Skip to Content

Friday, December 13th, 2024
سیرو نوکته‌و گه‌نده‌لی…..وه‌رگێر مسته‌فا ڕابه‌ر

سیرو نوکته‌و گه‌نده‌لی…..وه‌رگێر مسته‌فا ڕابه‌ر

Closed
by July 19, 2009 گشتی

سیرو نوکته‌و گه‌نده‌لی
وه‌رگێر مسته‌فا ڕابه‌ر

 

سیر باشتره‌ یان پیاز؟
  بازرگانێك به‌ مه‌به‌ستی فرۆشتنی كاڵاكانی ‌سه‌فه‌رێكی دورو درێژی گرته‌به‌ر رۆژێك گه‌یشته‌ كاروانسه‌رای پاشایه‌ك كه‌ڵ و  په‌ڵه‌كانی خۆی نیشان دان ، پاشای گه‌وره‌ شته‌كانی به‌دڵ بوون هه‌ندی شتی لێكڕی ، پاشان توره‌گه‌یه‌كی بینی له‌ولاوه‌ به‌ ته‌نیا دانرابو‌  پرسیاری كرد ئه‌ی ئه‌و توره‌گه‌ چیه‌ له‌وێ دانراوه؟‌  بازرگانه‌كه‌ ووتی هیچ نیه‌ شتێكی ساده‌ی تایبه‌ت به‌خۆمه‌ بۆ چێشت كردن به‌كاری دێنم.  پاشا پرسی چی پێده‌لێن بازرگان ووتی گه‌وره‌م خاوه‌نشكۆ پێی ده‌لێن پیاز.
پیاز ! هه‌رگیز گوێم له‌وناوه‌ نه‌بوه‌ و نه‌شم بینیوه‌ ،‌ بازرگانه‌كه‌ ووتی كه‌وابێ رێگه‌م بده ‌با خواردنێكی به‌ پیازتان بۆ دروست بكه‌م .
كه‌ خواردنه‌كه‌ی‌ ئاماده‌كرد پاشا تامی كرد ووتی له‌ژیانما شتی وا به‌تام و له‌زه‌تم نه‌خواردوه‌ حه‌زده‌كه‌م هه‌موو پیازه‌كه‌ت لێ بكڕم له‌خه‌میشی دامه‌به‌ تورگه‌كه‌شت بۆ پڕده‌كه‌م له‌ شتی نایاب  .
 بازرگان له‌ڕێگه‌ی گه‌رانه‌وه‌یدا توره‌گه‌كه‌ی كرده‌وه‌ واقیوڕما كه‌بینی پڕكراوه‌ له‌ زێرو و دوڕو مه‌رجان شتی وا به‌نرخی له‌ ژیانیدا نه‌بینی بوو كه‌گه‌رواه‌ ماڵ ده‌نگو‌باسی ئه‌و خۆشبه‌ختیه‌ی بازرگان به‌ناو خه‌ڵكدا بڵاو بۆوه.‌
  بازرگانێكی تر ویستی ئه‌مێش به‌ختی خۆی تاقیبكاته‌وه‌ به‌ گه‌شتێكی درێژخایه‌ن به‌رێكه‌وت و گه‌یشته‌ هه‌مان كاروانسه‌را و باری وولاخه‌کانی  كرده‌وه‌ ، توره‌گه‌یه‌كی له‌ولا به‌ته‌نیا دانا ،  پاشا هه‌ندێک له‌ کاڵاکانی کڕی چاوی به‌ملاو به‌و لادا گێڕا  سه‌یرێکی ئه‌و توره‌گه‌ی ‌كرد كه ‌له‌ولا به‌ته‌نیا دانرابو پرسیاری کرد ئه‌و توره‌گه‌ چی تیایه؟‌ بازرگانه‌كه‌ ووتی شتێكی وانیه‌ هه‌ندی پێداویستی خۆمه‌ بۆ چێشت به‌كاری  دێنم پاشا پرسی چی پێده‌لێن بازرگان ووتی گه‌وره‌م خاوه‌نشكۆ پێی ده‌لێن سیر!
سیر! له‌ژیانما ناوی سیرم نه‌بیستوه ، ‌بازرگانه‌كه‌ ووتی كه‌واته‌ ده‌كرێ خواردنێكی به‌سیرتان بۆ دروست بكه‌م ؟
كاتی له‌خوارندنی چێشته‌كه‌ بونه‌وه‌ پاشا ووتی ده‌ستت خۆشبی به‌راستی خواردنێكی به‌تام بوو حه‌زده‌كه‌م هه‌موو سیره‌كه‌ت لێبكڕم بێگۆمان ‌ توره‌گه‌كه‌ت پڕ ده‌که‌م له‌ شته‌ به‌نرخه‌کانی  خۆمان ، کاتێ بازرگان به‌ره‌و ماڵ ده‌گه‌ڕاوه‌ له‌ڕێگا سه‌ری توره‌گه‌كه‌ی كرده‌وه‌ بینتی پڕكراوه‌ له‌ پیاز!!
  سه‌رچاوه کتێبی:‌
Raise Your Glasses

