جڵه‌وى خۆم به ده‌ستى خۆمه…..دانا ڕزگار
جڵه‌وى خۆم به ده‌ستى خۆمه
دانا ڕزگار
پێش هه‌ر شتێك داوا له هه‌موو گه‌نجێكى بوێر ده‌كه‌م كه هه‌رچى زووه ناوى خۆى له هه‌ر حیزبێكى دوو ڕوو كه هه‌یه دیلیت بكات بۆ ئه‌وه‌ى به ئازادیى.. بژیت. وه‌كو ئه‌م گه‌نجه‌ى باسى ده‌كه‌م.
گه‌نجێك هه‌بوو ته‌مه‌نى پێى نابووه 15 ساڵ، پێش شه‌ڕى 2003، دواى ئه‌وه‌ى چه‌ند كه‌سێك و هاوڕێیه‌كى ده‌بن به ئه‌ندامى حیزبێكى كوردیى ده‌سته‌ڵاتدار، ئه‌م گه‌نجه‌ش بانگهێشت ده‌كه‌ن بۆ ناو ئه‌و حیزبه و ئه‌ویش بێئه‌وه‌ى بزانێت ((حیزب)) به واتاى چیى دێت، پێی‌خۆش ده‌بێ ببێت به ئه‌ندامى ئه‌و حیزبه، ئه‌ڵبه‌ته بێئه‌وه‌ى هیچ سیمایه‌كى ئه‌و حیزبه‌ى بینیبێت: بۆ نموونه ئایدیاى ئه‌و حیزبه یان په‌یڕه‌وپرۆگرامێكى ئه‌و حیزبه، ساڵ دێ و ساڵ ده‌ڕوا، ئه‌م گه‌نجه وه‌كو هه‌ر گه‌نجێكى خه‌ڵه‌فاوى دیكه، له‌رێكخراوه فێرخوازییه‌كانى ئه‌و حیزبه‌شدا ناوى ده‌بێت و له كاتى نه‌ورۆزدا سه‌فه‌ریان له‌گه‌ڵ ده‌كات وه‌كو فێرخوازێك، به‌ڵام له سه‌ره‌تاى ساڵى 2006 ئه‌م گه‌نجه به ته‌واوى له‌م حیزبه كوردییانه تێده‌گات و بێزارده‌بێت و هه‌وڵى ئه‌وه ده‌دات كه دوور بكه‌وێته‌وه لێیان، ئه‌وكات ده‌زانێت كه چیى تاوانێكى ئه‌نجامداوه كه كراوه‌ته ئه‌ندام و بووه‌ته ئه‌ندامى ئه‌م حیزبه، ئه‌ڵبه‌ت ئه‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین كه ئه‌م گه‌نجه رۆژێك له رۆژان كارى بۆ ئه‌م حیزبانه نه‌كردووه چ به هێنانى زانیارى و كارى حیزبایه‌تى بۆگه‌نى ئه‌مڕۆ چ به شێوازى تر، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت ناوى سیانى له‌و حیزبه‌دا هه‌بووه‌و هیچى تر، هه‌ر له ساڵانى 2005 بۆ 2006 ئه‌م گه‌نجه به هۆى ئه‌وه‌ى چاوى ڕاستى له ده‌ست داوبوو له ته‌قینه‌وه‌یه‌كى مین دا له 6/1/1993، كه ئه‌وه مینه بۆ شۆڕشگێڕێكى ڕاسته‌قینه‌ى ئه‌و شاره دانرابوو به‌ناوى (عه‌لى سوور)، مووچه‌یه‌كى كه‌مئه‌ندامى بۆ ده‌بڕنه‌وه‌و دوو مانگ جارێك 150 هه‌زار دینارى وه‌رده‌گرت وه‌كو هه‌ر كه‌مئه‌ندامێكى تر، به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى چه‌ند كه‌سێك پێى ده‌ڵێن تۆ نانى ئه‌م حیزبه ده‌خۆى، ئه‌و قسه‌یه واى لێ ده‌كا ئه‌و مووچه‌یه له خۆى ببڕێت، به‌ڵام به هۆى ئه‌وه‌ى باوكى ده‌یخه‌ڵه‌تێنێت كه ئه‌گه‌ر ناوى خۆى بسڕێته‌وه بۆ ئه‌و خراپ ده‌بێت چونكه باوكیشى ئه‌ندامى ئه‌و حیزبه‌یه، له 2008دا گووتارێك ده‌نووسێت له‌سه‌ر هێمایه‌كى رۆحێكى ئه‌و حیزیه و حیزبه‌كه‌ش هه‌ڕه‌شه‌ى لێ ده‌كا، بۆ دواجار به ته‌واوى سوور ده‌بێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ناوى خۆى له‌و حیزبه‌دا بسڕێته‌وه‌و ئه‌و مووچه‌یه‌ش وه‌رنه‌گرێت كه منه‌تى به‌سه‌ردا ده‌كرێت، له‌به‌ر باوكى جارێكى تر سڕینه‌وه‌ى ناوى دوا ده‌كه‌وێت بۆ رۆژى 25/6/2009 به نووسراوێك خۆ دوورخستنه‌وه‌ى خۆى بۆ ئه‌م حیزبه ده‌گه‌یه‌نێت و بڕیاریش ده‌دات بێ لایه‌نى خۆى بپارێزێت.ئێستا ره‌نگه بپرسن ناوى ئه‌و گه‌نجه چییه، ئه‌و گه‌نجه‌ش ناوى دانا ڕزگار-ـه و دانیشتووى كفرى-یه و خاوه‌نى ئه‌م نووسینه‌یه.
