Skip to Content

Sunday, May 9th, 2021

ره‌شبه‌ڵه‌كی په‌یڤی شرین …. ستار ئه‌حمه‌د

Be First!
by December 30, 2012 هۆنراوە

 

 

 

كه‌ شیعرێك ده‌خوێنمه‌وه‌ ،گرنگ نییه‌ به‌چی ستایلێ نوسراوه‌ ،یاخود سه‌ر به‌كام رێبازه‌ جوانی شیعره‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ ، ناخت بهه‌ژێنی به‌پێزو پڕماناو نه‌مربێت .. ،به‌ بۆچوونی من ئه‌وه‌یه‌ شیعری نوێ‌،جونكه‌ هه‌ركه‌سێ به‌رهه‌مێكی زیندووی هه‌بیت به‌ زیندوویی ده‌مێنێته‌وه‌ .

لێره‌دا دێمه‌ سه‌ر وه‌رگێڕێكی ماندوو نه‌ناس ،پیرێكی لاو ،دڵسۆزێكی بزر ،خۆش مه‌حشه‌رێكی هێمن ره‌فتار ،ئه‌ویش مامۆستا (محه‌مه‌د سابیر مه‌حموود)ه‌.كه‌ نامیلكه‌یه‌كی شیعری به‌ناونیشانی زایه‌ڵه‌ی كۆچ)به‌چاپ گه‌یاندووه‌ ،رۆژنامه‌ی (سێبه‌ر )به‌م كاره‌ هه‌ڵساوه‌ ،حه‌زمكرد چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر یه‌كێك له‌شیعره‌كانی به‌ناونیشانی (چه‌مه‌رانه‌) بخه‌مه‌ ڕوو ،كه‌تێیدا ده‌ڵێت :. 

به‌سه‌ر شانی خه‌متانه‌وه‌ 

بۆ رابوردووم گریانم دێ‌ 

له‌ناخه‌وه‌ ئه‌تانبینم 

ناڵه‌ی دڵم به‌ گوێما دێ‌

كۆپله‌یه‌كی ورشه‌دارو مانابه‌خش ، وه‌كوو گه‌ردانه‌یه‌كی پرشنگدار پێكه‌وه‌گرێدراو ئاوازێ به‌گوێمانا ئه‌دا ، له‌زریوه‌ی ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ ده‌چێ‌.به‌تامه‌زرۆیی له‌تێو كانییه‌كی نیوه‌شه‌ودا 

مه‌له‌ده‌كه‌ن ، سروه‌یه‌ك به‌ناخت ده‌به‌خشن.له‌ده‌سپێكی خه‌مه‌كانی رابردووی دۆستانه‌وه‌ 

هه‌تاده‌گات به‌ناخی شاعیر و زایه‌ڵه‌ی ژانێك وشه‌كان داده‌گیرسێنن ،شاعیر ده‌خه‌نه‌ باری حاڵلێهاتن ،سۆفی ئاسا به‌ئه‌شك گه‌ردی سه‌ردڵً و گوڵه‌كان ده‌شواته‌وه‌: 

كووره‌ی ده‌روونتان ئه‌جۆشێ‌

ژانه‌كانی به‌گژما دێ‌ 

كڵپه‌ی ئاگرو دووكه‌ڵی 

هه‌ناسه‌تان به‌ڕووما دێ‌ 

 

چه‌ندخۆشه‌ شاعیر،ته‌نها بیر له‌كسپه‌ی ئازاری خۆی نه‌كاته‌وه‌ ،به‌ڵكوو گڕی ده‌روونی به‌رامبه‌ر به‌رامبه‌ر سووتانی خۆی و شیعره‌كانی بزانێت ،كێشه‌ی كۆمه‌ڵ ته‌نكی پێهه‌ڵچنێ‌ ،به‌دوای سه‌ره‌داو هه‌توانی هه‌موو تاكێكی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌دا په‌روانه‌ ئاسا شیله‌ی گڕو ئاگر 

هه‌ڵمژێ‌ .ره‌نگه‌ زۆر كه‌س له‌و بڕوایه‌دابن،كه‌هونه‌ر بۆ هونه‌ره‌ ، له‌راستیدا شاعیر ده‌توانێت ،له‌ دایكبوونی شیعرێكدا ئازاره‌كانی ناخی به‌تاڵبكاته‌وه‌،هیچ نه‌بێت بۆ تاوێك 

