بۆچی پێویسته ده‌نگ به چه‌په‌کان بده‌ین
پێش ئه‌وه‌ی باسی چه‌پ و چه‌په‌کان له کوردستاندا بکه‌ین زۆر گرنگه هه‌ندێک به نێو فلاش باگی یاده‌وه‌ریه‌کانی شۆڕشی فه‌ره‌نسادا بگه‌ڕێین و لاپه‌ڕه‌کانی مێژوو هه‌ڵبده‌ینه‌وه‌و چۆنیه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی چه‌پ و چه‌په‌کان تاو‌و توێ بکه‌ین که‌وا مێژوه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شۆڕشه گرنگ و به‌ناوبانگه‌که‌ی فه‌ره‌نسا که‌وا له‌و ئان و ساته‌دا چه‌پ و ڕادیکاڵه‌کان هه‌میشه له په‌رله‌ماندا له لای چه‌په‌وه داده‌نیشتن وئاستی بیر‌و بۆچون و ڕۆشنبیری و دیدیان بۆ کۆمه‌ڵگا جیاواز‌و پۆزه‌تیڤ بوون و به‌رده‌وام له به‌رژه‌وه‌ندی زۆرینه‌ی خه‌ڵک و جه‌ماوه‌ری سته‌م دیده‌دا کاریان ده‌کردو له هه‌وڵی گۆڕینی سه‌رجه‌م ئه‌و یاسا‌و ڕێسا‌و دیارده کۆن و ناشارستانیانه‌دا بوون که وا له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و میلله‌ته‌که‌یاندا نه‌بون و کاریگه‌ری خراپ و نێگه‌تیڤی هه‌بوو له سه‌ر کۆمه‌ڵگا ی فه‌ره‌نسی ، له‌به‌رئه‌وه تا ئێستاش له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا به هه‌مان شێوه‌ی شۆڕشی فه‌ره‌نسا داده‌نیشن ,چه‌پ و سۆسیالیسته‌کان لای چه‌پ و کۆنسێرڤاتیزم و پارته مه‌سیحیه‌کان لای ڕاست و پارته سه‌وزو لیبرالیه‌کان له ناوه‌ڕاست داده‌نیشن.
ئه‌گه‌ر سه‌یرێکی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رجه‌م وڵاتانی ئه‌وروپاش بکه‌ین ئه‌وا ده‌رده‌که‌وێت زۆربه‌ی کات لیستی چه‌پ و سۆسیال دیموکراتییه‌کان له پێشه‌وه‌ن و زۆرجار به لیستێکی یه‌کگرتووی چه‌پ به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ده‌که‌ن و زۆرینه‌ی کورسییه‌کانی په‌رله‌مان به‌ده‌ست دێنن و له‌ئاکامدا حکومه‌ت پێک دێنن، هه‌ندێک جاریش به‌هۆی په‌رش و بڵاوی چه‌په‌کان و چۆنیه‌تی چه‌پ بون و چه‌پ نه‌بونی فڵانه حیزب و فیساره حیزب و ده‌یه‌ها هۆکاری تر به‌جیاوازیه‌کی که‌م له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م سه‌رکه‌وتوونابن ، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ڕابوردودا چه‌په‌کان له هه‌موو لیسته‌کان و پارته‌کانی تر زیاتر خزمه‌تیان به‌گه‌ل و نیشتیمانه‌که‌یان کردوه و جه‌ماوه‌ریش به‌و هه‌موو ده‌ستکه‌وتانه ئاشنایه به تایبه‌ت ده‌یه‌ها ده‌ستکه‌وتی وه‌ک نه‌هێشتنی بێ‌کاری و سیسته‌می سۆسیال بۆ ئه‌وانه‌ی بێکارن و بیمه‌ی بێ‌کاری و نه‌خۆشی و خانه‌نشینی و ده‌یه‌ها بیمه‌ی تر‌و دابین کردنی زۆربه‌ی زۆری پێداویستیه‌کانی ژیانی مرۆڤ و ته‌نانه‌ت بونه‌وه‌ره‌کانی تریش له کۆمه‌ڵگادا وه‌ک نان و ئاو‌و کاره‌باو قوتابخانه‌و خه‌سته‌خانه‌و خانوو دابین کردنی ئازادی و دیموکراسی و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و پاراستنی ژینگه‌و ده‌یه‌ها ده‌ستکه‌وتی تر به شێوه‌یه‌ک که‌سی ئه‌وروپی واهه‌ست ده‌کات که‌وا ژیانی بۆ دابین کراوه له‌به‌رئه‌وه بۆ جارێکی تر‌و پاش ماوه‌یه‌کی کورت ده‌نگ به‌چه‌په‌کان ده‌ده‌نه‌وه‌و بۆ جارێکی تر دێنه‌وه سه‌ر حوکم و وڵاته‌که‌یان باشتر‌و جوانتر‌و نوێ تر به‌ڕێوه ده‌به‌ن، نمونه‌شمان بۆ ئه‌مه وڵاتی سویده که‌وا پاش ماوه‌یه‌کی دورودرێژ له حوکمڕانی چه‌پ و سۆسیال دیموکراته‌کان و دابین کردنی ده‌یه‌هاو سه‌ده‌ها ده‌ستکه‌وتی گرنگ بۆ گه‌له‌که‌یان له‌دوا هه‌ڵبژاردندا مۆدێراته‌کان که‌وا لیستی ڕاستڕه‌وه‌کانه توانییان به جیاوازییه‌کی زۆر که‌م سه‌رکه‌وتنێکی کاتی به‌ده‌ست بهێنن ، به‌ڵام پاش تێپه‌ڕبونی 3 ساڵ له حکومڕانی ڕاستڕه‌وه‌کان ئێستا زۆربه‌ی زۆری سویدیه‌کان هه‌ست به نائارامی و ناڕه‌حه‌تی و بێزاری ده‌که‌ن و ئه‌و ژیانه‌ی که‌وا پێشتر له سایه‌ی لیستی چه‌پ و سۆسیال دیموکراته‌کاندا بۆیان دابین کرابوو ئێستا له‌ژێر مه‌ترسیدایه، له‌به‌ر ئه‌وه به دڵنییایه‌وه پێتان ده‌ڵیم که‌وا پاش ساڵێکی تر‌و له هه‌ڵبژاردنی داهاتوی په ر‌له‌ماندا چه‌پ و سۆسیال دیموکراته‌کانی سوید سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست دێننه‌وه‌و بۆ ماوه‌یه‌کی درێژتر حوکمی وڵاته‌که‌یان
ده که‌ن، کورد‌و بێگانه‌کانی ئه‌وروپاش هه‌میشه ده‌نگ به چه‌پ و سۆسیال دیموکراته‌کان ده‌ده‌ن، چونکه چه‌په‌کان له هه‌موو پارت و لایه‌نه‌کانی تر زیاتر دۆستی ڕاسته‌قینه‌ی وڵاتانی چه‌وساوه‌و ژێر ده‌سته‌و زه‌حمه‌تکێشن و له‌ڕابوردوشدا سه‌لماندویانه که‌وا داکۆکی له کێشه‌ی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان ده‌که‌ن .
له‌به‌ر ئه‌وه لای چه‌په‌کان هیچ ده‌قێک به پیرۆزی و نه‌گۆڕاوی نامێنێته‌وه، هه‌موو شتێک وه‌ک ئاین ، کۆمه‌ڵگا، سیاسه‌ت ،که‌لتور، ئابوری ، ده‌سه‌ڵات …….هتد ده که‌وێته ژێر پرسیار‌و گومانه‌وه‌و هه‌وڵی گۆڕانکاریان ده‌درێت، لای چه‌په‌کان مه‌سه‌له نیشتیمانیه‌کان به هیچ شێوه‌یه‌ک فه‌رامۆش ناکرێت و هه‌موو گه‌لێک مافی خۆیه‌تی که‌وا به سه‌رجه‌م مافه نه‌ته‌وایه‌تی و‌نیشتیمانیه‌کانی خۆی بگات به ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆشه‌وه،هه‌ر ئه‌م دڵسۆزیه ی چه‌په‌کانه‌بۆ گه‌ل و نیشتیمانه‌که‌یان واده‌کات زۆر جار له‌ملاو له‌ولا هه‌ندێک که‌س تفه‌نگ به تاریکیه‌وه بنێت و حیزبی شیوعی کوردستان به‌وه تاونبار بکات که‌وا زیاتر مه‌سه‌له نیشتیمانیه کانی به‌لاوه گرنگه، بێ ئه‌وه‌ی ڕۆژێک له ڕۆژان بیر له‌وه بکاته‌وه که‌وا حیزبی شیوعی کوردستان هه‌میشه بڕوای وایه هه‌ر گه‌لێک قه‌واره‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆی خۆی نه‌بێت ئه‌وا له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و نیشتیمانه‌که‌یدا نیه مه‌سه‌له نه‌ته‌وایه‌تیه‌کان فه‌رامۆش بکات له سه‌ر حیسابی مه‌سه‌له چینایه‌تیه‌کان واته هیچ کاتێک حیزبی شیوعی مه‌سه‌له نیشتیمانیه‌کانی له مه‌سه‌له چینایه‌تیه‌کان جیا نه‌کردوه‌ته‌وه‌و پێی وایه بێ چاره‌سه‌رکردنی مه‌سه‌له نه‌ته‌وایه‌تیه‌کان مه‌سه‌له چینایه‌تیه‌کان چاره‌سه‌رناکرێت ، مێژووش سه‌لماندویه‌تی که‌وا چه‌په‌کان له‌هه‌موو که‌سان و پارته‌کانی تر زیاتر بڕوایان به كێشه‌ی ڕه‌وای گه‌لی کورد‌و ئازادی و دیموکراسی و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و یه‌کسانی نێوان ژن و پیاو هه‌یه‌و و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک دژی هه‌موو جیاکاریه‌کی وه‌ک ئاین و ڕه‌گه‌زونه‌ژادو نه‌ته‌وه‌و……هتد هه‌یه، هه‌ربه خه‌بات و تێکۆشانی چه‌په‌کان بوو 8 ی مارس کرا به ڕۆژی جیهانی ژنان و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌کیش دژی توندوتیژی و جیاکاریه به‌رامبه‌ر به ئافره‌تان، سه‌باره‌ت به‌مافی کرێکاران و جوتیاران و زه‌حمه‌تکێشانیش یه‌کی ئایار‌و که‌مکردنه‌وه‌ی سه‌عاتی کار بۆ 8 سه‌عات کار له ڕۆژێکداو مافی پشودان و دابینکردنی سه‌رجه‌م مافه‌کانیان و بیمه‌ی بێ‌کاری و دروست بوونی هه‌زاره‌ها سه‌ندیکا و مانگرتنه‌کانی دونیا له‌لایه‌ن چه‌په‌کانه‌وه زیندوترین نمونه‌ن که‌وا چه‌په‌کان داکۆکیکه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و چینه زه‌حمه‌تکێش و سته‌مدیده‌یه‌ن.
گۆڕان و گۆڕانکاری کۆمه‌ڵایه‌تیش که‌وا تازه به تازه هه‌ندێک لایه‌ن پێش هه‌ڵبژاردنه‌کان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کات کاری هه‌میشه‌یی و ڕۆژانه‌ی چه‌په‌کانه‌و له مێژه حیزبی شیوعی کاری بۆ کردوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه له به‌ر هه‌ندێک هۆکار که‌وا لێره‌دا مه‌ودا‌و کاتی باس کردنیان نیه به‌شێک له جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان لێی بێ ئاگان ، تا ئێستاش هیچ فه‌یله‌سوف ونوسه‌رو سیاسه‌تمه‌دارێک نه‌یتوانیوه چه‌په‌کان به‌وه تاوانبار بکات که‌وا بڕوایان به‌گۆڕان نیه، چونکه هه‌رکه‌سێک ئه‌ده‌بیاتی مارکسیه‌ت ولینینیزم و جه‌وهه‌ری فه‌لسه‌فه‌ی ماته‌ریالیزمی دیاله‌کتیکی خوێندبێته‌وه ڕاسته‌وخۆ بۆی ده‌رده‌که‌وێت دیاله‌کتیک که‌وا بناغه‌ی بیر‌و بۆچون و فه‌لسه‌فه‌ی چه‌په‌کانه مانای گۆڕانی به‌رده‌وام ده‌گرێته‌وه . به‌لای چه‌په‌کانیشه‌وه ئازادی و دیموکراسی و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و گۆڕان کاتێک دێته دی که‌وا مرۆڤی کورد به تایبه‌ت له ڕوی ئابوری و سیاسی و خزمه‌تگوزاریه‌وه ژیانی بۆ دابین کرابێت.
له‌به‌ر ئه‌و هۆکارانه‌ی سه‌ره‌وه‌و ده‌یه‌ها هۆکاری تر له کۆتاییدا هیوادارم گه‌لی کورد به گه‌وره‌و بچوکه‌وه وه‌ک گه‌لانی ئه‌وروپا متمانه‌ی خۆیان به‌چه‌په‌کان ببه‌خشن و ئه‌م جاره‌چه‌په‌کان تاقی بکه‌نه‌وه، له هه‌ڵبژاردنی داهاتوی په‌رله‌ماندا ده‌نگ به لیستی ئازادی و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی بده‌ن ژماره55 چونکه لیستی چه‌پ و دیموکراتیه‌کان لیستی ڕاستگۆی و ده‌ستپاکی و گه‌نجان و ئافره‌تان و خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵکه‌و به ڕاستی دڵسۆزی ڕاسه‌قینه‌ی گه‌له‌که‌یانن .
حه‌مه‌گۆپاڵه/ سوید