ورده‌كارییه‌كانی ژیانی خێزانیی تۆلستۆی‌و دۆستۆیێڤسكی
و : كه‌ژاڵ عه‌لا، له‌نده‌ن
ئاشكرایه تۆاستۆیو دۆستۆیێڤسكی دوو كه‌سایه‌تی ناسراوی گه‌وره‌ن، ڕه‌نگه بتوانین بڵێین ته‌نانه‌ت ئه‌و ئهدهبدۆستانهش كه زه‌حمه‌تی خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌م دوو نوسهرهیان بهخۆنهداوه، تاڕاده‌یه‌ك ئاشنایه‌تیان هه‌بێت به ڕه‌فتاری مرۆڤ دۆستانه‌ی ئه‌م دووبلیمهته ، چونكه ئه‌وان جێده‌ستیان ئێجگار دیاره له‌جیهانی ئه‌ده‌بیاتدا. به‌ڵام ئاخۆ دۆستۆیێڤسكی و تۆلستۆی له چوارچێوه‌ی خێزاندا ڕه‌فتاریان چۆن بووه له‌گه‌ڵا ئه‌ندامانی خێزانهكهیانداو هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵا دۆست‌و ئاشنایانیاندا چۆن هه‌ڵسوكه‌وتیان كردووه؟ ئیگۆرڤۆلگین كه لێكۆڵه‌ره‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بیه‌و ئێستا له مۆسكۆ ده‌ژی له‌وتارێكدا هه‌ندێك له ورده‌كاریه‌كانی ژیانی ئه‌م دوو بلیمه‌ته‌مان له‌چوارچێوه‌ی خێزاندا بۆ ده‌خاته‌روو.
دۆستۆیێڤسكی له‌ته‌مه‌نی 47 ساڵیدا بووه به باوك. یه‌كه‌م منداڵی له ئانای هاوسه‌ری كه ته‌مه‌نی(21 ) ساڵا بوو له‌ساڵی" 1868" دا له‌شاری جنێف هاتۆته دنیاوه. ئانا نوسیویه‌تی:" فیۆدور میهره‌بانترین باوك بووه كه‌من دیبێتم، ئه‌مكاره‌ش منی زۆر دڵخۆشكرد". ئه‌و هه‌میشه یارمه‌تی ده‌دام بۆئه‌وه‌ی كچه بچكۆلانهكهمان ببه‌ینه گه‌رماو تابیشۆین، پاشان خۆی لهپهتۆكهیهوه ده‌پێچاو جله‌كانی له‌به‌ر دهكردو له‌باوه‌شی دهگرتو ڕایدهژند تاخه‌وی لێده‌كه‌وت… ئه‌گه‌ر بچووكترین جوڵه یا كۆكه‌یه‌كی بكردایه هه‌ركارێكی هه‌بوایه وازی لێده‌هێناو خێرا دهچووبهدهمیهوه..ئه‌و چه‌ندین سه‌عات به‌لای لانكهكهیهوه دادهنیشتوگۆرانی بۆدهوتو قسه‌ی بۆ ده‌كرد. سۆنیا له‌ته‌مه‌نی سێ مانگی‌دا تووشی نه‌خۆشی هه‌وكردنی سیه‌كان بوو، به‌وهۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.." فیۆدور له‌ڕاده‌به‌ده‌ر پهرێشانو نا‌ئومێد بوو. له‌به‌رامبه‌ر لاشه‌ی سارد‌و سری جگهرگۆشهكهیدا ڕاوه‌ستاو وه‌كو ژنێك به‌ده‌نگی به‌رز ده‌گریاو فرمێسكی بۆ ده‌ڕشت…من تائه‌و ده‌مه هه‌رگیز به‌وجۆره نائومێدی جه‌رگبڕی هیچ كه‌سێكم به‌چاوه‌كانم نه‌دیتبوو."
