تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی کۆمۆنیزمی مه‌نسور حیکمه‌ت…کۆمۆنیزمی واقعی و پراتیکی
جه‌مال کۆشش
ئه‌م ووتاره، ده‌قی ئه‌و سمیناره‌یه که له‌هه‌فته‌ی مه‌نسور حیکمه‌ت دا له‌شاری زوریخ له‌رۆژی 20.6.2009 دا پیشکه‌شم کرد، هینده هه‌یه له‌هه‌ندێک شویندا ده‌ستکاریم کردووه بۆ ئاستی ووتار و نموونه‌کانم که لهسمینارهکهدا ده‌هینایه‌وه لابردوون.
ئه‌م رسته‌یه، رسته‌یه‌که وه‌ک هه‌واڵیک، ساده گوێگر وه‌ریده‌گریت. به‌لام ناوه‌رۆکی په‌یامه‌که، قووڵترین ره‌خنه‌ی له‌گه‌ل خۆیدا هه‌لگرتووه. وه‌لامی ((نایه))که به هه‌موو ئه‌و ته‌وژمه سیاسی وهزرییانهی کهکۆمۆنیزم به یۆتۆپیا وخه‌یال و یان به‌کاری راسته‌وخۆی کۆمۆنیستی نازانیت. ره‌خنه‌یه له‌وه‌ی که ئایا خودی کۆمۆنیزم پراتیکی یه وه واقعییه؟ وه ئایا تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی کۆمۆنیزمی مه‌نسور حیکمه‌ت تا ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕه‌گ و بزووتنه‌وه‌یه له‌کۆمۆنیزم بکاته بابه‌تیکی واقعی وپراتیکی، چین؟
کۆمۆنیزمی مه‌نسوری حیکمه‌ت، ده‌قاوده‌ق ده‌توانریت به‌کۆمۆنیزمی مارکس، بهپراتیکی به‌لشه‌ویکی، بچوێنریت. وه کۆمۆنیزمی پرۆلیتیری و به‌تیوری شۆرشی کۆمه‌لایه‌تی سۆشیالیستی، ناوبنرێت. ئه‌م کۆمۆنیزمه لهدهورهیهکدا به((مارکسیزمی شۆڕشگیر)) نیوبانگی په‌یدا کرد‌و وه دواتر له کۆتایی هه‌شتاکان وسه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌کان خودی مه‌نسوری حیکمه‌ت چه‌مکی ((کۆمۆنیزمی کریکاری)) وه‌ک ده‌رکه‌وته‌یه‌کی جیا له ته‌واوی ئه‌و ڕه‌وت و ره‌هه‌نده سیاسیانه‌ی کۆمه‌ڵگای ئه‌مرۆی سه‌رمایه‌داری، به‌کارهینا.
مه‌نسوری حیکمه‌ت، له‌نووسراوه سه‌ره‌تاییه‌کانیدا تا کۆتایی ژیانی، میتدلۆژییهکی یهکانگیروپتهوومارکسیستی هه‌یه. به‌ده‌رکه‌وتنی مه‌نسوری حیکمه‌ت ئیدی قۆناخ ودهورهیهک له‌کۆمۆنیزمی راساو داده‌مه‌زریت که پشت ئه‌ستوور به‌ره‌خنه‌ی مارکس له سه‌رمایه‌داری یه. ئیدی کۆمۆنیزم وسۆسیالیزمی باووناکریکاری به‌تایبه‌ت له ئاستی ئیران فورسه‌تی به‌کارهینانی ئایدۆلۆژی مارکسیستی بۆ شاردنه‌وه‌ی ستراتیژییه سیاسی و چینایه‌تیه‌کانی له‌ده‌ست ده‌دا، مه‌نسوری لاو که‌هیشتا ته‌مه‌نی26 ساڵ تیپهڕنهکردبوو، که پینایه نیو مه‌یدانی سیاسیه‌وه، نوینهرایهتیهکی ته‌واو جیاوازی ده‌کرد. ئه‌و ده‌م گروپی سه‌هه‌ند و دواتر یه‌کیتی تیکۆشه‌رانی کۆمۆنیست که ژماره‌یه‌کی که‌م له هه‌لسوڕاوانی کۆمۆنیستی گرتبووه خۆ له‌به‌رامبه‌ر غۆله گه‌وره‌کانی وه‌ک حزبی تووده‌و ئهکسهریهت و چریکهفیدائییهکان…. و چوونه شه‌ری ریڤزنیزمهوه وله‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا توانی ریزیکی به‌رین لهههلسوراوانی کۆمۆنیست له‌ژیر په‌رچه‌م و به‌رنامه‌ی حزبی کۆمۆنیستی ئیران‌دا ریکخراو بکات.
