Skip to Content

Tuesday, January 26th, 2021

ڕۆشنبیر و دەسەڵاتی دۆگما یی

Be First!
by April 25, 2013 گشتی

 

 

 

 


(لە هەموو کۆمەڵگەیەکدا جەستەی مرۆڤ لە ژێر چەپۆکی دەسەڵاتدایە ) 

فۆکۆ 

ترسی فۆکۆ لەدەسەڵاتێ ئەوە نەبوو کە شێواز و جۆر و پێکهاتەکەی چۆنە، بەڵکو دەگەرێتەوە بۆ کار تێکردن و کاردانەوە پراکتیکیەکان ، چونکە کارتێکردنی دەسەڵات لە نمایشکردنی هێزو تەکنیک و تەکتیک پراکتیزە وە خۆی دەنوێنێ .

فۆکۆ لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ژیل دیلز لەبارەی ڕۆشنبیر و دەسەڵات باس لەوە دەکات و دەڵێت ڕۆڵی ڕۆشنبیر ئەوە نیە کەوا خۆی هەندێک لە پێشتردابنێ و تاکو لەو ڕێگایەوە ڕاستییە نەگووتراوەکان بدرکێنێ ، بە پێچەوانەوە ڕۆشنبیر دەبێ لە دژی هەموو جۆرە دەسەڵاتێک ڕابووەستێت کەوا خۆیشی بابەت و کەرەستەی دەسەڵاتەکەیە و لە دەروونی زانست و ڕاستی و وشیاری و ڕادەربڕینە . 

مرۆڤی ڕۆشنبیر وا تا مرۆڤێکی کامڵ کە خۆی خاوەن جەستە و بیری خۆیەتی ئەو مرۆڤەش هزری پێویستی بە چرایەک نابێ لە تاریکیدا ڕێگەی بۆ ڕۆشن بکاتەوە ، چونکە گەر پشتی بە چرا بەست چی دی ئەوە ڕۆشنبیر نیە بەڵکو تاریک بینەو پێوستی بە ڕێ نیشاندەرە ،بە مانا یەکی تر ڕۆشنبیر واتا مرۆڤی تێگەیشتوو مرۆڤێک کە دایم لە گومان و پرسیارکردن دایە ؟ هەمیشە لە گەڕاندایە بە دوای حەقیقەت و تێکشکاندی کێوی درۆ ، ئەمەیە ڕۆشنبیر ، بە دیوێکی تردا زۆرجار حیزبی دەسەڵاتدار توانیویەتی ڕۆشنبیری هەبێت وەکو ئاماژەمان پێکرد ڕۆشنبیر نەک بە مانا فراوانەکەی ، بەڵکو ڕۆشنبیرێکی مردووی زیندوو ، ڕۆشنبیرێک وەکو ” د. سەعید مەحبی ” دەڵێت ؛ (کەسانێک خۆیان بە چارەنووسی خەڵکی دادەنێن کە چی لە کاتێکدا خۆیان لە خەڵکەکە کۆیلەترن ) دەکرێت بڵێن ئەم جۆرە ڕۆشنحیزبانە هێندەی ترس لە شەیتان لە هەڵوێستی نواندنی حیزب دەترسن ئەم نووخبەیە کە من ناوی دەنیم ” ڕۆشنگران ” کەسانێکی بێ دەنگ (صامت ) و بێ پرۆژە و دنیا نەدیدەن ، لە هەر چرکەیەکدا بێت ئامادەی جێ بەجێ کردنی بڕیاری حیزبن و دەست دەکەن بە وتار و نووسینی شیعر و دروستکردنی ئەفسانەی خەیالی و هۆتافکیێشان ، ئەمانەن دروستکەری کۆمەڵگەیەکی پاتریارکی و جەهلی . ئاشکرایە بە دڕێژایی مێژوو فەرەمانراوەیەتی دەسەلاتی کوردی هەمیشە لە هەوڵی سەفستەکردنی درۆی ئەوەدا بووە کە چۆن بەها حەقیقەتەکان بە کۆمەڵگا بفرۆشنەوە و چۆنیش لە هەوڵی ئەوەدا بوونە کار لە سەر بە دەعجان کردنی کەسانی ڕۆشنبیر و وشیار ئەو گروپ و ڕێکخراوانەی بکەن کە بوونەتە بەرەبەست لە هەمبەر ئەو درۆیانە کە بەسەر مێژوودا تێپەڕێنرێت . هەربۆیە کاری حیزبی دەسەڵاتدار بە تەنها لە دژی ڕەخنەگر و کەسانێکی خاون بۆچوون و بیرکردنەوەی جیاواز ناوەستێتەوە بەڵکو بەردەوام لەهەوەڵی ئەوەش دا بووە کە چۆن سیفەتی هاونیشتمانی بوون لە کەسانی ئەکتیڤ و وشیار بسەنێتەوە کە پیشەییان ئەوە بووە ڕاستی و حەقیقەت بۆ کۆمەڵگا ڕوون بکەنەوە ،

