Skip to Content

Sunday, September 8th, 2024
زمانی شیعر…..له‌تیف عومه‌ر

زمانی شیعر…..له‌تیف عومه‌ر

Closed
by July 9, 2009 ئەدەب

 

بریتییه‌ له‌ کۆکردنه‌وه‌ی که‌للتوور، ڕۆشنبیری،و فکر و فه‌لسه‌فه‌ بۆ خه‌ستکردنه‌وه‌ی به‌ دیهینانێکی به‌رهه‌می عه‌قڵ و به‌کارهێنانی له‌ رێکخستن وه‌ کۆکردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و چه‌مکانه‌ی  به‌شانی ڕوداوه‌کانی زه‌مه‌ن له‌ نێوان بوونی مرۆڤ و سرووشتا ، که‌ عه‌قڵ ناتوانی سنووریکی دیاری کراوی بۆدابنێ.بۆ هێنانه‌دی به‌رهه‌مێك له‌م جۆره‌ ئه‌وا شیعر ئه‌بێت،له‌نێو زمانێکی تایبه‌تا خۆی بدۆزێته‌وه‌ له‌ به‌شداربوونی قسه‌ی ساناو،ساده‌ی نێو کۆمه‌ڵ وه‌ به‌ تێکه‌ڵ بوونی هه‌موو چه‌مکه‌ زانستییه‌کانه‌وه‌. وه‌به‌تایبه‌ت  ده‌بێت له‌ناو کیانی ئه‌وزمانه‌ هێزێک په‌یدابکات که‌ بتوانێ کاری گه‌ری  نێو کۆمه‌ڵی تییا وه‌ ده‌رکه‌وێ، وه‌ بتوانێ چۆن فه‌لسه‌فه‌ی  خۆی تیا به‌یان بکات،له‌ رووی شاره‌زای زمانه‌وه‌ له‌ناو تووێشه‌به‌ره‌یکی ناسکوو  سازوارێکی پاراوا خۆی ببینێو  بناسینێ، له‌لایه‌کی تره‌وه‌و چۆن بتوانێ ره‌نگه‌کان له‌گه‌ڵ ووشه‌یا ره‌نگ بکات که‌ مرۆڤ  جووانی و خۆشییان لێ وه‌ر گرێ له‌ هێمایه‌کی ئه‌ده‌بییا.
وه‌یا بتوانێ زمانه‌ شیعرییه‌که‌ جییا بکاته‌وه‌ له‌ زمانی ده‌ره‌وه‌ی شیعرو،قسه‌کردنی زمانی خه‌ڵکی ئاسایی .ئه‌بێت ئه‌ و هه‌وڵه‌ی تیا به‌دی بکرێت که‌ داهێنه‌رێکی مۆسیقی شیعرییه‌.هه‌ر ئه‌وه‌شه‌ که‌ خوێنه‌ری شیعر زۆر جار له‌کاتی خوێندنه‌وه‌ی شیعرێکا ئه‌ڵێن  شیعرێکی مۆسیقییه‌، هه‌ست ئه‌که‌ن که‌ ئه‌و قسانه‌ ته‌واو زمانێکی شیعرن، زمانی مۆسیقین،زمانی ره‌نگه‌کانن زمانی ناسکیو ململانێی ژیانن به‌ جۆرێك که‌ هێزی داهێنانی واتایی ئه‌بێت ، که‌ له‌ رێگای عه‌قڵه‌وه‌ خۆی له‌ سنوورێکی دیاری کراوا ناهێڵێ. وه‌یه‌کێ له‌ ئه‌رکه‌جوانه‌کانی زمانی شیعر گواستنه‌وه‌ی مانای ووشه‌یه‌ له‌ جوانییه‌که‌وه‌ بۆ جوانییه‌کی تر،له‌ هه‌ستێکه‌وه‌و بۆ هه‌ستێکی تر به‌ هاوبه‌شکردنی له‌ زمانی کۆمه‌ڵ و خوودی شیعر. ئه‌و هێزه‌ واتاییه‌،یا بلێم ئه‌ هێزه‌ معنوی یه‌ که‌ بتوانێ عه‌قڵ بکاته‌  گه‌ڕان به‌دوای  ئه‌و ووشانه‌ی له‌ ئه‌ده‌بییاتی زمانی شیعردا نامۆن، هێزی شیعریش بکاته‌ باڵاده‌ست له‌ ویست و خواستی به‌رهه‌مه‌که‌یا له‌ ڕێگای زمانی شیعرییه‌وه‌. زمانی گه‌یاندنی فکرو کاردانه‌وه‌ی له‌ وه‌ڵامو پرسیاره‌کانی سرووشت و وه‌ رووداوه‌ مرۆییه‌کاندا هه‌م له‌ زمانی ووشه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌م راستییه‌ ببێته‌ به‌رهه‌مێکی هه‌ڵقووڵاوی زمانی شیعرو، ئه‌ده‌بی شیعر  وه‌ ئه‌بیت بکرێته‌ پرۆژه‌ و دووباره‌ له‌ به‌رهه‌مێکی به‌ پرۆژه‌بوون ببینرێته‌وه‌ بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر مه‌مو زینی ئه‌حمه‌دی خانی ته‌نها له‌ زمانی شیعرییا بمه‌ێنیته‌وه‌و نه‌کریته‌ پرۆژه‌ ئه‌وا ئه‌و کاته‌ زمانه‌ شیعرییه‌که‌ به‌ بێ  به‌ پرژه‌بوون ئه‌و که‌ریگه‌رییه‌ی نابێت. واته‌ مرۆڤ بۆ  ئه‌وه‌ی تێبگات له‌و کاریگه‌رییانه‌ له‌ ڕێگای به‌رهه‌مه‌ شیعرییه‌کانه‌وه‌ ئه‌چێته‌ ناو کاری زمانی شیعری له‌ رووی چه‌ند خاڵێکی تایبه‌ته‌وه‌ وه‌کوو؛
