گفتوگۆی ئاڵای ئازادی له‌گه‌ڵ دانا سه‌عید سۆفی
گفتوگۆی ئاڵای ئازادی له‌گه‌ڵ دانا سه‌عید سۆفی
كێشه‌کانی کۆمه‌ڵ ته‌نیا به په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵات چارهسهرناکرێندانا سه‌عید سۆفی یه‌كێكه له‌نووسه‌ر دیاره‌كانی كورد،ئه‌و،له ساڵی 1986 زیندانی کراوه له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه بۆ ماوه‌ی 13 مانگ، دوای ئازادبوونسشی په‌یوه‌ندی به هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانه‌وه کردووه، دوای شاڵاوی ئه‌نفال له کۆتایی 1988 ئاواره‌ی ئێران بووه، له دوای راپه‌ڕینه‌وه تا ساڵی 1996 به‌شێوه‌یه‌کی فراوان خه‌ریکی چالاکی رۆشنبیری و ئه‌ده‌بی بووه‌و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نوسه‌رانی گۆڤاری سبه‌ی و به‌رێوه‌به‌ری نوسینی رۆژنامه‌ی هه‌رێم بوه، دوواتر له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌کی خۆیدا گۆڤاری سهراب- یان دهرکرووهد، له‌و ماوه‌یه‌دا لێکۆڵینه‌وه و تۆژینه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و ئه‌ده‌بی له زۆربه‌ی له گۆڤار و رۆژنامه‌کاندا بڵاوکردۆته‌وه، ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی که له 1995 دیوانه شیعرێكی چاپ‌و بڵاوکرده‌وه‌و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكیشه له‌وڵاتی سوید دهژیو له‌وێ به‌شێوه‌یه‌کی چڕ خه‌ریکی خوێندن و خوێندنه‌وه و تۆژینه‌وه‌ی زانستی و ئه‌کادیمییه، ساڵی 2003 بڕوانامه‌ی به‌که‌لۆریۆس له مێژووی فیکری رۆژئاوا له زانکۆی ستۆکهۆڵم به‌ده‌ستدێنێ، دواتر رشته‌ی کۆمه‌ڵناسی ده‌خوێنێت له هه‌مان زانکۆ دا‌و سه‌ره‌تا به‌که‌لۆریۆس و دواتر ماسته‌ر له کۆمه‌ڵناسی به‌ده‌ستدێنێت، ماسته‌رنامه‌که‌شی له‌سه‌ر گۆتاری (گلوبالیزهیشنه) له سوید، دواجار بڕوانامه‌ی دکتۆرا له کۆمه‌ڵناسی له زانکۆی ستۆکهۆلم به‌ده‌ستدێنێ، تێزی دکتۆراکه‌شی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی ئیتنیکی یه یان سیاسه‌تی ئیتنیکی له کوردستانی عێراق. له هه‌ندێ ماڵپه‌ڕ و گۆڤاری سویدی وتار و بابه‌تی له‌سه‌ر کورد و په‌یوه‌ندی نێوان په‌نابه‌ران و سویدی بڵاوکردۆته‌وه. له‌پاڵ کاری تۆژینه‌وه‌ی ئه‌کادیمی نزیکه‌ی چوار ساڵه خه‌ریکی وانه‌بێژی و سه‌رپه‌رشتی لێکۆڵینه‌وه‌ی ده‌رچوونی خوێندکارانی به‌که‌لۆریۆس دهکهژ له زانکۆی ستۆکهۆلم به‌شی کۆمه‌ڵناسی.
