
به‌ره‌وه پێشوازی له 14-7،…..زمناكۆ عزیز
ڕۆژی له‌خوێنهه‌ڵكێشانی كۆمۆنیسته‌كان به‌بڕیاری تاڵه‌بانی ونه‌خشه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا
بهرلهنۆساڵ، له‌سه‌ر داوای جمهوری ئیسلامی ئێران، تاڵه‌بانی بڕیار له‌سه‌ر قه‌تڵوعامی كۆمۆنیسته‌كان ئه‌دات و نه‌وشیروان مسته‌فای كۆنپانیای ووشه‌و سه‌رۆكی لیستی گۆڕان نه‌خشه بۆ داواكه‌ی ئێران و بڕیاره‌كه‌ی تاڵه‌بانی كێشا‌و سه‌ره‌نجام پاش چه‌ند مانگ لهبگرهزبهردهی نێوان ئه‌م دوو هێزه، به‌شێوه‌یه‌كی زهبونانهو له‌شه‌ڕێكی نابهرابهرو لهكهمینێكدا و له ڕۆژی نیوه‌ڕۆ، پێنج كۆمۆنیستی شه‌ریفیان خه‌ڵتانی خوێن كرد، كه هه‌ر پێنجیان به‌ناوه‌كانی "شێخ عه‌بدول، هاوڕێ، هاوكار، كه‌ریم، ئومێد" هاوڕێی ئازیز‌و نزیكی من بوون. ئه‌م هاوڕێیانه به‌جۆرێكی زۆر دڕندانه گولله‌باران كران، ئه‌وان ته‌نها سه‌یاره‌یه‌كیان پێبو كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه پێشبینی شه‌ڕو ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌یان كردبوو، نه به مه‌به‌ستی سهڕیش گهیشبونه ئه‌و جێگایه‌ی كهكوشتارهكهی تیا ڕویدا، كهبهردهم ده‌رگای ئه‌منه سووره‌كه‌ی سلێمانی بوو، به‌ڵام هێزه‌كه‌ی كه له‌لایه‌ن نه‌وشیروان مسته‌فاوه ئاماده‌كرابوو، سه‌دان كه‌س بوون، كاتێك سه‌یاره‌ی ئه‌و هاوڕێیانه ئه‌گاته نزیك شوێنی ڕوداوه‌كه، له‌چه‌ندین لاوه ده‌ستڕێژی گولله‌یان لێده‌كرێت و ده‌ستبه‌جێ سیانیان ئه‌كوژرێن و پاشانیش برینداره‌كان به‌دیل ئه‌گرن و پاش ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆر ئه‌وانیش له‌هه‌مان شوێن و به‌دیلی گولله‌باران ئه‌كرێن. پاشان چه‌ند ڕۆژێكی كه‌میش له پاداشتی ئه‌م نۆكهرایهتیهدا، جمهوری ئیسلامی لهههروو ڕۆژنامه‌ی "به‌هار"و "كه‌یهان" هه‌واڵه‌كه بڵاو ئه‌كاته‌وه‌و ده‌ستخۆشی له‌م نۆكهرانهیان له‌كوردستانی عێراق ئه‌كرێت و نامه‌یه‌كی ده‌ستنوسی ئوستانداری كرماشانیش له‌لایه‌ن حه‌مه‌ی حاجی مه‌حموده‌وه بۆ تاڵه‌بانی ئه‌هێنرێت.
ههربهمهندهش نۆكهرایهتیهكهیان ته‌واو نه‌كرد، هاوكات ئه‌م "قه‌زه‌م"انه‌ی به‌رده‌م دوژمن و "شێر" به‌سه‌ر خه‌ڵكی بێدیفاعدا، هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باره‌گای سه‌نته‌ری به‌رگری له‌مافه‌كانی مناڵان و پاش تاڵانكردنی، مناڵه بێسهرپهرشتهكانیان به‌سه‌ر شه‌قامه‌كاندا بڵاوه پێكرد، ئینجا به‌ره‌و فه‌رهودی سه‌نته‌ری ژنان وهڕێكهوتن، كه جێگایه‌ك بوو بۆ پاراسانی ژنان و ئه‌وانه‌ی كه له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌و كه‌ڵبه‌ی پیاوسالاری ڕزگاریان بوو بوو و خۆیان گه‌یاندبوه ئه‌و سه‌نته‌ره، ئه‌وێشیان تاڵان كرد و ژنه‌كانیشیان ڕاپێچی ئاسایش كرد! كه‌دواتر چه‌ند ژنێك له‌وانه كه‌وتنه‌وه به‌رده‌ستی كهسو كاریان و ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه شه‌ڵاڵی خوێن كران و بۆ هه‌تایه كۆتایی به‌ژیانیان هات.
