
له گه‌ڕانه‌وه‌دام……عیساخدر
بۆچی خهونهكان
له‌ئاقاری چاوی مندا
بێ ڕه‌نگ بوون و به‌سه‌رچوون!؟
كه هه‌تاو نه‌دزم
به‌ویستی كێ؟ به‌پرسی كێ؟
تیشكه‌كان ده‌مسوتێنن
كێ له گوناهه‌كان ده‌بورێ!؟
*** *** ***
ئه‌ی خودایه..
تفت و تاڵی شه‌ڕاب
ناگۆڕمه‌وه
به‌دوو هه‌ناری حه‌رام
كه له‌سینه‌ی(ئه‌و) روابێت
سودی چییه
دێره شیعرێك ده‌نووسم
بۆ گومڕایی خۆم؟
له خه‌وێكی تر..
به‌ئاگادێم و
هه‌ره‌س به‌و ته‌مه‌نه دێنم
كه ڕۆژه‌كانی چاوه‌ڕێت بووم.
*** *** ***
له‌م ده‌ڤه‌ره..!
په‌روانه‌كان سوتان و
گوڵه‌كان پیربوون
به‌ده‌ست رۆژگاره‌وه
هیچ مه‌یسه‌ر نه‌بوو
بۆ مه‌عشوقه دڵشكاوه‌كان تاكو خودا
لهحهشردا ئه‌شكه‌نجه‌یان بدات
*** *** ***
گوێت ههلمهخه…!
بۆ هه‌نیسك و گریانم
لهگهڕانهوهدام
به‌بێ خه‌ون
به‌بێ ڕه‌نگ
به‌بێ عشق
ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆلات خودایه.
isa_khidhir@yahoo.com