
حه‌نیفیه‌ت مناڵدانی ئیسلام و تایبه‌تمه‌ندیی ئایینی كورد
حه‌نیفیه‌ت مناڵدانی ئیسلام و
تایبه‌تمه‌ندیی ئایینی كوردمحمد چیا
ئه‌گه‌ر له‌رووی زمانه‌وانیه‌وه سه‌رنجێك له مانای (الحنیف) بده‌ین به‌واتای ئه‌و كه‌سه دێت كه له‌خراپه دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌و حه‌ز به چاكه ده‌كات، یان هه‌ر خۆی به‌سروشت و پێكهاته‌ی كه‌سێكی چاكه خوازه‌و تۆوی خراپه له‌ناخ و رۆحیدا نه‌ڕسكاوه.
له‌فه‌رهه‌نگی (الوسیگ)دا، كه (مجمع اللغه العربیه) هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ كردووه ده‌ڵێت: هه‌ر كه‌سێك كه مه‌یلی چاكه كردن بكات، هه‌روه‌ها كه‌سێك كه حه‌جی كردبێت، له (الكلیات ابی البقا‌و)دا هاتووه: ئه‌گه‌ر ووشه‌ی (الحنیف) له‌گه‌ڵ ووشه‌ی (المسلم) دا هات واته ئه‌و كه‌سه پاك و چاك و راستگۆیه‌ی كه‌حه‌جی كردبێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ته‌نها ووشه‌ی (حنیف) هات له‌و شوێنه‌دا به‌واتای (مسلم) دێت واته په‌یڕه‌وكار له‌ئیسلام. وه‌ك ئه‌وه‌ی لهقورئاندا ده‌فه‌رمێت (فأقم وجهك للدین حنیفا). (حنفاو) یان (الحنفاو)یش كۆمه‌ڵێك بوون له‌پێش ئیسلامه‌وه كه بڕوایان به بتپه‌رستی نه‌بووه، له‌وانه‌ش (امیه بن ابی الصلت) هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئایینی ئیبراهیم بووبێـت له‌سه‌رده‌می بتپهڕستیداو، (حه‌جی كردبێت و خه‌ته‌نه‌ی كردبێت و خۆی به‌دور گرتبێت له‌بت و بتپه‌رستیی). (ا‌لدین الحنیف)یش ئه‌و ئاینه‌یه كه لاری و خێچی تێدا نه‌بێت كه بریتیه له ئایینی ئیسلام.
ئه‌مه له‌رووی زمانه‌وانیه‌وه، پێش ئه‌وه‌یش بچینه سه‌ر باسی (حه‌نیفیه‌ت) وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌كی نوێ كه‌له‌پێش ئیسلامدا به‌دیاركه‌وتن، هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌روویه‌كی دیكه‌وه، كه‌پێم وایه روویه‌كی ده‌روونی و تاڕاده‌یه‌كیش میتافیزیكی بێت، چه‌مكی حه‌نیفیه‌ت لێك بده‌ینه‌وه، ئایا حه‌نیفیه‌ت ته‌نها بزوتنه‌وه‌یه‌كی چاكسازیی بووه‌و له‌نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌بیدا سه‌ری هه‌ڵداوه، یان بزوتنه‌وه‌یه‌كی چاكسازیی و رێكسازی بووه‌و سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیمی خه‌لیل، ئه‌م ره‌وته چاكسازییه وه‌ك له‌قورئانی پیرۆزیشدا به‌ڕوونی ئاماژه‌ی پێداوه سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناخ و ده‌ره‌ونی ئیبراهیم سه‌لامی خوای له‌سه‌ربێت، ئه‌و كاتێك هه‌موو هه‌ساره‌و ئه‌ستێره‌كانی تاقیكرده‌وه‌و وویستی وه‌ك خودایه‌ك بیانپه‌رستێت، به‌ڵام یه‌ك به‌یه‌ك لێیان كشایهوهو بۆی ده‌ركه‌وت كه ئه‌م مادام ئه‌مانه (ئاوا ده‌بن) هیچیان شایانی په‌رستش نین، وه‌ك قورئانی پیرۆز بۆمانی ده‌گێڕێته‌وه كه له‌سوره‌تی البقره دا ده‌فه‌رمێت: (فلما جن علیه اللیل رای كوكبا، قال هژا ربی، فلما افل قال لا احب الافلین. فلما رای القمر بازغا قال هژا ربی، فلما افل قال لئن لم یهدنی ربی ڵاكونن من القوم الچالین. فلما رای الشمس بازغه قال هژا ربی هژا اكبر، فلما أفلت قال یا قوم إنی بری‌و مما تشركون. انی وجهت وجهی للژی فگر السموات والارچ حنیفا وما أنا من المشركین).
