
پاسه‌وانه‌كانتان لێپیرۆز بێت…… سردار محمد
ئاگادار به هاوڕێم
پاسه‌وانه‌كانت ناتپارێزن
به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت بتكه‌نه كۆیله‌ی خۆیان
بتكه‌نه كۆپیكراوی خۆیان
پاسه‌وانه‌كانت ناتپارێزن,
به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت زیندانت بكه‌ن!!!!*تووڕه,مشه‌وه‌ش وه‌لی چاوه‌كانی خه‌مێكی قووڵ دایپۆشیون.
به پێكه‌نینێكه‌وه ئینكاری ده‌كرد كه خه‌م له سووتانی كتێبه‌كانی بخوات و گووتی :من جارێ له خه‌می سێ كتێبه‌كه‌ی ترم كه خه‌ریكه ته‌واو ده‌بن.
ئه‌و كه دیار بوو زۆر ئاگاداری نووسینه‌كانی ناو سایته‌كان نه‌بوو هه‌وڵی ده‌دا شته‌كانی كه ده‌یبیست به ئاسایی وه‌ریبگرێت و چه‌ند جارێك ئه‌وه‌ی دووپاتكرده‌وه كه زۆر له گه‌نجه‌كانی كه‌لار په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردووه‌و خۆیان له سووتانی كتێبه‌كانی بێگوناح كردووه
ده‌ستتان خۆش
شۆڕه سوارانی نه‌وشیروان موستهفاكهی به ده‌ستا خۆی ده‌یان كوڕهكوردی وه‌ك ئێوه‌ی قه‌تڵوعام كرددوه,كه‌چی له تاوانه‌كانی ئه‌و كه‌ڕ و كوێر بوون و فه‌رهاد به كه‌مال پشده‌ری و مفه‌وه‌ز شهماڵو حهرباكهی چیخۆف ده‌شوبهێنن..
وه‌ی خۆش به حاڵتان كه دوژمنی خۆتان كه‌شف كرد و بۆتان ده‌ركه‌وت كه فه‌رهاد پێویستی به‌وه هه‌یه كه ڕاپه‌ڕین له دژی به‌رپا بكرێت؟
خه‌یاڵ خاو و خه‌یاڵ پڵاو خۆتان وا ده‌زانن لیست و حیزب ئازادیتان بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات و فه‌رهاده لێتانی ده‌ستێنێته‌وه.
ئافه‌رین بۆتان كه هه‌ر له یه‌كه‌م ته‌كانی ڕهوتهكهتانهوه مامۆستاكه‌ی خۆتان كرد به قنارهوه
ئه‌و مامۆستایه‌ی كه به پێش خۆنیشاندانهكانتان ده‌كه‌وت و بۆ داواكردنی كاره‌باو ئاو و سپلێت له سه‌ر شانه ماندووه‌كانی خۆی دایده‌نان.
ئه‌و مامۆستایه‌ی ده‌فته‌ره دۆلاری بویستایه شار به شار و ناحیه و قه‌زاكان نه‌ده‌گه‌ڕا تا كۆڕتان بۆ بگێڕێت و هاوار بكات داوای كتێبخانهتان بۆ بكات
ئه‌و پیرباڵهی كتێبه‌كانی له سه‌ر شانی و منداڵه‌كانی به پێش خۆی ده‌خست و له باتی مه‌زره‌عه و ڕا بواردن شیعری ده‌كرده میوانتان
له كۆتاییدا به دێڕێك له شیعره به ناوبانگه‌كه‌ی فه‌رهاد"بۆ ڕۆدانی كوڕم" كۆتایی به قسه‌كانم دێنم كه ئه‌ویش به داخه‌وه ئێوه سووتانتان له جیاتی ئه‌وه‌ی جارێكی تر بیخوێننه‌وه :ئاگادار به هاوڕێم
پاسه‌وانه‌كانت ناتپارێزن
به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت بتكه‌نه كۆیله‌ی خۆیان
بتكه‌نه كۆپیكراوی خۆیان
پاسه‌وانه‌كانت ناتپارێزن,
به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت زیندانت بكه‌ن!!!!*له شیعری بۆ رۆدانی كوڕم