كاركردن وڕه‌هه‌نده‌كانی كاریگه‌ری به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه وئافره‌ت به‌تایبه‌ت
كاركردن وڕه‌هه‌نده‌كانی كاریگه‌ری به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه وئافره‌ت به‌تایبه‌ت
سه‌میره حسێن جاف /
كاركردن ئه‌و جهمكه پێرۆزه‌یه كهپابهندمان ده‌كات به‌ژیان ووزه وخۆشی وئاسودهییهكی بێ وێنه‌مان پێ ده‌به‌خشێ، نكۆڵی له‌وه‌دا ناكرێ ئه‌گه‌ر مرۆڤ له پرۆسیسی ژیانی رۆژانه‌یدا چه‌ند ده‌به‌خشێ به‌كار له‌ریگه‌ی به‌رهه‌م وخزمهتگهیاندنی جۆر به‌جۆری به‌سوود بهكۆمهڵگهكهی كه‌خودی ده‌رئه‌نجامی ئه‌و كارانه بنه‌ما بۆ كۆمه‌ڵ داده‌نێ وڕه‌وتی پێشكه‌وتنی یاخود پاشكه‌وتنی دیاری ده‌كات، ئه‌وه خودی كاركردن كۆمه‌ڵێ سوود به‌هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانی ده‌روونی وئابووری وكۆمه‌ڵایه‌تی وههزری وئایینی وته‌نانه‌ت سیاسیش به‌مرۆڤ ده‌به‌خشێ ، هه‌ربۆیه ئه‌وه ئێمه‌ین پێویستیمان به‌كاره نه‌ك كار! یاخود به‌شێوه‌یه‌كی روونتر ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی كار ده‌یبه‌خشێ به‌مرۆڤ چ له‌ڕووی مادی بێ یاخود میناكی پتره له‌وه‌ی ئێمه‌ی مرۆڤ پێی ده‌به‌خشین ، هه‌ڵبه‌ت مرۆڤیش كه‌له و دووتوخمهی نێر‌و ومێ پێكدێ وئه‌م دوو توخمه‌ی كۆمه‌ڵگه سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی كارن، ئیتر ئه‌و كاره جه‌سته‌یی بێ یاخود هه‌زری ئه‌وه هه‌ر پیرۆزه ویه‌كێك له‌و مه‌رجانه‌ی پیرۆزی ده‌كات ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ ئه‌نجامه‌كه‌ی پۆزه‌تیڤ بێ له‌خزمه‌ت كۆمهڵدابێ ، ئه‌گه‌ر سه‌یری چه‌مكی كار بكه‌ین له‌سه‌ر ئاستی جیهان ورێژه‌ی كاری هه‌ردوو توخمی ژن وپیاو ورێژه‌ی سه‌رمایه‌ی كاروهۆكاری نزمی یاخود به‌رزی ئه‌م رێژه‌یه وكاریگه‌ری له‌درووستبوونی جۆره نادادپه‌روه‌رییه‌ك كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ونهگهتیڤ داشكاوهتهوه سه‌ر ژیانی ئافره‌ت ئه‌وه بومان ده‌رده‌كه‌وێت كه چ جیاوازییه‌ك هه‌یه له‌بواری كاردا بۆ ئه‌م دووتوخمهی مرۆڤ ، بۆ نموونه دوایین ئامار ی جیهانی ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه كه 2 له‌سه‌ر 3ی ئافره‌تان له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌ژدارن له‌پرۆسه‌ی كاردا، واته به‌رێژه‌ی (66%) له كاتێكدا رێژه‌ی ده‌ستكه‌وتی مادی ئافره‌تان له‌و كارانه‌دا وله سه‌ر ئاستی جیهان ده‌كاته ( 10 %) واته (100) ملیار ، ورێژه‌ی سه‌رمایه‌ی ئافره‌تان له‌سه‌ر ئاستی جیهان ده‌كاته (1%)
