی ئه‌وروپا، له‌و کاتیشه‌وه تا ئێستا زیاتر له 400 زانستگای دیکه چوونه‌ته ژێر ئه‌و په‌یماننامه‌یه‌وه.
هه‌ڵبه‌ت جێگای ئاماژه‌یه که کۆنترین زانستگا له خۆرئاوا زانستگای بۆلۆنایه، که له‌ساڵی 1088 دا دامه‌زراوه، هه‌روه‌کو شاری بۆلۆنا که پێته‌ختی هه‌رێمی ئیمیلیا ڕۆمۆنایه، یه‌کێکه له پێشکه‌وتووترین و به‌هادارترین شاره‌کانی ئیتالیا. گه‌وره‌ترین په‌یامی ماگنا کارتا (په‌یمانی گه‌وره) پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی زانستگاکان بوو. که پێویسترین ده‌روازه‌یه بۆ پڕۆسه‌ی خوێندن و ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی که سنووره جۆگرافی و سیاسیه‌کان ده‌بڕێت. ئه‌وه‌ی که جێگای سه‌رنج و تێڕامانه واژۆکردنی ئه‌و په‌یمانه له زانستگای کۆلۆنا به‌بۆنه‌ی یاده‌وه‌ری 900 ساڵه‌ی ئه‌و زانستگایه بوو، که لاساڵی 2009 دا ته‌مه‌نی ده‌گاته 920 ساڵی ڕێک.
له‌گه‌ڵ هاتنی ساڵی 2010 دا ده‌بێ هه‌موو زانستگاکانی ئه‌وروپا پڕۆسه‌ی په‌یماننامه‌ی گه‌وره‌یان ته‌واوکردبێت، وه‌کو جێبه‌جێکردنێک بۆ بنه‌ما ڕاسپێردراوه‌کانی ئه‌و په‌یماننامه‌یه که پاشان به پڕۆسه‌ی کۆلۆنا ناوی ده‌رکرد. ئه‌و پڕۆسه‌یه دان به‌وه‌دا ده‌نێت که زانستگا ده‌زگایه‌کی سه‌ربه‌خۆی دڵی کۆمه‌ڵگاکانه. له‌دووتوێی ئه‌و ڕاسپاردهیهشهوه له نامه‌یه‌کی کۆمیسیۆنی یه‌کێتی ئه‌وروپا له ساڵی 1996دا هاتووه ده‌ڵێت "زانستگاکان پێشناکه‌ون و به‌پیر گۆڕانکاریه‌کانی کۆمه‌ڵگاوه ناچن ئه‌گه‌ر ئۆتۆنۆمیه‌کی سهربخۆیان پێنه‌درێت". به‌ڵام ئه‌م مافه بێ نرخ نیه، بۆیه کۆمیسیۆن پێی وایه له‌به‌رامبه‌ر مافی ڕه‌هابوون له سه‌ربه‌خۆیی ڕێکخراوه‌یی و ده‌ستوه‌رنه‌دان له به‌ڕێوه‌بردنیدا ده‌بێ لێپرسینه‌وه‌یه‌کی ته‌واوی ده‌زگایی قبوڵ بکات، به‌مانا ڕۆشنسازیهکهی له ڕووی دارایی و به‌ڕێوه‌بردندا.
په‌یمانی گه‌وره "ماگنا کارتا" ده‌ڵێت "له‌پێناو پێویستیه‌کانی جیهان له ده‌ردۆری خۆیدا، توێژینه‌وه و وانه‌گوتنه‌وه ده‌بێ مۆرالی (ئه‌خلاقی) بێت و له‌ڕووی فیکریشه‌وه سه‌ربه‌خۆ بێت له ده‌سته‌ڵاتی سیاسی وده‌سته‌ڵاتی ئابووری". هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "ئازادی تایبه‌تی توێژه‌ر له وانه‌گوتنه‌وه و توێژینه‌وه‌یدا بۆ گه‌یشتن به ڕاستی له‌هه‌رکوێیه‌ک بێت، وه‌کو ئه‌و سه‌رکرده‌یه وایه که له هیچ جۆره سزایه‌ک نه‌ترسێت، هه‌روه‌ها کاره‌کان کۆتایی پێ بێنیت بێ ئه‌وه‌ی له سوکایه‌تی پێکردنی سیاسی یا ئاینی یا کۆنه‌پارێزی کۆمه‌ڵایه‌تی بترسێت"، یا ده‌ڵێت "ئازادی توێژینه‌وه و ڕاهێنان له پرنسیپه بنه‌ڕه‌تیه‌کانی ژیانی زانستگایه، حکومه‌ته‌کان و زانستگاکانیش هه‌ریه‌که‌یان له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ده‌بێت ڕێز له‌و پرنسیپه بنه‌ڕه‌تیه بگرن"(1).
