کاریگه‌ری هونه‌ری ئیسماعیل خه‌یات له‌سه‌ر شه‌ڕ.
ئیسماعیل خه‌یات بۆ په‌نجا ساڵ ده‌چێت ده‌ست و په‌نجه‌ی له‌گه‌ڵ ڕه‌نگ و فڵچه‌دا تێکه‌ڵ کردوه تێکه‌ڵێکی ئاوێته‌بوو له‌ناخ و له‌هه‌ست و له پراکتیکدا.
به‌م هه‌موو ئه‌زموون و یادگاری و عهشهقهوه شه‌ڕده‌کات له پێناو نه‌مانی شه‌ڕدا!!! هه‌وڵده‌دات له پێناو جوانکردنی ژیاندا.
هونه‌ر هه‌میشه ده‌توانێ نه‌خش وکاریگه‌ریی هه‌بێت له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا به‌ڵام ئه‌و ناخش وکاریگه‌ریه چۆن ده‌بێت ئه‌وه گرنگه. گرنگ ئه‌وه‌یه هونه‌رمه‌ند چۆن هونه‌ر به‌کارده‌هێنێت.
چۆن ده‌توانێت له ئاڵوگۆره بنهڕهتیکانی کۆمه‌لگادا نه‌خشی هه‌بێت .که‌من پێم وایه ئه‌گه‌ر هونه‌ر ئه‌م ئه‌رکه به‌جێنه‌هێنێت هونه‌رو هونه‌رمه‌ند هیچیان نه‌کردوه‌و ناشتوانرێت بخرێته ناو بازنه‌ی هونه‌ری ڕاسته‌قینه‌وه.
ساڵی 2000 به‌سه‌فه‌ر چوومه‌وه بۆ کوردستان ئه‌وکاته هێشتا په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان ههوڵیرو سلێمانی ئاسایی نه‌بوو وه ک هه‌میشه. په‌یوه‌ندیه‌کانی هه‌ردوولا له ئاستێک‌دا بوو که سه‌فه‌ر له‌نێوان شاره جیاوازه‌کانی هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتدا سه‌خت و نا ئاسایی بوو به‌کورتی ماندوو ده‌بویت له سه‌فه‌رکردندا.
هه‌ر ئه‌وکاته‌بوو له سه‌فه‌رێکی نێوان هه‌ولێرو سلێمانیدا له‌نێوان سنوری ده‌سه‌ڵاته‌کاندا چه‌ند به‌ردوو تهپۆلکهیهکم بینی به‌ڕه‌نگ نه‌خشابوو به گه‌وره‌یش نوسرابوو ئاشتی بۆ کوردستان.
به‌ڕاستی سه‌رنجی ڕاکێشام و پێم کارێکی جوان و دانسقه‌بوو تا ئه‌و کاته‌ش نه‌کاری وام بینیبو نه بیستبووشم.
کاتێک پرسیارم کرد وتیان ئه‌وه پڕۆژه‌یه‌کی هونه‌ری ئیسماعیل خه‌یاته به‌هاوکاری ڕێکخراوی شنه‌بای ئاشتی یابانی وه‌ک هه‌ڵوێستێک بۆ ئاشتکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و بۆ ئه‌وه‌ی مناڵانی هه‌ردوو لا پێکه‌وه هونه‌رێکی ڕاسته‌قینه ببینن هونه‌ر نه‌خشی هه‌بیت له ئاشتکردنه‌وه وپێکه‌وه‌ژیانی خه‌ڵکدا ئه‌م پڕۆژه‌یه‌یان به ئه‌نجام گه‌یاندوه. هه‌ر ئه‌وکاته‌ش چه‌ند وێنه‌یه‌کم لێگرت.
به‌ڕاستی گرنگه هونه‌ر بکه‌یت به ئامراز ێک بۆ ئاشتی بۆ باسکردنی ژیانی خه‌ڵک بۆ خۆشبه‌ختی.
هه‌ر له باسکردن له نه‌خشی هونه‌رو کاریگه‌ریه‌کانی هونه‌ر . له 27/05/2009 ئیسماعیل خه‌یات له زانکۆی لوتن که شارۆچکه‌یه‌کی تیکه‌ڵ به لندهنه محازه‌ره‌یه‌کی پێشکه‌شکرد باسی له‌وه ده‌کرد له تابلۆکانیدا چۆن باسی ئاشتی و پێکه‌وه‌ژیان ده‌کات و چه‌ند بۆی گرنگه له هونه‌ره‌که‌یدا دژ به شه‌ڕ بوه‌ستێته‌وه‌و باسی به‌خته‌وه‌ری مرۆڤ بکات و باسی ئه‌وه‌ی کرد ئاشتی بۆ سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگا ی مرۆڤایه‌تی گرنگه.
وه هه‌ر له‌باسه‌که‌یدا باسی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌ی کرد وه‌ک دوو ڕووداوی مێژویی که چۆن له تابلۆکانیدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه‌و چۆن هونه‌ر بکات به هێماکانی ده‌ربڕین و به‌ڵگه‌ی ئه‌و کاره‌ساته دڕندانهیهیی ڕژێمی به‌عس به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستانیا هێناو هه‌زاران مرۆڤیان کرد به قوربانی خواسته بێبنه‌ماکانی خۆیان.
شایانی باسه ئاماده‌بوانی ئه‌م قسه‌وباسانه زۆربه‌یان هونه‌رمه‌ندو مامۆستای زانکۆ بوون.
دوای پێشکه‌شکردنی بابه‌ته‌که‌ی ئیسماعیل خه‌یات گۆبیستی سه‌رنج و پرسیاره‌کانی ئاماده‌بوان بوو.
له‌هه‌مانکاتیشدا وه‌ڵامی سه‌رجه‌م پرسیاره‌کانی ئاماده‌بوانی دایه‌وه‌و به‌م جۆره کۆتای به‌باسه‌که‌ی هونه‌رمه‌ند ئیسماعیل خه‌یات هات.
له هه‌مان شارۆچکه پێشانگایه‌کی گشتیان کردۆته‌وه بۆ چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کارو فۆتۆگرافی کورد که تابلۆکانیان له کوردستانه‌وه هێناوه‌و یه‌کێک له به‌شداربوانی ئه‌م پێشه‌نگایه‌ش هونه‌رمه‌ند ئیسماعیل خه‌یاته که به چه‌ندین تابلۆی جوان و پڕمانا که سه‌رجه‌میان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی کێشه‌و ڕوداوه‌کانی ناو کۆمهلگابوون سه‌رنجی بینه‌رانی بۆ لای خۆی ڕاده‌کێشا.ئاسۆ گۆران/ لنده‌ن