Skip to Content

Wednesday, December 8th, 2021

داواکردنی ڕای من لەسەر(زەواجی مسیار)

Be First!
by January 22, 2014 ژنان

 



خاتوو بەیان ساڵح، لە وەڵامی ئاگادارکردنەوەکەی بەهار مونزیر‌و رازاودا، لەسەر مەسەلەی زەواجی مسیار، وەک ژنێکی فیمینیستی‌و چالاکوانی بواری ژانان‌و بەرگریکردن لە مافەکانی ژنان‌و خەباتکردن بۆ یەکسانی ژن‌و پیاو هاتە سەر خەت‌و بە ڕاشکاوانەو بە لۆژیکێکی مەدەنیانە وەڵامی هەردوو (مەقدید‌و ئارایان) بەرگریکار لە زەواجی مسیار بە پێی شەرعی ئیسلام، دەداتەوە.

 

 

دوێنێ دوو نامەمەم بە زمانی کوردی نوسراو پێگەیشت لە لایەن دوو ژن لە کوردستانی عێراقەوە، هەردوو نامەکە داواکردن بوو لێم کەگوێیان لە رای من بێت سەبارەت بە بابەتی(زەواجی مسیار)، کە دیارە ئەم بابەتە فراوانبووەو بوو بە بابەتێکی گەرموگوڕ لە ڕاگەیاندنەکاندا، کە هەوڵێکە لە لایەن چەند کەسێکەوە بۆ ئەوەی وەک پرۆژەیەک پێشەکەشی بکەن بە پەرلەمانی  هەرێمی کوردستان‌و شەرعەیەتێکی یاسایی بۆ بدۆزنەوە.

هۆکاری ناردنی ئەو دوو نامەیە بۆ من‌و قسەکردن لەگەڵ مندا لەسەر ئەو بابەتە، ئەو بەرنامەیە بوو کە لە چەند رۆژی ڕابردودا لە یەکێک لە کەناڵە ئاسامنیەکانەوە بەرنامەیەکی لەسەر سازکراو چەند کەسێک بەشداریان تیا کرد، لەوانە(بەهار مونزیر) وەک چالاکوانێک لە بواری کێشەی ژنانداو هەڵگری بیروڕای چەپرەوانە، هەروا یاسا ناسێک بە ناوی ڕازاو وەک بەرهەڵستکارێک دژی زەواجی مسیار، دیسان دوو کەسی تر کە بەرگریان لەم بابەتەدەکرد، ئەوانیش مەقدید ناوێک کە خۆی بە دکتۆرو شارەزا دەناسی لە بواری شەریعەتی ئیسلامداو هەروا شێخ ئاریان ئەندامی پێشوی وەزارەتی ڕۆشنبیری‌. ئەم دوانە هەردووکیان بەرگریان لەبڵابوونەوەی زەواجی مسیار دەکرد لە کوردستنادا.  وەک بیستم لەو دوو ژنە بەرێزەوە، ئێستا زەواجی مسیار بووە بە بابەتی ئەمرۆو ئێستا لەکوردستناندا، ئەم دوو بەرێزە کە پێوەندییان بە منەوە کردوە لەسەر ئەو بنەمایەی کە من هاوبەشیمکردوە لە پرۆژەی هێڵی گەرم لە کوردستانی عێراقداو، سەردانی کوردستانم کردوەتەوەو ئاگام لە پرسە کارەساتبارەکانە کە ژنی کورد تیاییدا دەژی لە ژێر بەها خێڵەکی‌و نێرسالاری‌و هەروا کارەساتی خۆکوشتنی ژنان‌و یان کوشتنیان بە ناوی پاراستنی شەرەفەوە‌و هەروا فرە ژنی‌و سەیرکردنی ژن بە پلە دوویی…هتد.

لە نامەکەیاندا، داواکارن لێم کە باسی ترسناکی ئەم مەسەلەیە بکەم‌و باسی پێشێلکردنی مافی ژنان بکەم تیاییدا، ئەوەی کە ئەم دووپیاوەی بەرنامەکە بەرگرییان لێکردوەو ژمارەیەکی زۆر لە پیاوان لە کۆمەڵگای کوردیدا ئەم بابەتی زەواجی مسیارە بە باشدەزانن‌ بە تایبەتی بۆ ئەو ژنانەی کە پیاویان نییە وەک بێوەژن‌و قەیەرە کچ بە پێی ناولێنانی ئەوان‌و تێگەیشتنی ئەوان بۆ ئەو ژنە بەرێزانە نەک بە پێی ناولێنانی من‌و تێگەیشتنی من‌و ئازادیخوازان. ئەوەش شتێکی ئاشکرایە کە کێشەی ژمارەی زۆری ژنان زیاترە بەسەر پیاواندا بە هۆکاری جەنگ‌و کۆچکردنی ژمارەیەکی زۆر لە لاوان و پیاوان بۆ دەوڵەتانی رۆژئاوا.

ئەم دوو ژنە بەرێزە لەوانەن کە بروایان وایە کە جیهانێکی باشتر هەیە لەو جیهانەی کە ئێستا ژنانی کوردستان‌و عێراق‌و دەوڵەتانی عەرەبی و رۆژهەڵاتی تیادا دەژی، بەڵام زیاتر وشیارترن بۆ مافەکانی خۆیان.