هه‌روه‌ها له‌چه‌ند ئایه‌تێكی دیكه‌دا خوای گه‌وره باس له‌ئایینی ئیبراهیم پێغه‌مبه‌رو ئایینی حه‌نیفی ئه‌و ده‌كات وه‌ك ده‌فه‌رمێت: [ ومن احسن دینا م‌من اسلم وجهه لله وهو محسن واتبع مله إبراهیم حنیفا واتخژ الله إبراهیم خلیلا] ئایه‌تی125 له‌سوره‌تی (النسا‌و). واته : ( كێ هه‌یه ئاینی چكاترو په‌سه‌ندتر بێت له‌و كه‌سه‌ی كه‌رووی كردۆته خوا، وه خۆی ته‌سلیم ئه‌و كردووه‌و هه‌تا بتوانێت له‌چاكه‌و چاكه‌كاریش درێغی ناكات، وه شوێنی ئاینی ئیبراهیمی ملكه‌چ و فه‌رمانبه‌ردار كه‌وتبێت له‌كاتێكدا كه‌خوا ئیبراهیمی كردۆته خۆشه‌ویست و رێزداری خۆی).
هه‌روه‌ها له‌ئایه‌تی 161 سوره‌تی الا‌نعام دا هاتووه: ( قل اننی هدانی ربی الی صراگ مستقیم دینا قیما مله ابراهیم حنیفا وما كان من المشركین).
واته: پێیان بڵێ به‌ڕاستی من په‌روه‌ردگارم هیدایه‌ت و رێنمویی كردووم بۆ رێگه‌و رێبازی راست و دروست، ئایینی راست و ره‌وان، ئایینی ئیبراهیمی (باوه گه‌وره) كه دووره له‌هه‌موو لادان و نارێكیهكهوه، ئه‌و هه‌رگیز له‌ریزی موشریك و هاوهڵپهرستاندا نه‌بووه.
حهنیفیهكان خۆیان دورخستۆته‌وه له‌بت پهرستیو داوای یه‌كتاپه‌رستیان كردوه‌و زۆربه‌یان په‌رێزیان له‌كۆمه‌ڵگه‌ی بت په‌رستیی كردووه‌و خۆیان بهخوداپهرستیهوه خه‌ریك كردوه، زاهیدو خۆگره‌وه بوون له‌و خۆشیانه‌ی دونیا كه مرۆڤ سه‌رگه‌ردان ده‌كه‌ن و خودای له‌بیر ده‌بنه‌وه، هه‌روه‌ها یهێك له‌خاسیه‌ته‌كانی دیكه‌ی حهنیفیهكان ئه‌وه بووه كه تێڕاماون له‌ژیان له‌گه‌ردوون و به‌قوڵی بیریان له‌بوون و وجود و خوا كردۆته‌وه، تا ئه‌وه‌ی خوای مه‌زنیان كردۆته خۆشه‌ویستی خۆیان، حهنفیهكان هێنده له‌خودا نزیك بونه‌ته‌وه كه‌ده‌توانین ڕیشه به‌راییه‌كانی ته‌سه‌وف له‌ئیسلامدا بگێڕینه‌وه بۆ حهنیفیهكان، له‌نمونه‌ی ئه‌مانه‌یش له‌سه‌رده‌می پێش هاتنی ئیسلامدا له‌مه‌ككه‌دا هه‌بوون و حهنیفیی بوون وه‌ك : ( قس بن ساعده الایادی، زید بن عمرو بن نفیل، امیه بن ابی الصلت، سوید بن عامر المصگلقی، اسعد أبو كرب الحمیری، ورقه بن نوفل القرشی، زهیر بن ابی سلمی، كعب بن لوی بن غالب، عپمان بن الخارپ، كعب بن لۆی بن غالب) كه ئه‌مه‌ی دواییان یه‌كێكه له‌باوباپیرانی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) كه حه‌نیفی بووه، داوای لهقورهیش كردووه بیر له دروستكردنی زه‌وی و ئاسمانه‌كان و جیاوازی شه‌و رۆژ بكه‌نه‌وه‌و هانی داون كه په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی نه‌پچڕێنن و په‌یمان بپارێزن‌و رۆژی داویی بهبیرهێناونهتهوهو مژده‌ی هاتنی پێغه‌مبه‌رێكی پێدوان كه په‌یدا ده‌بێت.
هه‌روه‌ها یهێكی دیكه لهحهنیفیهكان كه زید بن عمرو بن نفیل بووه‌و پێشتر ناومان هێنا، بت په‌رستی نه‌كردوه‌و حهلچكی بۆ یه‌كتاپه‌رستی بانگهێشت كردووه، ئه‌مه زه‌یده له‌لایه‌ن (الخگاب)ه‌وه ئه‌شكه‌نجه دراوه‌و ناچاری كردووه مه‌ككه به‌جێ بهێڵێت و ناچار بووه رووی له‌ئه‌شكه‌وتی (حه‌را) بكات و له‌وێدا بمێنێته‌وه (بڕوانه الالوسی، ج2 لاپه‌ڕه‌كانی 249-251).
