Skip to Content

Thursday, November 26th, 2020

پرۆسه‌ی دیموكراسی و رێنوسانسی سیاسی له‌ باشوری كوردستان

Be First!
by August 2, 2009 گشتی

 

  د.دڵشاد سالح ئاكره‌یی

مێژوی هه‌ر نه‌ته‌وه‌ێك خاووه‌نی كۆمه‌ڵێك ڕووداوی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینیه‌. ڕووداوه‌ سیاسیه‌كانی ئه‌م دووایه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش ره‌نگدانه‌وه‌ی مێژوی جوڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مانه‌ كه‌ ماوه‌ێكه‌ خه‌باتی بۆ ده‌كه‌ین.
تێكۆشانی خه‌باتی كوردایه‌تی له‌ روی مێژویه‌وه‌ زۆر قۆناغی سه‌ختی به‌خۆوه‌ بینیوه‌ كه‌ ئه‌وه‌ش له‌ هه‌ڵومه‌رجه‌ سیاسیه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست كه‌ دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م له‌ ناوچه‌كه‌دا به‌ زۆری تفه‌نگ پێی سه‌پێنرا. ئه‌مه‌ مێژویێكه‌ كه‌ هه‌ر تاكه‌كی میلله‌ته‌كه‌مان ئه‌بێ له‌بیری نه‌كات چونكه‌ زۆر سه‌ختی و زۆرداری تۆشمان بوه‌ به‌ هۆی ئه‌م ڕووداوانه‌وه‌.
وڵاتانی دراوسێ  كه‌مته‌رخه‌میان نه‌كردوه‌ له‌ چه‌وساندنه‌وه‌ی میلله‌ته‌كه‌مان و هه‌ر جوڵانه‌وه‌ێك كه‌ بۆنی خه‌باتی كوردایه‌تی لێ هاتبێت.
دوای 100 ساڵ له‌ خه‌بات و تێكۆشان هه‌ڵومه‌رجێك له‌ ناوچه‌كه‌دا دروست بوو كه‌ بۆ جارێكیش بێ ده‌رفه‌تێكی مێژویی بو بۆ ئێمه‌ كه‌ بتوانین خۆمان وه‌كوو هه‌مو میلله‌تانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست دیار كه‌ین. ئه‌بێ زۆر ئاگاداری ئه‌وه‌ش بین كه‌ له‌وانه‌یه‌ جاره‌كی كه‌ ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ هه‌ڵنه‌كه‌وێت كه‌ كاروانی خه‌باتی كوردایه‌تی به‌ره‌و كوردستانه‌كی سه‌ربه‌خۆ ببات.
هه‌بونی به‌رنامه‌ێكی به‌رفراوان بۆ خه‌باتی كوردایه‌تی گوزارشت له‌ هه‌ستیارێه‌كی گه‌وه‌ریه. قۆناغه‌كی گرنگی مێژوی رووبه‌رووی میلله‌ته‌كه‌مان ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ئه‌توانرێت به‌ رێنوسانسه‌كی سیاسی مێژویی وه‌سف بكرێت. سه‌رهه‌ڵدانی جوڵانه‌وه‌ێكی دیموكراسی وه‌ هه‌بوونی تۆلرانس له‌ لایان حیزبه‌ ده‌سته‌ڵاتداره‌كانه‌وه‌ نیشانه‌ی سیاسه‌تێكی ساغله‌مه‌ كه‌ ده‌بێت به‌ فاكته‌رێكی گرنگ بۆ به‌ده‌ست ئێنانی مافه‌ره‌واكان.