ئه‌وان پاش ئه‌وكاره‌ساته جنێفیان به‌جێهێشت. دۆستۆیێڤسكی زۆربه‌ی كات گله‌یی له چاره‌ڕه‌شیی خۆی دهكردو به‌ده‌م خهمو خه‌فه‌ته‌وه ده‌تلایه‌وه. بۆیه‌كه‌مین جاربوو له‌لای ئانای هاوسه‌ری باسی له‌و خهمو خهفهتانهدهكرد كهلهناخیدا كه‌ڵه‌كه ببوون." هه‌رگیز تائه‌و كاته باسی له مه‌رگی جه‌رگبڕی ئازیزانی نزیكی خۆی نه‌كردبوو كه به‌ناچاری ده‌یویست له‌بیری خۆی بباته‌وه… به‌ڵام ده‌تووت به‌هۆی مه‌رگی كۆرپه‌له تاقانه‌كه‌یه‌وه برینی كۆنی هاتبێته‌وه سوێو ئه‌و ده‌روازه‌یه‌شی بۆ واڵابووبێت كه باس له مه‌رگی جه‌رگبڕی براكهیو هاوسه‌ری یه‌كه‌می بۆ بگێڕێته‌وه. ته‌نانه‌ت ئه‌و به‌رنامه ڕێك‌و پێكه ههمیشهییهشی كه ته‌رخانی كردبوو بۆ نووسینه‌كانی نه‌یده‌توانی كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر ژیانی‌و خهمو خه‌فه‌ته‌كانی له‌بیر بباته‌وه…ده‌یوت:" ئه‌گه‌ر دووباره منداڵێكی تریشم ببێت، نازانم چۆنی بتوانم خۆشم بوێت، ئیتر به‌كام عیشق‌و كام موحیبه‌ت؟!"
ساڵ‌و نیوێك پاش مه‌رگی سۆنیا، كچی دووه‌میان به‌ناوی "لیووبا" له‌شاری "درێسدن" له‌دایك بوو. له ساڵی "1871" دۆستۆیێڤسكی پاش چوار ساڵا ئاواره‌یی گه‌ڕایه‌وه بۆ روسیا. له‌شاری سانپیترهسبۆرگ ئانا منداڵی سێیه‌می كه كوڕبوو به‌ناوی( فیۆدور )به‌دنیا هێنا.
دۆستۆیێڤسكی باوكێكی گه‌له‌ك باشبوو بۆمنداڵه‌كانی. ئه‌و هه‌رله‌سه‌ره‌تادا گرنگی زۆری ده‌دا به په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كانی‌و فێری خوڕه‌وشتی جوان‌و ژیری ده‌كردن. له‌كاتێكدا له‌و ته‌مه‌نه‌دا زۆربه‌ی باوكه‌كان منداڵه‌كانیان ده‌خسته دایه‌نگاوه.. ئه‌ڵبه‌ته جگه له‌ده‌وری مامۆستایی، ئهودهیتوانی ئه‌گه‌ر پێویستیه‌ك ڕووی بدایه‌و ده‌بوو به پهرستییاری منداڵه‌كانی و ئه‌و به‌م كاره‌ی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر خۆشحاڵا ده‌بوو. كچه‌كه‌ی ده‌رباره‌ی باوكی ده‌ڵێت: "كاتێك ورده ورده گهوردهبووین ئه‌و تاڕاده‌یه‌ك سه‌ختگیر بوو له‌گه‌ڵماندا، به‌ڵام كه منداڵبووین ئێجگار میهره‌بان بوو.. من بهمنداَلی زۆر توڕه‌بووم و زۆربه‌ی كات ده‌گریام، باوكم بۆئه‌وه‌ی سه‌رگه‌رمم بكات زۆرجار ناچاری ده‌كردم كه له‌گه‌ڵیدا سهمابكهم. مێزو قهنهفهكانمان ده‌نوساند بهدیوارهكهوه بۆ ئه‌وه‌ی ژوره‌كه گه‌وره‌تربێت.. پاشان براكهمو دایكیشم دههاتنو هه‌موو پێكه‌وه سه‌مامان ده‌كرد".به‌ڕاستی زۆرئه‌سته‌مه وێنه‌ی دۆستۆیێڤسكی بێنیته به‌رچاوی خۆت له‌كاتی سهماكردنا، به‌ڵام له‌كاتی وتارخوێندندا به‌و جۆره نیه ، چونكه وێنه‌ی دۆستۆیێڤسكی له مێشكی خه‌ڵكدا وێنه‌ی پیاوێكه به‌ده‌موچاوێكی دوور لهپێكهنیین وه‌ك پێغه‌مبه‌رێك. كه‌ئه‌مه‌ش به‌زه‌حمه‌ت له‌گه‌ڵا دیمه‌نی خێزانێكی پڕله سه‌فاو خۆشی‌دا ده‌گونجێت. ئانا زۆر جار گله‌یی ئه‌وه‌ی ده‌كرد ئه‌و كه‌سانه‌ی دواتر ده‌رباره‌ی دۆستۆیێڤسكی قسه‌یان ده‌كرد كه وه‌ك كه‌سێكی عهبوسو غه‌مبار ناویان ده‌هێنا. به‌ڵام به‌لای ئاناوه ئه‌و مرۆڤێكی زۆر له‌وه جیاواز بوو.
