گفتوگۆ لەگەڵ د. فوئاد ڕەشید
نووسه‌ری كورد‌و ترس له ڕه‌خنه
ته‌وه‌ری ڕه‌خنه / هه‌رێم عوسمان
وه‌ڵامه‌كانی د. فوئاد ڕه‌شید
بیركردنه‌وه‌ی كورد سه‌باره‌ت به ڕه‌خنه چۆنه، ڕه‌خنه لای كورد چییه؟ گه‌ر سه‌رنجی بیری كورد بده‌ین، تا چه‌ند هه‌ست به دید‌و ڕوانین‌و هاندان ده‌كرێت بۆ ڕه‌خنه‌گرتن‌و پرسیار كردن، واته ئایا كه‌لتووری كورد تا چه‌ند كه‌لتوورێكی ڕه‌خنه به‌رهه‌مهێنه؟ له‌ناو فه‌رهه‌نگ‌و كه‌لتووری كورددا ڕه‌خنه‌و ڕه‌خنه‌گر چۆن لێیده‌ڕوانرێت؟ پێتوایه ئێمه‌ی كورد ترس له ڕه‌خنه به‌شێكبێت له فه‌رهه‌نگ‌و ژیانمان؟
د. فوئاد ڕه‌شید: سه‌ره‌تا پێم وایه، پرسیاری یه‌كه‌م و دووه‌م زۆر له یه‌كتر ده‌چن، بۆیه له وه‌ڵامی هه‌ردووكیاندا ده‌ڵێم:
ئه‌گه‌ر ته‌ماشای مێژووی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی بكه‌ین، ده‌بینین وه‌كو سه‌رچاوه، نه‌ك هه‌ر خاوه‌نی به‌رهه‌مێكی ڕه‌خنه‌یی زۆر و تۆكمه نین، به‌ڵكو له‌م ڕووه‌وه كتێبخانه‌ی ڕه‌خنه‌ییمان زۆر هه‌ژار و نه‌داره، له‌ڕووی ته‌مه‌نیشه‌وه، ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی ـ له‌چاو مێژوو ـ ته‌مه‌نێكی زۆری نییه، به‌و به‌ڵگه‌یه‌ی كه یه‌كه‌مین به‌رهه‌می ڕه‌خنه‌یی به په‌خشان نووسراومان كه تا ڕاده‌یه‌ك نزیك بێت له چه‌مكی نوێی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بییه‌وه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناوه‌ڕاستی ساڵانی بیسته‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م كه ئاماژه به وتاره‌كانی (شێخ نووری شێخ ساڵح (1896 ـ 1958) ده‌كرێت كه به ناونیشانی (ئه‌ده‌بیاتی كوردی) به (25) به‌ش له ڕۆژنامه‌ی (ژیان) (1926 ـ 1927) بڵاویكردۆته‌وه.
كه‌وابێت هه‌ژاریی له به‌رهه‌می ڕه‌خنه‌یی و كورتیی ته‌مه‌نی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی لای خۆمان، ئاماژه‌یه‌كن بۆ ئه‌وه‌ی كه فه‌رهه‌نگ و كه‌لتووری كورد، تا ڕاده‌یه‌كی زۆر به‌رهه‌مهێنه‌ری ڕه‌خنه نه‌بووه… بۆ ئه‌م حاڵه‌ته‌ش ده‌كرێ ئاماژه به‌دوو هۆكار بكرێت:
أ ـ مامۆستا (عه‌لائه‌دین سه‌جادی) له كتێبی (نرخ شناسی)دا له لاپه‌ڕه (6) نووسیوێتی ((.. له كوردیدا ئه‌ڵێ: ڕه‌خنه‌ی تێ بووه، واته كونی تێ بووه، ڕه‌خنه‌ی لێ ئه‌گرێ، عه‌یبی لێ ئه‌گرێ، ڕه‌خنه بازه:
زۆر عه‌یب گیره‌و عه‌یب له شت ئه‌گرێ))، هه‌روه‌ها دواتر له‌هه‌مان لاپه‌ڕه‌دا ده‌ڵێت: ((له شێوه زمانی كوردی دا ڕه‌خنه هاتووه بۆ عه‌یب لێ گرتن)) من نازانم مامۆستا (سه‌جادی) ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌ی له كوێوه وه‌رگرتووه، به‌ڵام وا هه‌ستده‌كه‌م تارمایی ئه‌م تێگه‌یشتن و لێكدانه‌وه‌یه، تا ڕاده‌یه‌كی زۆر له پشته‌وه‌ی ئه‌و ترسه‌مانه له ڕه‌خنه‌دا به‌رجه‌سته‌مان كردووه.