زامه‌كان وگرفته‌كانی سارێژبن ،دیاره‌ شاعیریش تاكێكی كۆمه‌ڵه‌و كه‌رتیش ده‌كاته‌ گشت ،كه‌واته‌ زۆرجار شیعر چاره‌یه‌ ،بۆ مه‌ینه‌تی و هه‌ندێ كێشه‌ی ده‌روونی كۆمه‌ڵ 

ده‌ فه‌كانتان ئه‌نركێًنن 

ده‌ هۆڵه‌كان گرمه‌یان دی َ

وه‌رزی به‌هارم داخزا 

واخه‌زانه‌ به‌ دوایا دێ‌ 

دیاره‌ ته‌ مه‌ ن به‌ره‌ و پیری پووكانه‌وه‌ ده‌چێت.وه‌لێ‌ شیعر وكۆپله‌ی شیرین.هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ رۆژِگاردا ده‌ژین.پیربوون و مردن نازانن.ئه‌م شیعره‌ی شاعیریش ره‌نگه‌ به‌م كورته‌ روونكردنه‌وانه‌ و خوێندنه‌وه‌یه‌ به‌هه‌موو كۆپله‌كانیدا رانه‌گه‌م ،له‌و به‌رهه‌مانه‌ یه‌ ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌ژی،چێژوو به‌رامه‌ی ده‌مێنێ‌ وه‌كوو مێخه‌ك و عه‌نبه‌ر هه‌رده‌م سه‌ودا سه‌ری خۆی هه‌یه‌ ،چه‌مه‌رانه‌یه‌كه‌ ئاوێزان به‌له‌زه‌تی شادی و ده‌نگی دڵ و مۆسیقا و مۆركی كورده‌واری دڵڕفێن .

وشه‌سازییه‌كی ناسك و جوان ..ره‌شبه‌ڵه‌كی په‌یڤی شیرین ،به‌شێوه‌یه‌ك ده‌كه‌ونه‌ سه‌ر چۆپی و ئاهه‌نگێڕان و چه‌مه‌رانه‌ی مه‌رگێك كه‌ به‌خشش و نه‌مری له‌ پاش خۆی به‌جێده‌هێڵێ‌، ماڵاوایی عومرێك ،ئه‌زموونێكی له‌ خۆگرتووه‌ ، ده‌بێته‌ وانه‌و ئه‌وینداره‌كان ده‌یڵێنه‌وه‌،

 

دڵته‌ڕیی شاعیر له‌وه‌ دایه‌ ،هه‌تا دواته‌مه‌نی ئه‌شك له‌دیده‌یدا نابڕێت ،بۆ ئاودانی گوڵی به‌هاری ئه‌و عاشقانه‌ی به‌ته‌مای به‌سته‌ی وه‌فا بۆ دڵخوازه‌كانیان بكه‌نه‌ خه‌ناوكه‌ی عه‌شق و 

وه‌كوو دیارییه‌كی بێوێنه‌ ، له‌ یاده‌وه‌رییه‌كاندا سه‌مای مه‌رگی پێبڕِازێننه‌وه‌.

شاعیر به‌رده‌وام ده‌بێت تاده‌گاته‌ ئه‌وه‌ی ده‌ڵێت :.

ئه‌من به‌ره‌و نه‌مان ده‌چم 

ئێوه‌ن نه‌وه‌ی تازه‌ حه‌زێ‌

لێده‌ن ده‌روێشانه‌ لێده‌ن

تادڵی گه‌رمم ئه‌ته‌زێ‌

تین له‌دڵی شاعیر گه‌رموگوڕی به‌ هه‌نگاوه‌كانی له‌هه‌نگاوه‌كانی جوێنابێته‌وه‌ ته‌نانه‌ت بۆ پاش مه‌رگیش ،،په‌یامی خۆی هه‌یه‌، دڵنیابه‌ به‌ری ره‌نجی به‌فیرۆ ناڕوات ،له‌ نێو تاسه‌و ئاره‌زووی رۆچۆنی ته‌مه‌ن و ماڵاواییدا ورشه‌ی ئاره‌زووی ئاسووده‌یی له‌دیدو ده‌روونی نابڕێ‌.مامۆستا محه‌مه‌د سابیر ،،هه‌ر وه‌رگێرێكی به‌توانا نه‌بوو به‌ڵكوو شاعیرو چیرۆكنووسیشه‌ خه‌مخۆرێكی ئه‌م شاره‌یه‌ 

,هه‌رچه‌نده0رێزی زێر لای زه‌ره‌نگه‌ره‌)كوردیش میلله‌تێكه‌ ..هه‌رگیز وه‌فاو به‌خششی كه‌س له‌ یاد ناكات. 

 

 

Previous
Next

Leave a Reply