
علوج وه‌جاخی ڕۆشنه!…… عه‌تا قاجری
عه‌تا قاجری
كه‌م كه‌ستان هه‌ن گۆێتان له‌و ناوه نه‌بوبێت و چه‌ند چركه‌ساتێكیش بزه‌ی له سه‌ر لێوانتان دانه‌نابێت یان به درۆ و بانگه‌شه بێ بنهماكانیتان نه‌وتبێت(ئهك ماڵَی درۆت كاول بێت).
علوج هێمای دۆگمای و ناواقیهتیه بۆ كه سانێك كه بروایان وایه بانگه شه‌كانی ئه‌وان ده‌توانێت ببێته واقیع وه‌یان ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یڵێن ڕاستیهكهیهو باقی شته‌كانی تر وههم و خه‌یاڵه له‌كاتێكدا خۆیان زیاتر له خه‌یاڵ پڵاه ئه‌چن.
گۆمانیش نی یه له‌وه‌نی یه كه ئه‌مه‌ش به‌رهه‌می قۆناغیك بوو كه به‌سه‌ر گه‌لانی ئێراقدا تێپه‌ڕی.
هه‌رچی قۆناغێكی كۆمه‌ڵایه‌تی یه خاوه‌ن پێداویستی خۆیه و واته خواسته‌كان له قۆناغێكه‌وه بۆ قۆناغێكی تر ده گۆڕێن،ئه‌وه‌ی كه بڕیار ئه‌دات هاوته‌ریب بێت به‌و قۆناغه ئاستی سه‌ر خان و ژێر خانی مادی و هزری كۆمه‌ڵگه‌یه.هه‌روه‌ك ماركسیش پێ ی وابوو ئه‌وه‌ی كه هزر(فكر)به‌رهه‌م دێنێت ئه‌و ئاستی سه‌رخان و ژێرخانه‌یه.
هه‌ڵبژاردن و دیمكراسی وه‌ك پێداویستیه‌كی ئه‌م قۆناغه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ده‌رگای لهبهردماندا واڵا كردوه تا ئه‌وه‌ی پێمان خۆشه بیڵێن.
هه‌رچه‌نده گۆمانم له دیمكراسی بونی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی هه‌یه و پیم وایه ئێمه ئه‌وه‌ندی له روخساردا كارمان كردوه بای ئه‌وه ئیشمان بۆ به فه‌رهه‌نگ بوونی نه‌كردوه واته دیمكراسیهكهمان وه‌ك منداڵێك وایه كه به مانگی خۆی له دایك نه‌بووبێت،یان به شێوه‌یه‌كی تر وه‌ك له‌به‌ركردنی شمه‌كێكه كه‌به ئه‌ندازه‌ی خۆمان نه‌بێت.
ئه‌وه‌ی ئێمهتاڕادهیهكی زۆر خێلیهكی تیا دیاره له گه‌ڵ ئه‌و تیۆریه‌ی ماركس بۆیه‌یه ئه‌توانم بڵێم زیاتر به‌لای ئه‌و بۆ چونانهدا ته‌ریبه كه پێ ی وایه ده‌بێت هزر بۆ كۆمه‌ڵگه هه‌نارده بكرێت گۆمان له‌وه دانی یه كه ئه‌م تێڕوانینانه‌ش جیگای مشت و مڕێكی زۆرن به‌ڵام من بڕوام به بۆ چونی یه‌كه‌م هه‌یه و پێم وایه واقعی كوردستان به جۆرێك له جۆره‌كان سه‌لمێنه‌ری ئه‌و بۆ چونه یه.هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆكه تێ بینی ده‌كرێت مه‌یدانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بوته مه‌یدانی تۆڵه كردنه‌وه‌و سه‌رهه‌ڵدانی جۆره گوتارێك كه سهربهكولتورێكه نزیكه له‌وه‌ی به عسیه‌كان و هێزه خۆپهرستهكان و وه‌یان به جۆرێكی تر له‌هی سه‌رده‌می شه‌ڕی ناو خۆ ده‌چێت.
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ندی چاو گۆێ و ده‌مم و ده‌ست و قه‌ڵه‌ممان ته‌رخانه بۆ وتاره سۆزاوییهكان و دروست كردنی هه‌ستی تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌و ئه‌تك كردن و سوك كردنی یهكترو هه‌موو ده‌ست كه‌وت و مێژووشمان كه‌تاكه شته مرۆڤی كوردی له ده‌روازه‌كه‌ی بچێته ژوروه بۆ دروست كردنی هه‌ستی نیشتمانی و داڕشتنی سیاسه‌تی ئاسایشی نیشتیمانی بای ئه‌وه‌نده چاو له سه‌ر ناوه‌رۆكی به‌رنامه‌كان و هه‌قیقه‌تی جێ به جێ بونیانه نی یه،له‌كاتێكدا دیمكراسی و هه‌ڵبژاردن و بانگهشهكردنیش بۆی خاوه‌نی مۆراڵ و به‌های خۆیه‌تی.