ئازاری زۆم پێگەیشت لەسەر کارەساتەکانی ژنان‌و ژیانی خراپیان‌و ژێردەستەییان بۆ کۆمەڵێک مەرجی توندووتیژی رۆژانەو دیسان هەڵگری باری قورسی کارەساتەکانی جەنگ‌و گەمارۆ ئابووریەکان‌و کۆچکردن، بیرمکردەوە لەم هەموو کارەساتبارییەی ژنانی ئەم وڵاتانەدا لە کاتێکدا ئێمە لە سەدەی بیستویەکدا دەژین‌، کەچی ئێستا داوادەکرێت لە ژنان قبوڵ زەواجی مسیار بکەن، یان قبوڵی چێژوەرگرتنی پیاوان بکەن لە فرە ژنی‌و زەواجی مسیار لە ژێر پاساوی چارەسەری کێشەی بێوەژنان‌و ئەو ژنە بەرێزانەی کە ماونەتەوەو شویان نەکردوە، ئەمە چارەسەری ئەو پیاوانەیە کە بە دوای غەریزە ئاژاڵیەکانی خۆیانەوەن‌و لەم پێناوەدا بوون بە خاوەنی عەقلێکی بە برەدبوو و دۆگما.

ئەوەی کە بزانم ئەم زەواجی مسیارە یان ئەم زەواجی وروژێنی سێکسی پیاوانە ئەو زەواجەیە کە بە ڕەزامەندی هەردوو لایەنی ژن‌و پیاوبکرێت، بە ئامادەبوونی شایەت‌و وەلی ئەمر، بەڵام ژن لەم حاڵەتدا هیچ مافێکی جێنشین‌و ماڵ‌و نەفەقەی نییە. واتە دەبێت ئەمانە هەموو لەسەر خۆیبێت‌و خۆی بەرپرسیاربێت لێیی.

بەڵام لەگەڵ ئەو بێمافییەی ژناندا، پیاو بۆی هەیە کە چوار ژنی هەبێت، کاتێکیش پیاوی چوارژنە خوازیاری ژنێکی ترە بە ناوی زەواجی مسیارەوە کە شەرع‌و یاسایەک رێگەیپێبدات بۆ پرکردنەوەی غەریزە سێکسیە ئاژاڵیەکەی خۆیەتی، لەگەڵ ئەمەشدا ڕاکردن لە بەرپرسیارێتیەتی‌، چۆن بۆی رێکەوت‌و چۆن بۆی کرا هەرجارەو بە ئارەزوی خۆی بۆ لای یەکێک لە ژنەکانی بچیت‌و سود لەو فتواچیانە وەرگرێت کە هەر ڕۆژەی فتوایەکی بۆ دەردەکەن بۆ پرکردنەوەی غەریزە سێکسیەکانی‌و بەکارهێنانی ژنان بە ئارەزوی خۆیان.

ئەوەی کە کێشەیەکی شاراوەیە لەم زەواجی مسیارەدا، ئەوەیە کە نزمترین ڕێزی تیا نییە بۆ ژن‌و مافی مرۆڤبوونی لە خۆ نەگرتوە بە هیچ جۆرێک، بە ناوی ئەوەی کە پێویستی بەو سێکس‌و جوتبوونەی پیاوان هەیە، بەڵام ژن بە شێوەیەکی گشتی پێویستی بە خۆشەویستی‌و ئارامی‌و ئاسایش‌و ڕاستگۆیی‌و هاوبەشی ژیانە هەیە، هیچ ژنێک ئارەزوی لەوە نییە کە پیاوەکەی ژنی تری هەبێت ئەوە بوختان‌و درۆکردنەو فروفێلە پیاوان دەیکەن.

وەک ئەم دوو پیاوەی کە بە شادمانیەوەو بە دەنگی بەرز لە بەرنامەکەدا ئەم بابەتەیان دەوروژاندو بە ناوی چارەسەر بۆ کێشەی توێژێکی گەورە لەو ژنانەی کە پیاویان نییە‌. من دەڵێم ئەی تاوانکاران‌‌و ستەمکاران برۆن‌و واز لە ژنان بهێنن، ئێوە دەتانەوێت شەرعیەت بدەن بە غەریزە ئاژاڵیەکانی خۆتان‌و بە زاڵبوونتا بەسەر ژامارەیەک لە ژناندا، ئێوە بیر لە ئێمە ناکەنەوە، ئێوە بە دوای غەریزەکانی خۆتانەوەن. 

بەڵی زەواجی مسیار سوکایەتیکردنە بە ژنان، پیویستە لەسەرمان وەک ڕێکخراوەکانی ژنان‌و حیزبە عەلمانیەکان‌و چەپەکان ئابروی ئەم سەردەمە دواکەوتووە بەرین کە تیایدا بیرە گڵاوەکانی ئێوە بڵادەکرێتەوەو غەریزە ژەهراویەکانی ئێوە قبوڵدەکرێت لە عەقڵی کۆمەڵگکانماندا کە پێویستی بە شۆرشێکی ڕاستیینە هەیە دژی هەموو شێوەکانی ستەمکاریی‌و چەوساندنەوە‌و بە تایبەتی ئەوەی لە ژێر جبەی دیندا دەکرێت.

ئەم جۆرە زەواجانە هیچیتر نییە جگە لە شەرعیەتدان نەبێت بە فرۆشتنی جەستەی ژانان‌و بازرگانێتیکردن پێوەی.

پێویستە هەموومان بوەستینەوە و بەرهەڵستکاری بکەین لەبەرامبەر بەو بیرەی کە دەیەوێت سەردەمی جاریە بگێرێتەوە بۆ ناو کۆمەڵگاکانمان.

 

 

نووسینی : بەیان ساڵح

لە عەرەبیەوە:جیهاد موحەمەد

سەرچاوە: حوار متەمەدن

http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=396837

Previous
Next

Leave a Reply