چ عاشقێكی شێتم ……سۆران ئازاد
چ عاشقێكی شێتم
سۆران ئازاد – چۆمان
Soran_darbandy@yahoo.comله‌چاوه‌روانی تۆدا تا دواین سنووره‌كانی شێتی ئه‌چم
هێنده شێتم
هه‌موو به‌یانیه‌ك به‌ر له‌خه‌و هه‌ستانی “با”
من نامه‌م پێیه…
هه‌موو ئێواره‌یه‌ك به‌ر له خۆر ئاوابوون
له‌چاوه‌روانی تۆدا شێتی به‌رۆكم ئه‌گرێ
تۆ وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌ك
كاتێ دێیت من له‌جه‌نگه‌ڵی شێتی و تاریكی ده‌ردێنی
من وه‌ك عاشقێك سه‌راسیما
له‌به‌رده‌م تۆ
كاتێ خۆر لهسیماتا هه‌ڵدێ
وه‌ك “مه‌حوی”
به‌بینی سێبه‌ری جوانیت بێهۆش ئه‌كه‌وم
كهنایهیت
ئای چ عاشقێكی شێتم
كه‌ئه‌تبینم مه‌ست و مناڵ
ئای خوایه عه‌شق چ یاریه‌كی سه‌ختی ژیانه
یاریه‌ك له‌نێوان شێتی و مناڵییدا
وه‌ك یاریه‌ك له‌نێوان ژیان و مه‌رگدا
ژیان بی َ سێبه‌ری عه‌شق ترسبوون له‌مردن
من به‌بێ عه‌شق چۆن هه‌ست بكه‌م
كووری مردن نیم
مردن دواخاڵی ژیانم نیه؟ئای له‌مانگ
ئای له‌شێتی مانگ
چه‌نده به‌تاسه‌یه
تریفهكان ته‌نها له‌په‌نجه‌ره
داخراوه‌كه‌ی تۆدا به‌شبكات
ئه‌ی مانگ..
خۆری سیمای ئه‌و
رووناكی تۆ ئه‌شارێته‌وه
ئه‌و پریه‌تی له‌ئه‌ستێره
دڵنیام ئه‌گه‌ر شه‌وێ ئه‌و رووناكیه‌كانی خۆی بڵاوبكاته‌وه
خوا له‌وسه‌روه سه‌راسیما
له‌نووری روناكی ئهروانێمن چ عاشقێكی شێتی تۆم
له‌نێو شه‌مه‌نده‌فه‌ری عه‌شق
ته‌نها تاریكی ئه‌بینم
تۆ كه هه‌زاران ئه‌ستێره‌ت له‌خۆت گرتووه و
له‌رۆحی په‌پوله‌یه‌كی خه‌یاڵا ئه‌فری
به‌فرینت هه‌موو باڵنده‌كان ئه‌نیشنه‌وه و
سه‌یری فرینی تۆ ئه‌كه‌ن
له‌جوانی فرینی تۆیا
فرینی خۆیان بیرئه‌چێته‌وه
سهرنیشی شه‌منده‌فه‌ری عه‌شقم
له‌دووره‌وه وێسگه‌ی تاریكی شێتیم لێدیاره
ئه‌ترسم بێ تۆ بكه‌ومه جه‌نگه‌ڵی تاریكی شێتی
نیگایهكتم به‌سه
ئه‌م جه‌نگه‌ڵه شێتیهو تاریكیهم
رۆشن كات…