كه‌واته له‌پێش هاتنی ئایینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه، بزوتنه‌وه‌یه‌كی چاكسازی‌و یه‌كتاپه‌رستی هه‌بووه له مه‌ككه‌دا و داوایان له‌خه‌ڵك كردووه، كه چاكه بكه‌ن و له‌خراپه دور بكه‌ونه‌وه، بت په‌رستی نه‌كه‌ن و هاوه‌ڵ بۆ خودا په‌یدا نه‌كه‌ن، كه ژماره‌یه‌ك له‌م حهنیفیانهش له‌چه‌ند سه‌رێكه‌وه ده‌گه‌نه‌وه، به‌پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (محمد) درودی خوای له‌سه‌ربێت، له‌وانه‌ش (كعب بن لۆی بن غالب) كه له‌باوباپیرانی پێغه‌مبه‌ر بووه، هه‌روه‌ها (ورقه بن نوفل القرشی) كه خزمی خه‌دیجه‌ی یه‌كه‌م ژنی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) بووه، هه‌روه‌ها له‌سه‌ری داكیشیهوه (ئامینه‌ی كچی وه‌هه‌ب) كهساێك هه‌بوون حه‌نیفی بوون، وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك لهسهرچاوهكانیش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه (عبدالمگلب)ی باپیری پێغه‌مبه‌ریش، حه‌نیفی بووه.نیشتمانی یه‌كه‌می حه‌نیفیه‌ت
هیچ گومانێكی تێدا نیه كه حه‌نیفیه‌ت ئاینی باپیره گه‌وره‌ی پێغه‌مبه‌ران (ابراهیم الخلیل)ه، وه‌ك قورئانی پیرۆز له‌چه‌ند ئایه‌تێكدا ئاماژه‌ی پێده‌كات و پێشتریش ئاماژه‌مان به‌و ئایته پیرۆزانه كرد، كه‌واته یه‌كه‌م كه‌سێك كه تێراماوه له‌ژیان و بوون و ئاسمان و گه‌ردوون و خۆی به‌دورگرتووه، له بت په‌رستی نیگه‌رانیه‌كی هه‌بووه سه‌باره‌ت به‌و ره‌وشه‌ی كه‌له‌وكاته‌دا له‌ناوچه‌كه‌یدا هه‌بووه ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر بووه، ئیبراهین وه‌ك چیرۆكه قورئانیه‌كان و فه‌رموده‌كان و سه‌رچاوه مێژووییه‌كان ده‌یگێڕنه‌وه، یه‌كه‌م خودایه‌ك كه‌لێی بێزار بووه، ئه‌و بتانه بوون كه‌له‌و سه‌رده‌مه‌دا خه‌ڵك په‌رستویانه ههربۆیهن خۆی لێیان به‌دور گرتووه‌و تێڕاماوه له‌ئاسمان و ئه‌ستێره‌كان كه‌له‌و كاته‌دا په‌رستراون، وه‌ك ئایه‌ته قورئانیه‌كه‌ش باسی ده‌كات ئیبراهیم رۆژو مانگ و ئه‌ستێره‌كان تاقی ده‌كاته‌وه‌و ناتوانێت باوه‌ڕی راسته‌قینه‌ی له‌سه‌ر هیچ یهێك له‌مانه بگیرسێنێته‌وه هه‌ر بۆیه واز له‌هه‌مویان ده‌هێنێت و روو ده‌كات خوای گه‌وره‌و دروستكه‌ری هه‌موو ئه‌مانه و ده‌فه‌رمێت : (انی وجهت وجهی للژی فگر السموات والارچ حنیفا وما أنا من المشركین). واته من رووم كرده ئه‌و خوایه‌ی كه به‌دیهێنه‌ری ئاسمان و زه‌وییه‌و پاك و بێگه‌رده، وه چیدی من موشریك و هاوه‌ڵدانه‌ر نابم بۆ ئه‌و).
سه‌باره‌ت به‌و شوێنه‌ش كه ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ری لێ له‌دایك بووه‌و بۆ یه‌كه‌مجار تێدا ده‌ستی كرد به بانگه‌شه‌كردن بۆ یه‌كتاپه‌رستی و دوركه‌وتنه‌وه له‌بت په‌رستی و هاوه‌ڵ دانان بۆ خودای گه‌وره‌ن سه‌رچاوه مێژوییه‌كان ئاماژه به‌چه‌ند شوێنێك ده‌كه‌ن، به‌ڵام من ئه‌وه‌ی كهبهلامهوه له‌هه‌مویان گرنگتره هی كه‌سێكه كه تاراده‌یه‌ك بێ لایه‌نانه نوسیویه‌تی چونكه خۆی موسڵمان نیه و كوردیش نیه كه ئه‌ویش (ابی ا‌لحسین هلال بن الحسن الصابئی)یه كه‌له‌ساڵی 448 كۆچی‌دا كۆچی مردووه له‌كتێبه‌كه‌یدا (غرر البلاغه) دا ده‌ڵێت: جگه له‌و شاره‌ی حه‌ران كه‌ده‌كه‌وێته باشوری عێراق، شاێكی دیكه‌ی حه‌ڕان هه‌یه ، كهلهبنچینهدا ئه‌م ناوه (به‌هاران)هو، به‌ناوی برایه‌كی حه‌زره‌تی ئیبراهیمه‌وه ناونراوه).
