نامه‌یه‌ک بۆ ئه‌ودیو!
مه‌هاباد قه‌ره‌داغی
نامه‌یه‌ک بۆ ئه‌ودیو!
(بگات به ڕۆحی مسته‌فا گه‌رمیانی)
حه‌یاتم.. دیسانه‌وه شانزه‌ی حه‌وته، شانزه‌ی حه‌وت! ئه‌ی ڕۆحه ئاوریشمینه‌که، ئه‌ی ڕه‌وانتر له ئاوی حه‌یات، دیسانه‌وه یادکردنه‌وه‌ی قه‌ده‌ر هات! ساتی ده‌نگدانه‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌که‌ی ناخم و ناخته، هه‌یهات!
دوو ساڵ تێده‌په‌ڕێت و هێشتاش زۆر سه‌خت و ئاسته‌مه بتوانم بیر له‌ودیووی بوونت بکه‌مه‌وه. بیست و چوار مانگ تێده‌په‌ڕێت و هێشتاش له چه‌قی ڕێگا، له مه‌رزی نێوان ئه‌مدیوو و ئه‌ودیوو، تامه‌زرۆیانه ڕاوه‌ستاوم و نازانم که‌ی مۆڵه‌ت وه‌رده‌گرم تا منیش بێم؟ ئاخر تۆ منت له‌م نێوانه‌دا له ناوقه‌ده‌وه به گورێسێکی په‌لکزێرین، به حه‌واوه هه‌ڵواسیوه و هه‌ردوولا به هه‌مان هێزه‌وه که‌مه‌ندکێشم ده‌که‌ن. ئه‌وه‌تا وه‌ک سیمرخێک له دۆخێکی هه‌رده‌میانه‌ی فڕین‌دا له مابێنی ئاسمان و ڕێسماندا له‌نگه‌رم گرتووه و شه‌یدایانه هه‌ر باڵ لێکده‌ده‌م. ڕووناکی ڕۆحت و سیمای فریشته و باڵی په‌پووله‌کانی ده‌وروبه‌رت له‌ودیووه‌وه سه‌رنجم ڕاده‌کێشن، له‌مدیویشه‌وه خه‌نده‌ی شاکارێکی بزێو که‌له‌هه‌ناوی خۆمه‌وه چوون پڕیشکه‌کانی خۆری به‌هره په‌رش بۆته‌وه و با‌نگم ده‌کات تا پێکه‌وه له‌مه‌زرای ژیاندا، یاری بکه‌ین.
حه‌یاتم، دیسانه‌وه شانزه‌ی حه‌وته، ئاخ شانزه‌ی حه‌وت! دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، ته‌نها شانزه‌ی سێ یاده‌وه‌ریمی تژی ده‌کرد له په‌یامی ژه‌هر و له‌و ڕۆژه‌دا به وزه‌ی فه‌نتازیام پێنج هه‌زار مۆمم له‌ناخی خۆم داده‌گیرساند و باڕه‌شی خه‌فه‌تێکی خاکی له هه‌ڵه‌بجه‌وه هه‌ڵیده‌کرد و له‌چاوتروکانێکدا هه‌موویانی ده‌کوژانده‌وه. له حه‌ژمه‌تی مۆمه‌کان ده‌گریام، ده‌گریام تا هه‌نیسکم هه‌ته‌ری ده‌کرد، ده‌گریام ، به‌ڵام له ئاکامدا تۆ ده‌هاتی و به نێو له‌پت ئه‌شکه‌کانت بۆ ده‌سڕیمه‌وه و به هه‌ستی ژیریت ژیرت ده‌کردمه‌وه. ئه‌ی ئێستا چی!
ئێستا شانزه‌ی حه‌وته‌کانیش بیره‌وه‌ریم پڕ ده‌که‌ن له ورده ئاسنی تی ئێن تی و زوو زوو پڕیشکی ته‌قینه‌وه‌م له که‌رکووکه‌وه به‌رده‌که‌وێت. چ خورپه‌یه‌کی په‌سننه‌کراو، له‌ودیووی نه‌سته‌وه دڵم ده‌سمێت، هه‌موو ئه‌و کاتانه‌ی که میلی کاتژمێره‌که‌م ده‌گاته سه‌ر شانزه، له چرکه‌کانی شانزه و له خوله‌که‌کانی شانزه. هه‌موو مانگێکیش که‌ڕۆژمێر ده‌گاته سه‌ر شانزه، له یۆگایه‌کی دوور و له خه‌ڵوه‌تێکی قووڵدا جه‌سته‌م له ژووره‌که‌م به‌جێده‌هێڵم و ڕۆحم وه‌ک په‌ڵه‌هه‌ورێکی سپی چڕ ده‌که‌مه‌وه و بیرم تێکه‌ڵ به زاکیره‌ی گه‌ردوون ده‌که‌م و تا نه‌گه‌م به په‌روه‌رده‌گاری خۆم و خۆت، واز ناهێنم و نایه‌مه‌وه ئه‌مدیوو!