ئێمه چۆن بتوانینن بڕیار له‌سه‌ر دیمكراسی بونی كه‌س یان گروپێك بده‌ین كه رێزی ئه‌و مۆڕاله نه‌گرێت و به شێك نه‌بێت له به‌ها و بیر‌و بۆ چونه‌كانی؟!
ئێمه چۆن بڕیار له‌سه‌ر دیمكراسی بونی كه‌سانیك بده‌ین كهههناویان نه‌خۆشه‌و هه‌موو كه‌س و لایه‌كیش به‌وچاوه ته‌ماشا ده‌كه‌ن؟!
بڕوامان وابوو زه‌مه‌نی علوج له‌دوای پرۆسه‌وه به‌سه‌ر چووه به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆریش به داخه‌وه علوج وه‌جاخی ڕۆشنه و ئه‌مرۆكه سه‌دان علوج هه‌یه‌و له‌م لاو ئه‌ولا خه‌ریكی درۆ‌و بوختان هه‌ڵبه‌ستن ساغ كردنه‌وی حسابه كه‌سیه كانیان له په‌نای بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و دیمكراسی دا.
ئه‌و به‌ڵێن زۆر‌و بۆرانه‌ی كه ده‌درێن دیوێكی تر علوجهكانن كه ئه‌گه‌ر به به‌ڵێنه‌كانی ئه‌وان بیت دوعا ده‌كه‌ین هه‌موو ڕۆژێك هه‌ڵبژاردن بێت.به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌چاوێكی تیژ سه‌ریر بكه‌ین به‌ئاسانی له‌و هه‌موو بانگه‌شانه تێ ده‌گه‌ین چی ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه خاوه‌ن گۆچانی ئه‌فسوناوی موسان و گڕی مۆمهكهیان ئاگری چه‌رخی چاخی به‌ردینه.
وه‌یان ئه‌وانه‌شی كه پێان وایه ئه‌وان پیاوی خێر‌و چاكه‌ن و هه‌رچی خیرو چاكهیهكیشه به‌وان نه‌بێت به‌كه‌س ناكرێت و ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌وان ده‌رچوون ووڵات ده‌كه‌ن به‌به‌هه‌شتی سه‌ر ڕووی زه‌وی له‌كاتێكدا ئه‌وان جاری چاره‌نوسیان توشی گه‌مه‌ی هه‌ڵكشان و داكشانی به‌هه‌شت و جه‌هه‌نم ئه‌و دونیا هاتووه .
ئه‌مڕۆكه به‌بێ ئه‌وی به خۆمان بزانین و ئاوڕ له دوای خۆمان بدینهو هه‌رچی شتێك هه‌یه پێشێلی ده‌كه‌ین و دیماگۆگی ئاسا هه‌زاران شیر و ڕیوی بۆ ده‌هێنینه‌وه هه‌روه‌ك نه‌عامه سه‌ر ئه‌كه‌ین به‌ناو گه‌ڵی خۆماندا تاعهیبهكانماتن نهبینینن و ته‌نها عه‌یبی خه‌ڵك نه‌بێت.
له‌كاتێكدا بنیات نانی ته‌لاری دیمكراسی له‌سه‌ر حسابی ئه‌وانی تر نی یه به‌ڵكو دروست كردنی ئاسۆی داهێنه‌رانه‌یه و سه‌ركه‌وتنه پیایدا.
بۆیه لێره‌وه داواكارم له‌گشت ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌م یاریه تێ ده‌گه‌ن با هه‌مووشت تێكه‌ڵ به‌یه‌ك نه‌كه‌ین و سنور بكێشین له نیوان شته‌كان و مه‌جال نه‌درێت به‌و علوجانه تا هه‌رچی بیانه‌وێت بیكه‌ن و بیڵێن هه‌رچه‌نده كورد(ده‌ڵێت به‌ردی زل نیشانه‌ی نههاوێشتنی یه‌تی)وه‌یان (په‌تی درۆ كورته)به‌ڵام قسه له‌سه‌ر چاره‌نوسی مێژووی میلله‌تێكه كه خاڵه گه‌شه‌كانی به‌كه‌می ده‌رئه‌كه‌ون وخاڵه ڕه‌شه‌كانی زیاترن با چیتر خاڵی ڕه‌ش به‌س بێت چونكه به‌رگه‌ی ناگرین و له‌وانه ئیتر بۆ هه‌تاهه‌تایه میژووهكهمان سه‌راپای ڕه‌ش بنوێنێت.
((لهههركوسێ و ده‌رسێ)) بۆیه لێره‌وه به‌و علوجانه ده‌ڵیم هه‌موومان سه‌رئه‌نجامی علوج و هاوڕیكانیمان بینی.بۆیه دڵنیاین له‌وه‌ی وه‌جاغ زادهكانیشی له‌و سه‌رئه‌نجام و چاره‌نوسه باشتریان ده‌سگیر نابێت.
ataqajri@yahoo.com