
نیشتیمان و مه‌نفا، یان مه‌نفاو نیشتیمان!
نیشتیمان و مه‌نفا، یان مه‌نفاو نیشتیمان!
ئه‌و ده‌ستانه‌ی له جه‌نگدان بۆ کوشتنی ئێمه، هێنده‌ی ئه‌و ده‌ستانه دوژمانمان نین که چاوه‌ڕوانی به‌هه‌شتیان لێده‌که‌ین
حسێن ئه‌حمه‌د
زۆرم نه‌ماوه کاوول بم، شێوانێک سه‌ری تێکردووم، خۆشم نازانم ئیشی من چییه له‌سه‌ر زه‌وی؟ به کۆلانه‌کاندا تێده‌په‌ڕم، وه‌کو سه‌گ سه‌یری هه‌موو شتێک ده‌که‌م و گوێچکه‌م به‌ره‌و سه‌ره‌وه ڕاده‌گرم، ئاخر ئه‌ڵێن: خودا له سه‌رێیه! به‌ڵام ئه‌ی خوداکه‌ی من کوا؟ کێ ئه‌ڵێت خوداکه‌ی من لێره نییه؟ کێ ده‌ڵێت له‌سه‌رچڵێک گیا نه‌نوستووه و گوناهه قورسه‌کانی ئێمه له‌خه‌وی هه‌ڵ ده‌ستێنێت. سه‌یر ئه‌وه‌یه وه‌ک پشیله‌کان تیلاوه‌تم هه‌یه، وه‌ک تیمساحه‌کان سه‌رم ڕووه و ئاسمان به‌رزه و هاوار ئه‌که‌م خوایه ئه‌ستێره‌یه‌ک بکه‌وێت. خوایه مانگ وا لێبکه‌ی، له ماڵه‌که‌مان دوور نه‌که‌وێته‌وه. خوایه قیامه‌ت هه‌ستێنیت، که زه‌وی قیامه‌تی خۆی ده‌ژی. له‌شوێنێکمه‌وه داغانم، زه‌خمه‌کانی سه‌ر سینگم شاهیدی له‌سه‌ر خراپی ئه‌م ڕۆژانه‌م ئه‌ده‌ن، بۆ نامورادیشم، هه‌موو جاده‌کانم بینیوه. چومه‌ته زۆر کۆڵان… له‌زۆر شاردا نووستم و تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ش هۆشیارم هیچ شوێنێک له شوێنێکی دیکه ناچێت. ژیانی ماڵی ئێمه، له ژیانی دراوسێکه‌مان نزیک نییه. لێره هیچ شتێک له یه‌کتری ناچێت خراپه‌ی مرۆڤه‌کان نه‌بێت. ئه‌مه ده‌مێکه پێی گه‌شتووم. هه‌میشه حه‌زم له‌وه‌یه به‌هیچ نه‌گه‌م، تا به‌شوێن دونیادا بگه‌ڕێم. وه‌لێ دونیا له‌سه‌ر ده‌سته‌کانی من مرد. ژیان هێنده‌ی باوه‌ش کردن به سه‌گیکدا گه‌رمایی تیا نییه. هه‌موو شته‌کان ساردن سارد. خودا سارده کاتێک ئه‌م هـوو ئاژاوه‌یه ئه‌ژی و قسه یه‌کی نییه، دایکم به‌ده‌ست قامچییه‌کانی باوکمه‌وه و هاوڕێکه‌م له ونبوونی مندا، ساردن سارد. مه‌یل ده‌که‌م بگه‌ڕیمه‌وه بۆ نیشتیمان، شتێک له قولاییه‌کانمه‌وه هاوار ده‌کات، بژی پیاوێک له‌سه‌ر ئه‌ستێره‌یه‌کی تر ناژی. بژی سه‌گێک به تارماییه‌کی دیکه نه‌وه‌ڕیوه. بژی خوایه‌ک شتێکی دیکه له‌سه‌ر زه‌وی ناکوژێت، به‌خته‌وه‌ری نه‌بێت. بژی تۆ.. بژی تۆ.. که ده‌گه‌ڕییته‌وه بۆ نیشتیمان. وه‌لێ چرکه‌یه‌کم به‌سه هه‌موو نیشتیمان له زه‌ینی خۆمدا تێک به‌م و هاوار که‌م :
من نیشتیمانم نییه؟ ئه‌ی نیشتیمانه‌که‌ی من له‌کوێیه؟ نیشتیمانه‌که‌ی من له‌سه‌ر چی ڕه‌نگ و به‌یداخ و په‌ڕۆیه‌ک شه‌هید بوو؟ کێ ده‌ستی چۆته نیشتیمان؟ کێ به په‌ڕۆ و حه‌رفی سه‌ر لافیته کانی خۆی خوێنی نیشتیمان به‌رئه‌دات؟ کا‌م ده‌رگا له نیشتیمان بازه و ئه‌هێڵێت دۆعاکانی به ڕه‌وانی بگات؟ کێ مه‌زه‌نه‌ی نیشتیمانی کردووه که نه‌مرێت و خوێنی خۆی له به‌یداخ و ئاڵا و په‌ڕۆکان نه‌ساوێت. زۆربه‌ی کات ئاخ ئه‌که‌م له نیشتیمان و باوه‌ڕم به‌وه هێناوه بچمه کار، بچمه فێربوونی مۆسیقا و ئیتر بیر له نیشتیمان نه‌که‌مه‌وه. ئیتر وانه‌که‌م شوێنێک به‌ناوی خۆرهه‌لاته‌وه له زه‌ین و هه‌ناوما زیندوو بێت. وه‌لێ که ده‌گه‌ڕیمه‌وه ماڵ، نیشتیمان له دڵم دێته ده‌ره‌وه و وه‌ک خراپ ترین برین ئه‌م ئێشێنێت. کێ نیشتیمانی کووشت؟ ئه‌مه پرسیاری من بوو بۆ گه‌وره‌کان. ئه‌م ڕۆژانه له دێوانه‌یی نزیکم. هاوار ئه‌که‌م ئازاره‌کانم بگرنه‌وه، هاوڕێیه‌کم که به کچ و شه‌راب موعتاد بووه پێم ده‌ڵێت: کوێت ئێشێت؟ کوێت ئێشێت؟ من وه‌ک هه‌رزان ترین مرۆڤ که به‌ده‌ست قوڵی برینه‌که‌یه‌وه بناڵێنێت گورج ئه‌ڵێم: نیشتیمان…. نیشتیمان.
