
له‌گه‌ڵ پاوڵ لینچ وه‌زیری ویلایه‌تی باس
ڕاگه‌یاندنی ڕوژنامه‌وانی ژماره 8
که‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنێکی شه‌فاف له کوردستاندا 2009- ئۆسترالیا
پاوڵ لینچ وه‌زیری ویلایه‌تی New South Wales هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستان و ئه‌گه‌ری ڕوودانی توند و تیژی له‌گه‌ڵ وه‌زيری ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیا ده‌داته به‌ر باس
Paul Lynch, Minister for Ageing, Minister for Disability Services, and Minister for Aboriginal Affairs
پاش نیوه‌ڕوی ڕۆژی هه‌ینی 17.7.2009 دوو نوێنه‌ری که‌مپه‌ینی هه‌ڵبژارنێکی شه‌فاف له کوردستاندا 2009-ئوسترالیا له گه‌ل Paul Lynch کۆبووکهوه و سه‌ره‌ڕای خستنه به‌رباسی لایه‌نه جۆراوجۆره‌کانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی کوردستان، ڕووناکی تایبه‌تیان خسته سه‌ر ئه‌گه‌ری ڕوودانی توند و تیژی به‌ربڵاو له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنی کوردستان.
پاوڵ لینچ سه‌ره‌ڕای چه‌ند پۆستی وه‌زاره‌تی و ئه‌ندامی مه‌جلیسی یاسادانانی ویلایه‌تی، نوێنه‌ری ناوچه‌ی Liverpool له شاری سیدنیشه که زۆربه‌ی کورده‌کانی دانیشتووی سیدنی له‌م ناوچه‌یه ده‌ژین و مه‌کته‌بی نوێنه‌رایه‌تی حکوومه‌تی کوردستان له ئوسترالیاش هه‌ر له‌م شوێنه‌یه.
له‌م دیداره‌دا نوێنه‌رانی که‌مپه‌ین سه‌ره‌تا باسێکیان سه‌باره‌ت به گرینگی و جیاوازی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه و ئه‌گه‌ری تێکدانی باڵانسی ده‌سه‌ڵات به هۆی به‌شداری به‌ربڵاوی خه‌لک و دنگی دژه ده‌سه‌ڵاتی ئێسته پێشکه‌ش کرد. پاشان نیگه‌رانییه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردی یان باس کرد، له‌وانه: ده‌ستێوه‌ردانی ده‌نگه‌کان، به‌کار هێنانی ده‌نگی هێزی چه‌کدار و ئاسایی حکوومی بۆ قازانجی حیزبی، ده‌رکردنی نایاسایی خه‌لک به هۆی لایه‌نگری له هێزه‌کانی تر بێجگه له دوو هێزه سه‌ره‌کییه‌که، ڕێگه نه‌دان به کورده‌کانی دانیشتووی ده‌ره‌وه له ده‌نگدان و هه‌روه‌ها مه‌ترسی ئه‌گه‌ری ڕوودانی توندتیژی به‌ربڵاو و سیستماتیک به تایبه‌ت له دوای ڕووداوه‌کانی شاری سلێمانی ۆ تووی مه‌لیک.
له به‌شێکی تری ئه‌م دیداره‌دا نوینه‌رانی که‌مپه‌ین ڕاپۆرتیکی کورتیان له سه‌ر چالاکییه‌کانی که‌مپه‌ینیان پێشکه‌س کرد و ئاماژه‌یان به هه‌وڵ و ویسته‌کانی ئه‌ندامانی پارلمانی فێدڕاڵ و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیایان کرد که له دیداره‌کانی تری که‌مپه‌ین باس کرابوون. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا کۆمه‌ڵێک به‌ڵگه و به‌شێک له لیستی ئه‌و خه‌لکانه درا به پاوڵ لینچ که له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی کوردستانه‌وه ده‌رکراون.
له کۆتایی دا پاوڵ لینچ قسه‌کانی نوێنه‌رانی که‌مپه‌ینی له سه‌ر مه‌ترسییه‌کانی به لاڕێ بردنی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به هه‌ند نرخاند و به‌ڵێنی دا که به خێرا ئه‌م مه‌سه‌لانه له‌گه‌ل چه‌ند نوێنه‌ری پارلمان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیا باس بکات و گرینگی تایبه‌تی پێ دا. نوێنه‌رانی که‌مپه‌ین هه‌روه‌ها داوایان له لینچ کرد که ئه‌م مه‌سه‌له و نیگه‌رانی یانه له ڕێگه‌ی نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمه‌وه له سیدنی بگه‌یێنێته حپکوومهتی هه‌رێم.
19.7.2009
که‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنێکی شه‌فاف له کوردستاندا 2009- ئۆسترالیا
په‌یوه‌ندی: 412022440- 61+ 421170966- 61+ etm.aust2009@gmail.com