
حاجی هه‌ر خۆی ماره‌ی کرد …
گوزاره‌ی نه‌وه‌ی دووه‌می کورد له هه‌نده‌ران ..
حاجی هه‌ر خۆی ماره‌ی کرد …
کوڕه له بیست و دوو ساڵه تێ په‌ڕی کردبوو ئه‌وه بۆ چه‌ند ساڵێکیش ده‌چێ گه‌یشتۆته هه‌نده‌ران به‌ڵام مافی په‌نابه‌ری وه‌رنه‌گرتووه هه‌رچه‌نده حاجی باوکی و دایکی هه‌یانه که‌چی دوو کوڕه‌که چونکه به قاچاغ و بێ بانگهێشتی فه‌ڕمی گردبوونه‌وه‌ی خێزان هه‌ر به‌دره‌نگه‌وه هاتوون ته‌مه‌نیشیان له هه‌ژده تێپه‌ڕیوه به پێ ی یاسا به‌ته‌نیا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کرێ و داماو و به‌دبه‌خت بوون . له‌م دواییه به‌مه‌رجی یاسایه‌ک مافی کارکردنیان وه‌رگرت ، به‌ڕێکه‌وت له شوێنی کار له خواردنگه‌ی ماکدۆناڵس کچه کوردێ ده‌ناسێ ناتوانین بزانین بۆچی و چۆن ؟ په‌یوه‌ندی کیمیایی خۆشه‌ویستی له نێوانیان دروست بوو ! به‌ڵام چ خۆشه‌ویستی ؟ تاسه‌ر ئێسقان ! له‌م ماوه که‌مه وا به‌یه‌کدا توابوونه‌وه گه‌ر زه‌مانی جاران با و له گوندێک و به‌رچاوان بان چیرۆکی داستانی خۆشه‌ویستیه‌کی ئه‌و کات ده‌بوون ، ده‌بوو ئێستا له‌ده‌می چیرۆکخوانه‌وه مه‌زه‌نده‌ی عهشقبازیانمان بکردبا . کچه زمانی باش ده‌زانی و چاوکراوه ، خوێندبووی هه‌ر بهگچکهیی هاتبووه ده‌ره‌وه سوڕبوو له‌سه‌ر بڕیاری هاوسه‌ری بۆیه هه‌ر زووش کوڕه ویستی خوازبێنی بکا به‌ڵام ماڵی کچه نه‌یان ویست و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک په‌سندیان نه‌ده‌کرد. کار گه‌یشته ئه‌و ڕاده‌ی کچه هاته ماڵی حاجی و بڕیاری کۆتایی بوو ناچێته‌وه ماڵی خۆیان ئیتر ئه‌وانیش لێ ی خۆش نابن ! حاجی پیاوێکی له خواترس و مه‌لایه‌تی خوێندبوو بۆ ڕوونه‌دانی هیچ جۆره قسه‌ڵۆک و لێکدانه‌وه‌ی هه‌ڵه ، به ئاماده‌یی دوو شایه‌د ماره‌یی هه‌ردوکیانی بڕی و ته‌له‌فۆنیشی بۆ باوکی بوکێ کرد .دڵشاد تاقانه
Dlshadtakana@yahoo.com