نووسراوه سه‌ره‌تاییه‌کانی مه‌نسوری حیکمه‌ت. له‌باری دارشتنه‌وه هه‌ندێک مۆرکی چه‌پی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی به‌سه‌ره‌وه دیاره، ڕیک وه‌ک مارکسی لاو هیشتا له هه‌ندیک چه‌مکی هیگلی که‌ڵک وه‌رده‌گریت به‌لام لهدیسکۆرس وناوهرۆکیکی ته‌واو جیاوازه‌وه.
ئیمه ئه‌گه‌ر بمانه‌ویت له میژووی سیاسی کۆمه‌ڵگای ئیران وعیراق، بکۆلینه‌وه له30 ساڵی رابردوودا، ناتوانین مه‌نسوری حیکمه‌ت فه‌رامۆش بکه‌ین. مه‌نسوری حیکمه‌ت خۆی بووه به‌شیک له چاره‌نووسی سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی به‌شیکی گرنگی کۆمه‌ڵگاکانی ئیران و عیراق ولهئاینده شدهدا ئه‌م ڕه‌وته ده‌یه‌وێت ئه‌م کۆمۆنیزمه ره‌واج پێبدات و بیکاته روانگه‌ی بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی،
هه‌ر بۆیه دوان له‌هاوڕی مه‌نسوری حیکمه‌ت، دوانه له هه‌موو بزووتنه‌وه کۆمه‌لایه‌تیه‌کانی 30 سالی رابردوو، دوانه له گرنگترین رووداوه سیاسی و پیشکه‌وتنه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی و سیناریۆ جۆراوجۆره‌کانی نیوان بورژوازی وپرولیتاریا. ناکریت له سمیناریکی وادا ته‌نانه‌ت هه‌ر بژمیردرین، بۆیه‌کا من هه‌وڵده‌ده‌م ته‌نها له تایبه‌تمه‌ندییه سه‌ره‌کی وگرنگه‌کانی کۆمۆنیزمی تایبه‌ت به مه‌نسور حیکمه‌ت له شیوه‌ی خاڵبه‌ندیدا له فۆرمی 7 تیزدا کورت بکه‌مه‌وه.
یه‌ک: به‌ده‌ر له هه‌ر هه‌لومه‌رجیکی سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی ئه‌مرۆی جیهان، به‌ده‌ر له ده‌ورانه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی کریکاری وکۆمۆنیستی، له‌ئاکامی زالبوونی په‌یوه‌ندی سه‌رمایه به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای ئینسانیه‌وه، ئه‌مری ڕزگاری ئینسان و به‌رپاکردنی شۆرشی سۆسیالیستی و رووخاندنی سه‌رمایه‌داری له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا ئه‌رکی ده‌ستبه‌جی و هه‌ر ئیستای بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی و کریکارییه. مه‌نسوری حیکمه‌ت ئه‌رکی دابینکردنی رابه‌رایه‌تی ئه‌م شۆڕشه‌ی گرته سه‌ر شان و به‌دریژایی ته‌مه‌نی هه‌وڵی ده‌دا پیداویستیه‌کانی دابین بکات و له‌ته‌نگژه ورووداوهکاندا هیچ کات ئامانجه‌کانی ئه‌م شۆرشه‌ی بۆ ماوه‌یه‌کی کورتیش بیت نه‌ده‌خسته لاوه. بۆ مه‌نسوری حیکمه‌ت، له‌و ده‌مانه‌ی پۆپۆلیزم باو‌و بالاده‌ست به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی دا مه‌سه‌له‌ی شۆرشی سۆسیالیستیان به‌خه‌یال ده‌زانی، یان به‌هه‌ر حال ده‌خسته چه‌ندین قۆناخی دواتره‌وه، وه یان له‌و ده‌مانه‌ی که بۆرژوازی جیهانی جاڕی کۆتایی کۆمۆنیزمی لیده‌دا، ئه‌و قایم وپته‌و وخارا وراسا ئه‌رکی پاراستن و بهرهوپیشهوبردنی ئامانجه کریکارییه رزگاریبهخشهکانی له‌نیو جه‌نجاڵترین و پرگیژاوترین تیکهلیکهی سیاسی و فکری‌دا، رابه‌ری ده‌کرد. ده‌ورانی شۆڕشه پرۆلیتیرییهکانی لهلینین وه‌رده‌گرێت و له بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی له ئاستی ئیران وعیراقدا بۆ ئه‌م شۆرشه ئاماده‌و ساز‌و رابه‌ری ده‌کات.
