یاده‌کانت …… باوکی دیار
یاده‌کانت
کۆترێکی شین باوی یاخین
له ئاسمانی تاراوگه‌دا
دێن وده‌ڕۆن
کاتێک زه‌مه‌ن
وه‌رزی به‌هاری برده‌وه
تارمایی… گوڵی داپۆشی
هه‌ر ته‌نها دڵ
لهههوارگه .. ماوه‌ته‌وه
ئه‌ویش له‌یادی زامی تۆ
له‌ته‌مه‌نی وه‌رزی خاکه
ده‌ڕوێته‌وه
ئه‌ی نازانیت
ئه‌و گوڵه ئه‌رخه‌وانه‌ی
تارای شه‌وگار
پاسداری بوو
له‌یادی خۆی
ڕه‌ونه‌قی .. باخچه‌ی به‌هه‌شتی
پاشآیهک بوو
ده‌ی وه‌ره‌وه بهرهوئهمرازی نهێنیم
دڵ و…خاک
له‌یه‌ک ڕه‌وه
ئیتر چۆن دڵ ، ده‌سته‌به‌ری یادهکانم
ئه‌بێته‌وه
خه‌ونی ڕۆژی یاده‌کان
بهیاقوتی یادی جاران
ملوانکه‌یان هۆنیه‌وه
من ئاشنایی ڕۆحێکم
گۆڕینی….روومه‌ت و شێوه
یه‌خسیری وه‌رزێکه
له‌ده‌ست بازی یاده‌کانت
که‌ی دێته‌وه
کاتێ تۆم ویست
له هیلانه‌ی پهڕهسیلکه
ژوری یادم کرده‌وه
لهزریزهی ئه‌ستێره‌کان
له جریوه‌ی باڵنده‌کان
گۆرانیم بۆت هۆنیه‌وه
وا ئیستاکه
له لق وپۆی ڕومه‌ت ودڵیکه
شه‌تڵی یادی ئه‌وینی تۆ
ده‌ڕوێته‌وه