دۆستۆیێڤسكی له‌نامه‌یه‌كیدا كه بۆ هاوڕێیه‌كی نوسیبوو ده‌ڵێت:"سه‌یره كه‌چۆن تائێستا ژنت نه‌هێناوه‌و بۆچی منداڵت نه‌بووه؟…به‌وخوایه، سێ چواره‌می به‌خته‌وه‌ریه ڕاستیه‌كانی دنیا له‌ناو خێزانهكهتدایهو شته‌كانی تر ته‌نها چواریه‌كی به‌خته‌وه‌ریت پێده‌به‌خشێت.". هه‌روه‌ها له‌نامه‌یه‌كی تری‌دا ده‌ڵێت:" منداڵا مایه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌و ئازاره، به‌ڵام له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا بوونی پێویسته..ئه‌گه‌ر منداڵت نه‌بێت ژیان بێ ئامانج ده‌به‌یته سه‌ر. كه‌سانێكی زۆر باش ده‌ناسم كه خێزاندارن به‌ڵام منداڵیان نیه، كه‌چی له‌گه‌ڵا ئه‌و هه‌موو چاكی‌و توانای عهقڵیهیاندا كه‌موكوڕیان هه‌یه.."خوا ئاگاداره من حه‌قیقه‌ت ده‌ڵێم" كاتێك ده‌گه‌نه سه‌ر بابه‌ته گرنگه‌كانی ژیان له‌وه‌ده‌چێت هیچ وه‌ڵامێكیان پێنه‌بێت".
منداڵا له‌به‌رهه‌مه‌كانی دۆستۆیێڤسكیدا هه‌میشه پیێوهری هه‌ڵسه‌نگاندنی مرۆڤ و دادپه‌روه‌ری خوداییه. "گوێبگره: ئه‌گه‌ر به‌دیهاتنی پێكه‌وه‌گونجانی هه‌میشه‌ی مرۆڤه‌كان پێویستی بهئازارچهشتنی هه‌موان بێت ئیتر مناڵان گوناحیان چیه توشی ئه‌شكه‌نجه ده‌بن؟ وه‌ڵام بده‌ره‌وه.. تكات لێده‌كه‌م".
هه‌روه‌ك چۆن هێنانه‌به‌رچاوی وێنه‌ی دۆستۆیێڤسكی له ئامێزی گه‌رمی خێزانه‌كه‌یدا دشواره، له‌هه‌مانكاتیشدا ناتوانرێت وێنه‌ی تۆلستۆی له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وه‌دا بێنیته به‌رچاو. چونكه ئه‌و سه‌رۆكی خێزانه‌كه‌ی بوو، خۆی به‌گه‌وره‌و خانه‌دان ده‌زانی، ئامانج‌و جوڵه‌ی ته‌واوی خێزانه‌كه‌ی به‌وه‌وه بهسترابوونهوهو ئه‌و دایدهڕێژا. هه‌رچه‌نده ئاشكرایه نێوانی تۆلستۆی‌و خێزانه‌كه‌ی هه‌میشه مه‌ودایه‌كی به‌رچاو هه‌بوو تاڕاده‌یه‌ك له‌یه‌كه‌وه دووربوون.
سۆفیای هاوسه‌ری تۆلستۆی نوسیوویه‌تی:"پاش له‌دایك بوونی یه‌كه‌مین منداڵم، هه‌رچی توانایه‌كم هه‌بووبۆ په‌روه‌رده‌كردن‌و گه‌شه‌كردنی ئه‌و خستمهگهڕ ، ههمووشتهكانی تر به‌لامه‌وه لاوهكیبوو.. به‌ڵام له‌لای لێڤ هونه‌ره‌كه‌ی له‌پێش ههمووشتێكهوهبوو، دوای ئه‌وه هه‌موو شته‌كانی تر به‌لایه‌وه لاوه‌كی بوو".سۆفیا ده‌رباره‌ی زستانی (1880)دا له یاسنایاپۆڵیانا نوسیویه‌تی:" كه‌به‌ڕاستی ژیان دوور له مێرده‌كه‌ی هیچ خۆشیه‌كی بۆ ئه‌و تیانه‌ماوه. ئه‌و مێرده‌ی كه‌هێشتا خۆشی ده‌وێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا زیاتر كه‌یفی به میوانداری وهه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵا خه‌ڵكی تردا دێت..".. لێڤ ئه‌مه‌نده خۆی له‌من دوورخستۆته‌وه كهحهزدهكهم جارێكی تر خۆم ته‌سلیمی ژیانێكی گۆشه‌گیری بكه‌م!".
