Skip to Content

Wednesday, November 25th, 2020

كۆره‌وه‌که‌ بانگی کولتور بوو….سه‌باح یاسین

Be First!
by April 26, 2009 مێژوو

كۆره‌وه‌که‌  بانگی کولتور بوو
سه‌باح یاسین

له‌ دوای ساڵه‌کانی 1919کۆڕه‌وه‌که‌ ته‌نها وزه‌ی  به‌رگری کولتوری بوو که‌  یه‌کگرتووانه‌ کولتوری کوردی به‌‌ پۆپه‌ی  نه‌ته‌وه‌ی  وه‌ک شاخ  به‌ جیهان ناساند.  مرۆڤی کورد  و و رۆشننیره‌کانی ده‌بوو له‌  داینامیکی ئه‌و یه‌گرتنه‌  بکۆڵنه‌وه‌  و  سه‌رکرده‌ی پارته‌کانیش دبوو  نوێژی بۆ بکه‌ن.  کۆروه‌که‌ ‌ ده‌ست له‌ ماڵ  هه‌ڵگرتنه‌وه‌ و سنوربه‌زاند و گه‌ران به‌ دوای ژیانی کولتوریدا بوو. 
کورد و شاخ  به‌کۆڕه‌وه‌که‌  مانایان به‌ بوون به‌یه‌که‌وه‌ وه‌ک  ته‌واوکه‌ری یه‌کتر دا.  ئه‌و یه‌ک بوونه‌ په‌یام و په‌یمانی شارستانی دێرینی  که‌شاخه‌ دێرینه‌کان له‌ هه‌ناویدا حه‌شاریان دابوو.  په‌یامانی  ده‌ست له ناو ده‌ست و ده‌ست له‌  سه‌رناوک  یه‌کگرتنه‌ و ئه‌و یه‌کگرتنه‌ش  یه‌کگرتنی کورد و پیره‌ شاخه‌کان بوو.