پرسیار: گەنجان بەڕێژەیەکی بەرچاو بەشداری دەکەن لە هەڵمەتەکانی پڕ‌و پاگندەی هەڵبژاردندا پێتوایە ئەم هێزە بتوانن وشیارانە رۆڵیان لە درووست‌کردنی پەرلەمانێکی کارادا هەبێت؟
گه‌نجان رێژه‌یه‌کی فراوان له کۆمه‌ڵگای کوردستانی پێکده‌هێنن، جا بۆیه ئاساییشه به رێژه‌یه‌کی بهرچاویشهوه به‌شداری بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بکه‌ن. دیاره به‌شداری گه‌نجان له هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ی سیاسی دا ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه نییه که ئه‌وه‌ی رووده‌دا له‌و هه‌رێمه کاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ژیانی ئێستای گه‌نجان دا ده‌بێت، به‌ڵکو له‌به‌رئه‌وه‌ش که دواجار به‌رپرسیارێتی ئه‌و هه‌رێمه‌ش ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی گه‌نجانی ئه‌مرۆی پیرانی به‌یانی. هه‌موو چین و توێژه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به‌پێی قه‌واره‌و شوێنگه‌ی خۆیان کاریگه‌رییان له‌سه‌ر ره‌وتی رووداوه‌کان به هه‌ڵبژاردنیشه‌وه ده‌بێت. له هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کدا که گه‌نجان رێژه‌یه‌کی زۆری دانیشتوانه‌که‌ی پێکبهێنێت، ئه‌و کۆمه‌ڵگایه به پرۆسه‌ی گۆڕانکاری دا تێده‌په‌ڕێت. ئه‌مه‌ش نه‌ک ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که پێداویستییه‌کانی گه‌نجان زۆر و جیاواز ده‌بێت، به‌ڵکو کۆمه‌ڵیش پێویستی به توانا‌و سه‌رچاوه به‌کارنه‌هاتووه‌کانی گه‌نجان ده‌بێت له پرۆسه‌ی گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی دا. له‌و روانگه‌یه‌وه گه‌نجان ده‌توانن رۆڵی گه‌وره‌یان هه‌بێت له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و ره‌وتی گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی دا، ئه‌مه‌ش له‌رێی ده‌نگدان، چالاکی سیاسی و وه‌ک هێزی فشار له‌سه‌ر داموده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت دا. به‌ڵام تا چه‌ند گه‌نجان وشیارانه رۆڵی گرنگی خۆیان به‌کارده‌هێنن له دروستکردنی په‌رله‌مانێکی کاراو له پرۆسه‌ی گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی دا، ئه‌وه به‌نده به راده‌ی خۆسازدان و ئاماده‌یی و چالاکی گه‌نجان خۆیان له بواره جیاجیاکانی ژیاندا، به‌تایبه‌تیش له بواری چالاکی سیاسی و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی هه‌روه‌ها بواری په‌روه‌رده‌و روناکبیری دا. کولتوری دیمۆکراسی و هه‌ڵبژاردن رابردوویه‌کی زۆری نییه له کۆمه‌ڵگای کوردستانی دا، تا ئێستا کولتوری دیمۆکراسی به‌داموده‌زگایی نه‌بووه و نه‌بۆته به‌شێک له شێوازی بیرکردنه‌وه و هه‌ڵسوکه‌وتی رۆژانه‌ی هاوڵاتییان له کوردستان، بۆیه به‌گومانم له‌وه‌ی که هاوڵاتییان، به گه‌نجانیشه‌وه، بتوانن ته‌واو وشیارانه رۆڵی خۆیان بگێڕن. هێشتا له کوردستان هاوڵاتی راسته‌قینه دروست نه‌بووه به‌و مانایه‌ی که به‌ئاگاییه‌وه ماف وئه‌رکه‌کانی خۆی به‌کاربهێنێت.