ئه‌م حه‌ران( به‌هاران)ه له‌دورگه‌ی بۆتانه له‌نێوان و ئه‌و و شاری ره‌هادا رۆژه ڕێیهكهو له‌گه‌ڵ شاری ره‌قه‌دا دوو رۆژه ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگای كۆنی موسڵ شام و رۆم، به‌پێی سه‌رچاوه‌كان ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر خه‌ڵكی گوندێكه له‌نزیك گوندی (به‌هاران)ه‌وه كه‌پێی ده‌وترێت (به‌رزی).
كه‌واته ئه‌م پێغه‌مبه‌ر له‌نیشتمانی كورداندا بووه، له‌وكاته‌شدا ئاینی ناوچه‌كه بت په‌رستی بووه، ئیبراهیم په‌رێز له‌و خه‌ڵكه بت په‌رسته كردووه‌و چۆته ناو تێرامانه كه‌سی و تایبه‌تیه‌كانی خۆیه‌وه، تا دواجار له‌سه‌ر ئایینی یه‌كتاپه‌رستی گیرساوه‌ته‌وه، ئه‌م ئاینه‌ی كه بانگه‌شه ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی كاری چاكه‌و پاك بونه‌وه‌و دوركه‌وتنه‌وه له‌خراپه‌و خراپه‌كاری و داوای لێ خۆش بوون له‌خوا له‌و تاوانانه‌ی كه مرۆڤ ده‌یانكات، ئیبراهیم به‌هۆی ئه‌و باوه‌ڕه جیاوازه‌ی و په‌رێزگرتن و رووكردنه زوهدو خواپه‌رستی و تێڕامان و ژیان له‌گه‌ڵ یادی په‌روه‌ردگاریدا له‌لای خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ی خۆی ناسرابوو، بۆیه كاتێك كه له‌رۆژی نه‌ورۆزدا خه‌ڵكی گونده‌كه‌ی ده‌چنه ده‌ره‌وه بۆ سه‌یران و كردنه‌وه‌ی ئاگری به‌هار، ئه‌و ئاگره‌ی كه ئێستا پێی ده‌وترێت ئاگری نه‌ورۆز، كه‌له‌واقیعدا ئاگری به‌هارو شكانی به‌سته‌ڵه‌كی زستانه، كه‌هه‌ر له‌دێرزه‌مانه‌وه له‌م نیشتمانی كورده‌دا ئه‌م ئاگره كراوه‌ته‌وه، نه‌ك په‌رسترا بێت، ره‌نگه هه‌ندێك له‌كوردانی ئه‌و سه‌رده‌مه به‌هۆی نزیكیان لهئێرانیهكانهوه هه‌ندێكیان ئاگرپهرسیتان كردبێت، به‌ڵام ئاگر په‌رستیی ئایینی كوردان نه‌بووه، به‌ڵكو له‌و كاته‌دا ئایینی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ری تێدا بووه، بت په‌رستیی بووه.
وه‌ك سهربوده مێژوییه‌كان ده‌گێڕنه‌وه كاتێك ئیبراهیم ده‌گاته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه بت په‌رستی هاوه‌ڵ دانانه بۆ خودان ئیدی بڕیاری شكاندنی بته‌كان ده‌دات، به‌و شێوه‌یه ئیدی له‌سه‌ر ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ی سزا ده‌درێت و خوای گه‌وره ده‌یپارێزێت، دواتر ناوچه‌كه‌ی خۆی به‌جێ ده‌هێڵێت و ڕوو له‌ناوچه‌ی نیوه دورگه‌ی عه‌ره‌بی ده‌كاتن كه‌له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌و ناوچه‌یه ئاوه‌دان نه‌بووه، به‌ڵكو ته‌نها رێگه‌یه‌كی كاروانی پێدا تێپه‌ڕیوه، ئیبراهیم له‌وێ له‌گه‌ڵ ئیسماعیلی كوڕیدا ماڵێك بۆ خودا‌و بۆ یه‌كتاپه‌رستی بونیاد ده‌نێت.
