Skip to Content

Friday, September 13th, 2024
بورکانی گــــــــــــــــۆڕان، شاری –هه‌ڵ-ی به‌ریتانیای هەژاند!…

بورکانی گــــــــــــــــۆڕان، شاری –هه‌ڵ-ی به‌ریتانیای هەژاند!…

Closed
by July 9, 2009 گشتی

 

له‌ ڕێکه‌وتی 4/7/2009 له‌ شاری هه‌ڵ ی باکوری به‌ریتانیا، کۆمیته‌ی پشتیوانی له‌ لیستی گـــــــــــۆڕان، سیمینارێکی فراوانی بۆ ڕه‌وه‌ندی کوردی له‌ ناوچه‌و ده‌ڤه‌ری شاری هه‌ڵ سازکرد، سیمیناره‌که‌ له‌لایه‌ن   هه‌ردی ئه‌حمه‌د ئەندامی به‌شی ڕاگەیاندی کۆمیتەی پشتیوانی لە لیستی گۆڕان  ئاماده‌باشی بۆکرابو، میوانانی سیمیناره‌که‌ له‌ پایته‌ختی به‌ریتانیا له‌نده‌ن هاتبون، له‌ وانه‌ به‌ڕێزان دڵشــــــــــــاد حافز و فوئاد جەمال سه‌لام و دکتۆر ئارام و به‌ هاوکاری دکتۆر هیوا له‌ شاری دۆنکاسته‌ره‌وه‌، ئه‌وه‌ی جێگای ئاماژه‌ پێکردنه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌، پشتیوانان و هه‌وادارانی لیستی گـــــــــــۆڕان به‌ر له‌ کاتی دیاری کراو، چاوه‌ڕوانی هاتنی هاوڕێیانی لیستی گــــــــــــؤڕاننیان ده‌کرد، و به‌ پێشوازییه‌کی گه‌رم و کوردیانه‌ و به‌ جل وبه‌رگی کوردی و ڕه‌شبه‌ڵه‌که‌وه‌ به‌خێرهاتنی گه‌رمیان ئاراسته‌ی به‌ڕێزانی لیستی گۆڕان کرد، له‌ کاتژمێر2:00 پاشنیوه‌ڕۆ به‌ کاتی له‌نده‌ن کۆڕه‌که‌ به‌ مارشی (ئه‌ی ڕه‌قیب) و ساتێک وه‌ستان بۆ گیانی قوربانییانی ڕێگای ڕزگاری بۆ کورد و کوردستانێکی ئارام و ئازاد و سه‌ربه‌خۆ و بۆ گیانی سه‌رجه‌م قوربانییانی چه‌کی کیمیای و ئه‌نفال کراوه‌کان،وه‌ستان به‌ پێوه‌، دوابه‌دوای ئه‌وه‌ له‌لایه‌ن هه‌ردی ئه‌حمه‌ده‌وه‌ وه‌ک کۆڕگێڕو به‌شدار بو داوا له‌ به‌ڕێز دڵشاد حافز کرا له‌ سه‌ر ته‌وه‌ری دیاری کراو ڕونکردنه‌وه‌ به‌ ئاماده‌بوان بدات و به‌ڕێزیان ، له‌ سه‌ر هه‌لو مه‌رجی ئێستای کوردستان و به‌رنامه‌و پڕۆگرامی لیستی گـــــــــــــــۆڕانی بۆ ئاماده‌بوانی خوێنده‌وه‌و له‌ سه‌ر ناوه‌رۆکی به‌رنامه‌و پڕۆگرامه‌کانی لیستی گۆڕان هۆشداری زیاتری به‌ ئاماده‌بوان به‌خشی، دوابه‌دوای به‌ڕێزیان، فوئادجه‌مال سه‌لام له‌ سه‌ر ده‌ستور و په‌رله‌مان و حوکمه‌تی به‌ سه‌ر چوی کوردستان چه‌ندین بابه‌ت و ڕونکردنه‌وه‌ی به‌ ئاماده‌بوان به‌خشی و داوای له‌ سه‌رجه‌م ئاماده‌بوان کرد، که‌ به‌ وردییه‌وه‌ ئاگاداری ناوه‌رۆکی ده‌ستوری کوردستان بن و که‌س و کارو خزم و دۆستان و هاوڕێیانیان له‌ کرجو کاڵی و بێناوه‌رۆکی ئه‌م ده‌ستوره‌ی که‌ حوکومه‌تی واده‌ به‌سه‌رچوی کوردستان گه‌ره‌کییه‌تی له‌ کاتی گیان