فایله‌كانی محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود چی‌یان لێهات؟
فایله‌كانی محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود چی‌یان لێهات؟
ستیڤان ئه‌حمه‌د "شه‌مزینانی"
Shamzini79@hotmail.comكاكه حه‌مه‌ی حاجی مه‌حموودی سكرتێری پارتی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان،به‌وه ناسراوه بێ پێچ وپه‌ناو شه‌فافانه راو سه‌رنجه‌كانی خۆی ده‌رده‌بڕێت، هه‌ر ئه‌م هۆكاره‌شه رۆژنامه‌نووسانی وا لێكردووه زۆرینه‌ی جار بۆ زانین وپشتڕاستكردنه‌ی هه‌ندێك زانیاریی په‌نابه‌رنه كاكه‌حه‌مه. من كارم به‌وه نییه كاكه‌حه‌مه به‌كام مه‌به‌ست وبۆچی تموحێكی سیاسیی خۆی له‌زۆرێك له‌سه‌ركرده كورده‌كان به‌هۆی ئه‌و راشكاویی قسه‌كردنه‌وه جیاكردۆته‌وه، به‌ڵام گرنگه به‌لامه‌وه له‌ریزی سیاسییه‌كانی كورددا چه‌ندان نموونه‌ی له‌وجۆره هه‌بن تا سیاسه‌تی كوردیی به‌رۆشنی له‌هۆڵه تاریكه‌كانی دوو حیزب یان دوو سه‌ركرده بێته‌ده‌رێ. له‌ماوه‌ی رابردوودا كاكه‌حه‌مه‌ی حاجی مه‌حموود له‌رێگه‌ی هۆیه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یكرد ژماره‌یه‌كی زۆر به‌رفره له‌فایلی ره‌شی به‌رپرسانی سیاسیی وسه‌ربازیی پارته‌كانی كوردستانی له‌لایه‌و له‌ئاینده‌ی نزیكدا ده‌یانخاته به‌رده‌م جه‌ماوه‌رو رایگشتیی. ئه‌مڕۆش پارته‌كه‌ی كاكه‌حه‌مه یه‌كێكه له‌و چوار پارتییه‌ی به‌هاوبه‌شیی راپۆرتێكیان بڵاوكردۆته‌وه كه‌هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری نیگه‌ران وبێزاركردووه، چونكه ئه‌و راپۆرته ره‌خنه‌ئامێزه‌ی ئه‌و چوار پارتییه هه‌ر ته‌نیا راپۆرتێكی ئاسایی نییه هێنده‌ی مانیفێستێكه بۆ لێك نزیككردنه‌وه‌ی ئه‌و چوار پارتییه له‌بۆ وه‌ستاوه به‌ره‌و رووی ئه‌و دۆخه تژ له‌گه‌نده‌ڵییه‌ی ئه‌مڕۆكه‌ی له‌گۆڕه‌پانی كوردستاندا بوونی هه‌یه. ره‌نگبێ ئاشكراكردنی ئه‌و فایلانه له‌لایه‌ن كاكه‌حه‌مه‌وه ببێته به‌شێك له‌و شه‌ڕه‌ی چوار پارتییه‌كه بۆ دژایه‌تیكردنی گه‌نده‌ڵی وئه‌و واقیعه‌ی تاڵه‌ی ئه‌مڕۆ له‌كوردستاندا بووه‌ته دیفاكتۆ ده‌یكه‌ن. له‌باری واقیعیشه‌وه ئه‌گه‌ر كاكه‌حه‌مه‌و پارته‌كانی تری خۆ به‌ئۆپۆزیسیۆنزان ده‌یانه‌وێت له‌پێش هه‌ر كارێكه‌وه متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر ببنه‌وه ئه‌وه ئاشكراكردنی ئه‌و بڕه فایله ده‌بێته یه‌كێك له‌به‌هێزترین پردی متمانه له‌نێوان جه‌ماوه‌رو ئه‌و پارتانه‌دا. بۆیه هه‌نووكه له‌دۆخێكی رامیاریداین كه‌ئاشكراكردنی ئه‌و سكه‌نداڵانه‌ی به‌رپرسانی پێشوو وئێستای بزووتنه‌وه‌ی كوردیی خزمه‌تێكی نیشتمانییه، چون گه‌ر دوێنێ چه‌ك له‌شانكردن وشه‌ڕی پارتیزانی مانای خه‌باتی گه‌یاندبێت ئێستا خزمه‌تكردن به‌ئامانجه‌كانی شۆڕش وپه‌رده هه‌ڵماڵین له‌سه‌ر رووی میرابۆكانی كورد وده‌رخستنی وێنای رووتیان بۆ هه‌موو خه‌ڵك خه‌باتێكی گرنگتر‌و چاره‌نووسسازتره. به‌ڵام كاره‌ساته‌كه له‌وێیه له‌كاتێكدا دوو پارته سه‌ره‌كییه‌كه له‌رێی كه‌ناڵ وهۆیه‌كانی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیانه‌وه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌و چوار پارتییه‌و به‌ناحه‌زو به‌كرێگیراوی بێگانه‌یان له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، له‌كاتێكدا سه‌رۆ قادر په‌یداده‌بێت به‌ده‌م وده‌ست جنێو به‌سه‌رتاپای ئه‌و حیزبانه‌و سه‌ركردایه‌تی وبنكه‌ی جه‌ماوه‌رییان ده‌دات، بۆچی كاكه‌حه‌مه‌و هه‌ڤاڵانی له‌سێ پارتییه‌كه‌ی تر وه‌ڵامیان ناده‌نه‌وه؟ ئاخر یه‌كێك له‌هه‌ره چاكترین وكاریگه‌رترین وه‌ڵام بۆ هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدارو زوڕناژه‌نه‌كانیان ئاشكراكردن وخستنه‌رووی ئه‌و فایلانه‌یه كه كاكه‌حه‌مه له‌پێشتردا له‌رێی میدیاكانه‌وه رایگه‌یاند ئاشكرایان ده‌كات له‌ساته‌وه‌ختی تایبه‌تی خۆیدا. به‌ڵام بێئومێدییه‌كیش هه‌یه كه‌نابێ به‌سه‌رماندا بڕوات وخۆمانی لێ لابده‌ین، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه به‌شێك له‌به‌رپرسانی دووپارته سه‌ره‌كییه‌كه‌و هه‌ندێك له‌چاودێرانی سیاسیی وه‌های بۆ ده‌چوون كاكه‌حه‌مه موزایده ده‌كات وده‌یه‌وێت له‌رێگه‌ی ئه‌مجۆره هه‌ڕه‌شه‌و چاوترسێنییه‌وه بڕێك له‌ده‌ستكه‌وت بۆ خۆی وپارته‌كه‌ی بهێنێته دی، ئه‌گینا نه فایلی لایه ونه‌ده‌توانێت ئاشكرایان بكات!!. ئێستا ئه‌م گومانه زیاتر به‌تین وبه‌هێزتر ده‌بێت به‌تایبه‌ت له‌وه‌ختێكدا پارته‌كه‌ی كاكه‌حه‌مه یه‌كێكه له‌و چوار پارته‌ی ناڕه‌زاییان له‌م دۆخه هه‌یه‌و بانگه‌شه‌و راپۆرت وپڕۆژه بۆ چاكسازیی وكۆتایهێنان به‌م بارودۆخه ناهه‌مواره‌ی كوردستان بڵاوده‌كاته‌وه. جیا له‌هه‌موو ئه‌مانه پێویسته وه‌ك هه‌ر هاووڵاتییه‌كی ساده ئه‌و پرسیاره له‌جه‌نابی كاكه‌حه‌مه‌ی حاجی مه‌حموود بكه‌ین ئاخۆ ئه‌و فایلانه‌ی له‌لای به‌ڕێزی هه‌بوون چی‌یان لێهاتووه؟ ئه‌گه‌ر ئه‌و فایلانه‌ی له‌لایه چ هۆكارێك وایكردووه بیانشارێته‌وه له‌چاوی خه‌ڵك؟ ئه‌گه‌ر بۆ خاتری خاتران و زوویرنه‌بوونی پارتی ویه‌كێتی و هه‌ندێك به‌رپرسی فایلدار گوێی خۆی لێخه‌واندووه، ئیتر چۆن ده‌توانێت باسی چاكسازیی بكات؟ به‌كورتییه‌كه‌ی كاكه‌حه‌مه ده‌بێت به‌رپرس بێت به‌رامبه‌ر به‌قسه‌كه‌ی خۆی وهه‌ستیش به‌لێپرسراوێتی مێژوویی خۆی بكات، چونكه به‌شدارییكردن له‌داپۆشینی فایلی قه‌ترانی به‌رپرسان دیسان به‌شدارییكردنه له‌و تاوانانه‌ی ئه‌وان كردوویانه، هه‌رواش شاردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌و دۆكۆمێنتانه له‌ژێرزه‌مین وخه‌فه‌كردنی بۆ مه‌رامی سیاسیی هه‌ڵوێستێكی نانه‌ته‌وه‌یی هێنده گه‌وره‌یه نه مێژوو له‌بیری ده‌چێته‌وه‌و نه بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو هیچ پاساوێكی شه‌رعیی هه‌یه. له‌كۆتاییدا ده‌ڵێم كاكه‌حه‌مه فریای خه‌باتی خۆت بكه‌وه‌و ئێستای خۆت وه‌ك رابردووت به‌پاكیی بهێڵه‌ره‌وه، ئه‌ویش به‌ئاشكراكردنی ئه‌و فایلانه‌ی خۆت باستكردوون، ئه‌گینا ئه‌مڕۆش نه‌بێت سبه‌ی هه‌زاران ده‌نگ په‌یدا ده‌بن ده‌ڵێن ئه‌رێ كوا فایله‌كانی لای كاكه‌حه‌مه؟ ئه‌رێ چی‌یان لێ به‌سه‌ر هات؟ ئه‌رشیفی تۆ له‌هی به‌عس قایمتر نییه، بۆیه پێش ئه‌وه‌ی بكه‌ونه به‌رده‌ستی خه‌ڵكی تر، تۆ ده‌ستپێشخه‌ربه‌و له‌به‌یانی زووتر نییه بیانخه‌ره ژێر رووناكی چاوی میلله‌ت.
Shamzini79@hotmail.com