Skip to Content

Friday, April 26th, 2024
توڕە مەبە ….. ناسك حسێن

توڕە مەبە ….. ناسك حسێن

Closed
by April 25, 2011 ئەدەب

توڕە مەبە
لە گەرمیتا لە هەتاو ئەجی
لە پاکیتا لە کانیەکی بن بەرد ئەجی
هیمنێشت لەباڵە نەخشاوەکانی پەپولەیەک ئەچێ
 لەبەرائەتتا کۆترێکی سپی
کە توڕەشبی وەك ڕەشەبای
منیش وەك دارێکی پایزی 
هەمو گیانم ئەلەرزێت گەڵام پێەوە نا‌يڵێ
ئەم نێری بۆ کەناری  خەمێ
زۆر ئەترسم لەم  خەمە لە تۆم دور ئەخاتەوە
توڕە مەبە
توڕە بون لە تۆ نایە تۆ شیری سپی بێگەردی
بەڵام زوو هەڵ ئەچی
توڕە مەبە… تورە مەبە
منیش لە خۆت دورمەخەرەوە
من  چرای شەوتم بۆت ئەسوتیم
بەرگەی ئەم ڕەشەبایە ناگرم
گەر بێتو شوشەی دڵم بشکێ
جاڕیکی تر چرا ناگڕێ
مەم گرێنە … فرمێسکم  هەوری ڕەشن خەمیان لێدەبارێ
لە بیانویەک ئەگەڕێن بێنە خواڕێ
ئەوسا خوڕ خوڕ بەخەم ئەت شۆنەوە
من هێچ ناڵیم توڕەش نابم وەڵامت بە فرمێسکەکانم ئەدەمەوە
گەر هەر توڕە بی و واز نەهێنی
ئەزانم فێرە ماچی ..
بە ماچێك ئاشتت ئەکەمەوە

 

ناسك حسێن

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.