 

ئەم ماشێنەی دەسەڵاتی حیزبیەی کوردی ، دەسەڵاتێك نیە وەکو جۆن لۆک باسی لێوەدەکات کە دەبێ دەسەڵات دەسەڵاتێک بێت کە گشت مرۆڤەکان لە دۆخی سروشتیدا لێی بە هرەمەند بوون و ڕادەستی کۆمەڵگە و ئەوفەرمانڕەوایانە کرابێت کە کۆمەڵگە بۆ خۆی هەڵیبژاردوون ، ئەم دەسەڵاتە لەسەر بنەمای متمانەی ئاشکرا یان پەنهانەوە خراوەتە بەر دەستیان تا بۆ بەرژەوەندی گشتی و پاراستن و چاودێریکردنی موڵک و داراییەکانی خەڵک بە کاربهێندرێ ، بەڵکو ئەم دەسەڵاتە گرنگترین شت بەلایەوە ئەوەنیە کە ساڵانە چەند ناوەندی مەعریفی و دەزگای رۆشنبیری و زانستیی دەکاتەوە بەڵکو ئەو خەمی ئەوەی هەیە کە ساڵانە چەند باڵەخانەی حیزبی و چەند دەزگای ڕاگەیاندنی حیزبی و چەند گۆڤار و بڵاوکراوەی حیزبی لەسەر حیسابی تاکی ئەم هەرێمە دابمەزرێنێت چونکە ئەو هەمیشە حێژی لەوە بینیوە کە چۆن ژیان بکڕێت و دسەڵاتی خودایی بەرجەستەبکات و لەززەت لە تێ هەڵدان و سەرکوت کردنی گەنجی ناڕازی و ڕۆژنامە نووس و نوسەرو ڕۆشنبیری ئەکتیف وەرگرێت ، هەر بۆیە خۆشترین ساتیش بەلایەوە ئەوەکاتەیە کە وا زانکۆ و خوێندنگا و ناوەندە زانستیەکانە پڕ دەبن لە چەلاکی حیزبی و کەسانی حیزبی ، ئەوە حیزبی دەسەڵاتدارە کە دوژمنی سەرسەختی زانست و دونیایی مۆدێرنە چونکە ئەوە ئەوە هەمیشە ڕابردووی داوە بە نێو چاوی میللەت و لە سایەی خەونی ڕابردوودای دەژێ وە هێندەی خەباتی ڕابردوویشی بەلاوە گرنگە بووە نیو هێندەی لە خەمی داهاتوودا نەبووە ، بە بۆ چوونی من لە هەر وڵاتێکیش ئاوا حیزب و بنەماڵەی حیزبی بوونە بڕیاردەر لە سەر چارەنووسی میللەت دا لەوێ چی دی مافی هاوڵاتی بوون دەکەوێتە بەر مەترسیەوە ، وە هەنووکە کۆمەڵگەی ئێمەش لە بەردەمی ئەو مەترسیەدایە ، لە سایەی سیستەمێکی پۆلتیکۆی کە لە سەر بناغەی درۆ دامەزراوە و دەسەڵاتێکی دۆگمایی کە چی دی توانای چاکسازی نیە نەک توانای نیە بەڵکو هەر ئیمانی پێی نیە و تا ئەو پەڕی ڕادەش بە یاسا ڕادەبوێرێت ، دیار نەمانی داهاتیش ئەوە دەسەلمێنێت وەکو چۆن کاتێک بەردێک دەکەویتە بنی گۆمەوە کەس نازانێت لە کوێدا جێگیر دەبێت ، داهاتی ئەم هەرێمەش هەمان چارەنووسی ئەو بەردەی هەیە . 

 

 

عەلی سەرتیپ

Previous
Next

Leave a Reply