هه‌ر بۆ ڕازیكردنی دڵی ئاخونده‌كانی ئێران و ئاغاكانیان بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌ڵسوڕانی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریانداو تائه‌م له‌حزه‌یه‌ش ئه‌و حزبه ڕێگای كاركردنی یاسایی پێنه‌دراوه‌ته‌وه.دیاره پارتی دیموكراتی كوردستانیش به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی كه لایه‌نێكی ئه‌م كێشمه‌كێشه نه‌بوون، به‌ڵام ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌م ئینسانكوژانهی سلێمانی مامه‌ڵه‌ی حزبیان كرد‌و ئه‌وانیش ڕازی نه‌بون و نین كه حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری مۆڵه‌تی یاسایی هه‌بێت، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه چه‌ندینجار به‌ڕه‌سمی ئه‌م داوایه پێشكه‌ش كرا. جلال تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان مسته‌فا، تاوانبارن، ئه‌وان ئه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و كرده‌وه به‌ربه‌ریه دادگایی بكرێن، ئه‌گه‌ر له 9ساڵی ڕابردوودا به‌هۆی یه‌كگرتویی ڕیزه‌كانی ئه‌م دوو تاونبارهوه، فرسه‌ت نه‌دراوه به‌وه‌ی كه داواكاری دادگایكردنیان كه‌مێك نامومكن بێت، ئێستا قڵشتی نێوانیان ئه‌و فرسه‌ته‌ی خوڵقاتدوه كه نه‌ك ته‌نها ئێمه، هاوڕێیان و كه‌س وكاری گیانبه‌ختكردوان و به‌ناهه‌ق كوژراوه‌كانی 14-7 ، به‌ڵكو هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئازیزانیان به‌ناهه‌ق و بهدهسیهسهی سه‌رانی ئه‌م حزب و كوتلانه كوژراون، به‌یه‌ك ده‌نگ داوای دادگایی كردنی تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان و هه‌موو تاوانباران و بكوژان بكرێت. ناكرێت كه‌سانێك به‌پێی مادهدهكانی یاساكه‌ی خۆیان تاونبار بن و له‌لایه‌ن دادگاوه داوكراو بن، ئه‌مڕۆ بێن و خۆڵ بكه‌نه چاوی خه‌ڵك و درێژه بهچهواشهكاره بده‌ن و خۆیان وه‌ك فیادڕهسی خه‌ڵك نیشان بده‌ن. په‌یامێكیش بۆ هه‌موو ئه‌و شه‌ریفانه‌ی كه به‌هۆی ناهه‌قی و تاڵان و برۆی ده‌سه‌ڵاتداران و به‌هۆی فه‌زای هه‌ڵبژاردنه‌وه توشی لایه‌نگری ئه‌م یان ئه‌ولا بوون، ئه‌ركیانه كه لایه‌نگری عه‌داله‌ت و گێڕانه‌وه‌ی ماف بن و، له‌گه‌ڵ ئازادیخوازاندا ده‌نگ هه‌ڵبڕن بۆ دادگایی تاوانباران. جا ئه‌گه‌ر تاوانبار نین و ئیدعاكانی به‌رامبه‌ریان ناڕاست بوون، با ئه‌وانیش ئازاد بن، ئه‌گه‌ریش تاونبارن ئه‌وا نا ڕێگه‌نه‌درێت وه‌ك به‌رزه‌كی بانان له‌ده‌ست دادگا هه‌ڵبێن و درێژه به كرده‌وه ماڵ‌وێران كه‌رو شارخاپوركهرهكانیان بده‌ن.زمناكۆ عزیز 8-7-2009