سێكس له سینه‌مای میسری وهه‌ڵوێستی ئیسلامیه‌كان
له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی گروپه ئیسلامی و ته‌كفیری و جیهادیه‌كان میسر له‌سه‌رده‌می ساڵانی حه‌فتاكاندا، به‌رهه‌مێكی رۆشنبیری ئازاد و دور له بنه‌ما و ئه‌خلاقیاتی ئیسلام ده‌ركه‌وت، به‌ڵام ئه‌و ئازادیه له‌سه‌ر شیكاری روداوه سیاسیه‌كان نه‌بوو، ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵات له‌و سه‌رده‌مه‌دا چاودێریه‌كی زۆر توندی رۆشنبیرانی ده‌كرد و سزای زیندانی و ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌دا، كه هه‌ر بابه‌تێكیان بڵاوبكردایه و به پێ وێستی خۆیان نه‌بێت.
ئه‌و سه‌رده‌مه میسر چاوپۆشی له ره‌خنه‌ی سیاسی ده‌كرد، به‌ڵام سینه‌مای میسری چه‌ندین فیلمی به‌رهه‌م هێنا، ئه‌و به‌رهه‌مانه به پێی رای ره‌وته ئسوڵیه‌كان له ئه‌خلاقیات و دابونه‌ریتی ئیسلام دور بوو، ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ش وای كرد ئیسلامیه‌كان ده‌نگیان به‌رزبكه‌نه‌وه و زمانی ره‌خنه‌ی سیاسی بگرنه به‌ر و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كرد كه میسریه‌كان پێشوازی له كرانه‌وه و نوێخوازی ده‌كه‌ن، ئیسلامیه‌كان ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌گرت كه سینه‌مای میسری له‌سه‌ر ده‌ستی جوله‌كه و مه‌سیحیه‌كان دامه‌زراوه و ئه‌وانه كار بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی سێكس و ماده‌ی هۆشبه‌ر و كاری نا ئه‌خلاقی ده‌كه‌ن، هه‌ر بۆ ئیدانه‌كردنی سیسمی سیاسی كاریان بۆ ئه‌وه كرد سێ خاڵ به‌یه‌كه‌وه ببه‌ستن : یه‌كه‌م ئاین (جوله‌كه)، دووه‌م ئه‌خلاق (بڵاوكردنه‌وه كاری نه‌شیاو)، سێه‌م سیاسه‌ت (ده‌سه‌ڵات)، به‌م سێ خاڵه ئیسلامیه‌كان ململانێ‌یان له‌گه‌ڵ چه‌پڕه‌وه‌كان كرد، ته‌نانه‌ت ئیسلامیه‌كان گرته رووت و سێكسیه‌كانیان وه‌كو به‌ڵگه‌یه‌ك به‌كارهێنا بۆ تۆمه‌تباركردنی سیستمی حوكم وایان ده‌رخست كه نا ئه‌خلاقه، چونكه ده‌زگاكانی چاودێری مۆڵه‌تیان به نمایشكردنی ئه‌و فیلمانه ده‌دا له‌و كاته‌دا.
ته‌نانه‌ت شێخه‌كانی ئه‌زهه‌ر له‌سه‌رتاوه دژی بیرۆكه‌ی سینه‌ما وه‌ستانه‌وه، به‌ڵام سیستمی سیاسی میسر له دوای شۆڕشی 23ی یۆلیۆی 1952 هه‌وڵی دا سینه‌ما بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بقۆزێته‌وه و وه‌كو ئامرازێكی بلاوكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی خۆی به‌كاری هێنا، سه‌رۆك محه‌مه‌د نه‌جیب (1901 ـ 1984) له به‌یاننامه‌یه‌كیدا كه ئاراسته‌ی سینه‌ماكارانی كرد وتی: “ئه‌و هونه‌ری ئێمه ده‌مانه‌وێت”، له‌دوای وه‌رگرتنی پۆستی سرۆكایه‌تی، پیشه‌ی سینه‌مای بۆ (رۆشنبیركردن و ته‌رفیه) به‌كار هێنا، واتا سینه‌مای وه‌كو ئامرازێك به‌كار هێنا بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیری سیستمی سیاسی و سه‌رقاڵكردن هاوڵاتیان به ته‌رفیهه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نزیك نه‌بنه‌وه له ره‌خنه‌گرتن له واقعی سه‌ركوتكردنی ده‌سه‌ڵات و ته‌سككردنی رێگه‌ی ئازادی گشتی و ده‌زگا مه‌ده‌نیه‌كانیش له مه‌ده‌نیه‌ت بخات، دواتر وتارێكی بڵاوكرده‌وه له گۆڤاری (الكواكب) به ناونیشانی (رساله الی الفن)، ئه‌و وتاره‌ش بریتی بوو له چه‌ند راسپارده‌یه‌كی ده‌سه‌ڵات بۆ بیرۆكه‌ی هونه‌ر و شێوازی چاودێری حكومه‌ت له‌سه‌ر فیلمه‌كان.