پرسیار: پرسی گەنجی کورد لەم قۆناغەدا چۆن هەڵدەسەنگێنیت، پێتوایە بە بوونی بەشداری گەنجان لەپەڕلەماندا کێشەکانیان چارەسەر بکرێن؟
له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا ئه‌وه به‌ته‌نیا گه‌نجان نین که گرفت و کێشه‌یان هه‌یه، به‌ڵکو ته‌واوی چین و توێژه‌کان. به‌ڵام که گه‌نجان توانیویانه به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو باس له پرسی خۆیان بکه‌ن، به‌شێکی ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که وه‌ک وتم گه‌نجان رێژه‌یه‌کی فراوان له پێکهاته‌ی دانیشتوانی کوردستان پێکده‌هێنن و به‌شه‌که‌ی تریشی ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ ده‌رفه‌تی خستنه‌رووی گوتاری گه‌نج. هۆی ده‌رکه‌وتنی گۆتاری یان پرسی گه‌نج به‌شێوه‌یه‌کی سهربهخۆو جیا له گرفت و کێشه‌ی ته‌واوی کۆمه‌ڵگای کوردستانی به‌ته‌نیا ناگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که پێویستی و ویسته‌کانی گه‌نجان جیاوازه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ چین و توێژه‌کانی دیکه‌ی کۆمه‌ڵ، به‌ڵکو به پله یه‌ک هۆکه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دروستبوونی بۆشاییه‌ک له نێوان پرۆسه‌ی گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی له لایه‌ک و کرانه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان به‌رووی دنیادا و هاتنه‌ناوه‌وه‌ی به‌هاو که‌ره‌سه‌ی ته‌کنه‌لۆجی مۆدێرن له لاکه‌ی تر. لێره‌دا مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه که گه‌نجی کوردستانی به کۆمه‌ڵێ به‌ها و بیرۆکه‌ی تازه ئاشنا بووه و کۆمه‌ڵێ ئامێری هاوچه‌رخی له‌به‌رده‌ست دایه که هێشتا کۆمه‌ڵی کوردستانی به‌ته‌واوی له‌هه‌ناوی خۆیدا جێگای نه‌کردۆته‌وه. بێگومان گۆڕانی نۆرمه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان پێویستییان به کاته، به‌ڵام به‌شێکی پرسه‌که ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ بارودۆخی ناسه‌قامگیری سیاسی و ئابوری هه‌رێمی کوردستان و هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتیش دره‌نگ پرسی گه‌نجانی خسته ناو به‌رنامه‌ی کاری خۆیه‌وه. هه‌ر له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه ده‌توانم بڵێم که بوونی نوێنه‌رانی گه‌نج له په‌رله‌مان دا پێگه‌ی گه‌نجان به‌هێز ده‌کات له‌و رووه‌وه‌ی که له په‌رله‌مان دا ده‌توانن گرفته‌کانی خۆیان بخه‌نه روو و ویست و ئاره‌زووه‌کانییان به‌یاسایی بکه‌ن. به‌ڵام نابێ ئه‌وه له‌یاد بکه‌ین که پرسی گه‌نجان به‌ته‌نیا گرێنه‌دراوه به په‌رله‌مانه‌وه، به‌ڵکو به داموده‌زگاکانی حکومه‌ت و نۆرمه کۆمهڵایهتییکانیش. بۆیه بوونی گه‌نجان له په‌رله‌مان دا نابێ به چاره‌سه‌ری کێشه‌کانییان لێکبده‌ینه‌وه، له باشترین حاله‌ت دا ده‌توانین بڵێین پێگه‌ی گه‌نجان به‌هێز ده‌بێ. مه‌سه‌له‌یه‌کی تریش ئه‌وه‌یه که گه‌نجان گروپێکی یه‌کڕه‌نگ نین، نه له ناو په‌رله‌مان و نه له‌ده‌ره‌وه‌ی. گه‌نجان باکراوندی جیوازییان هه‌یه و سه‌ر به چین و توێژی کۆمه‌ڵایه‌تی جیاوازن، سه‌ر به پارت و رێکخراوی جیاوازن و به ئایدۆلۆژیای جیاواز گۆشکراون، ئه‌مه‌ش زه‌مینه‌یه‌که بۆ ئه‌وه‌ی که به‌رژه‌وه‌ندی و تێڕوانینی جیاوازییان هه‌بێت. جا بۆیه گه‌نجانی ناو په‌رله‌مانیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ر به پارت و ئایدۆلۆژیای جیاوازن، به‌دووری ده‌زانم که بتوانن جیاوازییه‌کانییان بخه‌نه لاوه‌و وه‌ک گروپێک کاربکه‌ن. گه‌نجانی عیلمانی و ئیسلامیی یان ده‌سه‌ڵاتدار و ئۆپۆزیسیۆن ئاسان نییه له چوارچێوه‌ی یه‌ک پڕۆژه‌ی هابه‌ش دا بۆ پرسی گه‌نجان کۆبکه‌یته‌وه. دواجار ده‌کرێ هه‌ندێ له کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێن، هه‌ندێ وه‌ک خۆیان بمێننه‌وه و هه‌ندێکی دیکه سه‌رهه‌ڵبده‌ن. ره‌وتی گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌و شێوه‌یه‌یه.