به‌و شێوه‌یه ئیبراهیم ئاینه‌كه‌ی (حه‌نیفیه‌ت) ده‌گوێزێته‌وه بۆ مه‌ككه، كه دواتریش و له‌سه‌رده‌می له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌رداو به‌تایبه‌تیش له‌دوای ساڵی فیله‌وه و ئه‌و روداوی كه‌وای كرد (ئه‌بره‌هه) نه‌توانێت (كه‌عبه)ی ماڵی خودا كه ئیبراهیم بونیادی نابوو، بیڕوخێنێت و شكستی هێنا، هه‌ر له‌دوای ئه‌و وته‌یه‌ی عبدالمگلب ه‌وه كه به ئه‌بره‌هه‌ی ووت كه‌عبه خاوه‌نی خۆیی هه‌یه ده‌یپارێزێت (مه‌به‌ستی خوای گه‌روه بوو) له‌ڕاستیشدا خوای گه‌وره ماڵه‌كه‌ی خۆیی پاراست هه‌روه‌ك قورئانی پیرۆز جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كاته‌وه، ئیدی وه‌رچه‌رخانێك یان رشابونێك یان بهئاگابونهوهیهك په‌یدا بوو، ئه‌ویش پته‌وكردنی زیاتر‌و پیرۆزكردنی زیاتری كه‌عبه بوو هه‌روه‌ها بایه‌خ پێدان بوو به‌م ماڵه‌و رێكخستنی مه‌راسیمی حه‌ج بوو، ناسانجنی كه‌عبه وه‌ك تاكه ماڵی خوا، وای كرد پێگه‌ی بته په‌رستی له‌مه‌ككه‌دا وورده وورده به‌ره‌و لاوازی بڕوات، له‌دوای روداوی فیلهوهن بزوتنه‌وه‌ی حه‌نیفیه‌ت وه‌ك هه‌ڵگرانی ئیانی ئیبراهیم پێغه‌مبه‌رو وه‌ك یه‌كتاپه‌رستانه وورده وورده چرۆی كرد‌و لایه‌نگرانی له‌ناو خوێنده‌وارترین و رۆشنبیرترین كه‌سانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی مه‌ككه‌دا بۆ دروست بوون كه له‌سه‌ره‌تای ئه‌م بابه‌ته‌وه ناوی ژماره‌یه‌كمان هێنان، ئایینی حه‌نیفیه‌ت، وه‌ك رێنیسانسێك وابوو به‌نسبه‌ت ئه‌و كاته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ككه‌وه، ره‌وتێكی یه‌كتاپه‌رست كه‌داوای ئه‌نجامدانی كاری چاكه‌و دوركه‌وتنه‌وه له‌خراپه‌یان ده‌كرد، داوایان ده‌كرد مرۆڤ دروبكه‌وێته‌وه له‌بت په‌رستی و هاوه‌ڵ بۆ خودا دانان، هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی مه‌راسیمی حه‌ج، وه‌ك یه‌كێك له‌مه‌رجه‌كانی كه‌سی حه‌نیفی و قوربانی كردن له‌پێناو خواداو به‌خشینه‌وه‌ی به‌سه‌ر ههژارانداو خه‌ته‌نه‌كردن و پهرستشكردنی خوای گه‌وره بۆ ئه‌وه‌ی له‌گوناهه‌كانمان خۆش بێت.
حهنیفیهكان هه‌میشه مژده‌یان به‌هاتنی پێغه‌مبه‌رێك ده‌دا كه دێت و ئاینی یه‌كتاپه‌رستی له‌سه‌ر زه‌ویدا بڵاو ده‌كاته‌وه، له‌وكاته‌دا كه حهنیفیهكان مژده‌ی هاتنی (موحممه‌دی) پێغه‌مبه‌ریان ده‌دا، موحممه‌د له‌گه‌ڵ ئه‌بوبه‌كردا له‌نێو ئه‌و توێژه‌دا بوون كه‌هه‌ڵگری (القلق الحنیفی) نیگه‌رانیی حه‌نیفی بوون، ئه‌و توێژه مه‌عریفه خوازه كه سه‌رسام بوون به‌و ئاینه یه‌كتاپه‌رسته.