ئه‌ڵبه‌ته شتێكی ڕاست نیه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تۆلستۆی نه‌یتوانیووه شانبه‌شانی ئاستی ئه‌ندێشه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ڕێبكه‌وێت، هه‌رچه‌نده ئاناش له‌جیهانی ئه‌ندێشه‌دا هاوشانی دۆستۆیێڤسكی نه‌بوو، به‌ڵام ژیانی داهێنه‌رانه‌و بیرمه‌ندانه‌ی دۆستۆیێڤسكی به‌هیچ جۆرێك نه‌بووه درووستبوونی كێشه‌یه‌ك له‌په‌یوه‌ندی نزیك‌و پڕخۆشه‌ویستی ئه‌و له‌گه‌ڵا هاوسه‌ره‌كه‌یدا. هه‌روه‌ها چالاكی عه‌قڵی قوڵی ئه‌و نه‌بووه ڕێگر له‌وه‌دا كه ئه‌و له‌په‌یوه‌ندی خێزانی‌دا پیاوێكی بێفڕوفێڵو خوێنگهرمو میهرهبانبێت .
هاوسه‌ری تۆلستۆی به‌یادی ڕابووردووه‌وه ده‌نووسێت:" ڕه‌فتاری لێڤ له‌گه‌ڵا خێزانه‌كه‌یدا، به‌درێژایی ژیانی ده‌بووه هۆی توڕه‌بوونی من . بۆنموونه جارێك نووسیبووی: "واهه‌ست ده‌كات كاتێك له‌گه‌ڵا ئێمه‌دا ده‌ژی، زیاتر له‌ئێمه‌وه دووره تائه‌و كاته‌ی كه به‌ڕاستی لای ئێمه‌نیه". به‌ڵام دۆیستۆیێڤیسكی، دووری خۆی له‌خێزانه‌كه‌ی كه‌به‌ناچاری تووشی ده‌هات وه‌كو حاڵه‌تێكی نائاسایی ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵا ده‌كرد. هه‌ركاتێكیش كه ته‌نها بوایه، زۆر ئاره‌زووی له‌كاركردن نه‌بوو." باوهڕناكهی كه‌تا چ ڕاده‌یه‌ك غهمباردهبم، به‌تایبه‌تی ده‌مه‌وئێواران، به‌درێژایی ئه‌و كاتانه‌ی كه بیر له منداڵهكانو تۆ ده‌كه‌مه‌وه! ههتازیاتریش دووربكه‌ومه‌وه زیاتر هه‌ست به په‌ژاره ده‌كه‌م".
دۆستۆیێڤسكی له‌كاروباری خێزانه‌كه‌یدا خۆی نوقم ده‌كرد. به‌ڵام تۆلستۆی كه سه‌رۆكی خێزان بوو، خۆی له خێزانه‌كه‌ی به‌دوور ده‌گرت. به‌لای ئه‌وه‌وه هه‌ندێك جار په‌یوه‌ندیان هه‌بوو له‌به‌ڕێوه‌بردنی موڵكهكانیانهوهو هه‌ندێك جاریش په‌یوه‌ندیان هه‌بوو ته‌نیا به‌كاروباری ماڵدارییه‌وه." ئه‌و زۆرجار توانای ئه‌وه‌ی هه‌بوو كه خۆی ته‌رخان بكات بۆ كاروباری په‌روه‌رده‌كردن . به‌ڵام ئه‌م مه‌سه‌لانه له بنچینه‌دا دوور له‌سنووری خێزان بوو". سۆفیا زۆرجار ده‌یوت:"ئایا باشتر وانیه لهجیاتَی پێڵاو دوورین، یاههویر شێلان، یا ئاوده‌رهێنان لهبیرودار وردكردن، له ئه‌نجامدانی كاروباری ناوماڵدا بیته لای هاوسهرهكهیو ده‌رفه‌تێكی بداتێ بۆئه‌وه‌ی تام له دایكایه‌تی ببینێ؟".