goty_977727233.jpg

شاخی گۆتی (جوودی) که‌ له‌ ناوه‌ندی شاخه‌کانی کوردستان دایه‌ و گۆتیه‌کان  له‌ سه‌رتای مێژووه‌ له‌ ناوچه‌که‌دا شاخاویه‌کان ژیانیان کردوه‌ و له‌و  ده‌مانه‌‌شه‌وه‌  نوێژ و هه‌ڵپه‌رکی، ئاماژه‌ی تووی ژیان بوو که‌  ئه‌رزو ئاسمان   دا‌هێنه‌ری بووه‌.  هه‌ندێک له‌ مێژوو نووسه‌ خۆرئاوایه‌کان، گۆتیه‌کان به‌ سۆمه‌ریه‌کانه‌وه‌ ده‌لکێن و   خوای گۆتی  که‌ پیخاوسانه‌ و ده‌ست له‌سه‌ر ده‌ست و ده‌ست له‌سه‌ر ناوک وێنه‌کراوه‌. ده‌ست دانانه‌که‌ ئاشکرای په‌یامی دین له‌ دنیادا ده‌کات. کۆڕه‌وه‌که‌ دنیایی له‌ بێ په‌یامی بازار و ترسی له‌ کوشتن به‌ئاگا هانیووه‌.
هه‌ژده‌ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر سه‌دام به‌نیازبوو که‌ به‌ش و دابه‌شبوونی ئه‌رزی ناوه‌ندی خۆرهه‌ڵاتی  ناوه‌راست که‌ که‌مپانی خۆرئاوایه‌کان  له‌ دوای شه‌ر یه‌که‌می گێتیه‌وه‌ سه‌پاندبوویان‌ بگۆرێت و کویت وه‌ک به‌شێک له‌ ولایه‌تی به‌سره‌ بۆ ژێر ده‌سته‌ڵاتی خۆی بگه‌رێنێته‌وه‌. حاجی بوشی  وه‌ک سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا و نوێنه‌رو  پاریزه‌ری ستراتیجی پترۆکیمیاویه‌کان،  دژی سه‌دام وه‌ستایه‌وه‌و سه‌دامی له‌ کویت ده‌رپه‌ڕاند و هانی شیعه‌وه‌ و کوردیش  دا، که‌ ئاسانکاری بۆ بکه‌ن.  له‌و رێگه‌یه‌وه‌ بوش  ستراتیجی دابه‌شی ناوچی ناوه‌ندی خۆرهه‌ڵاتی  وه‌ک  له‌وبه‌ر  دامه‌زراندوهو  رێگه‌ی به‌ سه‌دامی  زامداریش دا که‌ هاڵیکوپته‌رکانی دژی  شێعه‌ و کورد به‌کاربه‌رێت. کوردیش که‌ له‌ مێژه‌وه‌ هه‌رزان فرۆشکرابوو، ‌ نیرو می و مندال و پیر له‌ ناکاودا  ناچاربوون، که‌ به‌یه‌که‌وه‌ به‌روه‌ شاخ دێرینه‌کانی ‌  کۆره‌وه‌ بکه‌ن.  هه‌ره‌وها حاجی بووش له‌گه‌ڵ که‌وتنی سۆڤیت دا په‌یامی "دنیا تازه‌"‌ تاکجه‌مه‌سه‌ری ئه‌مه‌ریکا  راگه‌یاندبوو، که‌ خه‌سڵه‌تی بازاری هه‌بوو. کورد له‌ ئه‌و ‌ بازاردا حسابی سفری بوو و کۆره‌وه‌که‌ش ده‌رئه‌نجام ئه‌و حساباته‌ بوو.
کۆروه‌که‌  ئه‌گه‌رچی بڕیارێکی ناکاوی مرۆڤی کورد بوو ، به‌ڵام  په‌یام و په‌یمانی کوردی  به‌دنیا گه‌یاند‌. ئه‌و په‌یامه‌ که‌مپانیه‌ زه‌به‌لاحه‌کانی ترسان و ناچاری کردن که‌ هاوکیشکه‌ دابه‌ش و بیبه‌شکردنی کورد به‌ بارێکی تردا لێکبده‌نه‌وه‌.
هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ریکی و ئه‌ورپایه‌کان  که‌ سه‌دان هه‌زار کوردیان  له‌شاشه‌ی ته‌له‌فیزۆنه‌کانیانه‌‌وه‌  ‌ده‌بینی  که‌ بێ وچان به‌شاخه‌کاندا هه‌ڵده‌گه‌ران. ‌ ناره‌وای حاجی بووشیان به‌ کۆره‌وه‌ی جۆله‌که‌  و ترس له‌  فیرعه‌ون  به‌راورد ده‌کرد. ئه‌مه‌ریکایه‌کان قیزه‌یان له‌  حاجی بووش  و دابه‌شی که‌مپانیه‌ نه‌وتیه‌کان و بازار هاته‌وه‌.  ده‌رئه‌نجام   سزای بووشیان داو له‌ کۆشکی سپی ده‌ریان په‌راند.  کۆره‌وه‌که‌ هانی خۆرئاوای دا که‌ ئاسمانی ئاشتی دروست بکه‌ن و ده‌رئه‌نجامی ئه‌و گۆرانه‌ عیراقی فیدارڵی لێکه‌وته‌وه‌.
له‌کۆتایدا ده‌کریت  بلین کوره‌وه‌که‌وه‌  بانگی‌ یه‌گرتنی کولتوری بوو نه‌ک هاواری جامبازه‌کان که‌ به‌رده‌وام دانه‌ به‌ خۆ فرۆش و مرۆڤ بێڕێزکردن. ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌ێنێت هه‌موو کوردیک به‌رپرسیار له‌م باره‌ ناله‌باره‌ی که‌ پیدا ره‌و ده‌کات.

Previous
Next

Leave a Reply