ئه‌وه‌یش كه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌مان ده‌داتێ كه پێغه‌مبه‌ر (د.خ) پێش ئه‌وه‌ی وه‌حی بۆ بێت، تێكه‌ڵ به نه‌وه‌ی نوێی حهنیفیهكان بوو، ئه‌وه‌یه كه پێش پێغهمبره كه‌سانێكی دیكه‌ی وه‌ك هه‌بوون، كه بۆ تێرامان و خوا په‌رستی و خۆگرتنه‌وه له‌ژیانی دونیایی و په‌رێزگرتن روویان له‌ئه‌شكه‌وتی حهراكردووه، وه‌ك (زید بن عمرو بن نفیل)، یهێك له‌سیماكانی یان سروته‌كانی ئایینی حه‌نیفیه‌ت ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ خۆی بهزوهدو خواپه‌رستیه‌وه سه‌رقاڵ بكات، ده‌ی پێغه‌مبه‌ری خۆشمان پێش ئه‌وه‌ی وه‌حی بۆ بێته خواره‌وه، له‌م ئه‌شكه‌وته‌دا ماوه‌ته‌وه‌و خۆی به‌تێڕامان و خواپه‌رستیه‌وه خه‌ریك كردووهن كه‌واته پێغهمبرهی ئیسلامیش ڕیشه‌كه‌ی له‌ناو هه‌مان خاكی پڕ پیت و به‌ره‌كه‌تی ئایینی یه‌كتاپه‌رستی حهنیفیهتدا بووه، كه باپیره گه‌وره‌ی (ئیبراهیم) له‌گه‌ڵ خۆی هێنا بویه ئه‌و ناوچه‌یه‌وه، پێم وایه هیچ كه‌سێكیش گومان له‌وه ناكات كه پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (موحممه‌د) سڵاوی خوای له‌سه‌ر بێت له‌بنه‌ماڵه‌ی ئیبراهیمه‌و وه‌چه‌ی ئه‌وه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات كه ئایینی یه‌كتاپه‌رستی بازنه‌یه‌كه به حه‌نیفیه‌ت ده‌ست پێده‌كات و به ئیسلامیش كۆتایی دێت و یه‌ك ده‌گرنه‌وه، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر بهقوڵتریش ڕابمێنین هه‌ر یه‌كێكن، جارێكی دیكه له‌م ئایته قورائانیانه ڕابمێنه كه جه‌خت له‌یه‌ك بابه‌تی حه‌نیفیه‌ت و ئیسلام ده‌كه‌نه‌وه: .[ انی وجهت وجهی للژی فگر السموات والارچ حنیفا وما أنا من المشركین].[ ومن احسن دینا م‌من اسلم وجهه لله وهو محسن واتبع مله إبراهیم حنیفا واتخژ الله إبراهیم خلیلا] [ قل اننی هدانی ربی الی صراگ مستقیم دینا قیما مله ابراهیم حنیفا وما كان من المشركین].
كورد‌و دۆزینه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندی ئایینی خۆی
وه‌ك رونمان كرده‌وه نیشتمانی یه‌كه‌می یه‌كتاپه‌رستی كوردستانه‌ن ئه‌و كوردستانه‌ی كه (نوح) پێغه‌مبه‌ر له‌خوای گه‌وره پاڕایه‌وه كه كه‌شتیه‌كه‌ی له‌خاكێكی پیرۆزدا بگیرسێنێتهوهو، خوای گه‌وره‌ش له‌سه‌ر شاخی گوتی (جودی) كه‌شتیه‌كه‌ی گیراساندهوهو جارێكی دیكه مرۆڤایه‌تی له‌م نیشتمانه‌وه به‌هه‌موو جیهاندا بڵاوبۆوه، وه ئه‌مه پیرۆزكردنی میلله‌تی كورد نیه، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی حه‌قیقه‌تێكه، پاشان هه‌ر له‌م نیشتمانه‌وه ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر مه‌شخه‌ڵی یه‌كتاپه‌رستی هه‌ڵكردو بردی نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌بی و له‌وێشه‌وه جیهانی پێ روناككردهوه، پاشان دواین پێغهمبرهیش كه‌له‌دوای ئه‌و پێغهمبرهێكی دیكه نایه‌ت، چونكه پێغه‌مبه‌ر نه‌وه‌ی نه‌بووه‌و، پێغه‌مبه‌رایه‌تیش تایبه‌ت بووه به‌یه‌ك وه‌چه‌ی مرۆڤایه‌تیه‌وه كه‌ئه‌ویش له‌ئاده‌مه‌وه درێژده‌بێته‌وه بۆ (نوح)و (ئیبراهیم)و هه‌موو پێغهمبهركانی دیكه‌و له(موحمه‌د)ی پێغه‌مبه‌ری خۆشمان‌دا كۆتایی پێدێت.
دوای هاتنی ئایینی پیرۆزی ئیسلامیش كورد باشترین پاڵپشت بووه بۆ ئایینی پیرۆزی ئیسلام و خزمه‌تی بێ وێنه‌ی به‌و ئاینه كردووه، نه‌ك وه‌ك پشتیوان و مهوالیهكن به‌ڵكو وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌م ئاینه‌ی به‌رۆحی خۆی زانیوه، چونكه سه‌رچاوه‌ی ئه‌م ئاینه كه ئایینی حهنیفیهته له‌كوردستانه‌وه كۆچی كردوه بۆ مه‌ككه‌و دواتریش ئیسلام به‌كورد نه‌گه‌یشووه وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ندێك كه‌س له‌رووی مێژوییه‌وه وا باس ده‌كه‌ن كه‌وا كورد له‌ساڵی ئه‌وه‌نه‌و ئه‌وه‌نه‌ی كۆچی‌دا ئیسلامی پێگهیشتووهن ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره كه ئه‌گه‌ر بۆ كه‌سێك غه‌یره كورد شیاوبێت بیكات ئه‌وا گوناهه هه‌ر كوردێكی مێژوونوس بكه‌وێته ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌وه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی ڕاسته بیڵێین ئه‌وه‌یه كه له‌دوای هاتنی دواین پێغه‌مبه‌ره‌وه كه (موحممهده) ئیسلام گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ زێدی خۆی، زێدی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی، كه كوردستانه.