له‌ساڵی (1877)دا به‌درێژایی جه‌نگی نێوان ڕووسیاو تورك، دۆستۆیێڤسكی و خێزانه‌كه‌ی له سان پیترهسبۆرگهوه ده‌چوون بۆ ناوچه‌ی كورسك. شهمهندهفهرهكهیان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری سه‌ربازی به‌وناوه‌دا تێده‌په‌ڕین ماوه‌یه‌كی زۆر دواكه‌وت . ئانا له‌م ڕوه‌وه نووسیویه‌تی:" كاتێك كه‌بیر له‌و سه‌فه‌ره دوورودرێژهمان ده‌كه‌مه‌وه زۆر سه‌رسام ده‌بم! له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌ی چۆن فیۆدۆر له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كاروباری ڕۆژانه‌دا چه‌ند زوو تووڕه‌ده‌بوو، به‌ڵام به‌درێژایی ئه‌و سه‌فه‌ره له‌ڕاده‌به‌ده‌ر سهبووربوو!. ئه‌و به هه‌مووشتێك ڕازی ده‌بوو …تاكۆتایی یارمه‌تی منوكارهكهرهكهی ده‌دا له‌چاودێری كردنی منداڵه‌كاندا…توانای ئه‌و لهئارامكردنی منداڵه‌كاندا به‌ڕاستی منی سه‌رسام ده‌كرد. به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌گه‌ڵیاندا دهدواو ده‌رباره‌ی ئاره‌زووه‌كانیان له‌ئاینده‌دا پرسیاری لێدهكردنو باوه‌ڕبه‌خۆبوونی زیاد ده‌كردن‌و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسووڕهێنه‌ر سه‌رنجی منداڵه‌كانی بۆلای خۆی ڕاكێشابوو. هه‌ركاتێك كه ئانا ناچارده‌بوو بۆماوه‌یه‌ك منداڵه‌كانی به‌جێ بێڵێت، دۆستۆیێڤسكی چاودێری لێده‌كردن. ڕه‌فتارێكی زۆر باشی هه‌بوو له‌گه‌ڵیاندا. ته‌نانه‌ت ده‌توانین بڵێن وه‌كو هاوسه‌رێكی شاره‌زا ده‌وری ده‌بینی. به‌جۆرێك ڕێنوومایی ئانای ده‌كرد له كاروباری منداڵه‌كاندا، كه‌به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی ژن به‌پیاوی ده‌دا. " فیۆدۆر پێویستی به كڵاوه چۆنه كڵاوێكی بۆ په‌یدابكه‌م. لهكۆستینیا فۆرد له‌ته‌نیشت كه‌نیسه‌یه‌كی بچووك دووكانێك هه‌به كه شتی منداڵانه ده‌فرۆشێت كڵاویش ده‌فرۆشێت..".
هه‌موو ئه‌م دێڕانه له ئابی (1880)دا نووسراوه واتا كاتێك دۆستۆیێڤسكی خه‌ریكی نووسینی ڕۆمانی ( برایانی كارامازۆف )بوو. ئایا لێڤ تۆلستۆی كاتێك خه‌ریكی نووسینی ڕۆمانی( سۆناتهی كرۆیتزهر) بووئایا تاقه‌تی هه‌بوو خۆی به‌كاروباری خێزانییه‌وه مهشغوڵبكات؟ سۆفیا نووسیویه‌تی"لێڤ بیتاقه‌ت بوو، نه‌یده‌ویست كاتوهێزو توانای خۆی بۆ خێزانه‌كه‌ی بهفیڕۆبداتو ئه‌م كاره‌ی نه‌ده‌كرد..به‌ڵام ئه‌و له‌پله‌ی نووسه‌رو بیرمهندێكدا مافی ئه‌وه‌ی هه‌بوو." به‌هۆی ئه‌م تێبینیه‌ی دواییه‌وه خه‌ڵكی ڕقیان لێی هه‌ستا بوو، ڕقێك كه‌به‌هۆی ئه‌م گلهییو سه‌رزه‌نشتانه‌ی سۆفیاوه ڕووی دابوو".