هه‌لای خۆیدا وه‌ک پیشێلکاریه‌کی دیکه‌و تاوانێکی دیکه‌ بیخه‌نه‌ ئه‌ستۆی خۆیانو له‌ ناو ده‌ستورێکی لێوان لێو له‌ نه‌کڵۆکی ناوه‌رۆکدا، جێبه‌جێی بکه‌ن، و چه‌ندین ڕونکردنه‌وه‌ی دیکه‌ له‌ سه‌ر هه‌لومه‌رجی دیکه‌ی ئێستای کوردستان که‌ سه‌ره‌کیترینیان، پڕوپاگه‌نده‌کانی ئێستایهه‌ڵبژاردن بوو له‌ کوردستان و هه‌موو ئه‌و پێشێلکاریانه‌ی که‌ ده‌رحه‌ق به‌ لیستی گــــــــــــــؤران ده‌کرێن و ئه‌و تاوانانه‌ی که‌ لیست و قه‌واره‌کانی دیکه‌ ده‌یکه‌ن و چه‌ندین ته‌وه‌ری دیکه‌ی تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ی ده‌نگدان، دوابه‌دوای به‌ڕێزیان دکتۆر هیوا له‌ سه‌ر بابه‌تێکی گرینگ دوا، که‌ ئه‌ویش چۆن چۆنی کارکردنی کوردا‌نی تاراوگه‌ نشینه‌ کار بکه‌ن بۆ سه‌رکه‌وتن و پێشخستی لیستی گـــــــــــۆران ، و ئه‌رک و کاره‌کانی کوردانی تاراوگه‌ نشینی دیاری کرد، که‌ ده‌بێت تۆڵه‌ی خۆمان له‌ خواردنی ئه‌و حه‌قه ‌بکه‌نه‌وه‌ که‌ ده‌سه‌ڵاتی ئێستای کوردستان زۆر دیکاتۆرانه‌ و بێباکانه‌ ئێمه‌ی کوردستانییانیان له‌و مافه،‌ که‌ حه‌قی خۆمانه‌و چاره‌نوسی نیشتمانێکه‌ که‌ له‌ ده‌ست زوڵم و سته‌م و نادادپه‌روه‌ری و گه‌نده‌ڵی و بێکاری و نه‌بونی هیج یاساو پڕه‌نسیپێکی ئه‌خلاقی کۆمه‌ڵایه‌تی لێهاڵهاتوین بێبه‌شکردوین،دکتۆو هیوا جاریکی دیکه‌ زۆر به‌ ڕونی و ڕاشکاوه‌نه‌  ئامۆژگاری و ڕێنیشانده‌ری ڕاسته‌یه‌کانی بۆ ئاماده‌بوان شیکرده‌وه‌و و پێیڕاگه‌یاندن که‌ ده‌بێت هاوکار و دڵسۆزی خۆیان بۆ لیستی گۆڕان وه‌ها نیشانبده‌ن که‌  که‌س و کاریان له‌ کوردستان ئاگادار بکه‌نه‌وه‌ که‌ هه‌وڵبده‌ن به‌ وریاییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌ گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێستای کوردستان بکه‌ن و بزانن کێ هه‌ڵده‌بژێرن و ده‌نگ به‌ کام به‌رنامه‌ ده‌ده‌ن که‌ خواست و ئاوات و ئامانج و سه‌روه‌ریه‌کانیان ده‌پارێزێت له‌ ئایینده‌و بۆ ئاینده‌یه‌کی گه‌شترو باشتر، دوابه‌دوای قسه‌کانی به‌ڕێز دکتۆر هیوا ، دکتۆر ئـــــــــــــــارام به‌ شێوه‌یه‌کی زانیستیانه‌و تیۆریه‌کی سه‌نگینه‌وه‌ باسی له‌ ناوه‌رۆک و به‌نده‌کانی ناو ده‌ستوری کوردستان کرد، که‌ ده‌ستوری کوردستان هیچ کۆڕانکارییه‌کی تێدانیه‌ به‌رامبه‌ر به‌و ئه‌زمونه‌ ڕه‌ش و تاڵه‌ی که‌ ده‌سه‌ڵاتی هه‌ر دوو حیزب له‌ کوردستاندا پیاده‌یان کردوه‌ له‌ ڕابردودا، بۆیه‌ جه‌ختی له‌ سه‌ر بێناوه‌رۆکی ئه‌و ده‌ستوره‌کردو به‌ ده‌ستورێکی فشه‌ڵ و بێناوه‌رۆکی زانی، و پاشانیش بۆ ئاماده‌بوانی