پرسیار:پێشتر لەپەرلەماندا چەند ژنێک بوونیان هەبوە بەڵام بەرای تۆ تاچەند لەپشت مافەکانی ژنانەوە وەستاون و کاریان بۆ کردووە؟
ژنانیش به هه‌مان شێوه‌ی گه‌نجان ناتوانن وه‌ک تیمێکی یه‌کگرتوو کار بکه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ر به پارت و ئایدۆلۆژیای جیاوازن. تێپه‌ڕاندنی یاسای باری که‌سێتی، به‌تایبه‌تیش ئه‌و ماده‌یه‌ی که تایبه‌ته به فره‌ژنی، ئه‌و قسه‌یه‌ی من ده‌سه‌لمێنێ. بینیمان که ژنانی ناو په‌رله‌مان دووله‌ت ببوون، بۆ هه‌ندێکییان ئاین و ئایدۆلۆژیا له پێشه‌وه بوو و بۆ هه‌ندێکی دیکه‌ش خواستی ژنان. هه‌ندێ ده‌نگی چالاکی ژنان هه‌بوون له په‌رله‌مان و له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانیش، به‌ڵام نابێ ئه‌وه له یادبکه‌ین که زۆر به‌ربه‌ستی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیش هه‌یه له‌به‌رده‌م چالاکی ژنان دا. ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی که پرسی ژنان له هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ره‌تای دایه‌و هێشتا نه‌بۆته بزوتنه‌وه‌و فاکته‌رێکی سیاسی له گه‌مه‌و گوتاری سیاسی ئه‌و ناوچه‌یه.
پرسیار: لە هیچ هەڵبژاردنێکی پێشوودا رۆشنبیران هێندەی ئێستا هەڵوێستی خۆیان روون نیشان نەداوەو قسەیان نەکردووە، ئایا جیاوازی ئەم هەڵبژاردنە لە گەڵ ئەوانی پێشوودا چییە لەروانگەی رۆشنبیرانەوە؟
من نازانم تا چه‌ند ئه‌و توێژه‌ی که پێیان ده‌ڵین رۆشنبیران هه‌ڵوێستییان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ئاشکراتره به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌کانی تر. به‌ڵام ده‌توانم بڵێم که ئه‌م هه‌ڵبژاردنه جیاوازه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی تر له‌رووی ژماره‌ی قه‌واره‌و لیسته به‌شداربووه‌کان و که‌شی هه‌ڵبژاردنه‌وه. بۆ نمونه له هه‌ڵبژاردنی پێشوو یه‌ک لیستی باڵاده‌ست و چه‌ند لیستێکی بچوک به‌شدار بوون له هه‌ڵبژاردندا، که پێشوه‌خت ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن پێشبینی کراو بوو، بۆیه که‌شی هه‌ڵبژاردن زۆر سست بوو. به‌ڵام ئێستا له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا کۆمه‌ڵێ لیست و قه‌واره‌ی جیاواز به سهنگاییهکی زۆره‌وه و به به‌رنامه‌ی تایبه‌ته‌وه به‌شدارن له هه‌ڵبژاردن دا، ئه‌مه‌ش گوڕوتینێکی زۆری داوه به که‌ش وبانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن. نابێ ئه‌وه‌ش له یادبکه‌ین که قۆناغی پێشووی په‌رله‌مان قۆناغی ئاساییکردنه‌وه‌و پێکه‌وه دانیشتن بوو، به‌ڵام ئێستا قۆناغی پێکه‌وه کارکردن و کێبه‌رکێ کردنه. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه یه‌کلاکه‌ره‌وه‌و چاره‌نوسسازیشه بۆ ئایندهی زۆر رێکخراو و هێزی سیاسی. پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری پارت و رێکخراوه‌کان گۆڕانی زۆری به‌سه‌رهاتووه له‌و چه‌ند ساڵه‌ی دوایی دا. هه‌روه‌ها له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا کوالیسیۆن و هاوپه‌یمانێتی نوێ دروست بووه له نێوان هێزو پارته سیاسییه‌کان دا، هه‌ندێ هاوپه‌یمانێتی چاوه‌ڕواننه‌کراو، که واده‌کات ئاکامه‌کانی هه‌ڵبژاردن هێنده‌ی جاری پێشوو پێشبینی کراو نه‌بن. ئه‌م حاله‌ته وای له لیست و قه‌واره به‌شداربووه‌کان کردووه که گه‌رموگوڕییه‌کی زیاتره‌وه بێنه مه‌یدان و هه‌موو تواناکانی خۆیان به‌کاربێنن. ئیدی رۆشنبیرانیش بێجگه له‌وه‌ی که به‌شێکی گرنگن له ره‌وتی رووداوه‌کان، ده‌که‌ونه ژێر کاریگه‌ری ئه‌و که‌شه گه‌رم و جیاوازه‌ی هه‌ڵبژاردنیش. رۆشنبیران وه‌ک به‌شێکیش له نوخبه‌ی کوردستان به‌ئاگان له کاریگه‌ری خۆیان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی گه‌شه‌ی کۆمه‌لایه‌تی دا، بۆیه راشکاوانه هاتوونه‌ته مه‌یدانه‌وه.