" لێڤ حه‌قی به‌سه‌ر منداڵه‌كانه‌وه نه‌بوو به‌تایبه‌تی دوای سێیهه‌م منداڵی ته‌نانه‌ت بۆ بچوكترین منداڵیشی كارێكی ئه‌وتۆی ئه‌نجام نه‌دا" . له‌بیره‌وه‌ریه‌كانی سۆفیادا زۆر شتی نه‌وتراو ماوه به‌تایبه‌تی كاتێك ئه‌م بیره‌وه‌ریانه بهراورددهكرێن لهسهراحهتی ئه‌و نامانه‌دا كه ئه‌و نوسیویه‌تی. له‌به‌رواری (5 شوباتی 1884)دا سۆفیا بۆ خوشكه‌كه‌ی نووسیوه:" كۆمه‌ڵێك منداڵی گه‌وره‌و بچووكی بۆ به‌جێهێشتووم . جگه له‌وه‌ش ئه‌و نه له‌زه‌ت له‌خێزانه‌كه‌ی وهردهگرێتو نه‌یه‌ك زه‌ڕه‌ش هه‌ست به‌به‌رپرسیارێتی ئه‌كا به‌رامبه‌ریان .. من رۆژ به‌ڕۆژ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ودا زیاتر هه‌ست به‌ساردی ده‌كه‌م. بیجگه له‌هه‌ستكردن به بێتاقه‌تی هیچ هه‌ستێكی ترنیه..ئێمه هیچ كاتێك پێكه‌وه گفتوگۆناكهین، من هه‌رگیز ئیحساسی دڵم به‌و ناڵێم..له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌نجامدانی ئه‌وكاره‌ی په‌یوه‌ندی به‌منداڵه گه‌وره‌كانه‌وه هه‌یه زۆر زه‌حمه‌ته به‌لامه‌وه.. به‌هۆی ئه‌و خێزانهگهورهیهوهو به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه كه سكم هه‌یه.. زۆر خۆش حاڵا ئه‌بم كه نهخۆشبكهوم، یاتووشی كاره‌ساتێك بم. یانی هه‌رشتێك من ئارامبكاته‌وه‌و ئهودهرفهتهم بداتێ كه‌له‌م ژیانه قوتارببم.
ناتوانین بڵێن كه لیڤ تۆلستۆی خۆی به‌دوورده‌گرت له‌به‌شداریكردن له‌په‌روه‌رده‌كردنی مناڵه‌كانیدا.. ئه‌و له بیره‌وه‌ریه‌كانیدا نوسیویه‌تی: "كێ مناڵه‌كان گه‌وره ئه‌كات! ژنێك، كه‌به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ بیروباوه‌ڕێكی جێگیری هه‌بێت؟ میهره‌بان، به‌ڵام لاواز‌و ناجێگیر. كه‌به‌هۆی نیگه‌رانی بیهۆوه خۆی بێتاقه‌ت ده‌كات ئه‌و ئازار دهچێژێتو منیش به‌چاوی خۆم ده‌بینم مناڵه‌كان خه‌ریكن ده‌فه‌وتێن . ئه‌م كاره به‌هیچ جۆرێ ئه‌نجامێكی باشی نابێت ئه‌وانه به‌بێ هۆ ده‌رده‌سه‌ری بۆخۆیان درووست ده‌كه‌ن". هه‌روه‌ها ده‌ڵێت:" ئایا كارێكی ڕاسته ئه‌گه‌ر ڕێگه‌بده‌م ئه‌م وه‌زعه به‌رده‌وام بێت وه‌هیچ كارێك به‌رامبه‌ری نه‌كه‌م؟ من دوعا ده‌كه‌م كه ئه‌م وهزعو حاله له‌ئێستا باشتربێت.. به‌ڵام من خۆم ده‌زانم كه‌من هیچ كارێكم له‌ده‌ست نایه‌ت". سۆفیا درێژه‌ی پێدهداتو ده‌ڵێت:"ئه‌و خۆی ته‌سلیمی ئه‌م جۆره بۆچوونانهدهكردو ئینجا ده‌ڕۆشت بۆ دوورینه‌وه‌ی گیا".