واته ( 1 ملیار) ، ئه‌مه له‌كاتێكدا ئه‌و رێژه‌یه زۆر له‌وه كه‌متر ونزمتره به‌به‌راورد به‌و ههمووكاتهی كه ئافره‌ت ته‌رخانیكردووه بۆ كار به‌رامبه‌ر كه‌مترین داهاتی مادی یاخود سه‌رمایه، ئه‌مه‌ش بۆ كۆمه‌ڵه فاكته‌رێك ده‌گه‌ڕێته‌وه كه گرنگترینیان كێشه‌ی نه‌خوێنده‌واریه كه ئافره‌تان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ڕووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه وده‌بنه قوربانی جه‌هاله‌ت وپاشكهوتنی له زانست و ئه‌مڕۆ ( 2له‌سه‌ر3) واته(66%) رێژه‌ی نه‌خوینده‌واری له‌سه‌ر ئاستی جیهان ئافره‌تان پێكیدێنن ، كه ئه‌مه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ ئافره‌ت له‌سه‌ر ئاستی جیهان چه‌وساوه‌یه له‌ڕووی ئابووری وهێشتا نه‌گه‌یشتووه به‌و ئاسته‌ی كه بتوانن ببنه خاوه‌ن سه‌رمایه‌ی به‌هێزی یاخود خاوه‌ن ئابووریه‌كی تایبه‌ت وسه‌ربه‌خۆی خۆیان . ئه‌م خاڵه‌ش واته نه‌خوێنده‌واری ونزمی ئاستی ئابووری ئافره‌تان دوو فاكته‌ری به‌هێزن بۆ مانه‌وه‌ی ئافره‌تان له‌ئاستێك كه رێگه خۆشكهرنهبێ بۆ به‌ژداریان وبه‌شێوه‌یه‌كی به‌هێز له پرۆسیسی سیاسی كه له توانایدابێ كۆمه‌ڵێ یاسا دارێژێ بۆ خه‌لاسبوونی ئه‌و به‌شه‌ی دیكه‌ی مرۆڤایه‌تی لهونادادپهروهریه ، یاخود هه‌رنه‌بێ ببێته هێزی فشار له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات . ئه‌و دوو فاكته‌ره‌ی باسم لێوه كرد، نه‌خوێنده‌واری ونزمی ئاستی ئابووری ئافره‌تان دووفاكتهرن كه له په‌یماننامه‌ی ( سیداو) (كه له‌ساڵی 1981 دانراوه و عێراق یه‌كێك بووه له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی دانی پێناوه وله میسداقییه‌تی بیگومانبووه، وتائێستاش ئافره‌تان له‌بزوتنه‌وه‌ی به‌رده‌وامیان كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن وبههیوان كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش دانی پیابنێ وكاری جیدی له‌سه‌ر بكات ) باسی لێ كراوه وهۆكارو چاره‌سه‌ری تیا شیكراوهتهوه وه‌ك دوو فاكته‌ری بنه‌ره‌تی بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی ئافره‌تان له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی رۆژهه‌ڵات به‌تایبه‌ت، وده‌بێ چاره‌سه‌ر بكرێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فاكته‌ری دووه‌م كه ئابووریه به‌ده‌ست نایه ئه‌گه‌ر فاكته‌ری یه‌كه‌م كه نه‌خوێنده‌واریه چاره‌سه‌ر نه‌كرێ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گۆڕان به‌غیابی ئه‌قل وههزر نایه‌ته دی به‌ڵكو به‌بوونی ئه‌قل پرۆسه‌ی گۆڕانیش به‌رئه‌نجام ده‌بێ ، بوونی ئه‌قڵیش ده‌رئه‌نجامی به‌ژداری ئافره‌تانه له پرۆسه‌ی رۆشهنبییری وخۆبردنه به‌ر خوێندن وفێربوون تاوه‌كو ژینگه‌ی له‌بار بۆ ژیان ده‌سته‌به‌ربكات له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه ، وه‌ك ڕوونیشه زۆر جار تاك ژینگه ده‌گۆڕی وپێچهوانهكهشی دروسته واته ژینگه تاك ده‌گۆڕی ! ولهم نێوانهدائافرهتان بهخۆهۆشیاركردنهوه ده‌توانن ئه‌و ژینگه‌یه دروستكه‌ن كه خزمه‌ت به مرۆڤایه‌تی به گشتی ومرۆڤبوونیان به‌تایبه‌تی ده‌گه‌یینێ.