دوو: ره‌خنه‌ی مارکسیستی به‌جیهانی ئه‌مرۆو مۆدیرنی سه‌رمایه‌داری، پایه‌دارکردنی بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی به ئاسۆ‌و جیهانبینهیهکی مارکسیستی و زیندووکردنه‌وه‌ی میتدۆلۆژی مارکسیستی و پهرچهمدارکردنی به به‌رنامه‌یه‌کی پوخته‌کراوی هه‌مه‌لایه‌نه. ره‌خنه‌گرتن له‌و ره‌وت وبزووتنه‌وه کۆمه‌لایه‌تی وسیاسیانه‌ی بۆرژوازی که ئه‌مرۆ کۆمه‌ڵگای ئینسانیان له‌چوارچیوه‌ی په‌یوه‌ندی سه‌رمایه‌دا زیندانی کردووه. هه‌ر لهناسیۆنالیزمهوه بگره تا ئیسلامی سیاسی، له لیبرالیزمی کلاسیک ونیولیبرالیزمهوه بیگره تا ماویزم و سۆسیال دیموکراتی ئه‌وروپایی . ناوه‌ڕۆکی کۆنه‌په‌رستانه‌ی ئه‌و بزووتنه‌وه سیاسی و فه‌رهه‌نگی و کلتوورییانه‌ی ده‌دایه به‌ر ره‌خنه‌ی مارکسیستی و کرۆکی دیدگای ئازادیبه‌خشی پرۆلیتیری وه‌ک تاکه ئالته‌رناتیفی واقعی وعهمهڵی و زۆر پیویست له روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی جه‌ماوه‌ریکی چه‌ند ملیاردییهوه ده‌خسته‌روو. ئه‌و هه‌میشه له هیرشدا بوو، له پیشکه‌وتندا بوو، له‌گه‌شه‌کردندا بوو. بۆیه بۆرژوازی هه‌میشه له‌به‌رگریکردنی ئایدۆلۆژیدا بوو، وه زۆرجاریش له به‌کارهینانی چه‌کدا بوو له‌دژی خۆی و حزب و بزووتنه‌وه‌که‌ی.
سێ: په‌یوه‌ندی دیالکتیکانهی نیوان ریفۆرم و شۆڕش، خه‌باتی رۆژانه‌و مافه سه‌ره‌تاییه‌کان وبزووتنه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌کان، ئه‌و شته‌ی که له‌ئه‌ده‌بیاتی لینیدا زیاتر به ئه‌رکه دیمکراتیهکهکان ناسراوه له‌گه‌ل شۆرشی سۆشیالیستی دا. که‌له لای ئیمه له‌به‌رنامه‌ی لانی که‌مدا جیگای گرتۆته‌وه. یان شتیک بهمهفهومیکی جه‌ماوه‌ری به‌په‌یوه‌ندی نیوان تاکتیک وستراتیژ پیناسه‌کراوه. هاوری مه‌نسوری حیکمه‌ت، به‌هیچ نرخیک ئاماده نیه مه‌سه‌له‌ی شۆڕشی کۆمه‌لایه‌تی دوور خاته‌وه و لهتاکتیکدا قه‌تیس بمینی. تاکتیک ئه‌و ساته‌یه که‌تیا ستراتیژ خۆی تیا جێبه‌جی ده‌کات له نیوان کیشمه‌کێشه سیاسیه‌کاندا ولهسهنگ وسووک وجیگاو ریگای بزووتنه‌وه‌که‌دا و له‌سیبه‌ری ستراتیژدا. هه‌ر بۆیه کاتی کهبزووتنهوهی کریکاری له‌ده‌وری چه‌ند داواکارییه‌کی سیاسی و ئابووری ده‌ستبه‌جێدا خۆی ده‌نوێنی، مه‌نسوری حیکمه‌ته سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی هه‌وڵی رۆژانه و له‌نزیکه‌وه ده‌دات بۆ سه‌رکه‌وتن گه‌یاندنی وله‌راستیدا رابه‌ریکردنی نابیته رابه‌رو که‌سایه‌تیه‌کی