به‌لام لێره‌دا ئێمه هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره ده‌که‌ین ئه‌گه‌ر کولتوری زانستگایه‌ک که ته‌مه‌نی نۆسه‌د و ئه‌وه‌نده ساڵه‌یه به‌راود بکه‌ین له‌گه‌ڵ زانستگایه‌ک که خودی کۆمه‌ڵگایه‌که‌ی تا ئێتسا نه‌یتوانیوه به شێوه‌یه‌کی ئۆتۆنۆم له هه‌موو بواره‌کانیه‌وه بکه‌وێته سه‌ر پێ. چۆن به‌ره‌وپێشچوونی ژیانی په‌رله‌مانی و ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه‌بردن به‌شێکی په‌یوه‌ندی به ئه‌زموون و تهمهندرێژیهوه هه‌یه، زانستگاش دابڕاو نیه له‌و حاڵه‌ته. هه‌روه‌ها خودی کولتوری کۆمه‌ڵگا ڕۆڵێکی کاریگه‌ر ده‌بینێت له ئۆتۆنۆمبوون و سه‌ربه‌خۆیی زانستی زانستگاکانه‌وه.
خۆشبه‌ختانه ئه‌مڕۆ له‌کوردستان چینێکی زۆری خه‌ڵک چ له‌ناو ده‌سته‌ڵات و چ له‌ناو ده‌زگا و ناوه‌نده زانستیه‌کانه‌وه درکیان به‌و پێویستییه کردووه که ده‌بێت زانستگا ئۆتۆنۆم بێت له ده‌سته‌ڵاتی سیاسی، وێڕای ئه‌وه‌ی که خودی زانستگاکان پێویستیان به زیاتر هه‌ڵکشانه به‌ره‌و ئهکادیمیچوون. زانستگا ده‌توانێت کۆشش بکات بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ پرێنسیپه بنه‌ڕه‌تیه‌کانی په‌یمانی گه‌وره‌دا بگونجێنێت و له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ئه‌کادیمی و بیرۆکراسیه‌وه خۆی بگه‌یه‌نێته ئاستی زانستگا پێشکه‌وتووه‌کانه‌وه. ئه‌مه‌ش به ده‌ستکێشانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و لایه‌ن و که‌سانه‌یه که په‌یوه‌ندیان به ژیانی ئه‌کادیمیه‌وه نیه. زۆر ئاساییه مامۆستایه‌ک په‌یوه‌ندی حیزبی هه‌بێت، به‌ڵام پرنسیپه‌کانی کاری حیزبی نه‌هێنێته ناو زانستگا و تێکه‌ڵ به کاری پیشه‌یی خۆی نه‌کات. هه‌روه‌ها سه‌رۆکایه‌تی زانستگا له بڕیاره‌کانیه‌وه سه‌ربه‌خۆ بێت و له‌ده‌ره‌وه هیج بڕیارێکی به‌سه‌ردا نه‌چه‌سپێنرێت.
پێشبرکێکردن و گه‌یشتن به ئاسته به‌رزه‌کان، به زه‌حمه‌تکردنی ڕه‌وتی خوێندن بۆ خوێندکاران نابێت، به‌ڵکو له‌سه‌ر هه‌ڵ و مه‌رجه‌کانی خوێندن و سازکردنی که‌شوهه‌وایه‌کی ئازادانه له‌ناو زانستگادا ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت. ئه‌م که‌ش و هه‌وایه‌ش ده‌سته‌به‌رنابێت تا هه‌موو پێکهاته‌کانی کۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ستونی و ئاسۆیی به‌یه‌ک خێرایی و به‌ره‌و پێشه‌وه نه‌ڕۆن.
(1) Magna Charta Universitatum (1998)
(2) ئه‌م بابه‌ته له‌ژماره 4909ی کوردستانی نوێ‌دا بلاو بۆته‌وه