له‌ودیوو له‌حزووری یه‌زداندا ژووانێک ده‌گرین تژی له ئازادی، پڕاوپڕ له مه‌شقی عه‌شقی ئه‌به‌دی، سیخناخ له میلۆدی نیان. له‌ودیوو، من یۆگییه‌کم تواوه له نێو تیشکه‌کانی خودا و تۆش ڕۆحێکی ڕه‌نگڕێژکراوی به په‌لکه‌زێڕینه. له نێو ته‌جه‌لایه‌کی بێوێنه‌دا به بێده‌نگی یه‌کتری ده‌دوێنین و له ڕه‌نگی ڕۆحی یه‌کتری ڕاده‌مێنین. به بێ جه‌سته، چوون دوو نمه‌ی باران به بێ سرته، له میانه‌ی ئه‌و میلۆدیه خواییه، سرته‌ی ڕازه‌کانی بوون و نه‌بوون ده‌ژنه‌وین. پێکه‌وه وه‌ک دوو په‌پووله‌ی که‌ناری که‌وسه‌ر، خه‌ڵتان ده‌بین له تریفه‌ی مانگه‌شه‌و! من نووچه هه‌ڵبه‌ستراوه‌کانی ئه‌م ژیانه‌ت ده‌ده‌مێ و تۆش حه‌قیقه‌تی سه‌یری مردنم بۆ ده‌گێڕیته‌وه. من داستانی ڕۆژگاره‌کانی ڕابردووت بۆ باسده‌که‌م و تۆ دیمه‌نه‌کانی داهاتووم ده‌هێنیته به‌رچاو!
حه‌یاتم، هه‌موو ئه‌و جارانه‌ی ڕۆحت بانگ ده‌که‌م و به‌پرتاو په‌پووله‌ئاسا دێیته لام، پێم خۆشه هه‌موو ژیان بریتی بێت له‌و خه‌ڵوه‌تانه‌ی که سه‌رسامم ده‌که‌ن به ماوه‌رائو داستانه‌کانی! که‌یل ده‌بم به بۆن و به‌رامه‌ی مێخه‌کی به‌هه‌شت و به زرینگه‌ی زه‌نگی گه‌ردوون و په‌نهانییه‌کانی! که له‌ودیوو سه‌رمه‌ستی گفتوگۆم، هه‌ست ده‌که‌م شه‌یدایانه و هێدی به‌سه‌ر شه‌پۆلی ده‌ریاکاندا ده‌ڕۆم! وا ده‌زانم تنۆکێ تیشکم، وه‌ک شه‌ونم به‌سه‌ر په‌لکه‌گیای ئارامی دا نیشتووم! پێم وایه دڵۆپێک بارانی وه‌نه‌وشه‌م به‌سه‌ر گوڵی ڤیاندا باریووم! هه‌ست ده‌که‌م ته‌نها په‌ڕه‌یه‌کی گوڵێکی به‌هارم، به‌سه‌ر ڕووبه‌ری چه‌مێکی ته‌نکدا وه‌ریووم.. به‌ڵام، ئاخ..! که دێمه‌وه ئه‌مدیوو، هه‌موو شتێ بۆنی که‌ڕووی نانی لێدێ و له هه‌موو شوێنێکدا هه‌ڵپه‌یه! که ده‌چمه‌وه که‌رکووک بۆ دیداری گڵکۆ جوانه‌که‌ت، ده‌بینم نه‌ک هه‌ر ئه‌و گۆڕستانه خاکه‌ساره.. هه‌موو جێیه‌کی ئه‌و که‌رکووکه خه‌مباره و هه‌ر یادی ئازاره و هه‌ر یادی کڵپه‌یه!
هێی عه‌زیزه‌که‌م.. به پێوه‌ری ئێمه‌ی به‌ناو زیندوو چه‌ند دووره ئه‌ودیوو، به‌ڵام تۆ چه‌ند نزیکی له گه‌ردیله‌کانی ڕۆح و ئاوه‌زم! چه‌ند بیرت ده‌که‌م و چوون نه‌مامی تاسه ڕوواوی له‌سه‌ر کانی حه‌زم! چه‌ند بڵێم هه‌ر که‌مه، بۆیه قه‌ت خاڵی کۆتایی له دوای ڕسته‌کان دانانێم، نه ئێستا نه دواجار! حه‌یاتم پێت ناڵێم ماڵئاوا، پێت ده‌ڵێم به نیازی دیدار !
هاوڕێ و هاوسه‌رت: دایکی شاکار
…