ریفۆرمیست، له‌بواره‌کانی دیشدا هه‌روا، کاتی پرۆژه‌یه‌کی سیاسی گونجاو بۆ چاره‌سه‌ری کیشه‌ی کورد له‌کوردستانی عیراقدا له پلاتفۆرمی ریفراندۆمدا ده‌دات به‌ده‌سته‌وه، ناچیته پاڵ بزووتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیستی یه‌وه، ره‌خنه‌ی دروست له ڕیگا چاره‌سه‌ری فیدرالیه‌ت ده‌گریت…له‌بزووتنه‌وه‌ی ژنانیشدا نابیته فمنیست و له به‌رگری لهپهنابهرانیشدا نابیته هۆی پیکهینانی گروپه کۆچه‌رییه‌کان. له‌ده‌زگای فکری مه‌نسور حیکمه‌تدا، یه‌ک شؤرش هه‌یه، شۆڕشی کۆمه‌لایه‌تی پرۆلیتاریا. ئه‌م شۆڕشه له‌ئه‌نجامی پراتیکی هۆشیارانه وڕیکخراوانهی حزبی و جه‌ماوه‌ری چینی کریکاردا لهئامادهیهکی دیارکراودا هه‌میشه و هه‌موو کات ئه‌گه‌ری روودانی هه‌یه. به‌ده‌ستهینانی هه‌ر پێشرهوییهک له هه‌ر بواریکی سیاسی وکۆمه‌لایه‌تی و ئابووریدا کهدهسهپینریت به‌سه‌ر بۆرژوازیدا، پیویسته بگۆردرین بۆ ته‌واوکردنی پرۆسه‌ی شۆرش، بۆ سازکردنی زه‌مینه‌ی به‌شداریکردنی جه‌ماوه‌ریکی فراوانتر‌و گرتنی سه‌نگه‌ریکی تر له‌سه‌رجه‌م بۆرژوازی.
چوار: تایبه‌تمه‌ندییه‌کی یه‌کجار رهونهقدارتروبهرجهستهتری کۆمۆنیزمی مه‌نسور حیکمه‌ت، شیتهلکردن ولیکۆلینهوهیه له‌سه‌ر بونیادی ره‌وته کۆمه‌لایه‌تیه‌کان له‌نیو سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا. په‌یوه‌ندی تیورو پراتیک، په‌یوه‌ندی بزووتنه‌وه کۆمه‌لایه‌تیه‌کان و حزبه سیاسی و کۆرو کۆمه‌له سیاسی وپیشه‌یی و فه‌رهه‌نگی وکلتوورییهکان. مارکس دیاره به‌هاوکاری وپیکهوه نووسینی له‌گه‌ل ئه‌نگلس له ئایدۆلۆژی ئه‌لمانیدا، به‌ر له‌نووسینی کتیبی کاپیتالیش، ئه‌و پرۆسه ودینامیزمهی کاری به‌رهه‌مهینانی کۆمه‌لایه‌تی له‌ژیانی کۆمه‌ڵگای ئینسانی‌دا ووردکردبۆوه. مارکس ده‌نووسیت ((کۆمۆنیست یانی گۆرینی دونیای ئیستا))، هه‌ر له‌هه‌مان ئه‌و ساڵانه‌دا بوو که هه‌ژاری فه‌لسه‌فه‌و تیزه‌کانی له‌سه‌ر فیورباخیش نووسی. مه‌نسووری حیکمه‌ت عه‌بقه‌رییانه 150 ساڵ دوای مارکس به هه‌مان ووردبینیه‌وه دیت ئه‌و پرۆسه‌یه به‌ده‌ستکه‌وتی تیوری و سیاسی ده‌گه‌یه‌نیت. ته‌جه‌سومی پراتیکی چینایه‌تی له‌هه‌موو گۆشه‌و دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵگادا ده‌خوینیته‌وه ورهخنهدهگریت. ئه‌گه‌ر هه‌موومان له‌سه‌ر ئه‌وه کۆک بین که میژووی تا ئیستا بریتیی یه له‌کێشمه‌کێشی کۆمه‌لایه‌تی نیوان چینه‌کان و مه‌نسوری حیکمه‌ت ئه‌و که‌سه بوو که سه‌ره‌رای