Skip to Content

Monday, January 25th, 2021

چه‌ند کۆپله‌ شیعرێک …. ناڵه‌ عه‌بدولره‌حمان

Comment
by May 28, 2011 ئەدەب

1
چیدی نامه‌وێ‌ بخه‌وم
نه‌وه‌ك سبه‌ینێشم
كۆپیه‌ك له‌ وێنه‌ی (دوێنێ‌) بێت
***
2
مناڵیم له‌ ده‌فرێك خۆڵدا به‌ڕێ‌ كرد
گه‌نجیش…
به‌رله‌وه‌ی پیر ببم،
(سه‌فه‌ر ده‌كه‌م…)
له‌وانه‌یه‌
بۆ دواین خه‌ون
به‌ پێخاوسی بگه‌رێمه‌وه‌
***
3
جگه‌ له‌ مورو
(كه‌لا)یه‌كی سه‌وزم
نه‌خسته‌ (قۆڵت)ێكی بچوكه‌وه‌
كه‌ مناڵ بووم…
ئیدی به‌چی مه‌حكومم؟؟
***
4
ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌
به‌یه‌كه‌وه‌ سێوێكمان له‌ت كرد
من قه‌پ له‌ په‌نجه‌ت ئه‌گرم
یان له‌لێوت
ئینجا له‌سبَو
***
5
ئێواره‌یه‌ك دێته‌ سه‌رم
كۆتره‌كانی سینگم هه‌ڵفڕێنم
ئه‌گه‌ر به‌خت یاوه‌رت بوو له‌سه‌ر په‌نجه‌كانت نیشتن
بزانه‌ من بۆ هه‌ر شتێ‌
ئازادمكردوون
***
6
عه‌شق مرۆڤه‌كان دیل ناكا
تۆش كه‌هێنده‌ت خۆشده‌وێم
ئازادمكه‌
با هه‌موو ئاسمان ته‌ی بكه‌م

Previous
Next

Leave a Reply