Skip to Content

Wednesday, December 2nd, 2020

بۆ دەرگاوانەکانی شەرەف …. ئاسۆ شێخ كه‌مال

Be First!
by November 30, 2013 هۆنراوە

 

 

تو چاوی  ئه‌و سۆزانیه‌ی 

بچوك بوی له‌ ئاست پێڵاوه‌كانی

تو بسكی ئه‌و له‌شفرۆشه‌ی

ئه‌فڕیت له‌نێو باڵه‌كانی 

تو هه‌ناسه‌ی ئه‌و منداڵه‌ی

هاوشێوه‌ی كۆرپه‌كانتانه‌ 

هه‌ر تۆزێكی به‌شی  كورێكتانه‌ 

تو مه‌چه‌كی ئه‌و شۆخه‌ ناسكه‌ی

هه‌ر شه‌وه‌ی سه‌رینی یه‌كێكتانه‌

تو گه‌ردنی ئه‌و نازداره‌ی 

جێی قه‌پاڵی هه‌موتانه‌

به‌سه‌ ئیتر باسی شه‌ره‌ف مه‌كه‌ن

ئه‌وه‌ی ناوی شه‌ره‌ف به‌رێ‌

هه‌ر به‌یاسا به‌ره‌و دۆزه‌خ به‌رێی بكه‌ن

گه‌وره‌م ، گه‌وره‌ی گه‌نده‌ڵان

لێیان مه‌بوره‌

تو لێوی ئه‌و چاوگه‌شه‌ی

لمۆزی دوا به‌یه‌كتانی سركردوه‌

تو قامكی ئه‌و خروخه‌پانه‌ی

به‌ ته‌وێڵی زۆرتان یاری كردوه‌ 

تو سینگی ئه‌و نه‌شمیلانه‌ی

عه‌ره‌قی شه‌رمه‌زاری یه‌ك به‌یه‌كتانی بردوه‌

تو سمتی ئه‌و كیژۆڵه‌ی

به‌زمانی ئێوه‌ بازاری خۆی گه‌رم كردوه‌

بریار بده‌ن ئیتر زمان له‌كار بخرێ‌

نه‌ با باسی ناعه‌داله‌تی ئێوه‌ی پێبكرێ‌

گه‌وره‌م ، گه‌وره‌ی گه‌نده‌ڵان

لێیان مه‌بوره‌

قه‌سه‌م به‌ گیرفانی پر و

مێشكی به‌تاڵا و

چاوی حیز و

ده‌سی پیس و

زنجیری كراوه‌ی پانتۆڵه‌كانتان و

به‌نه‌خوێنی شلی شه‌رواڵه‌كانتان

ته‌نها ئێوه‌ شایانی تاجی زێرینن

شایانی كورسی و 

ژماره‌ی بانكی و

فه‌رمان و

مێژووی دێرینن

هه‌رچی ویستم  سوكتان بكه‌م

چه‌ندی گه‌رام له‌ فه‌رهه‌نگا ریسواتان كه‌م 

نه‌توانیم وه‌ك لمۆزی هیچ ده‌عبایه‌ك باستان كه‌م

نه‌ ئه‌توانم خوانه‌خواسته‌ 

به‌ په‌نجه‌ی پێی له‌شفرۆشێك

وێناتان كه‌م

به‌ڵام زانیم له‌ حورمه‌تا 

بچوكترن له‌ ئاستی ده‌ڵ

له‌ بۆنیشا ناگه‌ن به‌وه‌ی

هه‌راجی ئه‌كا درزی ناوگه‌ڵا

گه‌وره‌م ، گه‌وره‌ی گه‌نده‌ڵان

لێم ببوره‌

 

 

Previous
Next

Leave a Reply