Skip to Content

Monday, October 14th, 2024
ئه‌زمه‌ی پیاوه‌….سمكۆ عه‌بدولكه‌ریم

ئه‌زمه‌ی پیاوه‌….سمكۆ عه‌بدولكه‌ریم

Closed
by July 7, 2009 گشتی

 

چه‌ند براده‌رێكی ئازیز ئیمه‌یلیان بۆكردم ، كه‌ خێره‌ ماوه‌یه‌كه‌ منیش هاوشێوه‌ی پیاوه‌كانی ده‌سه‌ڵات كه‌وتومه‌ته‌ گیانی هه‌موو ئه‌و لایه‌ن و رۆژنامه‌و گۆڤارانه‌ی وه‌ك ئۆپزسیۆن ده‌ركه‌وتون .
ئاگاداریان كردمه‌وه‌ كه‌ واباشتره‌ بگه‌ڕێمه‌وه‌ سه‌نگه‌ری حه‌قیانه‌تی دژ به‌ گه‌نده‌ڵی و ئاینده‌ له‌ كیس خۆم نه‌ده‌م و له‌وه‌ زیاتر خۆم ناشرین نه‌كه‌م و خۆم نه‌كه‌مه‌ نێچیری ئه‌وانه‌ی به‌دوای نێچیردا ده‌گه‌ڕێن .
ئه‌مه‌ش رێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌و راستییه‌یه‌ كه‌ كه‌س ئاماده‌ نییه‌ دانی خێر به‌ كه‌سدا بنێ‌ ، ئه‌وتا كه‌مال میراوده‌لی كه‌ هێشتا هیچ نه‌بووه‌ ده‌ڵێ‌ ئیعتڕاف به‌و سێ‌ كاندیده‌ی دیكه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم ناكه‌م ، ئه‌وه‌ موئامڕه‌یه‌ لێمكراوه‌ و ده‌ستی یه‌كێتی و پارتی له‌پشته‌ ، به‌ خوای سه‌یره‌ پیاوی ناچار ده‌كه‌ن قسان بكات ، تۆ بڵێی له‌م وڵاته‌دا ئه‌زمه‌ی پیاوی بێت ، له‌و هه‌موو سه‌رۆك حزب و كۆمپانیایه‌ی كه‌هه‌یه‌ پیاوێكی زه‌ریفی تیا هه‌ڵنه‌كه‌وت خۆی بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵبژێرێ‌ ئه‌و سی زاته‌ نه‌بێت ، ئه‌مه‌ رێك ئه‌وه‌ی بیر خستمه‌وه‌ كه‌ كاتی خۆی مه‌لێك حوسین پێشنیازی ئه‌وه‌ی خسته‌ به‌رده‌م رای گشتی جیهانی بۆ ئه‌وه‌ی عیراق وه‌ك هه‌رێمێكی كۆنفدڕالی بخرێته‌ چوارچێوه‌ی وڵاتی ئوردن و یه‌كێ‌ له‌ خانه‌واده‌كه‌شی بكرێته‌ سه‌رۆكی ئه‌و هه‌رێمه‌ كۆنفدرالییه‌ ، وه‌ك ئه‌وه‌ی عیراق پیاوی تێدا نه‌بێت .
له‌ هیچ كونجێكی ئه‌و دونیایه‌دا نه‌بووه‌ كه‌سانێك به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر هیچ ئاستێكی سیاسی و كومه‌لایه‌تی و ئابوری ناسراوبن خۆیان هه‌ڵبژێرن و قسه‌ی له‌ به‌ژن و باڵای خۆشیان گه‌ره‌تر بكه‌ن ، بۆیه‌ خۆكاندیدكردنی  ئه‌و چوار زاته‌ له‌ گاڵته‌جاری و سوكایه‌تیكردن به‌ پڕۆسه‌ی دیموكراتی و هه‌ڵبژاردن به‌ولاوه‌ شتێكی دیكه‌ نییه‌.
هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه‌ خۆكاندیكردنی ئه‌وان به‌ كرانه‌وه‌و جورئه‌تی مێژوویی ده‌زانن باشتر وایه‌ پیچه‌ك به‌ عه‌قل و هۆشی خۆیاندا بچنه‌وه‌ و یه‌ك دوو پرسیار له‌ خۆیان بكه‌ن ، باشه‌ خێره‌ له‌و هه‌موو پیاوه‌ زه‌ریفه‌ سیاسیانه‌ی كه‌ هه‌ن ، ته‌نیا یه‌كێكیشیان جورئه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌كرد ئه‌گه‌ر هه‌ر بۆ موجامه‌له‌ش بووایه‌ خۆی كاندید كردبوایه‌ بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم و دواتر به‌ پاره‌یه‌كی باش بیفرۆشتبایه‌وه‌ .
بۆیه‌ پێم وانییه‌ ئه‌وه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا رووده‌دات پڕۆسه‌یه‌كی سیاسی حیساب بۆكراوی ورد بێت ، چونكه‌ زۆر جار كه‌ پیاو  گوێبیستی ده‌نگ و ره‌نگی ئه‌و پیاوه‌ هه‌ڵگه‌ڕاوانه‌ ده‌بێت ، كه‌ خه‌ریكی به‌خشینه‌وه‌ی خێرو به‌ركه‌ت و نیعمه‌ته‌كانیانن به‌سه‌ر ئه‌م میلله‌ته‌ داماوه‌دا ، رابردوو و ئێستاو داهاتوشی له‌به‌رچاو ده‌كه‌وێ‌ .
   

 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.