Skip to Content

Friday, April 26th, 2024
ئافره ت له پڕۆسه ی هه ڵبژاردندا  … نالی پێنجوێنی

ئافره ت له پڕۆسه ی هه ڵبژاردندا … نالی پێنجوێنی

Closed
by October 5, 2013 گشتی

 

 

 

 

 

به گوێره ی ئه نجامه به راییه کانی هه ڵبژرادن، هیچ خانمێك ده نگی پێویستی بۆ چوونه ناو په ڕله مان به ده ستنه هێناوه. واته هیچ کام له خانمان، له ته واوی لیسته جیاوازه کان، به عه لمانی و ئیسلامییه وه، به چه پ و ڕاسته وه، به عه شایه رو سۆشیال دیموکراته کانیشمانه وه، خانمێکیان تێدا نه بوو، خه ڵك متمانه ی خۆیانی پێبده ن و وه ك نوێنه ری خۆیان بینێرنه په ڕله مان؟!. ئه و خانمانه شی که له داهاتوودا، به ته قه ته قی پاژنه ی پێڵاوه کانیان، بێده نگی په ڕله مان ده شکێنن و ئاوه دانی ده که نه وه، به لوتف و مه کره مه ی پیاوان و مه رحه مه تی حیزب و پیاوه ده ستڕۆیشتووه کا نی، له ژێر قوبه ی په ڕله مان، داده نیشن.

ئه و ده ره نجامه ناشیرینه ی ده نگدان، کۆمه ڵێ پرسیاری زۆر، له به رده م کۆمه ڵگه و لایه نه سیاسییه کان و نوخبه و ڕۆشنبیرانی ئێمه دا قوت ده کاته وه و ده ورووژێنێ. به تایبه ت، توێژی ژنان و خانمان و ئافره تان خۆیان، به تایبه تتریش ئه و ڕێکخراوه زۆر و بۆرانه ی که ساڵانێکه مێشکمانیان به قسه ی زل و ئیدعای گه وره ی بێکرداره وه، جه نجاڵ و خه ریكکردووه.

ئه رێ به ڕاست، کێ له م دۆخه و له م به که مته ماشاکردنه ی ژنان به رپرسیاره؟ باڵاده ستی و زاڵبوونی ئه و دیودو تێڕوانینه ی که متمانه به ژنان ناکات، ده که وێته ئه ستۆی کێ؟ به رده وام، سیاسیی و ڕۆشنبیرو واعیزه کانی ئێمه، سه ری زمانیان، باسی ئافره ت و مافه کانی و توانا و ڕۆڵ و پێگه ی ژنه، که چی که ده چنه سه ر سندوقه کانی ده نگدان، ئه و یه کسانیی و هاوکوفی و شه راکه ته ی، که به رده وام باسی ده که ن، ونده بێ و نامێنێ. سندوقه کانی ده نگدان ئه و ئاوێنه یه یه که، که عه قڵی تاک و ده نگده ری ئێمه، پیشان ده دات و پێمانده ڵێت، به ته نها، ناو و وێنه و تواناو به ڵێن و قسه و شه هاده ی کاندیده پیاوه کان له میمۆری خۆیدا سه یڤ ده کات، ئه رزشێك بۆ تواناو ڕۆڵی ژنان دانانێ. خانمان، به شایسته ی هۆڵی په ڕله مان نازانێ، به لایه وه، یاسا دانان و چاودێریکردنی حکومه ت و داڕشتنی بڕیاره کان ماف و ئه ركی ژنان نییه.

 کوان ئه و لایه نه سیاسیی و ئه و سیاسییه مۆدێرن و پێشکه وتوانه ی! که هه میشه بۆ موزایه ده ی سیاسیی و خۆبادان، باسی پێشکه وتنی ئافره ت و کارکردن بۆ به ده ستهێنانی مافه کانی ده که ن، که چی ناتوانن ئه ندام و هه وادارانیان قایل بکه ن که متمانه و ده نگ به ژنێك بده ن؟ یان ئه و بانگه شه و ئیدیعایانه یان، بێناوه ڕۆکه و ئامانجی ئه وان ئه وه یه که له هۆڵ و بۆنه و کۆڕو کۆبوونه وه کانیاندا، ژانان به جل و به رگی نیمچه ڕووته وه، سه مایان بۆ بکه ن و مه نسووله کانیش له جه سته ی ناسكی ئه واندا، چاویان بله وه ڕێنن. وه ك مه حوی ده ڵێ: چه راکردن له باغی حوسنیا مه نزووریه چاوم. 

کوردستان بڕوخێ به ڕێکخراوی ژنان، ئافره تان، خانمان، خوشکان ده گرسێته وه، له به ر فێمێنیست و به ناو چالاکوانانی ژنان، شاشه ی تیڤی و لاپه ڕه ی ڕۆژنامه کان، به رکه سی تر ناکه وێ و ڕێمان نییه بڕۆین. به ڕاست، کاری ئه م ڕێکخراو و چالاکوانانه کامه یه؟ ئه مانه چییان بۆ ژنان کردووه؟ کوا ئه و ده نگانه ی ئه مانه بۆ کاندیده ژنه کانیان کۆکرده وه؟ چه نده توانیان تێڕوانین و دیدی زاڵی پیاوانه، بۆ سیاسه ت و حوکمداریی و به ڕێوه بردن، کاڵبکه نه وه و نه یهێڵن. چه نده دڕدۆنگی و دوودڵی تاکی ئێمه یان له ئاست تواناو لێهاتوویی ژناندا کاڵکرده وه و نه یانهێشت. تۆ بڵێی هۆکاری ئه و بێمتمانه ییه ی خه ڵك به ئافره تان، له وه وه سه رچاوه ی نه گرتبێ، که ئه وانه ی نوێنه رایه تی ئه و توێژه ده که ن، وه ك پێویست کاریان بۆ کاراکردنی ڕۆڵی ژنان و داکۆکیکردن له مافه کانیان نه کردبێ. 

ئه ڵمانیا، که گه وره ترین و به هێزترین وڵاتی ئه وروپایه، خانمێك (ئه نجه لا مێرکل) به ڕێوه ی ده بات، هه فته ی پێشووش بۆ جاری سێیه م، متمانه ی خه ڵكی ئه و وڵاته ی به ده ستهێنایه وه، کۆمه ڵگه و ده نگده رانی ئێمه، متمانه به خانمێك ناکه ن بیکه نه نوێنه ری خۆیان له په ڕله مان!!. 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.