تكایه ئێوه له په‌رله‌مان نه‌خه‌ون….سه‌نگه‌ر زراری
تكایه ئێوه له په‌رله‌مان نه‌خه‌ون
سه‌نگه‌ر زراری
sangarzrary@gmail.com
وا په‌رله‌مانیش دڵی نه‌رم بوو، ته‌مه‌نی ئه‌ندامێتی په‌رله‌مانی كرده (25) ساڵ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت بداته لااون كه بچنه ناو په‌رله‌مان (ئه‌مه له كاتێكدا ئه‌گه‌ر خۆمان له‌و ئیشكالییه‌ته به‌دوور بگرین كه ئایا ته‌مه‌ن پێوه‌ره بۆ لاواێتی یان پێوه‌ری دیكه هه‌ن؟ ئه‌گه‌ر پێوه‌ری دیكه هه‌ن پێوه‌ره‌كان چین و ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نیش پێوه‌ره چ ته‌مه‌نێك، ته‌مه‌نی لاوێتییه؟)، به‌هه‌ر حاڵ ئه‌م بڕیاره‌ی په‌رله‌مان بڕیارێكی باشه و ده‌رفه‌تێكی دیكه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی لاوان (وه‌كو ده‌مێكه داوا ده‌كرا) بچنه ناو په‌رله‌مان و له‌وێوه ده‌ست هه‌ڵبڕن و خۆیان داوای مافه‌كانی خۆیان بكه‌ن، نه‌ك ئه‌وه‌ی چاویان له‌وانیتر بێت داوای شتیان بۆ بكه‌ن. ئه‌مه ده‌رفه‌تێكه كه كاركردنی ده‌وێت نه‌ك ته‌نها قسه.
به‌شداری سیاسی لاوان له حكومه‌ت (وه‌كو ده‌گوترا) لاواز بوو، رێگه‌دان به لاوان بۆ ئه‌وه‌ی بچنه ناو په‌رله‌مانه‌وه، ده‌رفه‌تێكه بۆ ئه‌وه‌ی بچنه پێگه‌یه‌ك كه بڕیاری لێوه ده‌درێت و تا ئێستاش لاوان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌و بڕیارانه‌ی په‌رله‌مان رازی نه‌بوونه و هیچ رێگه‌یه‌كیان له‌به‌رده‌مدا نه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی ره‌فزی بكه‌نه‌وه، به‌م بڕیاره په‌رله‌مان رێگا له‌به‌رده‌میان خۆش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر له هه‌ر بڕیارێك ناڕازی بن، راسته‌وخۆ و له‌و شوێنه‌وه‌ی كه بڕیاره‌كه‌ی لێوه ده‌رده‌چێت، بێنه‌ده‌نگ و به‌رپه‌رچی بده‌نه‌وه.
له‌م حاڵه‌ته‌دا زۆر گرنگه لاوان ئه‌و شتانه دووباره نه‌كه‌نه‌وه كه پێشتر خۆیان ره‌خنه‌یان لێده‌گرت و ناڕه‌زاییان له دژی ده‌رده‌بڕی، گرنگه له دانیشتنه‌كاندا باوێشك نه‌ده‌ن و نه‌خه‌ون، به پاره و ئیمتیازات نه‌خه‌ڵه‌تێن و ئه‌و پرسه گرنگانه‌یان بیر نه‌چێته‌وه كه بۆی ده‌چن.
نایشارمه‌وه كه گومانێكی زۆر هه‌یه له‌وه‌ی لاوان بتوانن داواكاری لاوانی دیكه به‌ته‌واوی بگه‌یه‌ننه ده‌سه‌ڵات و ئه‌و شوێنه‌ی بڕیاری لێوه ده‌درێت، ره‌نگه بڵێن ئه‌مه حوكمدانێكی پێشووه‌خته‌یه، چونكه له كوردستان هیچ ئه‌زموونێكی پیش‌تر له‌و رووه‌وه نییه كه لاوان له‌م ته‌مه‌نه‌دا چووبێتنه په‌رله‌مان و هیچیان نه‌كردبێ، ئه‌م قسه‌یه راسته، به‌ڵام خۆ به لێشاو رێكخراو و سه‌نته‌ری لاوان له كوردستان هه‌ن و لاوانیش لێی ناڕَازین، كه‌واته ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌موو سه‌نته‌ر و رێكخراوه‌ی لاوان نه‌یانتوانیبێ دڵی لاوان رازی بكه‌ن و تینوێتیان بشكێنن، ئایا چه‌ند لاوێك "كه رێژه‌یان هه‌رچه‌ند بێت له ژماره‌ی په‌نجه‌كانی ده‌ست تێپه‌ڕ ناكات"، چۆن ده‌توانن داواكارییه‌كانی لاوان جێبه‌جێ بكه‌ن و داواكارییه‌كانیان بێننه دی؟!
ئه‌م قسانه، نه بێ ئومێدییه‌كی پێشوه‌خته‌یه و نه ساردكردنه‌وه‌ی ئه‌و لاوانه‌شه كه بڕیاره بچنه په‌رله‌مان و ببنه نوێنه‌ری لاوان، به‌ڵكو ئه‌م قسانه وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی بزانن كه ئه‌م شتانه له ئارادان و ئه‌و شوێنه‌ش كه ئه‌و لاوانه بۆی ده‌چن، شوێنی بڕیاردانه و پێویستی به ماندووبوونی زۆر هه‌یه تا دڵی لاوان رازی ده‌كه‌ن و داوكانیان ده‌گه‌یه‌نن، ئه‌گه‌ر خۆیان وا نه‌كه‌ن ده‌سه‌ڵات وحزبه سیاسییه‌كان هیچیان بۆ ناكه‌ن، چونكه ئه‌وان تا ئێستا له‌سه‌ر ئه‌وه رێكنه‌كه‌وتوون كه بڵێن "لاو" یان بڵێن "گه‌نج" و هه‌موو رێكخراوه‌كانیش كاریگه‌ری ئه‌و (ناونان)ه‌یان كه‌وتۆته‌سه‌ر و هه‌ر سه‌نته‌ر و رێكخراوێك به ئاره‌زووی ئه‌و حزبانه ناویان له خۆ ناوه "لاو" یان "گه‌نج"، تۆ بڵێی لاوانی په‌رله‌مانتار له یه‌كخستنی ناوه‌كه‌وه (وه‌كو هه‌نگاوی یه‌كه‌م) ده‌ست پێ بكه‌ن و تا كۆتایی هه‌زار میله‌كه به‌رده‌وام بن؟!