"ئه‌م بۆچوونانه‌ی سۆفیا جێگه‌ی قسه‌ن.. چونكه ده‌بێت بڵێین كه به‌لای مناله‌كانی لێڤ تۆلستۆی خۆیانه‌وه، ئه‌و پیاوێك بووه كه كاریگه‌ریه‌كی قوڵی له‌سه‌ر گه‌شه‌و پێگه‌یشتنی ئه‌خلاقی ئه‌وان به‌جێهێشتوه". به‌پێچه‌وانه‌ی تۆلستۆیه‌وه كه كه‌وتبووه ژێر كاریگه‌ری كارووباری خێزانه‌وه كهلهوهئهچووكۆتایی نه‌بێت، دۆستۆیێڤسكی به شه‌وان ئیشی ده‌كرد. له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا به‌جۆرێك كاره‌كانی خۆی ڕێكخستبوو كه كاری نه‌ده‌كرده سه‌ر كاروباری ژیانی خێزانه‌كه‌ی. له ئاپارتمانێكی ئاسایی یا له‌خانوویه‌كی بچكۆلانه‌دا له شاری ئاستارایاروسا ژیانی به‌سه‌رده‌برد، كه‌له‌م شوێنانه‌دا كاتی ئه‌وه‌ی هه‌بوو كه‌خه‌ریكی ئیشی خۆی بێت. ئه‌و ناچار نه‌بوو كه دژی سامانێكی جێگیر بجه‌نگێ. به‌درێژای ڕۆژ خواستی ئه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووری خێزاندا نه‌بوو. تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ژیانی خێزانی ئه‌و، به‌هیچ جۆرێ نه‌بووه هۆی لاوازبوونی عاده‌ته‌كانی تاكێك.كچه‌كه‌ی دۆستۆیێڤسكی ده‌ڵێت:" من هه‌رگیز باوكی خۆم به بیجامه‌و نه‌علی ناوماڵه‌وه نه‌دیوه!. هه‌ر له‌به‌یانیه‌وه جلوبه‌رگی ڕێكوپێكی ده‌پۆشی، پۆتینی له‌پێده‌كرد، كراسی سپی‌و یهقهداری له‌به‌ر ده‌كرد، بۆینباخی ده‌به‌ست. ئه‌و ده‌یتوانی جلوبه‌رگی كۆنه‌ش له‌به‌ربكات، به‌ڵام هه‌میشه حه‌زی ده‌كرد جله‌كانی لای خهیاتێكی شارهزابدوورێت.. خۆشی جله‌كانی خۆی ده‌شۆرد. عاده‌ته‌ن دره‌نگ ڕۆژه‌كه‌ی ده‌ستی پێده‌كرد و دره‌نگ ده‌نووست، شه‌وانه پێش ئه‌وه‌ی بچێته ناو جێ نووستنهكهیهوه چایه‌ك یا قاوه‌یه‌كی خه‌ستی ده‌خوارده‌وه‌و خۆشی ئاماده‌ی ده‌كرد. به‌ته‌نهایی خواردن‌و خواردنه‌وه‌كه‌ی ده‌خوارد. به‌ڵام كاتی به‌رچایی حه‌زی لێ‌بوو له‌گه‌ڵا منداڵه‌كانیدا دانیشێت‌و باسی پهیوهندیو كێشه‌كانی ڕۆژانه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات. له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا هه‌میشه شێوی له‌گه‌ڵا خێزانه‌كه‌یدا ده‌خوارد كه‌زۆر دره‌نگ ئاماده ده‌كرا، ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌كاتی شێودا باسده‌كرا ئاسایی ترین بابهتهكان بوون‌و ئه‌و شتانه‌بوون كه ئه‌ندامه وردهكهكانی خێزانیش لێیان تێده‌گه‌یشت… به‌ڵام به‌نیسبه‌ت تۆلستۆیه‌وه له یاسنایاپۆلینا له‌گه‌ڵا هه‌موو ئه‌ندامانی خێزان پێكه‌وه داده‌نیشتن له‌سه‌ر مێزی نانخواردنهكهیاندا. به‌ڵام له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا جارجار تۆلستۆی له‌وێ دوورده‌كه‌وته‌وه