چینه‌کان، بزووتنه‌وه سیاسی یه‌کانی له شوینه‌کانی خۆیاندا ناسی و له‌م هۆشیارییه‌دا، ئه‌و عه‌بقه‌رییانه بوو، مارکس بوو به‌ته‌واوی مانا. ئه‌و فکری ناسین و خۆ دۆزینه‌وه‌ی ئیمه‌ی پیبوو، سه‌رمایه‌ی به‌وێنه‌ی په‌یوه‌ندی ئاوهژووکهرو دیلهینهروخۆ بیگانهیی ئینسان به‌دیقه‌ته‌وه دیاریکرد. ئه‌و ووته به‌ناوبانگه‌که‌ی که سۆشیالیزم گه‌راندنه‌وه‌ی ئیراده‌یه بۆ ئینسان، به‌ته‌واوی داهینان و ده‌وله‌مه‌ندکردن و قووڵترکردنه‌وه‌ی دیدگای مارکسیزمه.
پینچ: ئه‌و ئاناتۆمی بایۆلۆجی ئینسانی نه‌کرد، به‌لام ئینسانی ئازاد کرد له‌هه‌موو کۆت وبهندیکی خورافی، به‌رچاوته‌نگی، نائینسانی. ئه‌و ته‌شریحی کۆمه‌لگای ئینسانی کرد‌و ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی دۆزییه‌وه که ئینسان به‌خۆی نامۆ ده‌که‌ن، ئینسان ده‌سته پاچهدهکهن و چاره‌نووسی قه‌ده‌ری هه‌ڵده‌بژیریت. ئه‌و چوونه جه‌نگی ئه‌و دونیایه‌ی هه‌ر چه‌ند زه‌به‌لاح و پرچه‌ک بیت به‌ئه‌رکی خۆی زانی. چوونه جه‌نگی فاشیزمی ئیسلامی سیاسی، ناسیۆنالیزم، لیبرالیزم و کۆنهزهرفاتیزمی بۆرژوازی ئه‌وروپایی، دیموکراسی و په‌رله‌مانیزم ومۆدیلی ده‌سه‌لات وفهرمانرهوایهتی بۆرژوازی له دیلکردنی توانا داهینهرهکانی ئینسان. ئه‌و پیناسه‌ی خۆی به هیچ فۆرمیکی به‌رته‌سکی دینی ونه‌ته‌وه‌یی قه‌بووڵ ناکات. نه‌ک هه‌ر ئه‌وه به‌ڵکه به‌ته‌واوی نه‌فره‌ت له‌و بزووتنه‌وانه ده‌کات که ئه‌و ناسانامانه به‌سه‌ر دانیشتوانی زمانه جۆراجۆره‌کاندا ده‌سه‌پینن. ئه‌گه‌ر پیمان وابیت دین خورافه‌یه، دین مه‌ترسییه بۆ سه‌ر هۆشیاری و مۆدیرنیزم و کۆمه‌ڵگا میکرۆباوی ده‌کات. به‌هه‌مان ئه‌ندازه‌ش نه‌ته‌وه، داهینراویکی بۆرژوازییه وبزوتنه‌وه‌ی بۆرژوازییه که له قه‌باره‌و شیوازی نه‌ته‌وه‌دا خۆی ده‌نوێنی. له‌بری دیموکراسی، ئازادی، له‌بری ئازادی حقووقی، ئازادی ویه‌کسانی واقعی ماددی، له‌بری ده‌سه‌لاتی په‌رله‌مانی، ده‌سه‌لاتی خه‌ڵک.له‌بری کاری به‌کری وکاڵابوونی هیزی کار، سۆسیالیستکردنی هۆیه‌کانی به‌رهه‌م هینان ، ئه‌و دونیابینهی دامه‌زراند که‌ئینسان خۆی له‌ده‌ره‌وه‌ی سیسته‌م وپه‌یوه‌ندییه‌کانی سه‌رمایه دا دابنیت. هه‌ر بۆیه‌کا، ئه‌گه‌ر له هاوری مه‌نسوری حیکمه‌ت بپرسیت، له‌دوای پیناسه‌ی ئینسان بوون دیته سه‌ر کۆمۆنیست بوون. ئه‌و به‌قوولی ئینسانیه‌تی موتوربهکرد له‌گه‌ل مارکسیزمدا. خۆهووشیاری وخۆناسینی به رزگاربوون له سیسته‌می کاپیتالیزم شه‌ته‌ک دا.