هه‌موو خه‌ڵکی ئه‌م شاره ئه‌مناسن. ڕووم نایه بڵیم نیشتیمانم هه‌یه. که ئه‌دوێم له‌هجه‌که‌م ده‌گۆڕم بۆ ئه‌وه‌ی که‌س پێناسه‌یه‌کی نه‌بێت بۆم، که خه‌ڵکی ده‌بینم وه‌ک ئه‌وه‌ی به خۆما بێمه‌وه، ئه‌ڵیم نیشتیمانم نییه؟ ئه‌ڵێم وڵاته‌که‌م له‌سه‌ر که‌شتییه‌ک به جێهێشت که‌به‌ره‌و قیامه‌ت بزوابوو. ئه‌ڵیم زمانی من زمانی فریشته‌کان بووه ،وه‌لێ بمبوورن که ئێستا ته‌نها ئه‌توانم نیشتیمانی پێ بفرۆشم . ته‌نها ئه‌کرێت قسه‌ی ده‌ر باره‌ی کڕین پێبکه‌م و سه‌رۆکه‌کانم فێرمه‌که‌ن خوێنیش یه‌عنی زمان. پاره یه‌عنی زمان، کوشتنی داهاتوو به نیشتیمانه‌وه واته زمان. لای سه‌رۆکه‌کانی من، هه‌موو شتێک یه‌عنی زمان، به‌ته‌نها زمان خۆی نه‌بێت. هه‌ر بۆیه تا راده‌ی خۆساردنه‌وه‌م له دونیا بێزارم و باوه‌ڕم هێناوه نه‌بوونم له سه‌ر ئه‌م زه‌وییه باشتره، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی نیشتیمان به خۆمه‌وه ماندوو نه‌که‌م. چه‌ند مانگێکه له‌وێنه‌شدا که هاوڕیکانم ده‌بینم تف ئه‌که‌م. تف ئه‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ی له نیشتیمان ئه‌ژین… ژیان له شوێنێک که وازت لێناهێنێت بمری خراپ نییه؟ له ده‌ره‌وه‌ی دڵی خۆم، بیر له‌وه ده‌که‌مه‌وه بۆ ئه‌م هه‌موو خه‌ڵکه هه‌ن و من پێم وایه خودا ئێره‌ی به چۆڵی درووست کردووه؟ شه‌وان که له‌گڵۆپی ژووره‌که‌م ماندوو ئه‌بم، ئه‌ترسم که‌سێک ته‌له‌فوونم بۆ بکا. ته‌له‌فوونی که‌سه‌کان وای کردووه له خه‌ویشدا بیر له ڕووناکی نه‌که‌مه‌وه، ڕووناکی ده‌ردی مه‌نفایه. خوا ئێره‌ی وا درووست کردووه، به ڕووناکی ئه‌تکوژن نه‌ک به تفه‌نگ. به گووڵ ئه‌ت کوژن، نه‌ک به تیر. له نیشتیمان گوڵیش به تیر ئه‌کوژن. ڕووناکی به بۆمب شه‌هید ئه‌که‌ن. من ئه‌ڕۆم. له زۆری قسه‌کانمدا ئه‌مه هه‌یه( من ئه‌ڕۆم) ڕۆشتنێک، سه‌ربه تایه‌فه‌ی باڵنده‌بێت، ڕۆشتنێک لێیه‌وه مه‌ودای نێوان فریشته و ئه‌هریمه‌ن ببینم. لێیه‌وه بزانم باخ کوێیه، گوڵ له کوێدا ماچی به‌یان ده‌کات. دڵ له کوێدا ئه‌که‌وێته یار.. یار.. ژیان له په‌نجه‌ره‌که‌مه‌وه باسی غه‌مگینییه کات. منیش له دلمه‌وه هۆگری نیشتیمان! ئه‌گه‌ر دایکم له شوێنێکدا بۆم بنوسێت، ئه‌زانم پێم ده‌ڵێت: حه‌یفه به‌م ساردییه فه‌وتای. منیش ئه‌گه‌ر له نامه‌یه‌کدا واڵامی به‌مه‌وه بۆی ئه‌نووسم: فه‌وتانی من، سه‌ر به‌و هه‌موو ڕه‌نگه‌ی نیشتیمانه، ئه‌و هه‌موو ڕه‌نگه‌ی نیشتیمان، که تیایاندا به گه‌وره‌ی نووسراوه( خوێن و پاره و نه‌مری بۆ ئێمه، بۆ ئێوه‌ش نیشتیمان و مانفا، یان مه‌نفا و نیشتیمان)