Skip to Content

Friday, April 26th, 2024
تاریكییه‌ك به‌رله‌ ره‌شبوون  …  فاتیح سه‌لام

تاریكییه‌ك به‌رله‌ ره‌شبوون … فاتیح سه‌لام

Closed
by October 13, 2013 هۆنراوە

 

 

 

 

سه‌رت ناوه‌ به‌ سنگی شه‌وێكی دووری 

ونبوونی ره‌نگه‌كانه‌وه‌ و 

مه‌لولیه‌ت په‌لكێشت ده‌كات

دوكه‌ڵێك ده‌تنووسێته‌وه‌ 

په‌نهانییه‌ك ده‌تبا بۆ خۆی 

پێت ده‌ڵێت :

له‌ هاتنته‌وه‌ تا ( هاتن ) له‌ جێ نزگه‌ی سووتانی 

له‌ خۆتدا جێم بكه‌ره‌وه‌ , تا له‌ خۆڵه‌مێش و سوتووی 

به‌رله‌ مه‌رگتا برژێمه‌ ( با ) 

ده‌ستی كه‌شێ‌ ره‌شتاڵه‌ی به‌ هه‌نسك بگرم 

به‌ تیشك بڵێم سووڕی هه‌تاوێ‌ راگره‌ 

به‌ بارانی به‌ پرووشه‌ی هه‌ڵشاخی هه‌وریش بڵێم 

وه‌ك كپی ره‌ش , شێت بوونی خۆم له‌ دوای گوناه‌ 

زمانێ‌ نوێ‌ , بۆ به‌رتاوی لێزمه‌ی ته‌ربوون بدۆزمه‌وه‌ 

بۆ واری چۆڵی رسته‌یه‌ك 

پیته‌كانی زۆر له‌ مێژه‌ 

به‌فر گه‌مه‌ی له‌ گه‌ڵ ناكا و 

كز ده‌سووتێ‌ له‌ پێده‌شتی بناره‌كه‌ی كڵۆڵیدا 

ئه‌و ئاگره‌ 

                                                                               11/10/ 2013

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.