به‌م شێوه‌یه ئێمه‌ی كورد وابه‌سته ده‌بینه‌وه به‌ئیسلامه‌وه، ئیسلامێكی حهنیفیی، ئێمه باپیره گه‌وره‌مان كه ئیبراهیمه حهنیفیی بووه‌ن فه‌رمانی به‌چاكه كردووه‌و داوای كردووه خه‌ڵك خۆیان به‌دور بگرن لهخراپهكردن، داوای یه‌كتاپه‌رستی كردووهن له‌داوی هاتنی پیرۆزی ئیسلامیشه‌وه وه‌ك درێژكراوهیهكی حه‌نیفیه‌ت ئێمه حه‌نیفی موسڵمانین و هیچی تر، .[ انی وجهت وجهی للژی فگر السموات والارچ حنیفا وما أنا من المشركین].[ ومن احسن دینا م‌من اسلم وجهه لله وهو محسن واتبع مله إبراهیم حنیفا واتخژ الله إبراهیم خلیلا] [ قل اننی هدانی ربی الی صراگ مستقیم دینا قیما مله ابراهیم حنیفا وما كان من المشركین].
پێم وایه ئه‌مه باشترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كه له‌رووی ئاینیه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی كورد وه‌ك میلله‌تێك خۆمانی تێدا ببینینه‌وه، وه هه‌ر جۆره ئینتماییهكی مه‌زهه‌بی به‌دوور له‌ئیسلام، یان ئینتیمایه‌كی سیاسی بۆ هه‌ر ره‌وت و بزوتنه‌وه‌یه‌كی ئایینی بۆ ئێمه‌ی كورد له‌پێگه‌ی مێژووی ئایینی خۆمان كه‌م ده‌كاته‌وه، پاشانیش پاراستنی تایبه‌تمه‌ندیی ئایینی بۆ هه‌موو میلله‌ت و نه‌ته‌وه‌یه‌ك پێویسته، چونكه پێموایه ئایین یه‌كێكه له‌پێكهێنه‌ره‌كانی نه‌ته‌وه‌كان، چونكه هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك نیه كهبهجۆرهێك له‌جۆره‌كان تایبه‌تمه‌ندیی ئایینی و مه‌زهه‌بی خۆی نه‌پاراست بێت و سه‌ر سه‌ختانه به‌رگریی لێنهكاتن به‌ئێستاشه‌وه. ره‌نگیشه زیاده‌رۆیی نه‌بێت ئه‌گه‌ر بڵێم ئێمه كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه‌تائێستاش خاوه‌ن قه‌واره‌ی سیاسی و سه‌ربه‌خۆی خۆمان نینن یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی نه‌دۆزینه‌وه‌و ده‌ست پێوهنهگرتنی تایبه‌تمه‌نی ئایینی خۆمان بووه، ڕاسته ئێمه موسڵمان بووین، به‌ڵام به‌داخه‌وه سۆزی ئاینیمان كه‌مه‌ندكێش نه‌بووه بۆ دۆزینه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندی و جێگه‌و پێگه‌ی خۆمان له‌ناو ئاینه‌كه‌دا، ئێمه به‌زمان و نه‌ریت و خاك و هه‌موو شته‌كانی دیكه كه‌پێویستن بۆ بوونی نه‌ته‌وه‌یه‌ك ته‌واوین، به‌ڵام له‌رووی ئینتیمای ئاینیمانهوه ته‌واو نینن به‌ڵكو شێواوین، ئێمه هه‌تا ئێستا ئه‌و بزوتنه‌وه ئایینیانه‌ی كه‌هه‌مانه چ وه‌ك پارتی سیاسی بن یان مه‌زهه‌بی یان رۆحی، ئینتیمایان بۆ ره‌وت و مهزههبانێك هه‌یه كه بێگانه‌ن به ئێمه ، جگه له‌و كۆمه‌ڵه رۆحیه‌ی كه ته‌به‌نی په‌یامه‌كانی نهوهرهسیان كردووه كه‌له‌ڕاستیدا نازانم بوونیان ماوه یان نا، هه‌موو ئه‌و ره‌وته ئیسلامییه سیاسیانه‌ی له‌كوردستاندا هه‌ن، هێنده‌ی نوسینه‌كانی بیرمه‌نده ئیسلامییه سیاسیه‌كانی تونس و جهزائیرو سودان و میسر ده‌خوێننه‌وه هێنده په‌یامه‌كانی سه‌عیدی كوردی (نه‌وره‌سی) ناخوێننه‌وه. ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ئێمه زیاتر تایبه‌تمه‌نی ئایینی خۆمان وون بكه‌ین و له‌رووی ئایینیه‌وه نامۆ ببینه‌وه به‌خۆمان.