
کێشوه‌ره‌کان له‌ززه‌ت…. ئه‌حمه‌دی مه‌لا
ئه‌حمه‌دی مه‌لا
بازم به سه‌ر کێڵه‌کاندا ده‌دا ؛
مانگێکی ملشۆڕ
له جۆگه‌له‌کانی سه‌رمه‌د ئاوی ده‌خوارده‌وه،
ئاهی هه‌ڵده‌کێشا.منیش به‌ره‌وه کێشوه‌ره‌کانی له‌ززه‌ت،
پاژنه‌م گڕ و قورگم نووساو،
تهپۆتۆزاوی له ده‌شته‌کانی یارمجهوه
به کراسێکی گونییه‌وه،
زمانم که‌ڕووی چه‌رخه‌کانی ناوه‌ندی له سه‌ر نیشتبوو،
هه‌موو قهبرغهکانم بزماررێژ.به‌هاوار،
ده‌روازه‌کانی قهبرسانم کرده‌وه،
هێسکوپلووسک،
خرچه‌ی ده‌هات له ژێر شهویلاگهم.دونیا‌م جوان ده‌بینی
وه‌کو بیچووه نه‌وسنه‌کانی ئاده‌م.بۆیه،
له مێژا،
راکردن و هه‌ڵاتنم هه‌ڵبژارد،
هه‌ڵاتن له خۆم
راکردن له رێساکانی قه‌بیله.که‌وتنه شوێنم
مه‌شخه‌ڵ له ده‌ست
ته‌ورداس و رم
وه‌ک گزنگ
له ئاستی ته‌وێڵم هه‌ڵده‌هاتن.ههناسکهبرکێ
له قه‌راغی ئه‌وروپا
تاقه په‌ناهه‌نده‌ی لێواره‌کانی باکوور
به دیار په‌یکه‌ره‌که‌ی ژان ژاک رۆسۆوه
له دورگه چکۆڵانهکهی ژنیڤ
تاڵیم ده‌کرۆشت و
ژه‌هرم ده‌خوارده‌وه.هیچ شتێک فریام نه‌ده‌که‌وت!
جوزوعهممهم به به‌ره‌واژ ده‌خوێنده‌وه،
چلرۆژ له ژێرزه‌مینه‌که‌م
شێی و نانی ره‌قم ده‌خوارد،
کراسێکی تا ئاودامان،
سپیم ده‌سکه‌وت
سیحرم له وشه کرد
مانگم له سه‌ر پیته‌کان دانا،
تاوسیک
له حه‌وشه‌که‌م خۆی گیڤ کرده‌وه،
په‌ره‌سێلکه‌یه‌ک له سه‌ر نووکی باڵه‌کانی
نهێنییه‌کانی خه‌زانی پێ‌بوو.له ته‌نیشت قه‌ره‌وێله‌که‌م
ئاگرێکم جۆش دا
هه‌موو قه‌سیده‌کانی قهبیلهم سووتاند :قاقاقاقا
چه‌شنی جادووباز
هه‌موو هاوسێانم له خه‌و زڕاند.
گه‌ڵاکانی ئاکاسیا
وه‌کو ته‌م هه‌ڵده‌وه‌رین.قاقاقاقا
چوومه سه‌ر سه‌کۆکانی ئه‌به‌دییه‌ت
برینی رۆحم هێور ده‌کرده‌وه
نووزه‌ی چۆڕه خوێن
چنگێ ئه‌ستێره په‌رکه‌م گرتی.جوببهکهی باوکمم کرده به‌ر،
به شه‌قامه‌کانی پاریس‌دا
له سان میشێل،
له قه‌د پاڵه‌کانی مۆنمارتر
له گه‌ڕه‌کی شانوار
له ته‌نیشت ماڵه‌که‌ی ڤیکتۆر هۆگۆ
وه‌ک پشیله
بۆنی پهناههندهکانم ده‌کرد.بێده‌نگ بووم
وه‌ک لاپه‌ڕه شیعره‌کانی جه‌هه‌ننه‌م.ده‌ستم کرده نووسین :
عه‌یامێک به دیار حه‌رفێکه‌وه
گیرم ده‌خوارد،
ده‌نگێک بوو
ده‌گه‌یشته‌وه و
له سنووره‌کانی زیهن ساتمه‌ی ده‌کرد.خۆم رووت کرده‌وه
له ئاوی سێن خۆم بسمیل کرد،
غوسلم به قه‌وزه ده‌رکرد و
هه‌ڵپه‌ڕیم…پێده‌که‌نیم
نهێنییه‌کم چرپانده بنگوێی هاوڕییهکهم :
عه‌قڵم سووتا
هه‌تاوێک هه‌ڵهاتووه
نازانم ئه‌مه سیحری شیعره
یا کۆتایی گه‌ردوون…پێده‌که‌نیم،
خۆم ته‌سلیمی دونیا کرد و
دوا په‌ڕه‌مووچی خه‌زانم کۆده‌کرده‌وه…