پرسیار: لەبانگەشەکاندا بەر لەچەند لیستێکی جیاواز دەکەوین، ماهیەت و جەوهەری جیاوازی ئەم لیستانە لەچیدا دەبینیتەوە؟ پێتوانییە لەناوەڕۆکدا هاوشێوەی یەکترن؟خاڵی لێکچوو و جیاواز هه‌یه له نێوان لیسته‌کان دا، ئه‌مه‌ش زۆر ئاساییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لیسته‌کان نوێنه‌رایه‌تی چین و گروپی جیاوازی کۆمه‌ڵگای کوردستانی ده‌که‌ن که زۆر به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شیشیان هه‌یه. تا نوێنه‌ره‌کان نه‌چنه ناو بواری کاره‌وه ئه‌سته‌مه پێشوه‌خت بریار له‌سه‌ر کاراکته‌ر و چۆنایه‌تی پێکهاته‌ی لیسته‌کان بده‌ین. ئه‌گه‌ر له به‌رنامه‌ی لیسته‌کانه‌وه بۆ مه‌سه‌له‌که بچین، دیسان خاڵی لێکچوو و جیاواز هه‌یه له نێوان به‌رنامه‌ی لیسته‌کان دا. خاڵی واقیعی و ناواقیعی هه‌یه له زۆربه‌ی لیسته‌کاندا، له زۆربه‌ی به‌رنامه‌ی لیسته‌کان دا به‌رنامه‌ی کار و دروشم تێکه‌ڵاو بووینه. ئه‌مه‌ش له کۆمه‌ڵگایه‌کی وه‌ک کوردستان زۆر سه‌یر نایه‌ته به‌رچاو که ئه‌زمونێکی زۆر دورودرێژی نییه له حوکمڕانی سه‌ربه‌خۆ، هه‌روه‌ها که کولتورێکی دیمۆکراسیشی نیه.
پرسیار: زۆربەی لیستەکان لەبەرنامەکانیاندا رایانگەیاندووە ئەگەر دەنگی زۆر بەدەست بێنن تەواوی کیشەکانی کۆمەڵانی خەڵک چارەسەرده‌که‌ن. پێتوایە ئەمە تەنها بۆ بانگەشە و راکێشانی سەرنجی خەڵکە یاخود بەفیعلی ئەو کارە دەکەن؟
نازانم چ لیستێک بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌کا که چاره‌سه‌ری ته‌واوی کێشه‌کانی هاوڵاتییان بکات. ئیدیعایه‌کی له‌و بابه‌ته موباله‌غه‌یه‌کی زۆری تێدایه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌واوی كێشه‌کانی کۆمه‌ڵ ته‌نیا به په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵات چاره‌سه‌رناکرێن، به‌ڵکو هاوڵاتییان خۆشیان و به داموده‌زگا کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه فاکته‌ری گرنگن له پرۆسه‌ی چاکسازی و چاره‌سه‌ری گرفته کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و ئیدارییه‌کان دا. گومانی تێدا نییه ئه‌و لیسته‌یه‌ی که حوکم ده‌گرێته ده‌ست ئه‌رکی به‌دواداچوون و به‌رپرسیاریه‌تی چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی زیاتر ده‌بێ، بۆیه واچاکه هه‌ر به‌ته‌نیا بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و راوکردنی ده‌نگ به‌ڵێنی وانهدات که دواتر نه‌توانێ جێبه‌جێی بکات و ببێته ئه‌رک به‌سه‌رییه‌وه.
