پێشكه‌ش به زانیاری مورادی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی وه‌ك ئه‌ون
له ته‌نیایی ماڵه كپه‌كه‌مدا بیرم له تۆ و له ئه‌وانی وه‌ك تۆ ئه‌كرده‌وه، بیرم له‌و دایكه ئه‌كرده‌وه كه رۆژێك چه‌نده خۆشحاڵ بوو به ژانه‌كانی، ئه‌رێ ئه‌و خۆشحاڵ بوو چونكه چاوه‌ڕوانی به‌شێك له خۆی بوو كه بیبینێ. خۆ ئه‌و نه‌یده‌زانی كه زۆر زوو دره‌نگ ئه‌بێ. ئه‌رێ دره‌نگ ئه‌بێ. ئاخر ئه‌و هێشتا تێر نه‌بووه له بۆنی تۆ، ئه‌و هێشتا تێر سه‌رتی به سینگیه‌وه نه‌گوشیوه. نازانم چۆن دڵیان دێ دڵی هه‌ڵقرچێنن. ده‌زانم تۆش كه مناڵ بووی هه‌موو شته‌كان؛ دار، گه‌ڵا، ئاسمان، كۆڵان و … هه‌موویان حه‌زی ژیانیان پێده‌به‌خشی. دار و ته‌ناف ده‌بوونه جۆلانه‌ت و هه‌موو خه‌مت نه‌كه‌وتن و برسی نه‌بوون بوو. ده‌زانم له ده‌سته‌كانی بابه، تۆ ته‌نیا گه‌رمیه‌كه‌ت هه‌ست پێده‌كرد. ده‌شزانم ده‌ستت له داوێنی كراسه‌كه‌ی دایه نه‌ده‌كرده‌وه نه‌كا ناخافڵ لێك بزر ببن. ئه‌و كات هه‌موو شته‌كان نه‌رم و نیان ده‌هاتنه به‌رچاو و هیچ شتێكت له‌باره‌ی رق و كینه نه‌ده‌زانی. ئه‌و كات، به‌ڵێ ئه‌و كات گه‌لێك زوو تێپه‌ڕی، زۆر زوو هه‌موو شتێك گۆڕا. زۆر زوو پرسیاره بێ وه‌ڵامه‌كانت هه‌روا مانه‌وه. زۆر زوو دونیا خه‌یاڵیه‌كه‌ت گۆڕا. باری گرانی ژیان و نائاسووده‌یی جێی گه‌رمی ده‌سته‌كان و خۆشیه‌كانی لێ لێژ كردی. به هه‌نگاوێك له مناڵیه‌وه به‌سه‌ر گه‌نجێتیدا بازتدا. گه‌وره بووی بێ ئه‌وه‌ی خۆت بزانی. ئه‌رێ تۆ گه‌وره بووی به‌ڵام داخی گرانم له بری بینینی جوانیه‌كانی ژیان، له‌بری ناردنی نامه بۆ دڵداره‌كه‌ت، له‌بری ده‌ست له‌ملانێ له گه‌ڵ ئه‌ویندارێك، ئێستا تۆ له سوچێكی زیندانێكدا له وڵاتێك به ناوی جه‌هه‌ننه‌مستان ده‌ست له‌ملانی خه‌مه‌كانتی و به ناردنی نامه‌كانت پێمان ده‌ڵێی تۆ كه هێشتا له جۆلانه‌ی ته‌ناف و دار وه‌ڕه‌س نه‌بووی، ده‌یانهه‌وێت سه‌رت به ته‌ناف و داری سێداره بسپێرن، ده‌یانهه‌وێت بێبه‌شت كه‌ن له خۆر، له ژین، له ماچ و هه‌رچی خۆشیه له ژیاندا.
له نامه‌كه‌تدا خوێندمه‌وه كه نووسیوته ناتهه‌وێت به‌ره‌و نه‌بوون بڕۆیت و حه‌ز و ئاواته‌كانت له گه‌ڵ خۆت به‌ریته ژێر خاك. زانیار منیش وه‌كو تۆ ته‌نیا ئه‌توانم هیواخوازبم و بڵێم ئه‌ی خه‌ڵكینه، ئه‌ی مرۆڤایه‌تی وه‌رن با نه‌هێڵین زانیار و لوقمانه‌كان بكوژن، وه‌رن و با چیدی به ته‌نیا نه‌ژین، وه‌رن با پێكه‌وه خونچه‌كان له هه‌ڵوه‌رین بپارێزین.
نووسینی سه‌رگوڵ بێتوشی
2013-1-8