شه‌ش: تایبه‌تیه‌کی تری ناوازه و ده‌توانین دریژه پیده‌ری بابه‌تیکی ته‌واونه‌کراوی لینین ناوی به‌رین ، ئه‌ویش مه‌سه‌له‌ی((ده‌وڵه‌ت)) بوو. بابه‌ته‌که لیکۆلینه‌وه‌یه‌کی تیوری نیه له‌سه‌ر چینایه‌تی ده‌وله‌ت. له‌سه‌ر ئه‌رکه‌کانی ده‌وله‌ت و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ده‌وله‌تی پرۆلیتاری. به‌ڵکه به‌ته‌واوی له‌و شێواز وئهگهرانه ده‌کۆڵیته‌وه که ده‌سه‌لاتی سیاسی له‌پرۆسه‌ی شۆڕشدا ، پیویسته خۆی بۆ ئاماده بکرێت. بورژوازی به چ میکانیزم و به‌چ ده‌رکه‌وته‌یه‌کی هه‌مه‌لایه‌نه‌وه ده‌یه‌وێت خۆی له ده‌وله‌تدا لهدهورانهکانی شۆڕشدا خۆی ڕیکده‌خات و سه‌رکوتی شۆرشی پرۆلتیاریا ده‌کات. ئهوپێشمهرجانه چین که پیویسته حزبی کۆمۆنیستی کریکاری له‌کاتی شۆڕشدا بۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له شیوه‌ی ده‌وله‌تی چینیکی ڕیکخراودا هه‌ڵبگرێت به‌ووردی لێکده‌داته‌وه.حه‌وت: ئه‌و روانگه‌ی پرۆلیتاریای هوشیار وکه‌سایه‌تیه‌کی مارکسیست بوو. دونیا بۆ ئه‌و بهرههمهاتوویهکی میراتی نه‌بوو. دونیا سه‌روه‌تی ماددی ومه‌عنه‌وی به‌جیماو نه‌بوو بۆ ئیمه. هه‌ر بۆیه له‌هه‌موو دیارده‌کان وورد ده‌بوه‌وه ره‌خنه‌ی ده‌گرت و تیکی ده‌داو دروستی ده‌کرده‌وه. له مۆرال ونهریتهوه بگره تا ئه‌خلاقیات و هونه‌ر. له چه‌مکه فکری و فه‌لسه‌فیه‌کانه‌وه بگره تا ده‌مودووی رۆژانه‌و که‌لتووری ئاخاوتن. ئه‌و په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی نیوان ئینسانه‌کانی ئازاد ده‌کرد له قهیدو به‌نده کۆمه‌لایه‌تی وچهوسینهرهکانی سه‌رده‌مانی زوو. ئه‌و هه‌میشه روو به‌خه‌نده وکه‌یف خۆش و ئاسووده ده‌یروانیه ئاینده‌و حه‌یفی بۆ نۆستالیژیا نه ده‌کیشا. ئه‌و له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو نابه‌رابه‌رییه‌ک دهوستایهوهو به‌ته‌نگی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌وه ده‌چوو که پیویستیان بوو. په‌یوه‌ندی ئینسانی له‌نیوان زۆریکماندا دروست کرد. مناڵی ئه‌و خیزانانه‌ی باوک و دایکه‌کانیان سه‌ر به‌کۆمۆنیزمی کریکاریین ، به‌خته‌وه‌رترن. ئه‌و ته‌نانه‌ت بۆ مه‌رگی خۆشی ره‌وشتیکی تری هینایه ناوه‌وه.