ب ـ ئۆبالێكی دیكه‌ی كه ئێمه كه‌لتوورێكی ڕه‌خنه‌یی به‌پێزو به‌هێزمان نییه، له ئه‌ستۆی ئه‌و بارودۆخه مێژووییه دژواره‌دایه، كه میلله‌تی كوردی تێدا ژیاوه، كه هه‌میشه له‌بارێكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی نائاساییدا بووه و ده‌رفه‌تی ته‌واوی بۆ زانست و مه‌عریفه بۆ نه‌ڕه‌خساوه.
– ئێستای ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟ پێتوایه ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیمان له چ ئاستێكدا بێت؟
د. فوئاد ڕه‌شید: ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی، له ئه‌مڕۆدا له دوو ته‌وه‌ره‌وه ئاماده‌یی خۆی نواندووه:
له ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ، كه ئه‌و كتێب و وتار و لێكۆڵینه‌وه و خوێندنه‌وه ڕه‌خنه‌ییانه ده‌گرێته‌وه كه له ده‌زگای چاپ و په‌خشه ڕۆشنبیرییه‌كان و له‌سه‌ر ڕووپه‌ڕی ڕۆژنامه و گۆڤاره‌كانماندا بڵاوده‌كرێنه‌وه..
ته‌وه‌ری دووه‌میش له‌میانی نامه‌كانی خوێندنی باڵا‌و (ماسته‌ر و دكتۆرا) پێشكه‌ش ده‌كرێن، له ڕاستیدا هه‌ڵسه‌نگاندنی تێكڕای ئه‌م كارانه پێویستی به چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی ئه‌كادیمی تێر و ته‌سه‌ل هه‌یه‌و ناكرێت به‌یه‌ك دوو دێڕ بڕیاریان به‌سه‌ردا بدرێت.
ده‌كرێ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، چه‌ند سه‌رنجێك له‌سه‌ر ئیستای ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی ده‌رببڕین:
+ ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیمان گله‌یی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت كه نه‌په‌رژاوه‌ته سه‌ر ده‌قه ئه‌ده‌بییه‌كانمان و له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، بزاڤی ڕه‌خنه‌یی ئه‌ده‌بی كوردی به (بێده‌نگ) وه‌سف كراوه، له ئاست ده‌نگه جیاوازه‌كانی دنیای تێكسته‌كان.
+ ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیمان، به‌پێی پێویست نه‌یتوانیوه ڕه‌هه‌ندێكی فیكری و ڕۆحێكی مرۆیی له‌خۆبگرێت و لێره‌شه‌وه، له‌گه‌ڵا ژیان و مرۆڤه‌كاندا بكه‌وێته وتووێژ، یان هه‌ر نه‌بێ ورووژاندنی خوێنه‌ران. به مانایه‌كی دی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیمان له‌زۆر باریدا سه‌رقاڵی گه‌مه‌یه‌ی فۆرمالیستیانه بووه، به ڕاده‌یه‌ك خوێنه‌ری له ده‌ق تۆراندووه…. كه‌واته ڕه‌خنه نه‌ك نه‌بووه‌ته پردی نێوان (ده‌ق و نووسه‌ر و خوێنه‌ر)، به‌ڵكو هێڵی پێوه‌ندی نێوانیانی پچڕاندووه.
– مه‌به‌ستان له گه‌مه‌ی فۆرمالیستانه چییه؟ نه‌بوونی ئاگایی فه‌لسه‌فی هۆكارێك نیه؟
د. فوئاد ڕه‌شید: له بنه‌ڕه‌تدا ده‌قی ئه‌ده‌بی دوو ره‌هه‌ندی سه‌ره‌كی له‌خۆ ده‌گریت : ره‌هه‌ندێكی ئیستاتیكی ،كه‌پتر لایه‌نی ستایل و ته‌كنیك ده‌گرێته‌وه،ره‌هه‌ندێكی بابه‌تیی كه پتر ژیانبینی و روانینی فه‌لسه‌فی ده‌گرێته‌وه .