ڕونکرده‌وه‌، که‌ له‌ ئێستادا په‌رله‌مانی واده‌به‌سه‌رچو و ئێکسپایه‌ر له‌ واده‌ی به‌ سه‌رچونی کارکردنی خۆی به‌ شێوه‌یه‌کی یاسای، ناتوانێت کار له‌ سه‌ر پڕۆژه‌ چاره‌نوسسازێکی وه‌ها بدات، که‌ زۆربه‌ی زۆری کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له‌ ناوه‌وه‌و له‌ ده‌ره‌وه‌ی کوردستان هیچ زانییاریه‌کیان نییه‌ له‌ ناوه‌ڕۆکی ده‌ستوره‌که‌دا، ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدا، که‌ ده‌ستوره‌که‌ به‌ شێوه‌یه‌کی زانستیانه‌، پێشێلکاریه‌کی زۆری تێدایه‌ ده‌رحه‌ق به‌ دانیشتوانی کوردستان،دوابه‌دوای ووته‌کانی به‌ڕێز دکتۆر ئارام، به‌ پرسیارکردنی ئاماده‌بوان  کۆڕه‌که‌ به‌ شێوه‌یه‌کی گه‌رمترو باشترو وه‌جوڵایه‌کی به‌هێزتر له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌کاندا ده‌بینرا،
ئه‌وه‌ی شایانی باسکردنه‌، ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ چه‌ندین سه‌رچاوه‌وه‌ باس له‌وه‌ کرابوو که‌ ئه‌م کۆڕه‌ی که‌ لیستی گــــــــــۆڕان ئه‌نجامی ده‌دات، خاڵی ده‌بێت و هیچ که‌سێک ئاماده‌ی نابێت، ئه‌مه‌ش له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتبو، که‌ شاری –هه‌ڵ- له‌ ڕوی ڕێکخستنه‌کانی یه‌کێتیه‌وه‌ به‌ گه‌وره‌ترین و فراوانترین که‌رت ده‌ده‌نرا، له‌ ووڵاتی به‌ریتانیدا!، وه‌لێ خۆشبه‌ختانه‌، به‌و ڕێژه‌ زۆره‌ی ئاماده‌بوان و میوانانی دیکه‌ی شاره‌کانی به‌ریتانیا و به‌ هاوبه‌شی ئاماده‌بوانی هه‌ر دوو ڕه‌گه‌زی ژنان و پیاوان، خۆی له‌ خۆیدا بورکانێک بو بۆ ناخی ئه‌و که‌س و لایانانه‌ی که‌ چاویان له‌ ئاست گۆڕاندا هه‌ڵنایه‌ت و نه‌یانتوانیوه‌ هه‌تا ئێستا له‌ هیچ شار و هیچ بۆنه‌و یادێکی حیزبی خۆیاندا ئه‌وه‌نده‌ خه‌ڵکه‌ له‌ خۆیان کۆبکه‌نه‌وه‌، ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدا که‌ کۆمیته‌ی یه‌کێتی ئاماده‌یه به‌ جانتا پا‌ره‌ و ئیمتیازات ببخشێته‌وه‌ به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نگیره‌کانیدا له‌ به‌ریتانیادا، ئاماده‌بونی 300 کوردنشینی تاراوگه‌ له‌ شارێکی بچکۆلانه‌ی وه‌ک –هه‌ڵ-دا وه‌ڵامێکی بورکاناوییه‌ بۆ که‌س و لایه‌نی دژ به‌ گــــــــــــــــــــؤڕان و خواستی گه‌لێکی سته‌مدیده‌، کۆمیته‌ی پشتیوانی له‌ لیستی گۆڕان ئه‌و ڕاستیه‌ ناشارێته‌وه‌ که‌ کۆبونه‌وه‌که‌مان له‌ شاری –هه‌ڵ- به‌ گه‌وره‌ترین و پڕبایاخترین و سه‌رکه‌وتورین سیمینار و کۆڕ ده‌زانێت له‌ سه‌رجه‌م ئه‌وروپاو به‌ریتانیادا، ‌که‌ توانیبێتی واها بورکانێت بخوڵقێنێت،!