پرسیار: دوواین پرسیارم لەسەر ئەرکی رۆشنبیر‌و نووسەری کوردە، پێتوایە ئەو نوخبە رۆشنبیرییە دەبێت لە ناو هاوکێشەکاندا چ رۆڵ و کاریگەرییەکیان هەبێت؟
نوخبه‌ی هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک له‌و که‌سانه پێکدێ که شوێنگه‌یه‌کی تایبه‌تییان هه‌یه له یه‌کێک له بواره‌کانی ژیان دا، به شێوه‌یه‌ک که به‌شدارن له گۆڕین و کاریگه‌ری به‌رچاویان هه‌یه لانی که‌م له بواره‌که‌ی خۆیان دا. نوخبه‌کان شوێنگه و کاریگه‌ری جیاوازییان هه‌یه و گروپێکی یه‌کڕه‌نگ نین. بۆ نمونه کاریگه‌ری نوخبه‌یه‌کی سیاسی جیاوازه له کاریگه‌ری نوخبه‌یه‌کی رۆشنبیری، به‌ڵام ئه‌و نوخبه‌یه‌ی که له توانای دایه هه‌موو شوێنگه‌و سه‌رمایه‌کانی خۆی به‌کاربێنێ، کاریگه‌ریه‌که‌ی چه‌ند به‌رابه‌ر ده‌بێ، جا ئه‌و سه‌رمایه‌یه کولتوری و کۆمه‌ڵایه‌تی بێ یان سیاسی و ئابوری. نوخبه به‌پێی میکانیزم وشێوازی جیاواز ره‌وایه‌تی ده‌دات به گفتار وکرداره‌کانی، ده‌کرێ ئه ره‌وایه‌تییه ته‌قلیدی، کاریزمایی یان عه‌قلانییه‌تی یاسایی بێ. ئه‌و که‌سه‌ی که له‌توانای دایه هه‌ر سێ جۆرمیکانیزمی ره‌وایه‌تی بخاته گه‌ڕ و سود له زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌و سه‌رمایه‌کانی وه‌رگرێت، کاریگه‌ری زیاتر ده‌بێت له هاوکێشه‌کان دا. له‌به‌رئه‌وه‌ی رۆشنبیران به‌شێکی گرنگی نوخبه‌ی کوردی پێکدێنن ، له‌به‌ر ئه‌وه توانای کۆکردنه‌وه و مۆبیلیزه‌ی جه‌ماوه‌رییان هه‌یه، یه‌کێکن له فاکته‌ره هه‌ره گرنگه‌کان له پرۆسه‌ی گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی دا. نابێ ئه‌وه‌ش له یادبکه‌ین که نوخبه توانای هاندان و ئیستیغلال کردنیشی هه‌یه. ئه‌رکی رۆشنبیران له‌و ئانوساته‌دا، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌کی نۆرماتیڤ قسه‌بکه‌م، ئه‌رکێکی ئهخلاگی و نیشتیمانییه. ده‌بێ خۆیان له چه‌واشه‌کاری به‌دوور بگرن و چه‌واشه‌کاریش ئاشکرا بکه‌ن. رۆشنبیران ئه‌و کاته رۆلی سیاسی خۆیان ده‌گێڕن که راستی و دروستی مه‌سه‌له‌کان به‌شێوه‌یه‌کی عه‌قلانی و له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌رگومێنت و به‌ڵگه ده‌خه‌نه‌روو، هه‌روه‌ها له‌رێی گفتوگۆی دروست و چالاکی عه‌قلانی خۆیان، زه‌مینه‌یه‌کی له‌بار بۆ هاولاتییان دروست ده‌که‌ن که بتوانن به شێوه‌یه‌کی دروست بیربکه‌نه‌وه، داوه‌ری و هه‌ڵسوکه‌ت بکه‌ن.