له‌م روانگه‌وه‌یه‌وه كاری ره‌خنه‌یی هاوسه‌نگ و دروست ئه‌وه‌یه كه هیچ كام له ره‌هه‌ندانه فه‌رامۆش نه‌كات . كه‌چی به داخه‌وه ماوه‌یه‌كه زۆرێك له كاره ره‌خنه‌ییه‌كانی نێو زانكۆكانمان پتر كاریان له سه‌ر فۆرم و گه‌مه هونه‌رییه‌كانی ده‌ق كردووه .
پێم وایه هۆكارێكی سه‌ره‌كی ئه‌مه نه‌بوونی روانینێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌یه بۆ ئه‌زموونی ره‌خنه‌یی .
ئه‌و هۆكارانه چین واده‌كه‌ن ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیمان پێشنه‌كه‌وێت؟ چیبكرێت بۆ پێشخستنی؟
د. فوئاد ڕه‌شید: زۆرجار به‌تایبه‌تی له‌نێو بزاڤی ڕۆژنامه‌گه‌ریدا ـ ڕه‌خنه‌كان زانستیانه‌و بابه‌تیانه ئاڕاسته نه‌كراون و له‌به‌رامبه‌ریشیدا، ده‌قنووسه‌كانیش ڕه‌خنه‌كانیان قبوڵا نه‌بووه‌و ئیدی لێره‌وه به‌دحاڵیبوون و كێشه‌ی زاتی و لاوه‌كی هاتووه‌ته ئاراوه و سه‌رئه‌نجام خودی ئه‌م دیاردانه ئاسته‌نگ بوونه له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتنی بزاڤی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیدا.
چی بكرێت بۆ پێشختنی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیمان؟؟
ئه‌م پرسیاره خاڵێكی سه‌رنج ڕاكێشم به بیردێنێته‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه له‌م هه‌رێمه‌ی خۆماندا له مێژووی نوێی و هاوچه‌رخی میلله‌تی كوردا، له سه‌رده‌می (شێخ مه‌حموودی حه‌فید)ه‌وه پێیدا وه‌ره تا كابینه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له (2012) هه‌تا ئێستا هیچ كۆنگره‌و و فیستیفاڵیك بۆ (ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی) نه‌كراوه، كه تیایدا قسه له‌سه‌ر ئاست و كێشه و بواره‌كانی بزاڤی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی كرابێت، له وڵاتێكی وه‌كو (ئه‌رده‌ن)دا زانكۆی (الیرموك) له ساڵی (2008) كۆنگره‌ی دوانزه‌یه‌مینی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی ڕێكخستووه، كه‌چی لای خۆمان له سایه‌ی (21) ساڵی ده‌سه‌ڵاتی كوردی و له په‌نای چه‌ندین زانكۆ و بوونی ده‌یه‌ها به‌شی كوردیدا تا ئێستا ئاوڕێك له ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی نه‌دراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌شم له‌به‌رچاوه بزاڤێكی ڕه‌خنه‌یی مه‌رج نییه به‌سازدانی كۆنگره و كۆڕێك پێش بكه‌وێت، به‌ڵام ڕێكخستنی ده‌یان كۆڕ‌و كۆنفراس دواتر چه‌ندین كار‌و كاریگه‌ری لێده‌كه‌وێته‌وه.
– پێتوایه ئه‌و فیستفاڵانه‌ی بۆ شاعیران سازده‌كرێت تێیدا توێژینه‌وه پێشكه‌شده‌كرێت رۆڵی هه‌یه له پێشخستنی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی؟ وه ئایا ئه‌مه نه‌بووه‌ته هۆی په‌رده‌پۆشكردنی ئه‌و نا چالاكیه‌ی له ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیماندا به‌دیده‌كرێت؟
– د.فواد ره‌شید: تا راده‌یه‌ك كاریگه‌ری هه‌یه . ئه‌وه‌نده هه‌یه له‌م جۆره فیستیڤاڵانه‌دا پتر چاو له‌سه‌ر شیعر و شاعیره نه‌ك پرۆسه‌ی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی . لێره‌دا ئێمه زیاتر مه‌به‌ستمان سازكردنی كارێكی زانستییه بۆ تاوتوێكردنی كێشه‌و بابه‌ته‌كانی خودی بزاڤی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی .
– ده‌كرێت له هه‌وڵی خۆتان بپرسم كه تا ئێستا چیتان كردوه بۆ ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی؟ یان تا ئێستا هیچ پرۆژه‌یه‌كتان پێشكه‌شكردوه بۆ مه‌به‌ستی (فیستفالی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی) كه خزمه‌ت به ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی بكات؟
د.فواد ره‌شید: وه‌كو هه‌وڵی كه‌سیی له سه‌رو به‌ندی كاركردنم – له‌گه‌ل مامۆستا كارزان كه‌ریم – بۆ ئاماده‌كردنی كتێبێك
ده‌رباره‌ی ( كێشه‌كانی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی ) .
سه‌باره‌ت پێشكه‌شكردنی پرۆژه‌یه‌ك بۆ فیستیڤاڵی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی ، تائێستا له‌چه‌ند سمینار و دیدارێكی رۆژنامه‌وانیدا، ئاماژه‌م به‌پێویستی و گرنگیی ئه‌م جۆره چالاكییه داوه ، به‌ڵام له‌ناوجه‌رگه‌ی گه‌نده‌ڵیی و تۆڕه‌كانی حزبایه‌تی و خزمایه‌تی كێ زامنی سازدانی كۆنگره‌یه‌كی ئه‌كادیمی ده‌كات كه كاری جیدی و ره‌سه‌نی تیا بكرێت .
– ئه‌و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه له‌نێوان‌و ئه‌دیبان‌و ڕه‌خنه‌گرانماندایه نه‌بووه‌ته هۆكاریی نازانستی كاركردنی ڕه‌خنه‌گر، یان ڕاستگۆیی ڕه‌خنه‌گر‌و زوویربوونی ئه‌دیبان؟(به‌گشتی مجامه‌له‌و په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی گرفتێك نیه له‌به‌رده‌م پێشخستنی ڕه‌خنه، گه‌ر نمونه‌ت لایه ته‌نیا ئاماژه‌ی پێبكه بێ ناوهێنان؟
د. فوئاد ڕه‌شید: ڕه‌خنه‌گر له‌نێوان نووسه‌ر و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا
به‌داخه‌وه یان به‌هۆی تێنه‌گه‌یشتن له چه‌مكی (ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی) یان به‌هۆی كارنه‌كردن به چه‌مكی زانستییانه‌ی ڕه‌خنه، زۆرجار میزاجی تاكه كه‌سی و هاوڕێتی و به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌سیی بوونه‌ته هه‌وێنی نووسینی به‌ناو ڕه‌خنه‌یی. ئه‌م جۆره ڕه‌فتارانه‌ش یان (شه‌ڕه وتار)ی به‌رهه‌مهێناوه، یان ڕه‌خنه‌یه‌كی (شاباشی) و دڵا ڕازیكارانه‌ی كه‌سێك. ئه‌مه له‌كاتێكدا ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی هه‌روه‌كو توێژه‌رو ڕه‌خنه‌گری ئه‌مریكی ڕێنیه وێڵك ( 1903ـ 1996) ده‌ڵێت (ڕه‌خنه پرۆسه‌یه‌كی مه‌عریفییه) كه‌واته خودی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی هیچ پێوه‌ندییه‌كی به (شه‌ڕ) و (شاباش)ه‌وه نییه.
– بوونی چه‌ندین تیۆری نوێی ره‌خنه‌یی تا چه‌ند كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌شه‌كردنی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی هه‌بووه؟
د. فوئاد ڕه‌شید: بێگومان له سه‌ره‌تاكانی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بییه‌وه، له پێش زاینیه‌وه له ئه‌فلاتوونه‌وه تا ئه‌مڕۆ، هه‌میشه و له‌هه‌ر قۆناغ و سه‌رده‌مێكدا تیۆر‌و بیر‌و بۆچوونی ڕه‌خنه‌یی جیاواز هاتوونه‌ته ئاراوه.
له‌ژێر كاریگه‌ری هۆكاره جیاوازه‌كانی (سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و زانستی) له‌هه‌ر قۆناغێكدا ڕوانینی ڕه‌خنه‌یی نوێ له‌دایك بووه.
ڕۆژگارێك ته‌نها هۆكاره ده‌ره‌كییه‌كانی ده‌ق، ده‌خوێنرانه‌وه‌و ڕۆژگارێكی دیكه‌ش گرنگیی به‌هۆكاره ناوه‌كییه‌كانی بنیاتی هونه‌ریی ده‌ق دراوه .