ئێمه‌ وه‌ک کۆمیته‌ی پشتیوانی له‌ لیستی گـــــــــــــــــــــؤڕان سوپاسی زۆری سه‌رجه‌م کورده‌ خۆشه‌وسته‌کانی ده‌ڤه‌ری –هه‌ڵ-  ده‌که‌ین که‌ به‌و شێوه‌یه‌ به‌ ته‌نگ چاره‌نوس و ئایینده‌ی گه‌له‌که‌یانه‌وه‌ن، و سوپاسی زۆری سه‌رجه‌م لایانگرانی دلسۆزی لیستی گـــــــــــــــــۆڕان ده‌که‌ین‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری به‌ریتانیاداو به‌ هاوکاری وپشتیوانی کوردانی تاراوگه‌ نشینی به‌ریتانیا خۆشحاڵین که‌ به‌م شێوه‌یه‌ له‌ خه‌می ئایینده‌ی گه‌ل و کۆمه‌ڵگای کوردستاندا، وه‌ به‌ ده‌رفه‌تی ده‌زانین له‌م بابه‌ته‌دا سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراسته‌ی کوردانی سه‌رجه‌م تاراوگه‌ نشین ده‌که‌ین له‌ هه‌ر کوێیه‌کی ئه‌م جیهاندا هه‌ن و داواکاری لیستی گـــــــــــــــــۆڕان بۆ ئێوه‌ی ئازیز وه‌ ده‌نگه‌وه‌هاتینی ئێوه‌ی خه‌مخۆرو خاوه‌ن شه‌ره‌فێکی نیشتمانی بن له‌ پرۆسه‌ی ئه‌م جاره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌ کوردستان، به‌ هۆشداریدان و ئاگادارکردنه‌وه‌و زانیاری پێدان به‌ گشت که‌س و کارو هاوڕێ و هه‌ڤاڵان و دۆستانیان و سه‌رجه‌م ئازیزانییان، که‌ به‌ژداری له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی کوردستان بکه‌ن و ده‌نگ بده‌ن به‌ حه‌قو ئاینده‌ و، ویژدانییان بکه‌نه‌ میزان به‌رامبه‌ر به‌ ڕابردوی 18ساڵای نیشتمانێک که‌ جگه‌ له‌ حیزب، پڕه‌ له‌ هیچی دیکه‌، هه‌ر بۆیه‌ ده‌نگی ئێوه‌ له‌م پرۆسه‌یه‌دا ده‌بێته‌ بورکانێک که‌ گۆرانکاری به‌ سه‌رجه‌م ناگۆڕانه‌کاندا ده‌هێنێت، هه‌ر شاد و سه‌رفراز و ئارام بن
کوردستان و نیشتمان ماڵی هه‌موومانه‌و هه‌مووشمان خاوه‌ن کوردستانێکین که‌ ته‌نها گـــــــــــــؤران ده‌توانێت ئه‌و حه‌قه‌مان بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه‌، له‌ نیشتماندا بژین و بمرین، سه‌رکه‌وتن بۆ ئێمه‌یه‌ و گۆڕان بۆ هه‌مووانه..
کۆمیته‌ی پشتیوانی له‌ لیستی گـــــــــــــــــــۆڕان
به‌شی ڕاگه‌یاندن
هه‌ردی ئه‌حمه‌د –هه‌ڵ به‌ریتانیا ‌

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.