به‌ گه‌نده‌ڵی خۆ پێگه‌یاندن:
قه‌ڵێک له‌کاتێدا  له‌گه‌ل گایه‌ک خه‌ریکی ده‌مه‌ ته‌قێ ده‌بیت  به‌حه‌سره‌ته‌وه‌ هه‌ناسیه‌کی هه‌لکێشاو  ووتی چه‌ندم پێخۆشه‌ بتوانم‌ بفڕمه‌ سه‌ر ئه‌و دره‌خته به‌رزه‌ به‌لام هێزو توانام نیه‌  گایه‌که‌ وه‌لامی دایه‌وه‌ باشه‌ بۆچی هه‌ندێک ده‌نوک له‌ ریخه‌که‌ی من ناده‌یت زۆر ووزه‌ی تیایه‌ . قه‌له‌که‌ هه‌ندێک ریخه‌که‌ی خوارد هه‌ستی کرد ووزه‌یه‌کی زۆری پێ ده‌به‌خشی ئه‌وه‌بو ‌توانی بفریته‌ سه‌ر  لقی یه‌که‌می دره‌خته‌که‌  رۆژی پاشتر  پاش ئه‌وه‌ی بڕێکی زیاتری خوارد توانی بفریته‌ سه‌ر لقی دووه‌م  دواجار دوای دوو هه‌فته‌ توانی بگاته‌ سه‌ر لقه‌‌ هه‌ره‌ به‌رزه‌که‌ ،‌ به‌لام زۆری نه‌برد له‌لایه‌ن ڕاوکه‌رێک به‌دی کرا و ته‌قه‌ی لێکردو له‌سه‌ر دره‌خته‌که‌ی خسته‌ خواره‌وه‌ . مۆرال له‌م چیڕۆکه‌دا ئه‌وه‌یه‌ ئه‌شێ‌ له‌‌هه‌لومه‌رجێکی گه‌نده‌لدا بگه‌یته‌‌ پله‌یه‌کی به‌رز به‌لام ره‌نگه‌ هه‌تا سه‌ر نه‌ت پارێزیت.   
– به‌نوکته‌یه‌ک تۆڵه‌ی خۆی کرده‌وه‌
ژن و مێرێک به‌بۆنه‌ی ساڵیادی په‌نجا ساله‌ی  پێکه‌وه‌ ژیانیان . هه‌ر سێ رۆله‌ سه‌رکه‌وتوه‌که‌یان بانگ کرد تا له‌سه‌ر‌شه‌ره‌فی ئه‌و یاده‌ له‌سه‌رخوانی ئێواره‌ی رۆژی یه‌کشه‌ممه‌یان‌ ئاماده‌بن. کوڕی یه‌که‌میان هات و پیرۆزبایی ساڵیادی هاوسه‌رگیری له‌ داده‌و بابه‌ی خۆی کرد ووتی به‌داخه‌وه‌ کارێکی کتوپڕم هاته‌ پێش له‌ نه‌خۆشخانه‌ خۆتان ده‌زانن له‌گه‌ل نه‌خۆشیک دره‌نگم به‌سه‌رداهات ده‌رفه‌تم نه‌بو که‌ دیاری یه‌کتان بۆ بینم . باوکی‌ ووتی گوێ مه‌ده‌یی گرینگ ئه‌وه‌یه‌  ئێمه‌ هه‌موو مان ئێستا به‌یه‌که‌وه‌ین.
کوڕی‌ دووه‌می گه‌یشت و پیرۆزبایی له‌ داده‌و بابه‌ی‌ ئازیزی کرد ووتی باوکه‌گیان به‌په‌له‌ ژوری دانیشتنی دادگا ده‌رچوم و ده‌رفه‌تم نه‌بو شتێکتان بۆ بکڕم باوک ووتی هیچ نیه‌ زۆر دلخۆشم به‌وه‌ی که‌ توانیت ئاماده‌ بیت.
 پاشان کچه‌که‌یان گه‌یشت  ووتی ساڵیادتان پیرۆزبیت‌ به‌لام زۆر به‌داخه‌وه‌ کارگێری کومپانیا  منی نارده‌ ده‌ره‌وه‌ی شار به‌راستی زۆر سه‌رقاڵبوم بۆیه‌ ماوه‌م نه‌بوو شتێک له‌گه‌ل ده‌ستی خۆم بینم ، هه‌مدیسان باوک ووتی خه‌م نیه‌ چاک نیه‌  هه‌ر پێنجمان ئه‌مڕۆ به‌یه‌که‌وه‌ین.
  پاش ئه‌وه‌ی له‌خواردنی نان ومیوه‌و شیرینی بونه‌وه‌ باوکه‌که‌یان ووتی شتێک هه‌یه‌ ده‌مێکه‌ من و دایکتان حه‌زده‌که‌ین بۆتان باس بکه‌ین خۆتان ده‌زانن ئیمه‌ زۆر هه‌ژارو ده‌ست کورت بوین له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا توانیمان هه‌ریه‌ک له‌ ئێوه‌ بنێرینه‌ زانکۆ.
 به‌درێژایی ئه‌و سالانه‌ش من و دایکتان زۆر ته‌با بوین و یه‌کترمان خۆش ویستوه‌ به‌لام حه‌یف ده‌رفه‌تێکم ده‌ست نه‌که‌وت که‌ دایکتان له‌خۆم ماره‌ بکه‌م.
هه‌رسێ مناله‌کان به‌سه‌ر سوڕمانه‌وه‌ ووتیان مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه‌ ئێمه‌ زۆڵین ،  پیره‌ باب‌ ووتی  بێگومان زۆڵ و زۆڵی  بێ نرخیش.‌ ‌
 سه‌رچاوه:‌
     http://www.thehumorarchives.com/
 
 

Previous
Next