Skip to Content

Thursday, September 24th, 2020

ئیسلام وئه‌قڵ

Be First!
by July 20, 2008 گشتی

 مێژووی تۆمارکراوی هه‌زار ساڵه‌ی ئیسلامیه‌کان پره‌ له‌ شه‌ر وخوێنه‌ وپێشێلی مافه‌کانی مرۆڤ
 ونایه‌کسانی کۆمه‌لایه‌تی ودواکه‌وتوویی شارستانیه‌تێکی بێ معریفه‌.
 به‌پێی لۆجیک وخودی باوه‌ری ئیسلامییه‌کان له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی محمه‌د پێخمبه‌ری خودابووه‌ رابه‌رایه‌تی ناوجه‌یه‌کی له‌ میژوویه‌کی دیاریکراودا کردوه‌،ئیدی که‌سێ ناتوانێ بڵێ که‌سی دێت باشتر له‌و شه‌رعی دین له‌ کۆمه‌ڵگه‌دا جێبه‌چی ورابه‌رایه‌تی بکات،له‌ کاتێکدا له‌ سه‌رده‌می ئه‌ویشدا ئینسانه‌کان نه‌ گه‌یشتون به‌ ماف وئازادیه‌کانیان بۆیه‌ ته‌نیا بیانوی چاره‌سه‌ری نایه‌کسانی و کێشه‌وگرفته‌کان هه‌بوونی به‌هه‌شتی ئه‌و دونیایه‌ی هیناوه‌ته‌وه‌.
 به‌راووردی نزیکه‌ی هه‌زارو جواده‌ ساڵ له‌ گه‌ل ئه‌مرۆی ژیاندا جه‌ند جیاوازه‌ له‌ کاتیکدا بۆ جێبه‌جیکردنی سیسته‌میکی حکومرانی که‌ قابیلی گۆران نه‌بی وباشتر له‌ یکه‌م رابه‌ری په‌یدا نه‌بیته‌وه‌ ، چۆن که‌سێ خیالی پێشکه‌وتنی کۆملگه‌ له‌ جواجیوه‌ی ئه‌م سیسته‌مه‌ ده‌کات گه‌ر ناکامل وبی ئاگا نه‌بیت؟
 مرۆڤ که‌بونه‌وه‌ریکه‌ ‌ له‌ سروشت و سروشت هه‌میشه‌ له‌ گۆراندا بێت ،هه‌ولدانه‌کانیش به ئاراسته‌ی ژیانیکی باشتر ده‌جن، هه‌ر وه‌کو جۆن له‌ مرۆڤیکی سه‌ره‌تایی بی جله‌وه‌ گه‌یشتینه‌ ئه‌مرۆ له‌ فرۆکه‌دا به‌ ئاسماندا بسورێینه‌وه‌ ئاواش ره‌وایه‌ له‌ سیستمیکی کۆنه‌وه‌  پر له‌ نایه‌کسانی ناره‌حتی ئینسانه‌کان، به‌گه‌ینه‌ سیسته‌میک‌ ژیان جوانتر وباشتر  بکات،ئه‌وا هزری ئیسلامه‌یه‌ته‌ که‌ به‌ر له‌ تیکۆشانی مرۆڤ ده‌گرێ بۆ پێشکه‌وتن ،جونکه‌ ئه‌وان پییان وایه‌ له‌و شه‌رعه‌ی که‌ له‌ زمانی جه‌هالیه‌تی دروست بوو باشتر وپوختر نابێ ، له‌م گۆشنیگایه‌وه‌ هه‌نگاوی ئه‌و جه‌ستانه‌ قورس ده‌بن که‌ فکری ئیسلامیتی به‌ سه‌ردا زاڵه‌ ، هه‌ر وه‌کو ده‌بینین شارستانیه‌تی کۆملگه‌ی ئیسلامی وخیر ئسلامیه‌کان جه‌ند جیاوازن له‌ پێشکه‌وتنی تکنه‌لۆژیاو مافه‌کانی مرۆڤ وسیستمه‌ ئابووری وکۆمه‌لایه‌تی و………..ته‌نانه‌ت معریفه‌ش.
   هه‌رپشت به‌ستن به‌ بڵگه‌ وئه‌و سه‌رچاوانه‌ی خودی ئیسلامیه‌کان پاوه‌ریان پێیه‌، ده‌بینین شه‌رو شۆر یه‌کێکه‌ له‌ خاسیته‌ دیاره‌کانی حکومرانیه‌تی ئیسلام، گرینگترین هۆکاریش باوه‌ر بوونه‌ به‌ ده‌قه‌کانی ناو قورئان .
 ره‌نگه‌ شه‌رو توندوتیژی له‌ هه‌ندێ سه‌رده‌م وکاتدا بۆ پێشکه‌وتن وچاکسازی کۆمه‌ڵگه‌ کاریکه‌ری باشی هه‌بووبێ،به‌ تایبه‌ت له‌ سه‌ره‌تای پیدابوونی ئیسلام ،چونکه‌ مرۆڤه‌کان جاهل وکه‌ڵ فام  بوون له‌ هونه‌ری گفتوگۆ ونه‌ شاره‌زا له‌ چه‌مکی معریفه‌ وفه‌لسه‌فه‌ی ژیان،ئێستا سه‌پاندنی ئه‌و ئاکار وحوکمانه‌ دوای هه‌زار ونزیکه‌ی چوارده‌ ساڵ له‌م سه‌رده‌مه‌دا به‌ سه‌ر کۆمڵگه‌دا  کارێکی ئه‌قلانیه‌؟
 گه‌ر شه‌رو توندوتیژی له‌ پێناو سه‌پاندنی یاسا وبه‌رزکردنه‌وه‌ی هۆشیاری تاکی کۆمه‌ڵگابێ ومرۆڤه‌کان پێی به‌ختیار  بکرێ،ئه‌رێ هه‌ژاری ووێرانی هه‌زار ده‌ردی تر هه‌ر خودی شه‌ر هۆکاری نین؟
 گه‌ر مه‌به‌ستی ئیسلامیه‌کان له‌ شه‌ر جیهاد بێ له‌ پێناو خودا بۆده‌سبه‌رکردنی دنیای ئه‌ودیو که‌ له‌ قورئان به‌ ممله‌که‌تی حۆری و چه‌ند ته‌به‌قه‌ پێناسه‌ کراوه‌ ،ئایا له‌م دنیاش هه‌ر ئه‌و نایه‌کسانی کۆمه‌لایه‌تیه‌ له‌ نێوان ته‌به‌قه‌کان و ژن وپیاو ره‌گه‌زو  دین وهتد…،نییه‌ که‌ خۆشی به‌هه‌شتی ئه‌م دنیایه‌ی لێ ناخۆش کردوین؟

  /هێڵسینکی
 

Previous
Next

Leave a Reply