– تۆخكردنه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندیمان وه‌ك پێشتر رونمانكرده‌وه، ئێمه له‌رووی مێژوییه‌وه ئینتیمامان بۆ ئایینی ئیبراهیم هه‌یه كه ئایینی (حه‌نیفیه‌ت)ه و ، ئه‌م ئینتمایهشمان دوای هاتنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام له‌و ئاینه‌دا جه‌خت لێده‌كه‌ینه‌وه به‌وپێیه ئێمه حهنیفییهكهی موسڵمانی یهكتاپهرستین و سورین له‌سه‌ر ئه‌و په‌یامه‌ی كه‌پێغه‌مبه‌ری ئیسلام له دوو توێی قورئاندا هێناویهتهی بۆ مرۆڤایه‌تی و له‌گه‌ڵ ئایینی ره‌سه‌ن و پێشوی خۆشمان‌دا یه‌ك ده‌گرێته‌وه كه حهنیفیهتهن كه‌واته ئێمه حهنیفییهكهی موسڵمانین (.[ انی وجهت وجهی للژی فگر السموات والارچ حنیفا وما أنا من المشركین]
– له‌رووی مه‌راسیم و سروته ئاینیه‌كانه‌وه په‌رله‌مانی كوردستان بڕیار له‌سه‌ر تۆخكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك مه‌راسیمی ئایینی ئیسلام بدات كه پێشتر ئایینی حه‌نیفیه‌ت جه‌ختی له‌سه‌ر كردونه‌ته‌وه كه‌ئه‌وانیش : بانگه‌شه‌كردن بۆ یه‌كتاپه‌رستی و ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌جه به‌و پێه‌ی ئیبراهیم یه‌كه‌م كه‌سێك بووه ماڵی بۆ خودا بونیاد ناوه‌و داوای كردووه حه‌جی ماڵی خوا بكرێت.
– ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌تی خه‌ته‌نه‌كردنی مناڵانی كوڕ به‌شێوه‌یه‌كی ساڵانه‌و به‌خۆڕایی له‌هه‌رێمی كوردستاندا، چونكه ئه‌م كاره یه‌كێك بووه له فه‌رزه‌كان له‌ئایینی حهنیفییهتداو ئیسلامیش جه‌ختی لێده‌كاته‌وه‌و توێژینه‌وه پزیشكییه‌كانیش سه‌لماندویانه كه خه‌ته‌نه‌كردنی مناڵانی كوڕ (نه‌ك كچ) له‌رووی ته‌ندروستیه‌وه زۆر به‌سووده‌و ته‌نانه‌ت له‌وڵاتێكی وه‌ك ئه‌مریكدا كه‌پێشتر خه‌ته‌نه‌كردنی كوڕان نه‌بوون ئێستا به‌رێژه‌یه‌كی هه‌ره گه‌وره ئه‌م كاره ده‌كرێت بۆ مناڵانی كوڕ.
– له‌مه‌راسیمی ساڵاتهی حه‌جدا حاجیانی كورد ئه‌گه‌ر بكرێت به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان ئیدی به‌شێوه‌ی ره‌سمی بێت یان نا ڕه‌سمی خزمه‌تی ماڵی خوا (كه‌عبه) بكه‌ن، ئه‌ویش وه‌ك ئه‌وه‌ی كه باپیره گه‌وره‌ی ئێمه ئه‌و ماڵه‌ی دروست كردووه بۆ ئه‌وه‌ی خودای تێدا بپه‌رسترێت و ئێستاش ئێمه سورین له‌سه‌ر ڕاگرتنی ئه‌و ماڵه‌و خزمه‌تكردنی، هه‌ڵبه‌ته نازانم ئه‌م بابه‌ته‌ی من و ئه‌م پێنشارانهم چوون سه‌یری ده‌كرێت و به‌چ میكانیزمێك ده‌كرێت جێ به‌جێ بكرێن، به‌ڵام ئه‌وه قه‌ناعه‌تی منه، كه‌پێم وایه ده‌بێت ئێمه‌ی كورد تایبه‌تمه‌ندییه‌كی ئایینی ڕاسته‌قینه‌ی خۆمان هه‌بێت، ئه‌مه له‌لایه‌كه‌وه روویه‌كی باش و ته‌ندروستی ئاینداری ئێمه ده‌رده‌خات و دورمان ده‌خاته‌وه له دروستكردنی هه‌ندێك ئینتمای نامۆ‌و به‌ستنی ڕایه‌ڵ و ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی كه تایبه‌تمه‌ندی ئایینی و مێژوویی و كلتوری ئێمه پێشێل ده‌كات و دهیژاكێنێت و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئه‌م جۆره ئینتیما ئایینه‌یه بهپوخترین شێوه به‌بێ هیچ تۆمه‌ت بۆ دروستكردنێك ئێمه به‌ئایینی ڕاست و دروستی ئیسلامه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه‌و بگره ره‌نگه پێگه‌یه‌كی رێزدارتریش بۆ خۆمان له‌جیهانی ئیسلامی‌دا دروست بكه‌ین.
muhammadchya@yahoo.com