ئه‌مڕۆش له‌ژێر كاریگه‌ری زانستی زمان و سایكۆلۆژیاو سۆسیۆلۆژیاو سیمۆلۆژیادا خوێندنه‌وه‌یه‌كی ڕه‌خنه‌یی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ ده‌ق ده‌كرێت.
ئه‌مه بۆ خۆی له‌خۆیدا نیشانه‌ی گه‌شه‌كردنی كاری ڕه‌خنه‌ییه. سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ندین تیۆری وه‌ك (فۆرمالیستی و شێوازگه‌ری و بونیادگه‌ری و هه‌ڵوه‌شانه وه‌گه‌رایی و پراگماتیك و هێرمۆ نتیكاو ڕه‌خنه‌ی ڕۆشنبیری و…) سیمایه‌كی ئه‌م گه‌شه‌كردنه‌ن و له‌مه‌ش زیاتر خودی چه‌مكی ڕه‌خنه‌ش گۆڕانكاری به‌خۆوه بینیوه و ئه‌مڕۆ له ڕه‌خنه‌ی هاوچه‌رخدا كاری ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی ته‌نها خوێندنه‌وه‌ی ده‌ق نییه، به‌ڵكو ئه‌مڕۆ ڕه‌خنه، گوتاری خۆیشی ده‌خوێنێته‌وه كه پێی ده‌گووترێت (metacriticism) یاخود (ڕه‌خنه‌ی ڕه‌خنه).
– ده‌توانین بڵێن ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی گرفتی میتۆدی هه‌یه؟
د. فوئاد ڕه‌شید: به گشتی ئاماده‌بوون و نه‌بوونی میتۆد له كاری ڕه‌خنه‌ییدا، هه‌ریه‌كه‌یان گرفت و كێشه‌ی خۆی هه‌یه، له ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردیشدا ده‌كرێ له‌م لایه‌نه‌وه ئاماژه به‌چه‌ند كێشه‌یه‌ك بكرێت:
+ نه‌بوونی میتۆد: كارێكی ڕه‌خنه‌یی زاتی و میزاجی لێكه‌وتۆته‌وه.
+ هه‌ندێ جار ئاماده‌بوونی میتۆدێكی دیاریكراو، خوێندنه‌وه‌یه‌كی ڕه‌خنه‌یی تاكڕه هه‌ندانه‌ی به‌رهه‌م هێناوه. له نووسینێكمدا به ناونیشانی (كێشه‌ی میتۆد له ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردیدا) گۆڤاری (رامان ) ژ 116- 2007 زیاتر ئه‌م لایه‌نه‌م روون كردووه‌ته‌وه.
به گشتی پێم وایه ڕه‌خنه‌گری كورد تا ڕاده‌یه‌كی زۆر له مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵا میتۆددا، تایبه‌تمه‌ندێتی ئه‌زموونی ئه‌ده‌بیی ده‌قی كوردی له‌به‌رچاو نه‌گرتووه‌و زیاتر سه‌ر قاڵی گواستنه‌وه‌یه‌كی فۆتۆكۆپییانه‌ی چه‌ند چه‌مك و ته‌كنیكێكی ڕه‌خنه‌یی بووه.
– پێتوایه ئه‌و ره‌خنه‌گرانه‌ی كه ئێستا سه‌رقاڵی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بین، زیاتر سه‌رقاڵی خوێندنه‌وه‌ی ده‌قه كلاسیكیه‌كانن یان ده‌قه نوێیه‌كان؟ به‌واتا بۆچی زۆربه‌ی كاره‌كانی ره‌خنه‌گران به‌تایبه‌ت هی زانكۆكان كاركردنه له‌سه‌ر ده‌قی كلاسیك؟ تا چه‌ند ده‌قی ئێستا ده‌خوێنرێته‌وه؟
د. فوئاد ڕه‌شید: له زانكۆكاندا كه‌م و زۆر كار له‌سه‌ر ده‌قی كۆن و نوێ كراوه . كاركردن له سه‌ر هه‌ر ده‌قێك ئاساییه ، گرنگ ئه‌وه‌یه كاره ره‌خنه‌ییه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی ئیستاتیكی و بابه‌تیی رایی كرابێت ، نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای چاولێكه‌رییه‌كی بی َ روانین و په‌یام .