دیموكراسی وشه‌ێكی یونانیه‌ كه‌ دیموس به‌ مانای گه‌ل و كراسی به‌مانای فه‌رمانره‌وای هاتووه‌. واته‌ دیموكراسی كه‌ به‌فه‌رمانره‌وایی گه‌ل داده‌نرێت سیستمێكه‌ كه‌ له‌ جیهانی ئه‌مروو به‌ شێوه‌ێكی پراكتیك له‌ زوربه‌ی وڵاته‌ پێشكه‌ووتوه‌كانی دونیا به‌كار ده‌ینرێت. هه‌ركۆمه‌ڵگاێك له‌ سه‌ر ئه‌ساسی دیموكراسی وه‌ مۆئه‌سه‌سات دروست بكرێت به‌ كۆمه‌ڵگایه‌كی ساغله‌م و دور له‌ بیركردنه‌وه‌ی ته‌سك داده‌نرێت. ئه‌م سیستمه‌ ته‌نیا ئامێرێكی فه‌رمانره‌واییه‌ كه‌ نه‌ته‌وه‌ خۆی بریاری ئه‌وه‌ ده‌دات كه‌ چ گروپێك ئه‌م متمانه‌یه‌ وه‌رده‌گرێت. ئه‌وه‌ش به‌ گوێره‌ی به‌رنامه‌ی سیاسی ره‌وته‌كه‌ كه‌ ئایا گه‌ل پێ باشه‌ یان نا.
دیموكراسی موتڵه‌ق له‌ هیچ وڵاته‌كی دونیا هه‌تا ئێستا به‌رقه‌رار نه‌بوه‌. واته‌ دیموكراسی وه‌كو ئامیرێك بۆ ده‌ستاوده‌ست كردنی ده‌سته‌ڵات زۆر جار تۆشی كیشه‌ بووه‌ له‌ گه‌ڵ نه‌یارانی خۆی. ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ كه‌ بازنه‌ی به‌شداربووان چه‌ند به‌رفراوان بێت. له‌ رویی زانستی سیاسیه‌وه‌ هه‌ر‌چه‌ند ئه‌م بازنه‌ییه‌ به‌رفراوانتر بێت دیموكراسی زۆرتر رۆڵی هه‌یه‌ وه‌ ده‌توانێت نوینه‌رایه‌تی به‌شداربووان بكا. ئه‌گه‌ر بازنه‌ی به‌شدار بووان بچوكتر بكرێت ئه‌وه‌ به‌ره‌و دیكتاتوریه‌تی راسته‌قینه‌ هه‌نگاو ده‌نێت. گرنگ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌موو ئه‌و گروپانه‌ی كه‌ به‌شداری  پرۆسه‌كی دیموكراسی ئه‌كه‌ن پابه‌ند بن به‌ بنه‌مایه‌كانی.