؛ له‌رووی هه‌ستکردن به‌شته‌کانه‌وه‌
؛ چۆن تاموو چێژ له‌ ووشه‌کان وه‌ر بگرین
؛ڕه‌فتاری زمانی شیعر له‌ به‌رامبه‌ر خۆشه‌ویستی بۆ ووشه‌کان
؛ ره‌فتاری زمانی شیعر بۆ خاك،نیشتمان ، نه‌ته‌وه‌
؛ ڕه‌فتاری زمانی شیعر له‌ ڕا ده‌ربڕین له‌ به‌رامبه‌ر سیاسه‌ت وهه‌موو چه‌مکه‌ زانستییه‌کان.
؛ دوا خاڵ که‌ جه‌وهه‌ری زمانه‌ شیعرییه‌که‌یه‌ چۆن بتوانێ هه‌وڵ بات له‌ ڕووی تێگه‌یشتنه‌وه‌  به‌ دونیای واتاییه‌وه‌ بۆ گه‌یشتن و به‌ستنه‌وه‌ی به‌ دونیای ماده‌وه‌، که‌ پابه‌نده‌ به‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی له‌ نێوان حه‌زه‌کانی مرۆڤ و نییازه‌کان له‌ ڕۆحی مرۆڤاو داوا کردنی ڕۆح له‌ نیازو  ئاره‌زووه‌کان وه‌ هێنانه‌ کایه‌ی  داوای ده‌سه‌ڵاتی مرۆڤ بۆ پرسیار کردن له‌ بوونه‌کان و نێوان ڕووداوه‌ جۆر به‌ جۆره‌کان و ململانێی خوودی مرۆڤ و سرووشت  وه‌ په‌یوه‌ست بونیان به‌ زمانی شیعره‌وه‌، وه‌ هه‌روه‌ها زمانی شیعر بتوانێ میتۆلۆژییا له‌ سه‌رده‌مه‌ کلاسیکیه‌کانه‌وه‌ بکاته‌وه‌ به‌ بابه‌تێکی مۆدێرن به‌مانایه‌کی جوانتر
وه‌ به‌ میتۆدییه‌کی درووست بیان کاته‌وه‌ به‌ به‌رهه‌مێکی نوێ بۆ مرۆڤ ومرۆڤایه‌تی  بۆ له‌ ناو نه‌چوونی ئه‌و میتۆلۆژییانه‌ی  که‌ ئێمه‌ خاوه‌نی بووین و ئه‌مانه‌وێ خاوه‌نداری بکه‌ین. له‌ کاتێکا  به‌رهه‌مێک دێته‌ به‌رهه‌م ئه‌بێت هۆکاری کارتێکردنی هه‌بێت ئه‌گه‌ر بۆ ساتێکی که‌مییش بێت له‌ ڕووی هه‌ست و نه‌سته‌وه‌، له‌ ڕووی عه‌قڵ و فه‌لسه‌فه‌وه‌ یا له‌ هه‌ر چه‌مکێکی تری ژیانه‌وه‌ بێت ئه‌و کاته‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌و به‌رهه‌مه‌ شیعرییه‌  له‌ ئاره‌زوو  ، حه‌زوو  ویست و خواستی مرۆڤا دروست بووه‌  ، خۆ ئه‌گه‌ر وا نه‌بوو ئه‌وه‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌شێ کاربکاته‌ سه‌ر ده‌روونی ئه‌و مرۆڤه‌ وه‌ ببێته‌ هۆکارێک له‌ کیانی ئه‌و مرۆڤه‌یا  ته‌نانه‌ت ببێته‌ هۆکاری تووڕه‌بوونیش. بۆیه‌ لێره‌دا  دووباره‌ی ئه‌که‌مه‌وه‌ که‌ زمانی شیعری  بۆ گه‌یاندن به‌و مه‌به‌سته‌ شیعرییه‌که‌ هۆکارێکی هه‌ره‌ مه‌زنه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی مانای ووشه‌ وه‌ ڕێکخستنی بیرۆکه‌کان له‌ ڕه‌نگ کردن و  به‌ مۆسیقی کردنی شیعری له‌ داهێنانی به‌رهه‌مێکی شیعرییا که‌ بتوانی مانای جوانی ووشه‌و خۆشی بگه‌یانێت له‌مه‌به‌ستیا به‌رامبه‌ر به‌ خزمه‌تی مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی.

11/06/2009
له‌تیف عومه‌ر

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.