لێره‌دا پێویسته ئاماژه بۆ محه‌مه‌د نه‌جیب و جه‌مال عه‌بدولناسڕ و محه‌مه‌د ئه‌نوه‌ر سادات بكه‌ین، چونكه مێژووی سینه‌ما ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت، كه ئه‌وانه رۆڵیان هه‌بوو له‌سه‌ر چاودێریكردنی فیلمه‌كان، به پێی ویستی ده‌سه‌لاته‌كه‌یان هه‌ندێك جار مۆڵه‌تیان داوه و هه‌ندێك جاریش موڵه‌تیان نه‌دا، ئه‌م كاره‌ش هه‌رگیز نه‌بوه هۆی ئه‌وه‌ی كه گه‌ل نیگه‌ران بكات، هه‌رچه‌نده سێكس بۆ زۆر كاری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌ت به كه‌بتی سێكسی و بلاوكردنه‌وه‌ی نائه‌خلاقی به‌كار هێنراوه، به‌ڵام بۆ ته‌عبیر كردن له‌و ره‌وشه ناخۆشه‌ی تێكشكانی 1967، له فیلمه‌كاندا رووتبونه‌وه به‌زۆر به‌كارهێنرا، ئه‌و فیلمانه‌ش كاردانه‌وه‌یه‌ك بو، له‌سه‌ر دۆڕاندنی ئه‌و درۆشمانه‌ی كه له‌كاتی شه‌ڕی نێوان عه‌ره‌ب و ئیسرائیل به‌رزده‌كرایه‌وه، هه‌ر وه‌ك ده‌رخستنی بێئومێدی خه‌ڵك بو له‌سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر دوژمنه‌كه‌یان، كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌و فیلمانه، كۆی هه‌ڵهێنانی سیاسی و شكسته‌كانی بوو، وه‌كو قه‌ره‌بوه‌یه‌ك بو، بۆ ئه‌و مافانه‌ی كه سیاسه‌ت داگیریكردبو له رووی هه‌ست و ئابور و شیكاری و گه‌نده‌ڵی و ماده‌ی هۆشبه‌ر، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بوایه وێنه‌ی پاڵه‌وانی واقعی سیاسی بریقدار بكرایه و گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌هاتایه.
ئه‌وه‌ی له پشت سینه‌مای میسریه‌وه بوو، به‌رهه‌می چه‌ند رۆماننووس و چیرۆك نوسێكی ئازاد بوون له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، بۆیه سێكس پانتایه‌كی فراونی داگیركرد له نوسینه‌وه‌ی رۆمانی میسری، هه‌ندێك له‌و رۆمان و چیرۆكانه‌ش بونه كاری سینه‌مایی، وه‌كو رۆمانه‌كانی ئیحسان عه‌بدولقدوس و یوسف سوباعی و نه‌جیب مه‌حفوز و چه‌ندین رۆمان نووسی دیكه‌ش، له‌و كاته‌دا ئه‌نوه‌ر سادات سیاسه‌تی كرانه‌وه‌ی سیستمی سه‌رمایه‌داری گرته‌به‌ر و ئاراسته‌ی ئابوری میسری له ئیشتراكیه‌كی به‌ستراو به ده‌وڵته‌وه گۆڕی بۆ سیستمێكی ئابوری ئازاد و له رووی سیاسی و ئابوریه‌وه له‌گه‌ڵ رۆژئاوا كرایه‌وه و هۆڵه‌كانی سینه‌مای میسری عه‌ره‌بی و چه‌ند كه‌ناڵێكی ته‌له‌فیزیۆنی، ده‌ستیان كرد به نمایشكردنی ده‌یان فیلمی میسری پڕ له دیمه‌نی سێكسی، ده‌كرێت له‌سه‌ر دوو فیلم بوه‌ستین كه وه‌كو دوو به‌هێزترین فیلمی سێكسی بوو:
1/ (سیده الاقمار السودا‌و 1971)، كه له ده‌رهێنانی سه‌میر خۆری و نواندنی ناهید یوسری بوو كه تێدا ناهید رۆڵی كه‌سایه‌تی عایده‌ی ده‌بینی، كه كه‌سایه‌تیه‌ك بوو له رووی سێكسه‌وه تێر نه‌ده‌بوو و به‌دوای غه‌ریزه‌ی سێكسی خۆیدا ده‌رۆشت و خیانه‌تی له هاوسه‌ره ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ی ده‌كرد و له منداڵیشدا له‌لایه‌ن هاوسه‌ری دایكیه‌وه لاقه كرابوو، ئه‌و كه‌سایه‌تیه له نێو فیلمه‌كه‌دا له نێوان واقع و سێكس كردن به‌شێوه‌یه‌كی ورژێنه‌ر تیكه‌ڵ كردبوو، له‌كۆتایشدا ئه‌لته‌رناتڤی خۆكوشتنی هه‌ڵبژارد بۆ ده‌ربازبوون، ئه‌و شێوازه‌ی كه ده‌رهێنه‌ر فیلمه‌كه‌ی پێ ده‌رخستبوو بۆ چاره‌سه‌ركردنی پێشبینیه‌كان بو، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئیسلامیه‌كانه‌وه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌تكرایه‌وه، چونكه ئه‌وان پێیان وابوو كه ئه‌و جۆره فیلمانه نه‌ریتێك ده‌خاته ئاراوه، ئه‌خلاقی كۆمه‌ڵگه تێكده‌دات و بابه‌تێكی ناكۆكی نێوان ئیسلامی و عیلمانیه‌كان دوروژێنێت.
2/ فیلمی الژئاب لا تأكل اللحم ، ساڵی 1973 له ده‌رهێنانی سه‌میر خۆری و پاڵه‌وانێتی ناهد شه‌ریف و عزه‌ت علالی و ئیمان بوو، ناهد شه‌ریف له‌و فیلمه‌دا له‌چه‌ندین گرته‌دا به‌ته‌واوه‌تی به‌شێوه‌یكی روت ده‌ركه‌وت و چیرۆكی فیلمه‌كه‌ش ئه‌و مانایه‌ی نه‌بوو كه باس له چاره‌سه‌ری كێشه‌یه‌كی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی بكات، هه‌رچه‌نده هه‌وڵی زۆریش درا له فیلمه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی پاڵه‌وانی فیلمه‌كه ده‌ربخات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سینارێۆی فیلمه‌كه، توانای ئه‌وه‌ی نه‌بوو بابه‌ته‌كان چاره‌سه‌ر بكات و بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌نگیه‌ك له نێوان وینه‌ی توندوتیژیه‌كان و سێكس و هه‌ڵوێستی ئه‌خڵاقی پاڵه‌وانه‌كه دروست بكات، كوشتارگه‌ی دیر یاسین و شه‌ڕی كۆریای خسته نێو فیلمه‌كه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، نه‌توانرا سێكس به شێوه‌یه‌ك ته‌وزیف بكرێت كه خزمه‌ت به پێشكه‌وتنی روداوه‌كان بكات، كه‌سایه‌تی (سوره‌یا) كه ناهد شه‌ریف رۆڵه‌كه‌ی ده‌بینی، كه‌سایه‌تیه‌كی شێواوبو له رووی هونه‌ره‌وه و به‌كار هێنراوبو له رووی واقیعه‌وه، چونكه له‌لایه‌ك موماره‌سه‌ی لیسبین (سێكسی هاوڕه‌گه‌ز)ی ده‌كرد و له‌لایه‌كیشه‌وه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا په‌یوه‌ندیه‌كی نامۆی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی هه‌بوو، چونكه له‌پێش میوان وله‌نێو ئاهه‌نگ و شه‌وه سوره‌كاندا له‌زه‌تی له رووتبونه‌وه‌كه‌ی ده‌بینی، سوره‌یاش سێكسی له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستی یه‌كه‌میدا ده‌كرد، ئه‌و دوو فیلمه كاریگه‌ری زۆریان هه‌بوو له‌وه‌ی سینه‌مای عه‌ره‌بی به‌ره‌و قۆناغێكی نوێ ببات، هه‌ر وه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای قۆستنه‌وه‌ی سێكس وه‌كو بابه‌تێكی تێوری و بنه‌ره‌تی به‌رهه‌می نوێ ده‌هاته ده‌كرا، ئه‌و كارانه‌ش له سه‌رده‌می كۆتایی شه‌سته‌كان و سه‌ره‌تای حه‌فتاكانه‌وه له‌لایه‌ن چه‌ند ده‌رهێنه‌رێكی لوبنانیه‌وه به‌رهه‌م هێنرا، كه گرنگترینیان، سه‌میر خۆری بوو كه رۆڵی گرنگی هه‌بوو له تێكه‌ڵ كردنی بۆرنۆ (رووژاندنی سێكسی) بۆ جیهانی سینه‌مای عه‌ره‌بی.
له ساڵی حه‌فتاكاندا كۆمه‌ڵێك فیلمی لوبنانی و سوری هاته به‌رهه‌م بابه‌ته‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌ساسی سێكس و روتبونه‌وه و نمایشی سێكسی و وێنه‌ی شه‌وانی سوور و باڕه‌كان و كه‌ناری ده‌ریا و ئاهه‌نگه تایبه‌ت و شوێنه نهێنیه‌كان بو، سیستمه سیاسیه‌كان بۆیان ده‌ركه‌وت كه فیلمه میسریه‌كان به‌شێوه‌ك كارده‌كه‌ن، گه‌نجی میسری له كرده‌وه سێكسی خراب و یاری كردن به سیاسه‌تی و گه‌ڕان به‌دوای دیموكراتیه‌ت دوور ده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئیسلامیه‌كان لای خۆیانه‌وه ده‌ڵێن ئه‌و كاره ده‌رچونه له ئه‌خلاقی ئیسلامی و به پێشیلكاری سیستمی سیاسی علمانی له قه‌ڵه‌میان ده‌دا.