ره‌نگه بپرسن بۆ له‌م كاته‌دا كه هه‌ڵبژاردن هه‌یه؟ چونكه ده‌مه‌وێ به ئازادى بنووسم و كه چوومه زانكۆ ئازاد بم و كردنه‌وه‌ى ماڵپه‌ڕێكیش له‌سه‌ر ئینته‌رنێت له به‌رنامه‌مدایه، جا بۆیه ناكرێت ببم به ده‌ستكه‌لا، و هه‌ر به‌بێ لایه‌نیش ده‌مێنیمه‌وه كه ئه‌مه تایبه‌ته به خۆم، ئه‌م ده‌ستكێشانه‌وه و خۆ دوور خستنه‌وه زۆر دوا كه‌وت و زۆر په‌یوه‌ندى به هه‌ڵبژاردنه‌وه نییه، ئه‌وه نه‌بێ سوودم له‌و ده‌ست له‌كاركێشانه‌وانه بینیوه كه له راگه‌یاندنه‌كان دا ده‌بینرێت و بووه‌ته شتێكى ئاسایى و منیش بتوانم خۆم دوور بخه‌مه‌وه و به كۆمه‌ڵگه‌ى دواكه‌وتوو و چه‌قیو بڵێم: خۆ دوورخستنه‌وه‌ى منیش حه‌رام نییه، هه‌ر له‌ناوه‌ڕاستى مانگى 4ى 2009دا بوو ویستم بۆچوونى هاوڕێى ئازیزم سه‌باح عه‌لى قاره‌مان وه‌ربگرم، ئه‌و وتى مووچه‌ى خۆت مه‌بڕه، و دواتریش كاك سه‌باح نووسینێكى بڵاوكرده‌وه كه ئه‌ویش مووچه‌ى خۆى ببڕێت!.. به‌ڵام نووسینه‌كه‌ى من دوا كه‌وت بۆ ئێستا، كه به‌داخه‌وه هه‌ندێ كه‌س ده‌ڵێن تۆ وه‌كو سه‌باحى هاوڕێت ده‌كه‌ى له‌كاتێكدا ده‌مێك بوو ئه‌و بڕیاره‌م دابوو، له كۆتاییدا به‌هیوام هه‌موو گه‌نجێك بێ لایه‌ن بێت و كارى حیزبى ئێستا نه‌كات.
ده‌قى نووسراوى خۆ دوورخستنه‌وه‌كه:
بۆ / ناوچه‌ى كفرى (پ.د.ك)
بابه‌ت / خۆ دوورخستنهوهمن كه ناوم لاى خواره‌وه هاتووه وازهێنانى خۆمتان پێ راده‌گه‌یه‌نم له حیزبه‌كه‌تان، هۆكاره‌كه‌شى ئه‌وه‌یه كه من به ویست و بیرى خۆم نه‌بووم به ئه‌ندام له‌م حیزبه، به‌ڵكو باوكم له ته‌مه‌نى 16 ساڵییدا كردوومى به ئه‌ندام، من خۆم له‌دایكبووى 1988م به‌ڵام ئه‌و هه‌وییه‌یه‌كى بۆ ده‌كردبووم له‌سه‌رى نووسرابوو له‌دایكبووى 1986، كه ئه‌مه به‌پێى یاسا نایاساییه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه ئێوه وه‌ك حیزب مووچه‌یه‌كم پێ ده‌ده‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ى من به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى مینێكه‌وه له‌كفرى له 6/1/1993 چاوى راستم له ده‌ست داوه‌و كه‌مئه‌ندامم، داواده‌كه‌م ئه‌و مووچه‌یه‌شم ببڕن، چونكه ئه‌و مووچه‌یه له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌وه دێت و له ناوچه و لقه‌كانتانه‌وه دابه‌شى ده‌كه‌ن، من رۆژێك له رۆژان پێشمه‌رگه نه‌بووم ته‌مه‌نى من هى پێشمه‌رگایه‌تى نییه و پێشمه‌رگه زۆر له‌وه گه‌وره‌تره كه من قبوڵى بكه‌م به‌و ناوه‌وه مووچه‌م پێ بدرێت، وه‌كو خۆشتان ئه‌زانن من قه‌ت كارى حیزبایه‌تیم نه‌كردووه‌و هیوادارم بزانن دیموكراسى چییه و ناوى من لاى خۆتان بسڕنه‌وه.
له‌گه‌ڵ رێزدا
دانا رزگار قادر
25/6/2009
پێنج شه‌ممه