
لیستی كوردستانی ، حه‌وت مه‌سیحی كرده قوربانی.!
نووسینی :سه‌لاح سهعدیكوڕه شه‌ش ساڵییه‌كه‌م كه پاشماوه‌ی چوكلێتێكی لیستی كوردستانی به‌ده‌مییه‌وه مابوو، تیشێرتێكی لیستی كوردستانیشی له‌به‌ردابوو ، به‌پڕتاو به ژووركه‌وت وگوتی: بابه، ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان بكه‌ره‌وه . منیش كه‌ناڵه‌كه‌م گۆڕی وخستمه سه‌ر كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان . سه‌یرم كرد دوو به‌ندبێژ و بێژه‌رێك دانیشتوون و به شانوباڵی لیستی كوردستانیدا هه‌ڵده‌ڵێن. تا ئێره شته‌كه زۆر ئاساییه . به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆر جێگای سه‌رسوڕمان بوو بهندبێژێكیان به‌سه‌ر بهندبێژهكهی دیكه‌ی هه‌ڵده‌گوت وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش كاندید بن، ده‌یگوت: به‌قوربانی تۆی ده‌كه‌م حه‌وت مه‌سیحی عه‌نكاوه. كاكی بێژه‌ریش كه ده‌تگوت ژن بۆ برای ده‌هێنێ ، به چه‌پڵه لێدانه‌وه وه‌ك ده‌روێشێكی حاڵگرتوو سه‌ری ده‌له‌قاند. لێره‌دا ده‌مه‌وێ كه‌مێك له‌سه‌ر وشه‌ی ( قوربانی ) بوه‌ستم كه سه‌رگه‌ی باسه‌كه‌یه.
وشه‌ی قوربانی وشه‌یه‌كی باوی نێو كه‌لتووری خۆرهه‌ڵاته ، ره‌گوریشه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می كلاسیكیی یۆنانی و. به‌هۆی ئاینه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی قوول خۆی خزاندۆته نێو نه‌ست( لاشعور)ی تاكی خۆرهه‌ڵاتی و بۆ زۆر مه‌به‌ست به‌كارده‌هێنرێ؛ له‌وانه بۆ هه‌ڕه‌شه‌كردن، كاتێ یه‌كێك به‌یه‌كێكی دیكه ده‌ڵێت: راوه‌سته! بزانه چۆن به‌قوربانت ده‌بم. بۆ رێزگرتن، قوربان ،ئه‌و كاته‌ت باش. بۆ ده‌ربڕینی سۆز‌و خۆشه‌ویستی, بۆنموونه كاتێ یه‌كێك به‌یه‌كێكی دیكه ده‌ڵێت : وه‌ی قوربانی بم. ئه‌م وشه‌یه له لایه‌ن شاعیرانیشه‌وه هێنراوه‌ته‌وه وه‌ك ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی به‌كار هاتووه : قوربانی تۆزی رێگه‌تم ئه‌ی بادی خۆشمرور، وه‌ی په‌یكی شاره‌زا بۆ هه‌موو شاری شاره‌زوور . چه‌ندان نموونه‌ی دیكه‌ش هه‌ن.
دوا جاریش هاته نێو بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی لیستی كوردستانی. ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌مه‌وێ له‌سه‌ری بوه‌ستمه‌وه, به‌قوربانیكردنی حه‌وت مه‌سیحییه !
جارێ ئه‌گه‌ر له رووی مرۆڤایه‌تییه‌وه و به‌پێی جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤ بڕوانینه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ، بۆ مان روونده‌بێته‌وه قوربانیكردنی ئه‌و حه‌وت مه‌سیحییه له‌لایه‌ن لیستی كوردستانییه‌وه ، پێشێلكردنی مافی مرۆڤه. له‌روانگه‌ی سیاسیشه‌وه پێشێلكردنی مافی كه‌مینه‌كانه، له رووی ده‌روونیشه‌وه خۆ بهسهنتهرزانین و بچووككردنه‌وه‌و به‌تاڵكردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ره له بوونه مرۆییه‌كه‌ی خۆی. به‌و مانایه‌ی هه‌میشه كه‌مینه‌كان له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا وه‌ك مرۆڤ سه‌یر نه‌كراون و كراوه‌نه‌ته قوربانیی نه‌ته‌وه گه‌وره‌و سه‌رده‌سته‌كان و به دڕندانه ترین شێوه مامه‌ڵه‌یان له گه‌ڵ كراوه ، وه‌ك قڕكردنی ئه‌رمه‌ن له‌لایه‌ن تورك و، چه‌وساندنه‌وه‌ی ئه‌مازیغ له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب . زه‌قترین نموونه‌ش پاكتاوكردنی كه‌مینه‌ی كورده له عێراق و ولاتانی دیكه.
ره‌نگه هه‌وادارانی لیستی كوردستانی و كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان بڵێن ئه‌م هه‌موو شێر‌و رێوییه‌ی ناوێ، ئه‌مه ته‌نها به‌ندبێژێك بوو ،. به‌ڵام خۆ تۆ وه‌ك كه‌ناڵێكی راگه‌یاندن ده‌بێ هه‌ندێ هێڵی سوورت هه‌بێ بۆ ئه‌و شتانه‌ی په‌خش ده‌كرێن. خۆ ئهگهربیانووشیان ئه‌وه‌بێ كه ئه‌وه به‌نده‌و ته‌واو ئه‌وان لێی به‌رپرس نین ، به‌ڵام خۆ له كه‌ناڵه‌كه‌ی ئه‌وانه‌وه په‌خش كراوه.
كورد كه‌چه‌ندین ساڵه قوربانیی ده‌ستی رژێمه دكتاتۆرهكانه، نابێ كه‌مینه‌كان بكه‌ینه قوربانی. ئێوه وا خۆتان پیشان ده‌ده‌ن كه دیموكراتی وپێشكه‌وتن خوازن، نابێ دووبهندبێژ سیحری دیموكراتیه‌ت سۆسیال دیموكراتیهتتان به‌تاڵ بكه‌نه‌وه. ئاخر له چ كاتێك ره‌وایه دوو به‌ندبێژ بێنیت نه‌ك هه‌ر هێرش بكه‌نه سه‌ر مافی كه‌مینه‌كان به‌ڵكوو بشیان كهنه قوربانی ، ئه‌گه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی ته‌له‌فزیۆنێك ئاوابێ ئه‌ی ده‌بێ له داهاتوودا به چ شێوه‌یه‌ك وڵات به‌ڕێوه‌ببرێ.