دوای رووداوه‌كانی ١١/ ٩ /٢٠٠٢ وڵاته‌ یكگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌رنامه‌یكی دورو درێژی دارشت بۆ رووبه‌روبونه‌وه‌ی تیرۆر له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست. ئه‌وه‌ بوو یكێك له‌ ئه‌نجامه‌كانی پرۆسه‌ی ئازادی عیراق و دیموكراتیزه‌كردنی داموده‌زگا حكومیه‌كانیه‌. سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌مریكا به‌رنامه‌ێكی به‌رفراوانیان هه‌یه‌ بۆ گه‌شه‌پێدانی دیموكراسی وه‌كوو ئامیرێكی حوكمرانی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست. ئه‌مه‌ش بۆ لاوازكردنی گرۆپه‌ توندره‌وه‌كان ده‌گه‌رێته‌وه‌. پرۆسه‌كه‌ش له‌ عێراق ده‌ستی پێ كردووه‌ وه به‌رده‌وام ده‌بێت تاوه‌كوو وڵاتانی ده‌وروبه‌ریش بگرێت كه‌ له‌وانه‌ ئێران گرنگترینیانه‌. به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكا ته‌واو له‌وه‌دایه‌ كه‌ ئه‌م پرۆسه‌یه‌ سه‌ركه‌وتووانه‌ به‌ره‌و پێش بروا.
له‌گه‌ڵ پرۆژه‌ی دیموكراسی ئه‌مریكا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ده‌رفه‌تێكی مێژوی بۆ ئیمه‌ی كورد هاتوته‌ ئاراوه‌ كه به‌هیچ شیوه‌ێك نابێ له‌ ده‌ستی بده‌ین چونكه‌ هه‌ڵسوكه‌وتی كورد له‌ گه‌ڵ ئه‌م پرۆژه‌یه‌ بریاری بونیادنانی ده‌وڵه‌تێكی كوردی ده‌دات له‌ ناوچه‌كه‌دا. ئه‌گه‌ر یاریه‌كه‌ به‌ سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش بكرێت ئه‌توانین به‌ گیرفانێكی پڕ له‌ گه‌مه‌كه‌ ده‌رچین كه‌ گارانتیه‌كی مێژوییه‌ بۆ به‌رگری كردن و گه‌یشتن به‌ مافه‌ره‌واكانمان.
هه‌بونی پێلانێكی درێژخایه‌ن زه‌روره‌تێكی میژوییه‌ كه‌ سه‌ركردایه‌تی كورد نابێ پشت گوێ بخات. هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان كوردی خستوته‌ تاقی كردنه‌وێكی مێژویی كه‌ هاوپه‌مانه‌كانمان زۆر به‌وردی دراسه‌ی ده‌كه‌ن كه‌ ئایا كورد هاوپه‌یمانێكی باورپێكراوه‌ یان نا.
زۆر گرنگه‌ كه‌ به‌شداربووانی ئه‌م گه‌مه‌یه‌ ئاگاراری هه‌ڵسوكه‌وته‌كانیان بن و گه‌مه‌كه‌ به‌وپه‌ری به‌رپرسیارێتی بكه‌ن ئه‌گینا توشی كاره‌ساتێكی نه‌ته‌وه‌یی گه‌وره‌ ده‌بین كه‌ هه‌مومان لیی به‌رپرسیارین. له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مومان دایه‌ كه‌ كۆمه‌ڵگایی كورده‌واری به‌ره‌و دیموكراسیه‌تێكی راسته‌قینه‌ هه‌نگاو بنێت. ئه‌وه‌ به‌رزترین رێزه‌ له‌ شه‌هیده‌كانمان كه‌ ژیانیان به‌ گه‌ل و نیشتیمان به‌خشی. ئه‌بێ ئه‌وه‌ش له‌ بیر نه‌كه‌ین كه‌ هه‌موومان له‌م خه‌باته‌ به‌شداریمان كردوه‌ و ده‌سكه‌وته‌كانیش ئه‌بێ یكه‌م جار میلله‌ت سودی لێ وه‌رگرێ.
رێزگرتن له‌ پرۆسه‌ی دیموكراسی رێز گرتنه‌ له‌ ئه‌زمونی كوردستان كه‌ ره‌نجی خه‌بات و قوربانیانی گه‌له‌كه‌مانه‌. نابێ له‌ ناو كۆمه‌ڵگای كورده‌واری دا هاوڵاتی پله‌ یك و دوو هه‌بێ. ئه‌بێ یاسا سه‌روه‌ر بێ و كلتوریی یه‌كتر قه‌بۆڵ كردن له‌ ناو هه‌موو تاكێكی كورد بچینرێ.
خه‌باتی میلله‌ته‌كه‌مان و ئه‌زمونی كوردستان به‌روه‌ هه‌نگاوه‌كیی گه‌وره‌ كه‌ داهاته‌كه‌یی كۆمه‌ڵگایه‌كی مه‌دنی له‌ سه‌ر دروست بونی مۆئه‌سه‌ساتی حكومی كه‌ مافی هه‌موو تاكه‌كی كورد دابین بكا هه‌نگاو ده‌نێت. پاراستنی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ له‌ ئه‌ستووی هومانه‌ به‌ هه‌موو چین و تۆێژه‌ جیاكانیه‌وه‌. 

Previous
Next

Leave a Reply