Skip to Content

Sunday, October 17th, 2021

جوانترین مردنى شانۆى ئەزموونگەرى كەركوك

Be First!
by January 26, 2009 شانۆ

 جوانترین مردنى شانۆى ئەزموونگەرى كەركوك
 
 لەمیوانداریەكى تیپى شانۆى ڕانیە بۆ تیپى شانۆى ئەزموونگەرى كەركوك شەوى 22/1/2009 شانۆگەرى (جوانترین مردن) پێشكەش كرا، داڕشتنەوەى پانتایى (نیهاد جامى) جەستەى كولتورى (كاردۆ، كارگەر جەواد، شكۆ عومەر) دواى شانۆگەریەكەش دانیشتنێك سازكرا تیایدا شانۆكاران و ڕۆشنبیرانى ڕانیە لەگەڵ ئەزموونگەرە میوانەكان گفتوگۆیان كردو لەكۆتایشدا مامۆستا عەلى قائیمقامى ڕانیە بەدواى بەخێر هاتن و دەست خۆشیكردن لەشانۆكارانى كەركوك هیواى خواست ئەوە دواین كاریان نەبێت لەشارەكەدا و بەردەوام بن لە پەیوەندى و سەردانى كردنیان بۆ ئەوەى لەڕێگەى شانۆوە بتوانن خزمەت بكەن، لەو بارەیەوە نیهاد جامى ووتى "ئەم نمایشە پڕۆژەى قۆناغى دووەمى تیپى شانۆى ئەزموونگەرى كەركوكە بەدواى ئەوەى پڕۆژەكە لە 2007 دەستى پێكرد بە چوار شانۆگەرى لە شارى كەركوك و نمایشێك لە قشڵەى كۆیەو درێژەى ئەو پڕۆژەیەش بەردەوامى دەبێت بەدواى ئەزموونێك لە كەلاوە ڕووخاوەكانى كیمیابارانى هەڵەبجە بەرەو شارەكانى هەولێر و سلێمانى و دهۆك هەنگاو دەنێت و كۆتایى پڕۆژەكەش بە ئەزموونێك لە شاخى قەندیل كۆتایى دێت" جێى وەبیر هێنانەوەیە شانۆى ئەزموونگەرى كەركوك لە 16/3/2006 دامەزراوە، قۆناغى یەكەمى ئەزموونەكانى 2006-2007 پێنج نمایشى گرتە خۆى ئەوانیش بریتى بوون لە (پڕۆڤەیەكى شانۆیى بۆ چاوەڕوانى گۆدۆ، خاچ، سەگ ودەف، زولێخا لەخەونى یوسفدا، هاملێتى كەركوك) لەم قۆناغەدا بنیاتنانى ئەزموونى جەستە بوو لەسەر شوێنەوارە مێژوویەكان ئەوەش داڕشتنەوەى پانتایى و خوڵقاندنى بوو لەرٍِێگەى جەستەوە، قۆناغى دووەمى تیپەكە لە 2007-2009 تەواو دەبێت تیایدا دەقى شانۆیى بوونى نیە، لەشوێنى ووشە دەنگ و جەستە بەیەكەوە ئامادەییان هەیە سەرەتاى ئەو قۆناغى بە چوار ئەزموون لە شارى كەركوك دەستى پیكرد (یادەوەرى دەنگ، ئۆدیبى زەردەشت، حیكایەتى لم، ئەنتیگۆناى قەڵا) هەروەها لەشارى كۆیە ئەزموونى (یادەوەرى دەنگ/2) نمایش كراو (جوانترین مردن) درێژەى ئەو پڕۆژەییە
 

Previous
Next

Leave a Reply