له‌به‌رده‌ستا نه‌بوو.. ئه‌و كه هه‌وڵده‌دات خۆی له خێزانه‌كه‌ی به‌دووربگرێ زۆر به‌ده‌گمه‌ن باسی له‌كارووباری ڕۆژانه‌ی خێزانه‌كه‌ی ده‌كرد، به‌رده‌وام له ته‌نهایی‌و خه‌ڵوه‌تدا بوو. به‌رده‌وام دووربوو له خه‌ڵكی تر. كاتێك كه له‌گه‌ڵا خێزانهكهشیدا داده‌نیشتن بۆ نان خواردن به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌وابوو خۆی به‌ته‌نیا له‌سه‌ر مێزێك دانیشتبێت.. جارجار له‌وه‌ئه‌چوو تۆلستۆی زیاتر دڵی به‌شوێنی ژیانه‌كه خۆشتربێت تاكو ئه‌وكه‌سانه‌ی له‌و شوێنهدائهژین!.. دۆستۆیێڤسكی گۆشه‌یه‌كی له‌وجۆره‌و دوورهپهرَیزی نه‌بوو تایبه‌ت به‌خۆی بێت كه‌بۆی مابێته‌وه.. ماڵه‌كه‌ی له ئاستایارا روسا لهودوایهدا كڕی. ده‌شكرێ بوترێ ئه‌و هه‌میشه "بێگانه" بوو. له سانت پیترهسبۆرگ تا كۆتایی ژیانی هه‌رله ئاڵوگۆركردنی ئاپارتمانا بوو. به‌كۆی هه‌مووی نزیكه‌ی له "21" ئاپارتماندا ژیانی به‌سه‌ربردوه!. ئاره‌زوویه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌و ئه‌وه بوو كه پارچه زه‌وییه‌ك بكڕێت‌و ببێت به ئه‌سیری خاك‌و كشتوكاڵ.. به‌ڵام ئه‌م ئاره‌زووه‌ی هه‌رگیز نه‌هاته‌دی. ئه‌وخۆی كردبوه ئه‌سیری خه‌ڵك‌و ئه‌سیری ئه‌و كه‌سانه‌بوو كهلهههمووكهس زیاتر به‌و نزیكبوون. ڕهگو ڕیشه‌ی له‌خاكی خێزانه‌كه‌یدا قوڵتربوو له هه‌ر شوێنكی تر.
ژیانی خێزانی تۆلستۆی وه‌كو ئه‌فسانه‌یه‌ك وابوو. له‌ساڵه‌كانی یه‌كه‌مدا لوتف‌و خۆشیی شاعیرانه‌ی خێزان له‌هه‌موو شت بههێزتربووكه ئه‌وی سه‌رسام كردبوو. به‌ڵام تۆلستۆی له‌خودی خۆ‌یا به‌ته‌بیعه‌ت كه‌سێكی ته‌نیا بوو، ئه‌و هه‌رچه‌نده خۆی لایه‌نگری نوێنه‌ری په‌یوه‌ندی خێزانیی بوو، دووچاری ڕووبهڕووبهنهوهیهكی كوشنده بوو له‌گه‌ڵا غه‌ریزه‌ی كوێرانه‌ی خێڵه‌كه‌یدا. پاشان یاسنایاپۆلینای به‌جێهێشت تا خۆی له‌خه‌ڵوه‌تی دنیای خاكیدا ببینێته‌وه… تۆلستۆی كاتێك كه‌مرد به‌شێك نه‌بوو له‌خێزانه‌كه‌ی خۆی..
ئه‌و ژیانه پڕ هه‌ورازوو نشێوه‌ی كه دۆستۆیێڤسكی له ڕۆمانه‌كانیدا باسی ده‌كات ژیانی ئه‌و مرۆڤه بیلانانهیه كه‌تووشی گورزی ڕووخێنهربوون و خۆیان‌و خێزانه‌كانیشیان به‌رده‌وام له‌مه‌ترسیدان. ڕۆمانه‌كانی دۆستۆیێڤسكی هه‌رگیز به هاوسهرگیریهكی خۆش كۆتاییان نایه‌ت. به‌ڵكو زۆربه‌ی كات بهلهیهكترازانی خێزان كۆتایی دێ." دۆستۆیێڤسكی هه‌رچه‌نده له نووسینه‌كانیدا به‌نووسه‌ری په‌یوه‌ندی درۆوستكدرنی )خۆوشانسی( ده‌مێنێته‌وه.. به‌ڵام ئه‌و له‌ژیانی واقعی خۆیدا گیان‌و جه‌سته‌ی خۆی ده‌كرده فوربانی تا خێزانه‌كه‌ی سهلامهتو به‌خته‌وه‌ربن.
سه‌رچاوه:
گۆڤاری (ادبستان) ژماره_ 24_ ساڵی 1370 .