له‌و كاته‌دا شێخ ئه‌حمه‌د ئه‌لشڕباسی كه یه‌كێك بو له فیكره ئیسلامیه‌كانی میسر وتی “سینه‌ماكاران كار بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی تاوان و بێ ئه‌خلاقی ده‌كه‌ن و كێشه‌ی ده‌رونی و كۆمه‌لایه‌تی دروستده‌كه‌ن”، له‌سه‌رده‌می ئه‌نوه‌ر سادات ده‌زگا سینه‌ماییه بازرگانیه‌كان سیاسه‌تی كرانه‌وه‌یان بۆ غه‌ره‌زی دارای سڕف گرته به‌ر، مانای ململانێی جه‌ماوه‌ری و زۆرداری ده‌سه‌ڵات و نه‌بونی ئازادی و مه‌ركه‌زیه‌تی سیستمی حوكمنیان له ناوه‌ڕۆكی فیلمه‌كان ده‌كرد، له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و بانگه‌شه سینه‌ماییه‌دا، گروپه ئیسلامیه‌كان ئه‌و فیلمانه‌یان وه‌كو دۆكیۆمێنتێك دژی ده‌سه‌ڵات و كۆمه‌لگا به‌كار ده‌هێنا، به‌ڵام ئه‌و ده‌زگا سینه‌مایانه كاتێك كه خۆییان بینیه‌وه كه له‌لایه‌ن ئیسلامیه ئسوڵیه‌كانه‌وه گه‌مارۆ دروان ، هه‌وڵیان دا له‌ژێر چه‌تری ده‌سه‌ڵاتدا كۆمه‌ڵێك فیلم به‌رهه‌م بهێنن كه ته‌عبیر له فیكری ئیسلام ده‌كات، وه‌كو كاره‌كانی عادل ئیمام له‌فیلمه‌كانی (ارهاب و كباب، الارهابی، حسن و مرقص، عمار یعقوبیان، سفاره فی العماره، مرجان احمد مرجان)، سینه‌مای میسری له پێناو بازرگانی هه‌وڵی دا دابونه‌ریته‌كان ساخته بكات، بۆیه ده‌زگا ئاینیه میانڕه‌وه‌كان به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و كارنه‌یان كرد و ئاماژه‌یان كرد به‌وه‌ی ئه‌و كارانه له‌ئه‌خلاق و دابونه‌ریتی عه‌ره‌ب و ئیسلام ده‌رچوه، بۆیه به‌رهه‌می سینه‌ما له نێو یه‌ك قاڵبی فیكریدا مایه‌وه و له‌ژێر چه‌تری سیاسیه‌ت و سه‌ركوتكردندا ئازادی نه‌بینی، ناچار سینه‌ماكاران رویان كرده كاره مێژووی و كۆمیدیه‌كان، یاخود بابه‌تێكیان ده‌ستنیشان ده‌كرد، ره‌خنه‌ی له سیاسه‌ته‌كانی پێشوو ده‌كرد، یاخود له‌سه‌ر ئه‌ساسی راسپارده‌ی ئه‌خلاقی و عاتفی و هه‌ندێك بابه‌تی وروژێنه‌ر كاریان ده‌كرد بۆ ختوكه‌دانی بینه‌ر، هه‌رچه‌نده سینه‌ما هونه‌ری ته‌عبیركردنه به به‌وێنه، به‌ڵام سینه‌مای میسری سینه‌مایه‌كی وتنه‌وه‌ی قسه بو، واتا زۆربه‌ی بیرۆكه‌كانی وه‌كو باسكردنی چیرۆكێكه یاخود باس له‌واقیعێك ده‌كات كه روویداوه و دوور كه‌وتوته‌وه له شێوازی درامی و ئابوری و دیاڵۆگی پڕ، هه‌ر وه‌ك له‌چوارچێوه‌ی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌خلاق و عه‌قلانیه‌ت كاریكردووه و نه‌یتوانیوه پاڵه‌وانێكی شۆڕشگێر یاخود سه‌ره‌ڕۆ یاخود سه‌رشێتێك ده‌ر بخات و ته‌نها له یه‌ك بازنه‌یه‌كی به‌تاڵدا ده‌سوڕایوه و هه‌مان بابه‌تی دووباره ده‌كرده‌وه، وه‌كو ماده‌ی هۆشبه‌ر و به‌قاچاغبردنی پارچه شوێنه‌وار و لاقه‌كردنی سێكسی و كێشه‌ی نیشته‌جێبون، و به‌هێزترین كار كه كرابێت ره‌خنه‌ی سیاسی میانڕه‌وی له‌ده‌سه‌ڵات گرتوه و زۆر به ناسكی ده‌ستكاری سیاسه‌تی كردووه، له‌به‌رانبه‌ریشدا رێگه‌ی به هه‌ندێك دیمه‌نی سێكسی داوه، كه تێدا جه‌سته ئه‌كته‌ره وروژێنه‌ر و گه‌رمه‌كان رۆڵی به‌رچاویان هه‌بوه له دروستكردنی دیمه‌نێكی سێكسی گه‌رم.
توانا حه‌مه‌نوری
سه‌رچاوه / ئه‌نته‌رنێت